عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کۆڕەو .!
له ناوه‌راستی هه‌شتاکان، حیزبه‌کانی کوردستان لە یەکتریی نزیک بوونەوە، هه‌نگاویان نا بۆ گفتوگۆ‌و رێکەوتن بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی، ئه‌و به‌ره‌یه توانی یه‌کڕیزی حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بهێنێته دی.
له 21. 2. 1988 تا 6. 9. 1988، سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی جاش، به 8قۆناغ، ئه‌نفالی باشووری کوردستان و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیاجیاکانیان کرد.
له 2. 8. 1990 سوپای عێراق کوێتی داگیر کرد، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌مه‌ریکاو سه‌رکردایه‌تی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی عێراق له کوێت ده‌رکرا.
راپه‌رین له خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و کوردستان به‌رپا بوو، شیرازه‌ی ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه بچڕا و هه‌ڵاتن.
له‌و هه‌ل و مه‌رجه ناسک و دژواره‌دا هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو، ره‌وتی راپه‌ڕینیان به‌جۆرێک دیاری کرد و سه‌دام حسین له به‌غداد له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، ده‌رفه‌تیان بۆ سەدام وده‌وڵه‌تی عێراق ره‌خساند، سوپا په‌رته‌وازه تێكشکاوەکه‌ی کۆبکاته‌وه.
له‌و زه‌مه‌نه، تیژ تێژ تێپه‌ڕه‌دا، جارێکی تر سوپا کەی به جانه‌وه‌رترین ره‌فتار په‌لاماری شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقیان دایه‌وه‌و به هه‌ماهه‌نگی مجاهیدین ی خه‌لق په‌لاماری کوردستانیان دایه‌وه، ده‌یان که‌سیان کوشت و بێ سه‌روشوێن کرد.
گه‌لی عێراق به کورد‌و شیعه‌وه، له لایه‌که‌وه رووبه‌رووی سه‌رکه‌وتنێکی دیاریکراوی کاتی و له لایه‌کی تره‌وه بە جۆێک تێک شکانێکان لە چاوه‌ڕوانی کەس دا نەبوو.
3 ملیۆن مرۆڤی کورد به ژن و پیاو منداڵ و پیر، به‌ره‌و سنووره‌کان کۆچ و ره‌ویان کرد، بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌برو زه‌نگی سەدام و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی کۆمەڵکوژی و جینۆساید. لەو تراژیدیایه‌دا، دوو دیمه‌نی دژ به یه‌ک ده‌بینین، وڵاتانی هاوپه‌یمان له لایه‌که‌وه به‌هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه پارێزگاریان له کوێت کرد و سوپای عێراقیان به رسواییه‌وه لەوێ وه‌ده‌رنا. له لایه‌کی تره‌وه له ناو خاکی عێراقدا، بێ ده‌نگیان نواند به‌رامبه‌ر به جینۆسایدی شیعەکان، له ناوه‌راست و خواروی عێراق و کورد له باشووری کوردستان. کامێرایکهناڵه جیهانییه‌کان، تراژیدیای کۆچ و ره‌وی کوردیان له رێگا‌و بان و سه‌ر سنووره‌کان کوردستان خسته‌روو. دیمەنەکانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته سامناکه‌ی کۆڕەو، ویژدانی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار کرد. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نیو ده‌وڵه‌تی به قه‌د تراژیدیاکه‌و هه‌ڵوێستی ته‌حه‌دای کورد له ره‌وێکی به‌کۆمه‌ڵ بۆ یه‌ک رێگا‌و یه‌ک چاره‌نوس، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیانیان نه‌بوو، هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌نواند، لە ئاستی تراژیدیاکەدا بێ.
له 2. 4. 1991، 3 ملیۆن ژن و پیاو منداڵی کورد، کۆچ و ره‌ویان کرد له رێگای هات و نه‌هات به‌ره‌و سنووره‌کانی ئێران و تورکیا ، رووبه‌رووی برسێتی و سه‌رماو مه‌رگ و چاره‌نوسێکی ون بوونه‌وه.
کۆچ و ره‌و له ئه‌زموونی تراژیدیای زنجیره کۆمه‌ڵ کوژی میلله‌تێک بوو، 71 ساڵ لە عێراقدا کۆمەڵ کوژوو جینۆساید دەکرا، کۆچ و ره‌و ئه‌زمونی ته‌مه‌نی پڕ له مه‌رگه‌ساتی میلله‌تێک بوو، به شەپۆلی کۆچ و رەو ێکی پڕ لە هه‌ڵوێست و ته‌حه‌دای لۆژیکانە، مه‌رگه‌ساتی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و کۆمەڵ کوژی و ئه‌نفال و جینۆسایدی بەرپەرچ دایەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە 5. 4. 1991 بە بریاری 688ی نەتەوە یەکگرتوەکان، نابێ سوپای عێراق پەلاماری باشووری کوردستان بدات و کۆمەڵ کوژی کورد بکات، ناوچەیەکی ئارامی لە سەرووی هێڵی 36 ی بۆ پاراستنی کورد دیاریکرد، هیزی وڵاتانی هاوپەیمان گەیشتنە بنکەی سەربازی ئەنجەلیک لە تورکیا دامەزراند، بۆ پاراستنی کورد هێزی چەکوشی ئامادەیان دانا بۆ پاراستن و گەرانەوەی هاوڵاتیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.
لەهاوکێشەی ئەو زنجیرە سیناریۆیانەدا، مرۆڤی کورد بە شێوەی تاك و بە کۆمەڵ، جینۆساید کراوە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts