عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌ردوغان و لۆزانێکی تر.
ده‌وڵه‌تی تورکیا ، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و کۆماری تورکیاوە تا ئێستا، بە زەبری سوپا زنجیرە کۆمەڵکوژی کوردی لە باکوری کوردستان ئەنجام داوە.
لۆزان پلان و بەرنامەو نەخشەی نیودەوڵەتی زلهێزەکانی دنیا بوو، بۆ دوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیای نوێ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک.
له 24. 7. 1923 لە رێکه‌وتن نامه‌ی لۆزان، لە شاری لۆزانی سویسرا، له نێوان ( به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و ژاپۆن و یۆنان و رۆمانیا و سربیا و کرواتیا و سلۆنیا و تورکیا واژوو کرا.
لۆزن سیناریویەکی داخراو و نهێنی نیودەوڵەتی بوو، لە نێوان به‌ریتانیای عوزماو فەرەنساو مستەفا کەمال ئەتاتورکی، سەرۆکی ده‌وڵه‌تی تورکیای نوێ، بۆ سڕینەوەی مافی چاره‌نوسی کورد لە نیشتمانەکەی، لەسەر نەخشەی جیهان.
ئەو سیناریۆ کۆنکرێتییە لەو کۆنگرەیە، بۆ بەتاڵ کردنەوەی مادەی 62 و 63، 64ی سیڤەر بە جۆرێکێک دارێژرابوو، ناوی کورد و مافە سەرەتاییەکانی، بەتاڵ کردوە.
له لۆزانی مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە، تا ئەردۆغانی ئەتاتورک ی ئێستا، ئەوە 100ساڵە کورد لە سەدان سیناریۆی جیاجیادا، له نیشتمانه‌که‌ی دا کۆمەڵکوژ دەکرێ.
هێزه‌کانی سوپای دیموکرات (هه‌سه‌ده )، له شه‌ڕی به‌رگری و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش و گروپەکانی سەر به رێکخراوی ئه‌لقاعیده، لە رۆژئاوای کوردستان، گەورترین سەرکەوتنیان به خوێنی 11هه‌زار له شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تۆمار کرد.
له بری ڕێز‌و پیزانین بۆ ئەو هەموو قوربانی سەرکەوتنانەی هێزه‌کانی سوپای دیموکرات، رژێمی ئۆردو‌غان و بهشارئەسەد، بە هەموو توانایانەوە دژایه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد.
ئه‌مه‌ریکاو روسیا‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا، وەک سیناریۆی سیاسی و نێودەوڵەتی، لە لۆزان جارێکی تر پشتیان لە هێزه‌کانی سوپای دیموکرات کرد.
ترامپ لە ناسکترین بارودۆخدا، بڕیاریدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سوریا بکشێنەوە، ئەو بڕیارەی ترامپ لەو هەل و مەرجە ناسک و دژوارەدا، جۆرە سیناریۆیەکی نهێنی بوو، راستەوخۆ بواریان رەخساند بۆ سوپای پیاده و هێزی ئاسمانی تورکیا، به هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌ویی و میدیاکانیانەوە، هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له رۆژئاوای کوردستان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان به نیازبوو، جینۆسایدی کوردەکانی باکور بکات و نیشتمانەکەیان بسڕیتەوە، ده‌ست به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانزایی رۆژئاوای کوردستاندا بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی بە خوێنی کوردی رۆژئاوا‌و بە نەوتی کوردستان ژێر خانی ئابوریی تێک شکاوی تورکیا ببوژێنێتەوە.
ستەفا کەمال ئەتاتورک لە 1923ەوە بە کوردەکانی باکوری کوردستانی دەوت: تورکی شاخاویی، ئەردوغان دوای 100 ساڵ بە سەر لۆزاندا ، نەک لە باکوری کوردستان، لە رۆژ ئاوا و باشوری کوردستان، بە بەرچاوی هەموو میدیاکانی دنیا کۆمەڵ کوژی کورد دەکات.
زلهێزەکانی دنیا‌و سەرکردەی سیاسییەکان و کورد‌و حکومەتی هەرێم، زانایانی ئاینی زیارەتی ئارامگای مستەفا کەمال ئەتاتورک دەکەن و پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی ئەردۆغان دەکەن.
ئایا ئەم هاوكێشەیە لاسەنگی زلهێزەکانی دنیا و ئەم ستراتیژە نێو دەوڵەتییە و ئەم دوو فاقیەی سەرکردەکانی کورد و زانایانی ئاینی، سینارۆی لۆزانێکی تر نیە بۆ ئەردۆغان؟
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts