عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جینۆسایدی کورد، پرۆتۆکۆڵە نیودەوڵەتیەکانی شه‌رمه‌زار کرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، یه‌کێکه له سه‌رکرده تۆتالیتاره نه‌خۆشه مێشک داخراوه ره‌گه‌ز په‌رسته کانی تورکیا، ئه‌و عه‌قڵه چه‌ق به‌ستووه‌ی دۆگمایه‌ی ئه‌ردوغان، مستەفا کەمالێکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئەتاتورکە، له باره‌ی کورده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه:
کورد سێ هه‌ڵبژارده‌ی له به‌رده‌مدایه:
یا ده‌بێت کورد ببن به تورک، یا کورد ده‌بێت خاک و ماڵه‌کانیان به‌جێ بهێڵن بۆ ئێمه، یا سه‌ریان پان ده‌که‌ینه‌وه،
80هه‌زار جه‌ندرمه‌ی تورک له هێزی پیاده‌ی سوپا و هیزی ئاسمانی تورکیا به نوێترین جه‌کی کۆکوژی سه‌رده‌مه‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ترامپ ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و پۆتینی سه‌رۆکی روسیا، په‌لاماری رۆژئاوای کوردستانیاندا، هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به جۆرێک رووبه‌ڕوویان بونه‌وه، له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه، ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیان به جۆرێک تێکشکاند، خه‌ونی کورد بوون به تورکی ئه‌ردوغانیان به جۆریک ههڵبزرکاند و توشی هیستریایان کرد.
به فرۆکه جه‌نگییه‌کانی و تۆپه قورسه‌کانی، بۆردومانی سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان و هاوڵاتی گوند و شاره‌کانی کرد، بۆمبی هێشووی فسفۆری قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شاره‌کاندا باراند. فۆتۆکه‌ی محه‌مه‌د له سه‌رێکانی، به بۆمبی فسفۆر به‌جۆرێک جه‌سته‌ی سوتاندوه، هه‌موو جه‌سته‌ی به پشکۆی ئاگر داگیرساوه، ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی دنیای شه‌رمه‌زار کرد، جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌موو ریکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی و پرۆتۆکۆڵی ریکخروی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی به‌تاڵ کرده‌وه، کورد که‌س دۆستی نی یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش له به‌رده‌م ترژیدیای کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌یاندا، لاواز‌و بی ده‌سه‌ڵات و بێ هه‌ڵوێستن، ته‌نیا له نیشتیمانه‌که‌یاندا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنین، بۆشه‌ڕی کوردکوژی ئازادن، به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌رانی نیشتیمانه‌که‌مان، بتێکی بی ده‌نگ و هیچ له بارا نه‌بوون.
تورکیا له به‌رده‌م ئیراده‌ی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه، به سه‌رکردایه‌تی مه‌زلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هیزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)، به‌چۆکا هات و شکاو به ده‌یان هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی تێکشکا.
تورکیا به هاوکاری و پاڵپشتی ترامپ، له سیناریۆیه‌کدا ئاراسته‌ی جه‌نگی گۆڕی به دیالۆگ و رێکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌سه‌ده، عوسمان بایده‌میر ئاوا ئاماژه به ده‌روونی نه‌خۆشی ئه‌ردغان ده‌کات: ئه‌گه‌ر خوا له هه‌ساره‌یه‌کی تر، ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات، ئه‌ردوغان قبوڵی ناکات، دژی خواش ده‌وه‌ستێته‌وه. مه‌زلوم کۆبانی له دیدارێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگ، ریچارد ئینجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه: ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بوو، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، له به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجامدرا، بۆ له ناوبردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانی کورد.
له 7 رۆژی هێرشی سێ قۆڵی تورکیا به F16 و نوێترین چه‌کی سه‌ربازی ناتۆ، به هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی سیناریوکانی ترامپ. تورکیا نه‌یتوانی (سه‌رێ کانی ) داگیر بکات. ئه‌م داستانی به‌رگرییه ئهفسانییهی هه‌سه‌ده به‌رامبه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی تورکیا، له کام وڵات، له کام مێژووی دوور‌و نزیکی دنیادا رووی داوه.
شه‌رڤانان به ئیراده‌ی پۆڵاین و به خوێنی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئه‌فسانه‌ی جیهانگیری نوێیان بۆ کورد‌و میژووی مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد. ئه‌م داستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که، له جه‌نگی مادی و مه‌عنه‌وی و ده‌روونی سیناریۆی زلهیزی ئه‌مه‌ریکاو روسیادا، بێ ده‌نگی و بی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار کرد. جینۆسایدی کورد پرۆتۆکۆڵە نیودەوڵەتیەکانی رسوا کرد.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts