عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: گۆڕه بە کۆمەڵەکانى ئەبوغرێب.
زیندانی ئەبوغرێب، یەکێکە لە ناوە سامناک و ترسناکەکانی دەوڵەتی عێراق، قەسابخانەیەکى تایبەتى و دیارى کرا بوو، بۆ ئه‌شکه‌نجه و کوشتن و بڕین و بێ سه‌روشوین کردن. هەزاران کورد و هاوڵاتى خوارو و ناوەڕاستى عێراقی تیا شوین بزر کراون، ئەوانەى لەم زیندانه‌دا ئیعدام دەکران، تەرمەکانیان شوێن بزر دەکرا، نەدەدرایەوە بەکەس و کاریان.
دواى 9ى نیسانى 2003 لەو دیوی دیواری ئه‌م قهسابخانەی ئەبو غرێب، تەرمى (15) کەس لە چەند گۆڕێکى دەرەوە، لەلاى دەرگاى بەشى مەحکومى زیندانی بێگانەى بەندیخانەکە دۆزرانەوەو درانەوە بە کەس و کاریان.
تەرمى 20 زیندانی تر دۆزرانەوە، نهێنى شوێنی ئەو گۆڕە و ناوەکانی لەلایەن ئەو زیندانیانە خرانە ڕوو، چەند ساڵیک لەمەوبەر لێرەدا خۆیان زیندانی بوون، زۆربەی زیندانییە سیاسییه‌کان، ئاشنای کون و کەلەبەری ئەم دۆزەخەن؟
جاران ئه‌بوغرێب ماڵى کورد و شیوعى و شیعە بوو، ئیسک و پروسک و ناسنامەى هەزاران هاوڵاتى لیره‌دا ون کراوه، تا ئێستاش نازانرێ ئێسک و پروسکیان، له کام چاڵ و گۆڕی به کۆمه‌ڵدان.
گۆڕە بەکۆمەڵەکانى دەشتى عوتاف، لە ڕۆژنامەى (الوطن ]ى سعودییەدا، لە بارەگاى گۆڕە بە کۆمەڵەکانى عێراقەوە نوسراوە: سەرۆکى عێراق بە سەرۆکى وڵاتێکى عەرەبى ڕاگەیاندووە.
– لە نێوان تکریت و موسڵدا، 17 هەزار گۆڕى بە کۆمەڵ شوێن بزرکراوە، ئەو ناوچەیە بە (دەشتى عوتاف )ناو دەبرێت، رووبەرێکى گەورەو فراوانە، موڵکى حکومەتى عێراق بووە، هیچ جۆرە پڕۆژەیەکى لەسەر نه‌کراوه. بەپێى قسەى دانیشتوانى ئه‌و ناوچەیه، ڕژێم ئەو شوێنەی بۆ بێسه‌روشوین کردنی بەرهەڵستکاران تەرخان کردبوو.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م،ل1151- ل 1152.آ
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts