عیماد عەلی: قسەکانی عەبادی و پەیامەکەی تاڵەبانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیاریکردنی کاتی قسەکردن لەسەر هەر بابەتێکی رابردوو و هێنانە ئارای هەڵوێست و بۆچونی هەر کەس و لایەنێک لەمەر هەر مەسەلەیەکی سیاسی بێت، یان سەربازی، زۆر شتی لێ دەخوێنرێتەوە. بەڵام سەرکردایەتی کورد بە هۆی ئەو ناکۆکیە نێوخۆیانەوە، تەنانەت لە بینینی ئەم ئامانجە روون و ئاشکرایانە بەرچاوی ئەوەندە لێڵە بەرپێیی خۆیشی نابینێت. لەم کاتە زۆر هەستیارەدا ساویلکەیەکیش دەزانێت بارە سیاسیەکەمان رەفتار و گوفتاری دروست و وردی لەرادەبەدەری ئەوێت، کەچی ئەوان بە راستەوخۆ یارمەتیدەری هێنانەدی ئامانجە ژەهراویەکانی ئەوانن و زیاتر دەلاقە دەخەنە نێوخۆی خۆمان و گیروگرفت و زیانی گشتی زۆرتر بە پرسە سەرەکیەکە دەگەیەنن و ئەم گەلە بێ خاوەنە توشی چەرمەسەری زیاتر دەکەن. ئەگینا تۆیەکی پرٍ لە قین و بوغز، کێ ناچاری کردووی لەم کاتەدا باسی 16ی ئۆکتۆبەر و هەڵوێستی لایەنەکانی بکەی. نە رۆژی یادی کردەوەکەیە و نە هیچ قازانجێکی هەیە بۆ عیراق و نە لەم کاتەدا کە عیراق و هەرێمی کوردستانیش ئاوسی هەزار کێشە و گیروگرفتن. ئەم قسە شەرٍئامێزانە چارەسەری هیچ ناکات و هیچ پێویست نیە، ئەگەر لە ژێرەوە مەبەستت ئاشوب و هەوڵی لێکترازانی زیاتری ماڵی کورد نەبێت و لە رەفتار و لێدوان و هەڵوێست لەمەر هەرێم ژەهر برٍێژیت و ڕۆڵی سیاسی لە نێوان خۆتاندا دابەش دەکەن و هەر جارەو یەکێکتان جوڵەی ئامانجدار دەکات و هەڵوێستی بوغزاوی مەبەستدار دەردەبرٍن.
لە لایەکی ترەوە تۆیەک لایەنێکی کورد و کاریگەر لەسەر ساحەی سیاسی کوردستان هیچ خوێندنەوەیەکت بۆ لێدوان و ئامانح و مەبەست و هەڵوێستی بەرامبەرەکەت نەبێت و زیانەکانی نەخوێنیتەوە، بەڵکو تۆ بە خۆت یارمەتیدەر بیت بۆ زیاتر کاریگەربونی نەرێنیانەی لەسەر پەیوەندیە نێوخۆیەکانی خۆمان بە دەربرٍینی قسەی بێ ناوەرٍۆک. تۆ بێیت لەم کاتەدا پەیامێک بڵاوبکەیتەوە سوتەمەنی زیاتر بخاتە سەر ئاگرەکە، بۆیە هەڵوێستی جەنابت لە پەیوەندی هەرێم و عیراق و نزیکبونەوەت لەگەڵ براگەورە لە کردەوەکانتەوە دەردەکەون و پێویست ناکات تۆ لەم کاتەدا لە کاتی بڵاوبونەوەی قسەکانی عەبادیدا بێیت و ئەو پەیامە بۆ براگەورەیی ناوەندی عیراق بڵاوبکەیتەوە و وا خۆت پیشان بدەیت کە عیراقیەکی عەیار بیست و چواریت و خەڵًکی ناوەرٍاست و باشووری عیراق برا گەورەن و تۆش شێخی دەربار و ئەو برایانە هیچ زیانێکیان بۆ هەرێم نەبووە و هەلًوێستی هەر هەموویان برایانە و کورددۆستانە و شەریفانە بووە. بە تێرٍامانێک لە بیرو بۆچون و هەڵوێست و رەفتاری ئەمانە، بۆت دەردەکەوێت ئەم کوردە بێنازە توشی چی بووە و نازانرێت چۆن رزگاری لەم نەزانانە دەبێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت