عەبدوڵا کەریم مەحمود: عەبدوڵا رەباتی بە برینەکانی جەستەیەوە بۆ داستانی گڵەزەردە!
عەبدوڵلا کەریم سەلیم رەباتی لە 1965 لە گوندی هەزارکانی رەباتی سەنگاو، لە خانەوادەیەکی رەنجدەر لە دایک بووە، تەمەنی منداڵی ئەو، سەردەمی شەڕی جەلالی و مەلایی بوو تا 1970، دەیان و سەدان کورد بەدەستی کورد کوژران. لە بەیانی 11ی ئازاری 1970 تا ئازاری 1974، باڵی ئارامی و ئاشتی نیشتمانی لە باوەش گرت.
لە 1974 جارێکی تر شەڕ بەرپا کرایەوە، لە 6ی ئازاری 1975 محەمەد رەزا پەهلەوی شای ئێران و سەدام حسین جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، بە هەماهەنگی هەواری بۆمەدیەنی سەرۆکی جەزائیر، لە کۆنفراسی ئۆپیک لە جەزائیر رێکەوتن.
لەو رۆژەوە، شا پشتی کردە کورد‌و شۆڕشی ئەیلوول هەرەسی هێنا، ترس و بێ هیوایی و گومان و نەهامەتی بەسەر نیشتماندا باری و ژیانی مرۆڤی کورد ی کرد بە دۆزەخ.
دیمەنی یەکەم
لە 1976عەبدوڵلا رەباتی تەمەنی 10 ساڵ بوو، هەموو ناخی پر بوو لە پرسیاری بێ وەڵام، شەوان ئەو مەفرەزە پێسمەرگانەی دەبینی، بە ئیرادەیەکی بەهێزو بە روویەکی خۆشەوە، روویان دەکردە ناو ئاوایی و نانیان دەخواردو تێشویان دەپێجایەوە و لە ناکاو لە چاو ون دەبوون.
دیمەنی دووەم
تارێک و لێلی بەیانی چەند پیکابێک چەکداری دەبینی، پێیان دەوتن جاش، دەستیان لە سەر پەلە پیتکەی چەکەکانیان بوو، بە دەم و چاوێکی پڕ لە ترس و گومانەوە، خۆیان دەگەیاندە سەر قەڵاکەی هەزارکان و سەربانی ماڵەکان، کون و قوژبنی ماڵەکان بەدوای پێشمەرگەدا دەگەران.
ئەو دوو دیمەنە، لەو دوو روخسار‌و لەو دووکاتە جیاوازەدا، دەیان پرسیاری بێ وەڵامی تری لە ناخی عەبدولا رەباتیدا هەژاند.
لە 1976 دا عەلی رەباتی برا گەورەی بوو بە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکان، لە 1979دا عەبدوڵلا رەباتی تەمەنی 14 سال بوو، شەوێک لە هەزارکانی یەوە رووی کردە لای پێشمەرگەکانی هەرێمی 5ی قەرەداخ، بوو بە پێشمەرگە. لە دەیان نەبەردی و چالاکی و داستاندا، توانای لە بن نەهاتووی خۆی سەلماند، بە جه‌ربه‌زه‌یی و ئازایەتی و ئیرادەی پۆڵاینی، له ساڵی 1982 دا کراوه به فه‌رمانده‌ی مهفرهزە، بوو به فه‌رمانده‌ی که‌رتی 5 ی تیپی 55 ی قه‌ره‌داخ. له مه‌ڵبەندی یه‌ک، چه‌ند جارێک لە چەند شەڕێکدا بریندارکراوە.
عه‌بدوڵا ره‌باتی له مانگی نیسانی 1987له داستانی رزگاریدا بریندار کرا، پزیشکی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، مانگێک مۆڵه‌تی بۆ دانابوو، بۆ چاره‌سه‌ر لە گوندی هەزارکانی رەبات. لە مانگی نیسانی 1987 پێشمەرگەی هەموو تیپەکانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، لە داستانی رزگاری بوون له دۆڵە رووت و دۆڵی جافایەتی، لەو کاتەدا، سوپای عێراق په‌لاماری زنجیره چیای گڵه زه‌رده‌یان دا‌و گرتیان، به‌شێک له پێسمەرگەکانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک لە دۆڵی جافایەتی یەوە، گه‌ڕانه‌وه بۆ قەرەداخ، بۆ گرتنه‌وه‌ی گڵه زه‌رده.
