عیماد عەلی: ئایا کورد شڵەژانی باری هەڵبژاردنەکەی تورکیا دەقۆزێتەوە؟
ئەوەی دیارە شڵەژان لە رەوتی هەڵبژاردن و فاکتەرە کاریگەرەکانی سەر چۆنێتی بەرٍێوەچونی هەڵبژاردنەکەی 14ی مانگی ئایاری داهاتووی پەیوەست بە سەختی باری سیاسی و ئابووری و هەڵوێستی پێکهاتەکان و لاوازی ئەردۆگان و لێڵی ئەگەرەکانی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەم جارە، وا دەکات کە لەو نێوەندەدا هەلی باش بۆ کاریی کورد هەبێت، ئەگەر وەکو پیشەیی هەمیشەیی خۆی “هەپەگە” لە هەموو لایەنەکانی دیکە بتوانن ئەو لاوازی و شڵەژان و ئاڵۆزیەی وای کردووە ئەردوگان بە روونی پێشی خۆی نەبینێت بۆ ستراتیجی خۆیان و پرس کورد بقوزنەوە و جێ پێی خۆیان لە کوردستانی باکوور و تورکیای دوای هەڵبژاردنەکان لەمە زیاتر کەمتر بکەن و بتوانن چەندین هەنگاو ببرٍن و وەکو پیشەی هەمیشەییان گۆرٍانکاریی ” هەپەگە” یانەی نەرم و نیان لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کوردستانی باکوور بکەن.
وەکو چۆن تا ئێستا هەموو ئەگەرەکانی باریی یاسایی و سیاسی و ئابووری تورکیایان بە جوانی خوێندۆتەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە و هەنگاوی جوانیان ناوە و لە پێشەوەی هەمووشیان پێش ئەوەی چارەنوسی “هەپەگە” لە دادگا بزانن و چاورٍێی بریاری دادگا بکەن، بە بەشداریکردن بە ناوی حزبی سەوزی چەپەوە لەهاوپەیمانێتی و هەڵبژاردنەکان وایکردووە کە برٍیار دادگاکە بە مردوویی لە دایک بێت و بەم رەفتارە پێگەی بەهێز و گونجاوی خۆیان لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئێستا و پاش هەڵبژاردنەش هیچ کەموکورٍیەکی نەبێت، ئەوان بەم عەقڵە دەتوانن لە پێشەوەی ململانێکەدا بن و دەتوانن بە تایبەتی زۆرینەی کوردی کوردستانی باکوور بخەنە سەر راستەرێی تایبەتی خۆیان. لەم بارەوە ئەوەندە بە وردی و جوانی و میانرٍەوانە مامەڵە دەکەن و دروشمەکانیان دیاری کردوە کە هیچ بوارێکیان بۆ ئەردوگان و ئەکەپە نەهێشتۆتەوە تانەیان لێبدات و تا ئێستا پروپاگەندە و بانگەشەکانیان سەرکەوتوو بووە.
ئەوەی تا ئێستا ماوەتەوە و قسەیان لەسەر نەکردووە و هەڵوێستیان لەوبارەوە بە روونی دەرنەبرٍیوە، زیاتر لەبارەی ئاوارەکانی سوریا هەڵوێستێکی روونیان نیە کە بە ناراستەوخۆ کاریگەریی لەسەر رای گشتی تورکیا و ئەو ناوچانە زیاتر دەبێت کە بوونی سوریەکان زۆر راوبۆچونی جیاوازی تێدا دەرخستووە. ئەگەر را و بۆچونێکیان هەبێت و لەوبارەوە خۆیان لەرای گشتی پێکهاتەکانی دیکە نزیک بکەنەوە، ئەگەر لەم کاتە هەستیارەدا تۆزێکیش پراگماتیانە بدوێن، جێگەی خۆی دەگرێت، بە تایبەتی لەم بارەوە ئەردۆگان زۆر رووگیر بووە و تا ئێستا بە راشکاوی هیچ قسیەیەکیان نەکردووە و خەڵکی ئەو ناوچانە زۆر بێزارن و گرنگی زۆر بەم مەسەلەیە دەدەن. ئەمەش بۆتە هۆکارێک بۆ زیاتر شڵەژانی بارو هەڵوێستی ئەکەپە و ئەردۆگان و نازانن چۆن زەرەر نەکەن و خۆیان لەوبارەوە قوتار بکەن. لەم رووەوە ئەکەپە توشی هستیاربووە و نازانێت حۆن مامەڵە بکات، تەنانەت چەندین رۆژنامەنوسی دەست بەسەر کردووە کە لەو چۆرە بابەتانەیان وروژاندووە.