عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: په‌رله‌مان و حکومەتی کورد.!
له دوای راپه‌ڕینی 1991 و له دوای 1992 په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر، لە دوای گۆڕانکارییه‌کانی 9. 4. 2003، له بەغداد. سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حیزبه‌کانی کوردستان، ئه‌وه‌ندەی دژایه‌تی نابەجێی و نەشیاویی یه‌کترییان کرد، ئەوەندەی هه‌ڵپه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وتی حیزبی کرد، میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیان خسته گه‌ر، بۆ دروست کردنی درۆ و و بوختان و سیناریۆ بۆ یه‌کتریی، خاوه‌نی ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون.
کارە ناڕواو خاڵه لاوازه‌کانی ئەندام پهرلهمانەکانی کورد له به‌غداد که‌وته روو، نه‌یانتوانی له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی پایته‌ختی عێراق، زنجیرەی کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان بگهیەننە عێراق و دنیا.
نەیانتوانی بەو تراژیدیانە، ویژدانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته جیا جیاکانی عێراق بهەژێنن، نه‌یانتوانی جینۆسایدی کورد له گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه وەک دۆکۆمینتێکی نیوده‌وڵه‌تی، له هۆڵی په‌رله‌مانی بەغدادەوە بگهیەننە جیهان، نه‌یانتوانی نوێنەری ده‌نگ و ره‌نگ و مافە سه‌ره‌تایی و ده‌ستوورییه‌کانی کورد بن، نه‌یان توانی له‌و خولانەی په‌رله‌مان، کێشه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزکراوهکانی بژێوی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غداد، نه‌یانتوانی سنووری سروشتی جەبەل حەمرینی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای عێراق دیاری بکه‌ن. کوا ئه‌و پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی بۆجێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 دیاری کرابوو؟ به‌جۆرێک کاڵ کراوه‌یه‌وه، شوێنه‌واری نابینرێ!
پهرلهمانتارەکانی کورد، نه‌یانتوانی به حکومه‌تی نوێی عێراق راگه‌یه‌نن، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق، کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان و بارزانیه‌کان و ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید داناوه.
بۆ حکومه‌تی نوێی عێراق، تا ئێستا مه‌رسومی جمهوری ده‌ر نهکردوەو داوای لێبوردنی له کورد نه‌کردوە؟ بۆ تا ئێستا بۆ هه‌ر چوار جینۆسایده‌که، قه‌ره‌بووی یاسایی و مادی و مه‌عنه‌وی نه کراوه؟ به‌ڵام قه‌ره‌بووی جینۆسایدی کوێتیه‌کان کرایه‌وه!
بۆ نەیانتوانی له گەڵ په‌رله‌مانی لیسته جیاجیاکانی عێراق، فشار بخه‌نه سه‌رده‌وڵه‌تی عێراق؟ عێراق ببێ به ئه‌ندامی دادگای نیوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کورد جینۆساید نه‌کرێته‌وه!
بۆئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غدادو هه‌ولێر، بواریاندا بە سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان؟ بڕیاری یاسایی دادگایی باڵای تاوانبارانی ئه‌نفال بخەنە پهراوێزەوە، بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، ئەوە 31 ساڵە تۆمتبارانی ئه‌نفال لە ناوەوەی کوردستان و عێراق و دەرەوە دەپارێزن، بە چ پێوەرێکی یاسایی بوار ناده‌ن تاوانبارانی جینۆسایدی کورد، رووبه‌رووی دادگا بکرێنه‌وه؟
بۆ بواریان رەخساند، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق وا به ساردوسڕیی داخرێ، ده‌بوایه حکومەتی هەرێم و ئەندام پەرلەمانەکان، سنوورێکیان بۆ ئه‌و هه‌موو زنجیره جینۆسایدانه‌ی کورد دابنایە، رۆژانه دەوڵەتی ئێران و تورکیا لە سەر سنووره‌کان و لە ناوەوەی نیشتمان، کۆمەڵ کوژی مرۆڤی کورد ده‌که‌ن.
ده‌بوایه به پێی ده‌ستوورو یاسا، بوارنەدرایە بە هیچ سه‌رکرده‌و حیزبێک، یاری بە سامان و سەرەوتی نیشتمانی و بیره نهوتهکانەوە بکەن، بۆ به‌رژوه‌ندی حیزبەکان به‌کار نەهێنرێن، بواریان بە سەرکردکان نەدایە، یاریی به گرێبه‌ستی نه‌وت بکەن، لەمە زیاتر داهاتی خاڵه گومرگییه‌کانی سنووره‌ییه‌کان به‌هه‌ده‌ر نه‌چوایه.
حکومه‌تی هه‌رێم بێ هەست بەلێپرسینەوەی نیشتمانی دوور له دەستوورو یاسا، ئەم نیشتمانەیان نوقمی گەندەڵی کردووە و بە ناڕەوا یاری به‌قوت و بژێوی هاوڵاتیان دەکەن، بە جۆرێک ژیانی هاوڵاتیانیان دژوار‌و قورس کردووە، بووە بە دۆزەخ.
دەبوایە گەنجەکانیان نەخستایەتە پەراوێزەوە، شه‌پۆل شه‌پۆل، رێگای هات و نه‌هاتی ده‌ریای ئیجه‌یان نەگرتایەتە به‌ر، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی ون.
گه‌ر کورد له ئاستی عێراق، نه‌ک 60 کورسی، گه‌ر خاوەنی 100 کورسیش له په‌رله‌مانی به‌غداد بێ، رۆڵی کورد له به‌غداد و هەولێر، پڕە لە کێشەی ئاڵۆزی چەق بەستووی حیزبی.
ئێستا پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کەشتیەکی تێک شکاوی گەندەڵە، هەمان ئەنجومەنی تەشریعیەکەی هەولێری سەردەمی سەدامە، ئەوەندە بێ دەسەڵات و لاوازە، پڕە لە کێشەی دژواری ئاڵۆزی دەروونی حیزبی، هیچ گۆڕانکارییه‌کیان پێ ناکرێ.
ئەوە چەند ساڵێکە، هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی په‌له‌مان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆتە داوارکاریی لە بەغداد: گەر بەغداد بەشە بودجە بنێرێ، حکومه‌ت موچه‌ی هاوڵاتیان دابەش دەکات. گه‌ر به‌غداد موچه نه‌نێرێت، دەبێت هاوڵاتیان برسی بن.