فه‌رمان عزیز شه‌ریف: بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕالی و دۆخی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، ته‌نها له پێنج مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2023 چه‌ندین ڕووداو و پێشهاتی سیاسی و یاسایی و ئابوری خراپ تووشی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بووه، كه هۆكاره سه‌ره‌كی یه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی یه و ته‌نها هاوڵاتیان و هه‌رێمی كوردستانیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دادگای باڵای فیدڕالی عێڕاق دژی هه‌رێمی كوردستان و ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێڕاق و ڕێكنه‌كه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه و شایسته دارایی یه‌كان و ده‌یان كێشه و گرفتی دیكه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق به‌رده‌وامه. پارتی و یه‌كێتییش بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوڵاتیان و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ناكۆكیه‌كانیان به‌رده‌وامه و زیاتر له 6 مانگه ئه‌و ناكۆكیه درێژه‌ی هه‌یه و تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی 22-5-2023 ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ردوو فڕاكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی بووه شه‌ڕیان و پارتی به‌زۆره‌ملێ و بێ گوێدانه لایه‌نه‌كانی دیكه كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانی كاراكردهوه كه له ساڵی 2019 ماوه‌یی یاسایی به‌سه‌رچووه.
ڕۆژی سێ شه‌مه 30- 5- 2023 دادگای باڵای فیدڕالی عێڕاق دوای زیاتر له 5 مانگ و 8 دانیشتنی دادگا بڕیاری له‌سه‌ر نایاسایی بوون و ناده‌ستوری بوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا. هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووبێت به‌تاڵه و كاری پێ ناكرێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرابوون چوار سكاڵا بوون و هه‌موویان یهكخرابوون، كه سكاڵای دکتۆر یوسف محەمەد سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان و شاسوار عبدالواحید سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و فڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بوون.
هه‌روه‌ك چۆن پارتی له ساڵی 2015 په‌رله‌مانی كوردستانی داخست و ڕێگری كرد له هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی په‌رله‌مانی كوردستان دکتۆر یوسف محەمەد بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و په‌رله‌مانی كوردستان و بۆی چووه سه‌ر. ئێستاش له‌سه‌ر سكاڵای دکتۆر یوسف محەمەد دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سكاڵاكه‌ی له پارتی و یه‌كێتی برده‌وه و هه‌رێمی كوردستان كه‌وته بۆشاییه‌كی ده‌ستوری و یاسایی قه‌یرانێكی قوڵی حوكمڕانی دووچاری هه‌رێمی كوردستان بوو. چونكه به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕالی عێڕاق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان بوونه (كاربه‌ڕێكه‌ر). هه‌موو ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌ی له‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دوای ڕێككهوتی 6- 11- 2022 ده‌رچوون له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، چونكه بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق كه ده‌رچوو (ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نیه) و ته‌نانه‌ت (تانه)شی لێ نادرێت.
په‌رله‌مانی كوردستان دوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له دانیشتنی ڕۆژی 9- 10- 2022 بۆ ماوه‌ی ساڵێك تاوه‌كو 31- 12- 2023 ته‌مه‌نی خۆی درێژكرده‌وه. له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردوو دوای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی 5 یاسا و 11 بڕیاری ده‌ركردووه ، 9 بڕیاری تایبه‌ت بووه به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و ده‌ست به‌كاربوونی په‌رله‌مانتاران بووه به‌هۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فڕاكسیۆنه‌كانی (نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری) به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیان دژی دڕێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان و دوو بڕیاریشیان تایبه‌ت بووه به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم. هه‌موو ئه‌وانه سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ره‌وه دژی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی توندی ناوخۆی یشی له‌سه‌ر بوو، كه‌چی پارتی و یه‌كێتی بێ گوێدانه لایه‌نه ناوخۆیی ده‌ره‌كیه‌كان و به‌هاوكاری پێكهاته و كه‌مینه‌كان به‌ویستی خۆیان ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانیان بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژكرده‌وه، وه ته‌واوی ئه‌وبڕیارانه‌ی له‌ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌ریان كردووه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بووه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕالی داوای كردووه كه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێڕاق هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ببات نه‌ك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم كه پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 22- 5 په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمسیۆنه كردیانه (شه‌ڕه مست)له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و پارتی به‌زۆره‌ملێ ڕایگه‌یاند كه كۆمیسیۆنهكهی به‌ده‌نگی 58 ئه‌ندام كاراكردۆتهوه و یه‌كێتی یش ڕایگه‌یاند هیچ ده‌نگدانێك ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو شه‌ڕ ڕوویداوه، له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ش كه بڵاوكرایه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت چۆن شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌یه‌كتر ده‌ده‌ن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
له‌دوای ڕووخانی صدام حسێن له 2003 هه‌رێمی كوردستان له‌بڕی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا باشتر بێت ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت، له‌بڕی ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا خۆی به‌هێزتر بكات لاوازتر ده‌بێت. له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌غدا لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، ( ڕاده‌ست كردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت، ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه، پێ نه‌دانی شایسته دارایی یه‌كان، بڕینی بوودجه، بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕالی عێڕاق … ) و كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی دیكه به‌ڵگه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ هێزی هه‌رێمی كوردستانه به‌رامبه‌ر عێڕاق، كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه (پارتی و یه‌كێتی) یه، گوێ نه‌دانیان به لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كی یه‌كان، حوكم كردنی نه‌زانانه‌یان دۆخی هه‌رێمی كوردستانی به‌م ڕۆژه گه‌یاند و دواجاریش هاوڵاتیان و خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه دوای زیاتر له سی ساڵ حوكمڕانی هه‌رێم دادگای فیدڕاڵی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.