عەبدولا کەریم: فۆتۆگرافه‌رێک ویژدانی دنیای هه‌ژاند.
یه‌کێک له‌و فۆتۆگرافه خاوه‌ن ئه‌زمونانه‌ی له گرته‌کانییه‌وه تراژیدیای رەشەبای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌ی گەیاند بە جیهان و ویژدانی هه‌موو دنیای هەژاند، ئەحمەد ناتق بوو. زمانی هونەری فۆتۆی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، پڕ له تێرامانی سیحری به‌های جوانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی، له هەر فۆتۆکانیدا ( چیرۆکێک،رۆمانێک، سیناریۆی فیلمێکی سینه‌مایی) ده‌بینرێت.
چیرۆکی وێنه‌کانی پڕن له سیناریۆی تراژیدیای مەرگی شارێک، هەموو ساڵێک لە 16. 3. 1988رەشەبای ژەهری هەڵەبجە و تراژیدیای عومەری خاوەر ویژدانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکات.
ئه‌حمه‌د ناتق وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک و هه‌واڵنێرێک، به‌رپرسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فۆتۆی هه‌واڵنێری کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌کامێراکه‌یه‌وه رووی کرده شاری هه‌ڵه‌بجه، دوو رۆژ دوای سوپای پاسداران گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه.
له 14. 3 سوپای پاسداران لەسەر سنووری ئێرانەوە هێرشیا بۆ عێراق کرد، 15. 3 پاسداران و بەرەی کوردستانی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئازاد کرد، له 16. 3. 1988 فرۆکە جەنگییەکانی عێراق، شاری هه‌ڵه‌بجه و دەوروبەریان نوقمی ژەهری کیمیایی کرد.
ئەحمەد ناتق 210 فلیم وێنه‌ی تراژیای ژه‌هربارانی لەهه‌ڵه‌بجه‌دا گرت، له ناویاندا 20 وێنه‌یان له دنیادا بڵاوکرایەوە، ئه‌و فۆتۆیه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و کۆرپه‌که‌ی له‌بن ده‌ستدایه، عومەرو کۆرپەکەی سییه‌کانی پڕبووه له ژه‌هر، ئه‌و فۆتۆیه هه‌مووسنووره‌کانی دنیای ته‌ی کرد، گه‌وه‌ترین تاوانی ژه‌هرو تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه‌یان گه‌یاند به ویژدانی دنیا و مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م فۆتۆ جیهانی یه، به پێنج زمانی جیاواز کرا به پۆسته‌ر، هه‌ست و نه‌ستی دنیای گه‌یانده لای عومه‌ری خاوه‌ر و هەڵەبجە.
ئەحمەد ناتق، لە بارەی وێنەی عومەری خاوەر، ئاماژەی بەوە کردووە: پیاوێکم بە جلی کوردییەوە لە پەنا دیوارێکدا بینی، جامانەکەی بە دەم و چاوییەوە پێچابوو، منداڵیکی بچووکی بە ئامێزەوە گرت بوو، دیاربوو ژەهری کیمیاییەکە بە جۆرێک خنکاندبوونی، هەناسەی لێ بریبوون، روخساری منداڵەکە لە ناو تەمی ئەو ژەهرەدا ئەوەندە جوان بوو، وەک لەدوای شیر خواردن، لە خەوێکی قوڵدا بێت.
له دیدارێکدا ئه‌حمه‌د ناتق، له وه‌ڵامی پرسیارێکی عیرفان ئه‌حمه‌د وتی: یه‌کێک له گرفته‌کانی راگه‌یاندن له ئێران، هه‌ڵسوکه‌وتێکی کۆن و لاوازیان له گه‌ڵ تراژیدیای هەڵەبجەدا کرد، له‌و کاته‌دا من بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێران کارم ده‌کرد، ئه‌و وێنه ره‌نگاوره‌نگانه‌ی له‌و کاته‌دا گرتم، دیار نه‌ماوه‌و نازانم لای کێ یه؟.
به‌ڵام شانازی بەوەوە دەکەم، دادگای تاوانبارانی عێراق، لە دادگای کردنی تۆمه‌تبارانی کیمیاباران، سوودیان لەوێنەکانم وەرگرت.
ئه‌و وێنانه‌ی که له رۆژنامه‌کانی ئێران‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه، زۆر باشنین، چونکه به‌رپرسانی به‌شی وێنه‌گرتن، تێگه‌یشتنیان لە بواری فه‌لسه‌فیدا لاوازن، ناتوانن به باشی مامه‌ڵه له گه‌ڵ وێنه‌که‌دا بکه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه فۆتۆگرافه‌ری باش و وێنه‌ی باشمان هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسی به‌شی وێنه‌گرتن له رۆژنامه‌کاندا نییه.
له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و وێنه‌ی نایاب و سه‌رکه‌وتوو ئه‌حمه‌د ناتق ده‌ڵێ: پێویسته فۆرمه‌که به جۆرێک بێت، بینه‌ر له به‌رامبه‌ریدا، هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات، ده‌بێت وێنه‌که بیرۆکه‌یه‌کی تیا بێت، یا توخمه‌کانی وێنه‌که بیرۆکه‌یه‌کی تێدا بێت، که قسه‌یه‌ک بگه‌یه‌نێته بینه‌ر، یان فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له پشتیه‌وه هه‌بێت، بۆ ئەوەی بتوانین رێبازێک پیشان بدەین، بابه‌ت له ناوه‌رۆکتر بێت، به‌ڵام ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌کی جوان‌دا ئه‌نجام بدرێت، فۆرمیش له چوار چێوه‌یه‌کی هونه‌ریدا شێوه‌ی خۆی وه‌ربگرێت.
ئەحمەد ناتق چەند وێنەیەکی تراژیدیای رەشەبای ژەهری هەڵەبجەی لە کتێبێک‌دا بەنای (دەنگی بێ دەنگی )بە زمانی فارسی و کوردی و ئینگلیزی چاپ و بڵاو کردوەتەوە.
* ئه‌حمه‌د ناتقی، له ساڵی 1959 له باشووری تاران له دایک بووه، کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی تاران ته‌واوکردووه، له بواری ده‌رهێناندا، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریسه، له‌ساڵی 1970 ده‌ستی به وێنه گرتن کردووه، له 1978 – 1982 وێنه‌ی خۆپیشاندان و رووداوه‌کانی گرتووه، وەک وینەگرێک دەیان وێنەی جەنگی عێراق و ئێرانی گرتووە، له بواری وێنه‌گرتندا، خاوه‌نی نامه‌ی دکتۆرایه، بەشداری چەندان پێشانگای لە ناوەو لە پێشانگای نێودەوڵەتی کردوەو چەندان خەڵاتی پێ بەخشراوە، راپۆرتی جام کوردی
سه‌رچاوه:
1- عیرفان ئه‌حمه‌د /وێنه‌ی رۆژنامه‌نووسه بیانییه‌کان له دادگایی کردنی تۆمه‌تباراندا ، شایه‌تێکی به‌هێزن، یه‌کگرتوو، ژماره 733، 24/ 3/ 2009 .
2- راپۆرتی جام کوردی.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts