عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌نفالی چوار، بۆ سنووری گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر.
له 20. 4. 1998 تا 5. 5. 1988
به بریاری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی وباوهڕپێکراوی نووسینگه‌ی رێکخستنی باکوور، سوپای عێراق و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری عێراق به سه‌رپه‌رشتی عه‌مید روکن بارق حاجی حنطه. له 20. 4. 1988به چه‌کی قورس و به پاڵپشتی کۆپته‌رو جاش ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ناوچه‌کانی ئاغجه‌له‌ر و چه‌می رەزان و دەشتی کۆیه و ته‌ق ته‌ق، قه‌ره‌هه‌نجیر بدات و خه‌ڵکی ئه‌و سنوورانه ئه‌نفال بکات.
له3. 5. 1988 کیمیابارانی (گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر و مایله و سه‌رچما و شێخان و که‌ڵه‌شێره و چه‌می رەزان و قۆچهبڵا خ و زهرزێیان کرد.
له سپێده‌ی 4 . 5. 1988سوپای عێراق و فرۆکه‌ی جه‌نگی و هه‌لیکۆپته‌ر و پیلاتۆز به سه‌په‌رشتی نزار خه‌زره‌جی، دوا هێرشیان کرده، له‌م قۆڵه جیاجیانه‌وه کرده سه‌ر ناوچه‌که:
قه‌ڵاسێوکه و شوان و شێخ بزێنی و ده‌شتی کۆیه و دۆڵی بازیان و زه‌رزێ) ژماره‌یه‌کی زۆر ژن و منداڵ و پیریان ده‌سگیر و بێسه‌روشوین کرد و گونده‌کانیان خاپوورو سوتماک کرد.
دوای ئه‌وه سوپای عێراق له ئه‌نفالی (2) و(3)- دا ، قه‌ره‌داغ و گه‌رمیانیان ئه‌نفال کرد، زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک تیپی( 17 -ی زمناکۆ ، 53 ی شێروانه، 51-ی گه‌رمیان ، 32-ی کاژاو ، 55 –ی قه‌ره‌داغ ، 57-ی سه‌گرمه ، 59-ی حه‌مرین له گه‌رمیانه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ری قه‌ڵاسێوکه و شوان و شێخ بزێنی و ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر ).
حه‌مه‌ره‌شی فه‌رمانده‌ی گه‌رمیان و پارتیزان له هه‌وڵێکی بێ وێنه‌ی ئه‌فسانه‌ییدا ، هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکێکی زۆری به‌ناو تۆڕی سوپای ئه‌نفالدا گه‌یانده ناوچه ئازاد کروهکان.
هێرشه‌کانی سوپای عێراق له‌م ققۆڵانهوه بوو:
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ کانی عه‌ربان و تیلیان و تیژه و مهحمهخان .
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆشێخ پاڵه‌وان و ته‌وه‌که‌ل و ئاغجه‌له‌ر .
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ ئاغجه‌له‌ر و گۆپته‌په و گهلناج و سه‌رچنار.
+ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ پهلکهرهش و فه‌قێ میرزا. له ته‌قته‌قه‌وه بۆقهرهناو که‌په‌نه‌ک و قه‌سرۆک ،گردخهبهروکانی هه‌نجیره‌ی برایم ئاعا .
+ له ته‌قته‌قه‌وه بۆ کونه گورگ و باخهمێرو گه‌رمک و ته‌که‌لتوو.
+ له ته‌قته‌قه‌وه بۆ شیوه سوور و تورکمان باخ و کارێزه.
+ له ته‌قته‌قه‌وه بۆ مخه‌ره‌س و مه‌لا زیادو ده‌م زێ تا گۆمه‌شین و قزلوو.
+ له گۆپاڵه‌وه بۆسهرچاوهو کانی بی و گه‌ڕه‌دێ .
+ له سوسێ وه بۆشیله خان و عه‌واڵان وزهرزێ و قۆچه بڵاغ .
+ لهسوسێوه بۆسهردودڕهنادو چۆمی سوورقاوشان .
+ له دوکانه‌وه بۆ کلکه سماق … ئیڵه‌ڵڵا و کانی سوور‌و کڵێسه‌و بۆگدوکانی بی.
+ له کۆیه‌وه بۆ بامورتاکان و شهوگێڕو باخه وان و ناسر ئاغا .
+ له کۆیه‌وه بۆ بناری حاجی قه‌ڵاو فولکه‌ی داوداو .
+ له کۆیه‌وه بۆ بناری قه‌یسه‌ری و ئاسکی کۆی وتیمارۆک و دۆنداو پێبازۆگ.
+ له شوانه‌وه بۆجۆکان و پاپیلان و گۆرگان و قه‌تار .
+ له شوانه‌وه بۆ عه‌لی به‌یان وشهوگێڕی شێخ بزێنی خواروو.
+ له پردێ وه بۆ گولهوهزی و سهربیرو قهسهلم و کاولهسوار.
+له قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه بۆ شوانی سه‌ر خاسه و ده‌لوو.
به‌م شیوه‌یه سوپای عێراق بازنه‌یه‌کی به‌ده‌وری سنووره‌که‌دا ته‌نی، له هه‌مان کاتیش‌دا زێی دوکانی به‌شێوه‌یه‌کی توند‌و خووڕ وا به‌ردایه‌وه، بوار به که‌س نه‌درێت له ئاوی زێ بپه‌ڕنه‌وه.
* نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراق و ده‌زگا نهێنی یه باڵاکانی ئیستیخباراتی عێراق، رۆڵی سه‌ره‌کی بینیوه له جێ به‌جێکردنی ئه‌نفالی گۆپته‌په‌و عه سکهرو و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و گۆپته‌په‌و سێوسێنان وبالیسان و بادینان و سه‌راپا باشووری کوردستان.
ده‌رسیم دیبه‌گی وژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی دانیمارک سکاڵایان له‌سه‌رتۆمار کرد، دادگای دانیمارک خه‌زره‌جیان رووبه‌رووی دادگا کرده‌وه.
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردی هه‌موو لایه‌نه‌کان، هه‌موو توانای دبۆماسی خۆیان خسته گه‌ر، نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک دادگایی نه‌کرێ، بوون به پارێزه‌ری ئه‌و تۆمه‌تباره و پارێزگاریان لێ کرد، بۆ ئه‌وه‌ی دادگا ره‌وتی کاره یاساییه‌کانی ههڵنهسوڕێنێت.
به سیناریۆیه‌ک هێنایانه‌وه بۆ کوردستان و، دوای رێز‌و میوانداریه‌کی بێ سنوور، ناردیان بۆ ئه‌مارات بۆ ئه‌وه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان نه‌توانن له رووی یاساییه وه بیده‌ن به‌دادگا، هه‌موو ئه‌و رووداوه تراژیدیایه‌ی ئه‌نفال ی کوردستان و ژه‌هر بارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه جیاجیاکان به نهێنی بمێنێته‌وه و له هیچ شوێنێک باسی نه‌کات؟
گه‌ر نزار خه‌زره‌جی له دانیمارک بدرایه به‌دادگا، که‌یسی ئه‌نفال له سنووری جوغرافیای قه‌تیس ماوی عێراقه‌و، هه‌موو سنووره داخراوه‌کانی تهی ده‌کرد، ده‌گه‌یشته دادگای دانیمارک و دنیای ده‌رەوه.
جارێکی تر ئه‌نفال به‌هۆی دادگایی نزار خهزرهجییهوه له ناو دادگای دانیمارک و وڵاتانی ئه‌ورپا ده‌بوو به دۆکیۆمینتێکی نیو دەوڵەتی و جیهانی، هه‌موو میدیای دانیمارک و ئه‌وروپا و دنیای ده‌هه‌ژاند .
ئه‌م هه‌نگاوه ستراتیژه بۆ که‌یسی ئه‌نفال به‌هایه‌کی سیاسیی و دبلۆماسیی و یاسایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نفال له دانیمارک و ئه‌وروپا و جیهان به جینۆساید بناسرێ / عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود .
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود ، کتێبی ره‌شه‌باو ی ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts