دلێر محەمەد نوری: ئەردۆغان دووبارە هەڵبژێردرایەوە و ئەمە بە واتای چی دێت؟
ئەمە بە زەروورەت, بە واتای ئەوە دێت کە:
1- ئەردۆگان ڕوو لە ڕووسیا دەکات و لە ئەوروپا دوور دەکەوێتەوە.
2- ڕەنگە گوشار لەسەر وڵاتانی سکاندیناڤیا بکات بۆ هەراسانکردنی ڕەوەندی کوردی دژ بە تورکیا.
3- ئەگەری هەیە کێشەی سنووری لەگەڵ یۆنان سەرهەڵبداتەوە.
4- ئەگەری زیاتری وەلانانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و کەمینە نەتەوەییەکان لە تورکیا بەردەوام بێت.
5- ئەگەری هەیە زۆرێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی کورد زیندانی بکرێن.
6- وڵات لەسەر حسابی عەلمانیەت و چەپگەرایی فرەیی بەرەو سیستمی ئیسلامی یەکلایەنە هەنگاو بنێت.
7- ڕەنگە هێرشی چەکداری توند دژی کوردانی سوریا دەست پێ بکات.
8- ڕەنگە هێرشی بەردەوام بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کوردستانی عێراق ئەنجام بدرێت.
9- ڕەنگە پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوە ئیسلامیەکان لە سوریا و عێراقدا بکات، بە داعشیشەوە.
10- وە زۆر شتی تریش.
من پرسیار دەکەم، ئایا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو ئەمانە قبوڵ دەکات؟ ئایا ئەوروپا تەنها لەبەر بەرژەوەندی خۆپەرستانە دانوستان لەگەڵ ئەردۆغان دەکات، لەسەر هەموو ئەمانە؟ یان چاوەڕوانی گوشارەکانی ئەوروپا لە دژی ئەردۆغان و سزای ئابووری زیاتری ئەمریکا لە دژی تورکیا بکەین؟
گەلانی تورکیا چاوەڕوانی چی دەکەن لە داهاتوودا و لە سایەی ڕژێمی ئەردۆغاندا ، زیاتر لەوەی کە پێشتر ئەزموونیان کردووە؟
ئایەتێک هەیە دەڵێ: “عسی ان تکرهوا شیئاً فهو خیرُ لکم” کێ ئەڵێ هەڵبژاردنەوە ئەردۆگان لە کۆتاییدا بە خێر بۆ کورد ناشکێتەوە، لە گەڵ ئەوەی خودی ئەردۆگان خێری لێ ناوەشێتەوە؟