لە 25. 5. 1987 تیپه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، به هاوکاری رێکخراوی 4 ی کۆمه‌ڵه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌کی پاسۆک و هێزی پشتگیری، به پێی نه‌خشه‌یه‌کی وردی سه‌ربازی، له‌سێ قۆڵی جیاوه هێڕشیان کردە سه‌ر زنجیره چیاکانی گڵه زه‌ردە.
له قۆڵی یه‌که‌م/ هێزێکی هاوبه‌شی تیپه‌کانی 55ی قه‌ره‌داغ و تیپی مهڵبهدی یه‌ک، تیپی تۆپخانه، هێزی به‌رگری، هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گاکانی [ پشتی سوێراوا، زرگوێز،کڵاو گورگ، دار مازه‌ڵه]، باره‌گای فه‌وجی 103 و دوو باره‌گای سریه‌و 7 ره‌بییه‌ی سه‌ر به فهوجهکهوە گرت.
قۆڵی دووه‌م/ هێزێکی هاوبه‌شی تیپی 53ی شیروانه‌و تیپی 51ی گه‌رمیان، هێزی پشتگیری هێرشیان کرده سه‌ر مه‌خفه‌ری گڵه‌زه‌رده و پشتی به‌رانان، ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای سریه‌ی هێزی کۆماندۆی 3 و 4ی فه‌وجی یه‌کی کۆماندۆی تیپی 3 و 5 و باره‌گای فه‌سیلی 11 و 12 و 13 ی یه‌که‌ی 30512و باره‌گای سریه‌و 15 ره‌بیه‌ی جاشه‌کاندا گرت.
قۆڵی سێیه‌م/ هێزێکی هاوبه‌شی تیپه‌کانی 57 ی سه‌گرمه و 59ی حه‌مرین و هێرشیان کرده سه‌ر دوژمن له پشتی داراغا، پشتی هه‌زار مێرد، پشتی جێشانه، ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی باره‌گای فه‌وجی 60، باره‌گای سریه‌ی جاش و13 ره‌بیه‌ی جاشه‌کاندا گرت، لە هه‌ردوو رۆژه‌که‌ی ئه‌م داستانه‌دا، نزیکه‌ی 250 سه‌ربازو جاش کوژران، 26 جاش به‌دیل گیران. ده‌سکه‌وته‌کان 191 پارچه چه‌ک و 6 ئوتۆمۆبیل و 11 ده‌زگای بێ سیم بوو.
له‌م داستانه‌دا 6 پێشمه‌رگه شه‌هید کران، قادر حه‌مه ساڵح یاروه‌یس ناسراو به دلیر جاف فه‌رمانده‌ی تیپی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، مه‌لا یادگار سه‌رده‌سته‌ی مه‌فره‌زه‌ی پاسۆک، حه‌مه‌د ساڵح قازی له تیپی 53 ی شێروانه، محه‌مه‌د حه‌مه ئه‌مین، حیکمه‌ت مه‌حمود ره‌شید له تیپی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک، تۆفیق کەریم عەبدوڵا، ناسراو بە تۆفیقە رەش، پێشمەرگەی کەرتی 2ی تیپی 55ی قەرەداخ.
عه‌بدوڵڵا ره‌باتی به‌و هەموو ئازار‌و برینه‌ی جه‌سته‌یه‌وه، له گوندی هه‌زارکانی- رهباتهوه، خۆی گه‌یاندە لای پێشمەرگەکان، له شه‌وی 25- 26. 5. 1987، له قۆڵی یەکەمەوە، بروسکه ئاسا هه‌ڵمه‌تی بردبوو بۆسەر سه‌ر باره‌گای 103، ده‌پێکرێت و دوا هه‌ناسه‌ی به گڵه زه‌رده سپارد، لە گۆڕستانی گوندی هه‌زارکانی ره‌باتی سه‌نگاو به خاکیان سپارد.
سەرچاوە:
به‌شی دووه‌می ئینسکلۆپیدیای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌رکرتووه / فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سه‌رپه‌رشتیاری گشتی وسه رۆکی ده‌سته‌ی کارا / که‌یوان سه‌عید سکرتێری نوسین / چاپی سێیه‌م/ 2016 ،ل ٩٥٥-٩٩٦
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts