خالید مەجید فەرەج: ئەو زەمین لەرزەیەی کە ئەقڵی ئەورووپای هەژاند.
ساڵی 1755 لە لیشبۆنە پایتەختی پۆرتوگال، گەورەترین بوومەلەرزە ڕوویدا. نزیکەی 100 هەزار کوژراو و سەدان هەزار بریندار و وێرانکارییەکەی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا.کارەساتەکە بەوەوە نەوەستایەوە پاش ئەوە سونامیەک ڕوویدا و ئەوەی بوومەلەرزەکە تەواوی نەکردبوو، ئەو تەواوی کرد. مێژوونووسان دەڵێن: ئەو ڕۆژە وەکوو ڕۆژی قیامەت وا بووە یان شوبهێنراوە.
زاناکان گوتیان بەهێزی 9 پلەی ڕێختەر بووە و تەنیا لیشبۆنەی پۆرتوگال و کەنارەکانی ئیسپانیا و پایتەختی ئیسپانیای نەگرتبووەوە بەڵکو زۆر شوێنی ئەورووپای ڕۆژئاواشی گرتبوەوە تا گەیشتبووە مەغریب و لەوێش دەیان کەس مردن و برینداربوون کەنارەکانی جەزائیریش لەکاریگەرەییەکانی بەدەر نەبوون.
کەندەڵێکی لەبنی دەریا لووشی ئەتڵەسیدا دروست کردبوو، قەبارەکەی 200 کلم دەبوو، چەند پلەیەک بەرزتر ببووایەوە شارستانی بەشەریەتی تەواو دەکرد.
ئەو بوومەلەرزەیە ڕێکەوتی جەژنی قەدیسەکان بوو، کەنیسەکان پڕبوون لە پیاوی ئایینی و نوێژکەران لە ئەورووپا. واتا کەنیسەکان پڕبوون لە ئیمانداران و ئەوەش وای کردبوو کە ژمارەی قوربانیان زیاد بکات، بەو جۆرە کەنیسەکان لە چەند چرکەیەکدا بوون بە گۆڕی دەیان هەزار لە ئیمان داران.
بوومەلەرزەکە بە تەنیا لیشبۆنەی نەهەژاند، بەڵکوو عەقیدە ئیمانی و لاهوتییەکانی لەگەڵ خۆیدا هەژاند و باڵەخانەکانی ئایین و قودسیەتی لەگەڵ خۆیدا ڕووخاند و بەتەواوەتی هەر وەکوو لیشبۆنە کردی بە خاشاک، ئەو ڕۆژە بە تەنیا زەوی نەلەرییەوە، بەڵکوو هەموو ویژدانی کیشوەری ئەورووپای سەر لەبەر هەژاند.
ئەوەش لەو فاکتەرە گرنگانە بوو کە کاریگەری هەبوو لەسەر بزاڤی ڕۆشنگەری و ڕێڕەوی فیکر لە ئەورووپا، دوای ئەوەی ئەورووپا لەو کارەساتە خەبەریان بووەوە، بوومەلەرزەیەکی لە جۆرێکی دیکە گرتیەوە کە بوومەلەرزەی گومان لە فکری و غەیبی بوو و لەگەڵ خۆیدا، ئەو مەفهوومانەی ڕاماڵی کە پێشتر وەک بەڵگە نەویست لێیان دەڕوانین، وەک عەدالەت و ڕەحمەتی ئیلاهی بەزەیی و وەک مەفهوومی خێری ڕەهای خودا و واتای سەواب عقاب پاداشت و سزا ئەو چەمکەی کە دەڵێت: خودا خۆشەویستییە، یان ئینسان ئەشرەف المخلوقاتە و هەتا دوایی هەڵوەشاندەوە.
بوومەلەرزەیەک بوو کە هەموو ئەو عەقیدە ئیمانییانەی ڕاماڵی، خەڵک کفری بەدین و عەقیدە و پیاوانی ئایینی و وەعز و مینبەرەکانیان کرد. دەنگەکان بەرزبوونە دەیان پرسی چی ڕووی داوە و بۆ چی ڕوویدا و دەوری خودا لە کوێدایە و چۆن دەتوانرێت پاساوی بۆ بهێنرێتەوە بۆ ئەو خوداوەندە کە تەنها خۆشەویستی و بەزەیییە، ئایا ئەو بوومەلەرزەیە لەدەست کردی خودایە یان کارێکە لە دەرەوەی ئیرادە و توانای ئەو دایە ئایا خودا دەیتوانی ڕێگە لەو جۆرە کارەساتە بگرێت و نەیکردووە بێگومان دەیان پرسیاری تر لە ڕەحمی ئەو کارەساتەوە سەریان دەرهێنا بوو. بە تایبەتیش ئەو کارەساتە لە ڕۆژێکی وا پیرۆزدا بوو. کەنیسە و قەشەکان ویستیان پاساوی بۆ بهێنینەوە بۆ نموونە گوتیان ئەوە غەزەبی خودایە بەهۆی زۆری گوناهەوە و دوورکەوتنەوە لە دین و ئیمانەوە تووشیان هاتووە.
ئەو پاساوە قوڕەکەی خەستتر کردەوە کەسێک هەیە قەناعەت بەوە بکات کە دەیان هەزار منداڵ و پیر و پەککەوتە ئەوانەن کە زەوییان پڕ کردووە لە گوناە باشە گوناهی ئەوانە چییە ئەی عەدالەتی ئیلاهی و بەزەیی ئیلاهی لە کوێدایە دەکرێت عەقڵی مرۆڤ لەوە بگات کە هەژارەکان ڕۆژانە بۆ پارووە نانێک زەحمەت دەکێشن ئەوانە هێندە فاسق بوون وا موستەحەقی ئەو سزایە بن؟ خۆ ئەگەر توێژێکیش هەبێت موستەحق بێت ئەی گوناهی ئەوانە چییە؟ وای دابنێنن هەموو ئەوانە گوناە بارن ئەی پاساو بۆ ئەوانەی کە لەناو کەنیسەکەدا بوون و بۆ خودا پەرستی چووبوون و بوون بەژێر دار و پەردووی کەنیسەکەوە چییە؟
نوخبەکە، واتا فەیلەسووف و بیرمەندەکان، بیروڕای جۆرا و جۆریان لەسەر ئەو مەسەلەیە هەبوو:
(کانت) ویستی تەفسیرێکی زانستی بۆ بکات دوور لە تەسەوراتی ئایینی و دژە ئایینییەکان. هەروەها جان جاک ڕۆسۆ گوتی: خودا کەونی بە باشترین شێوە دروست کردووە، با لە ملاولا فەسادیش هەبێت.
بەناوبانگترین فەیلەسووف کە تەبەننای ئەو بۆچوونەی دەکرد، فەیلەسووفی بەناوبانگی ئەڵمانی لایبنترز بوو کە دەڵێت: ئەم جیهانە باشترین جیهانی مومکینە لە خودای خێر خوازەوە دروست بووە، لەسەر ئەو بنەمایەی کەدەڵێت ( ئیمکان نییە لەوەوەی کە هەیە شتێکی باشتر هەبێت).
فەیلەسووفەکانی ڕۆشنگەری لە فەرەنسا و ئەورووپا بەرپەرچیان دایەوە و گوتیان ئەم بۆچوونانە ڕێز لە ئازاری خەڵک ناگرێت و بەردەوامە لە فرۆشتنی ئەو وەهەمەی کە کۆڵەکەکانی دیوارە داڕزیوەکانی لەگەڵ ڕووخاندنی دیوارەکانی لیشبۆنەدا ڕووخا.
یەکێک لە وانە ڤۆلتێر کە یەکێک لە کۆڵەکەکانی ڕۆشنگەری بوو و ڕۆمانی (کاندید)ی نووسی کە گاڵتە بە بۆچوونەکەی لایبنتز دەربارەی بیردۆزی خێری گشتگیر و هەروەها خودا باشترین دونیا مومکینەکانی دروست کردووە، هەروەها گاڵتەکردن بە پاساو هێنانەوەکەی بۆ شەڕ لە کەوندا. ئەو دەڵێت: وجود لەسەر شەڕ بنیاتنراوە، ئازار و موعانات شتی ڕەسەنن لە وجود دا کەس دروستی نەکردووە، واقیعی بوونی ئینسان لە نێوان مردن و ژیان و خێر و شەڕدایە.
قەسیدەیەکی هەیە بۆ لاواندنەوەی قوربانیانی کارساتەکە و هەروەها وەک بەڵگەیەکیش لەسەر غیابی عینایەتی ئیلاهی.
ئێوە ئەی فەیلەسووفەکان
کە دەڵێن لە خێر زیاتر نییە
وەرن سەیری لاشەی ژن و منداڵ بکەن
کە لەژێر دار و بەردان
مردن و کەس بە فریایان نەکەوت
بە چاوی کراوەوە سەری مردنیان دەکرد
ئێوە دەڵێن ئەو مردنانە دەستکردنی یاسا نەمرەکانن
دەڵێن خودا هەقی گوناە بارییەکانیانی لێ کردوونەتەوە
ئێوە ئەقڵ و ڕەحمەتی ئینسانیتان
لەدەست داوە
تاوانی ئەو منداڵانە چییە
لیشبۆنە بووە بە کەلاوە
پێم بڵێن
لیشبۆنە لە پاریس فەساد تر بوو؟
بە چ مەنتیقێک
لیشبۆنە زەوی قووتی داوە و پاریسیش تاوەکوو ئێستا لە کەیف و سەفا و سەما دایە
هەموو شتێک لە جیهاندا بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت
ئێوەش دەتانەوێت بیکەن بە بەختەوەری ئەدەبی
ئێوە هاوار دەکەن دەڵێن لەسەر زەوی لە خێر زیاتری لێ نییە …
ئێوە درۆ دەکەن سەیری دەور و بەر بکەن مرۆڤ و ئاژەڵ لە ململانێدان لەسەر زەوی لە شەڕ زیاتری لێ نییە
ئایا شەڕ لە خاوەنی خێری مەحزەوە (تەنیا خێر) دەر دەکەوێت؟
کام ئەقڵەیە ئەوە قبووڵ دەکات کە خوداوەندێک لە خێر زیاتری بۆ نەوەکانی ناوێت و لەولاوە شەڕیان بەسەردا دەبارێنێت
ناکرێت وجود سەرچاوەی شەڕ بێت (شەڕ بەواتای جەنگ نایەت لێرەدا بەواتای خراپەکاری دێت)
شەڕ لەخودا زیاتر کەسی دیکە نەی ناردووە، ئەو سەیدی وجودە و خۆی دروستی کردووە ئای کە ئەمانە هەقیقەتێکی ئازار بەخش و مەهزەلەیەکی سەیرن.
<img class="x16dsc37" role="presentation" src="data:;base64, ” width=”18″ height=”18″ />
<img class="x16dsc37" role="presentation" src="data:;base64, ” width=”18″ height=”18″ />
<img class="x16dsc37" role="presentation" src="data:;base64, ” width=”18″ height=”18″ />
Alle reacties:
Wasta Kawa, Sardar Ahmad en 29 anderen
3
Vind ik leuk
Reageren
Delen