عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: لە هیچەوە بۆ هیچ.
31 ساڵی حوکم ڕانی دەسەڵاتدارانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، پڕە لە کێشەی دژوار و داخراو ئاڵۆز، پڕە لە جیاوازی نێوان شارەکانی نیشتمان، پڕە لە قەیرانی عەقڵی چەق بەستووی حیزبایەتی، بە کۆکتێلی (خانه‌واده‌یی و بنه‌ماڵه‌یی وخێڵەکی ).
هه‌موو مرۆڤێکی کورد، رۆژانە له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان، ئەو هەموو ململانێ نابەجێ و ناپەسەندو جیاوازی و دیاردە نەشیاوانەی ناو ئۆرگانەکانی (مەڵبەندو لق) و (کۆمیتەو ناوچە) ی حیزبەکان دەبین، چۆن دەنگی ناو هۆڵی پەرلەمانی ناساز کردوە؟، چۆن هەموو کایەکانی حکومەتی هەرێم ی لە بناغەوە هەڵتەکاندووە؟
ئه‌م سه‌رکردانه، دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی، بە عەقڵی مەزاجیانەی خۆیان هه‌موو توانا ی پسپۆڕی جیا جیای گه‌نجانی ئه‌م نیشتمانه‌یه خستوەتە په‌راوێزه‌وه، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران کادری( ئینیهازی و ماستاوچی و کاسه‌لێس و خائین و جاسوس ) و هیچ له بارا نه‌بوویان له هه‌موو ئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، به پلان و بەرنامەو نەخشە و سیناریۆی جیا جیا دامه‌زراندووە.
ئه‌م ئه‌زمونه‌ی دەسەڵاتدارانی کورد به‌پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمان هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتووری کوردیان سڕیووه تەوە.
ئه‌م سه‌رکردانه بە جۆرێک لە گەڵ هاوڵاتیان بوون بە هێڵی تەریب و لە خەڵک دابڕاون و که‌س خۆشی ناوێن، خۆشیان له ناو خۆیاندا، کەسیان یه‌کتریان خۆش ناوێت و هەموویان دژی یه‌کترین.
گرێی ده‌روونی سایکۆلۆجی ئەم دەسەڵاتدارانە، ئەوەندە ئاڵۆز‌و دژوارە، پڕه له رق و کینه‌و پاشقول گرتن و سیناریۆ، ره‌فتاره‌کانیان ئه‌وه‌نده ناڕه‌وا و ناشرین و ناپه‌سه‌ندە، پڕە لە ناعەدالەتی و غەدر و پڕە لەرەفتاری ناشرین و پڕە لە مێژووەیەکی شەرمەزاری.
دەیان که‌ناڵی میدیایان، لەسەر ئێسک و پروسکی شەهیدانی نیشتمان داناوە، به‌و هه‌موو رۆژنامه‌نووسه ماستاوچی و نووسەره دووفاق و ده‌ربارانه، رۆژانه ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی سه‌قه‌تی بێ سه‌روبه‌رو درامای ئاست نزمی دۆبلاج کراوی بێگانه‌ی دوور له داب و نه‌ریتی کورده‌واری ده‌گەیننە هه‌موو ماڵه‌کان، به‌و هەموو به‌رنامە ئاست نزمانەیان ئه‌وه‌نده‌ی تر ژیانی گه‌نجه‌کانیان لێڵ و تاریک تر کردووە.
ئەم حیزبانە هەموو رۆژێک بەپێی مەزاجی سەرۆکەکانیان، هه‌موو دژایەتی و شه‌ڕو ململانێ ناڕواو نابه‌جێ کانیان له که‌ناڵه جیا جیاکانیان و له شۆسیال میدیاکه‌کانه‌وه په‌خش ده‌که‌ن.
بەم رەفتارانەیان هیچ خزمەت و گۆڕانکارییه‌ک به تاکی کورد ناگه‌یه‌نن، جگه لە توند‌و تیژی و رق و کینه و پاشقول گرتن و سیناریۆو چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتریی.
ئه‌م دەسەڵاتدارانە، نوێنه‌ری خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیانن، هەموو کارەکانیان بە که‌سه کاسه‌لێس و مه‌قاش و ماستاوچی و پەرپوتەکانی ده‌وروبه‌ریان هەڵدەسوڕێنن.
لەم 31 ساڵەدا، دەسەڵاتدارانی کورد، کام هه‌نگاویان ناوه، ببێ به مایه‌ی تێرامانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان؟ چ گۆڕانکاریه‌کییان دروست کرد وه؟، تاکی کورد، شانازی به کام کار‌و کرده‌و هه‌ڵویستیانه‌وه بکات؟
حوکم رانانی کورد بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی، ده‌یان و سه‌دان، کێشه‌ی سیاسیی و ئابووری و کلتوریی و ده‌روونی، هاوڵاتیانیان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێ بەری کردووە،که‌سێتی تاکی کوردیان بە جۆرێک تێک شکاندوە و ئێستا‌و ئایندەی ون کردوە، تف لە رابووردوو دەکەن.
ئێستا بە هەر پێوه‌رێکی دەستووری و یاسایی و ئابووریی و میژوویی و کۆمەڵایەتی و کلتووریی و دەروونی، ئەم دەسەڵاتدارانەی هەریم هەڵسەنگێنین، لە خاڵی هێچەوە، دەگەینە خاڵی هیچ.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts