عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: تارمایی کۆشک و گۆڕی سەرکردەکان!
رۆڵی سەرکردە سیاسییەکانی کورد له ئه‌زموونی دیاریکراوی نێو حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له نێو کایه‌و ئۆرگانە جیا جیاکانی ده‌سه‌ڵات، رووبه رووی ده‌یان قه‌یرانی چه‌ق به‌ستووی ئالۆز بوونەتەوە.
ئەرکی پسپۆرەکانی بواری مێژوویی و دەرونییە، لە هەموو ئەو بوارانەدا، به‌دواداچوون ولێکۆڵینهوهو تویژینه‌وه ئه‌کادیمیان بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێک بۆ ئه‌و برینه موزمینه تراژیدیانه‌ی مێژووی دوور‌و نزیکی ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد دابنرێت.
سەرکردەکانی کورد، به ههمووبیرو بۆچونه جیا جیاکانی چه‌پ و راست و ئیسلامی سیاسیی، له حیزبی کوردی و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم.
ئەو روخسارانه‌ن، به پلان و به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی داڕێژراو بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایان له ده‌سه‌ڵات، کۆنترۆڵی هەموو کۆیلەکانی دەوروبەریان و ئۆرگانه‌کانی حیزبیان کردووە، هەموو کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمیان بە دەسەڵاتی نەرجسی و تاک رەوانەیان ئیفلیج کردووه.
له سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک، خاوه‌ن بڕیار بوون، ئه‌وان چەندان گروپی دیاریکراویان وه‌ک سێبه‌ر، له ده‌وری خۆیان دروست کرد بوو، ئەو گروپانه توتی ئاسا، هەموو بڕیاره‌کانی ئه‌وانیان جێ به‌جێ ده کرد.
دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و سەرکردە ڕوخسارانەی شاخ و ئینیهازی نێوشاره‌کان، به هه‌مان ئه‌زمونی شاخ و به عه‌قڵی دیاریکراوی مه‌زاجیانه‌ی خۆیان، کۆکتێلی عه‌قڵی خێڵه‌کی و ئیسلامی سیاسیی، خۆیان لەهەموو کۆنگرەکاندا خاوەنی دەنگی پێش هەڵبژاردن بن، خاوەنی حیزب و خاوەنی دەنگی خەڵک و پەرلەمان و حکومەت و سامانی نیشتمان بن.
ئه‌و سەرکردانە نیازیانە، وەک ئەوساو ئێستا، دەستاو دەستی دەسەڵات بۆ کوڕ و كچەکانیان بێت و ئامێری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی داگیرکه‌رانی نیشتمان بن، دژ به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌یان.
ستراتیژی ئه‌م سەرکردانە، بەعس ئاسا، گەر هه‌رتاکێک، په‌روه‌رده‌یه‌کی جوان و نمونه‌یی بێت، خاوەنی ئیراده‌یه‌کی به‌هێزو به هه‌ڵوێست بێ، خاوەنی راوبۆچونی لۆژیکانه‌ی زانستی بێ، ئه‌وان هه‌موو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌کانی ئاسمان و زه‌وی ئه‌م نیشتمانه‌یان لێ داده‌خه‌ن، بواریان پێ ناده‌ن، رۆڵی خۆیان ببینن، پاشقولیان لێده‌گرن و ده‌یان خەنە په‌راوێزه‌وه.
ئهوسەرکردانە بە درێژایی مێژوو، تا ئێساتا به‌دوای که‌سێتی لاواز و توتی و کاسه‌لێس و ماستاوچی و پەڕپوتی ئاست نزمدا ده‌گه‌ڕێن، زۆربەی ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تیان پێ پڕده‌که‌نه‌وه.
پلان و به‌رنامه‌و نەخشەکانیان، به جۆرێک دارێژراوه، بوار ناده‌ن، هیچ ئه‌لته‌رناتیڤ وەک سەرکردە، له ناو حیزب و هیچ پسپۆرێکی نمونه‌یی بە توانا، له په‌رله‌مان و حکومه‌ت، رۆڵیان هه‌بێت و بوونی پسپۆڕی خۆیان بسەلمێنێت.
ئهوسەرکردانە، ده‌بێ خۆیان و ئه‌ندامانی خانه‌واده و بنه‌ماڵه کانیان، سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت بن، نه‌خۆشی گرێ سایکۆلۆجی کورسی ده‌سه‌ڵات و تاڵانی سامانی نیشتمانن.
ده‌بێ ژیانی ئەو سەرکردانە بە کوڕوكچ و خانه‌وادەو بنەماڵانە کانیانەوە، له‌و رۆژه‌وه له‌دایک بوون، تا ئه‌و ساتەی ده‌یان خه‌نه قەبرەوە، لە گەڵ هاوڵاتیان ئاسمان و رێسمان بێت، له مردنیشا تارمایی کۆشک و گۆڕه‌کانیان لە شوێنی جیاواز‌و تایبەتی بێت.