رەزا شـوان: ئاڵای کوردستان لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانڤـانـانی منـداڵان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئـاڵا هـێمای شکـۆداری هـەر گـەل و نیشـتـمانێکە و ناسـنامەی نەگـۆڕی گـەلە. ئـاڵا ئەو چەترە نیشتمانییەیە کە لە سایەیدا، هاونیشتمانیان هەست بە خۆشەویستی و هاوسۆزی و یەکـێـتی و هـاوبەستـبـوون بـۆ نیشـتـمانـەکەیـان دەکـەن. شـانـازیی پێـوە دەکەن و لە خـۆشی و ناخـۆشی و لە بۆنـە نەتـەوەیی و نیشـتمانییەکـانیـانـدا، بەڕێـزە لە بەردەمیـدا دەوەسـتن و لەگـەڵ بەرزکـردنەوەیـدا سـڵاوی لێـدەکـەن و مارشی نەتەوەییـان دەچـڕن.
لـە زمـانی کـوردیـدا بـێـجگـە لـە وشـەی ئـاڵا، وشـەی “بـەیـداخ” و ” پـەرچـەم” یـش بەکاردەهـێنرێـن. وەک خۆشەویستییەکیش بۆ ئاڵا، بە سەدان کچی کورد ناونراون ئاڵا.
رێکخراوی نەتەوە یەکگـرتـووەکان، بەم شێوەیە پێناسەی بۆ ئـاڵا کـردووە:”ئـاڵا واتە هـێما و ناسـنامە و نەتـەوە و دەوڵـەت و هەرێـم و حـیزب و گـروپـەکان، شانـازییەکی بەرجەسـتە کـراویـانە.
ئـاڵای پیـرۆز و رەنگـینی کوردستان، کە لە ئاسمانی کوردستانـدا دەشەکـێتەوە، ئـاڵای گەلی کوردمانە و هـێمای شکۆمەندی و یەکـێتیمانە، مایەی شانازی و سەربەرزیمانە.
ئاڵای کوردستان، پـێگەیەکی پیـرۆز و رێـزێکی تایبـەتی و خۆشـەویستییەکی زۆری لە دڵماندا هـەیە. ئامادەین لە پێناوی پاراستن و بەرزڕاگـرتنیـدا، گیانی خۆمان ببەخـشـین. ئەمەش ئەرکێکی پێویست و پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی و رەوشتیمانە. بە هەزاران پێشمەرگەی قـارەمانمان، لە پێناوی بەرگـریکـردن و رزگـارکـردنی خـاکی کوردستان لە داگیرکەران لەژێر ئاڵای کوردستاندا شەهیدبوون. ئاڵاکەمان هێمای بوون و مانەوەمانە.
کـەس نـەڵی کورد مـردوە، کورد زیـنـدووە
زیـنـدووە قــەت نـانـــەوێ ئـاڵاکـەمــــــــان
بەپـێی بەڵـگە مێـژووییەکـان، گـەلی کوردمـان، خـاوەنی کـۆنـترین ئـاڵایـە لە جـیهانـدا.
یاساناس و مێـژوونووسی کوردمـان، دکـتۆر (عـەبـدوڵڵا دارتـاش) لە پەرتـووکەکەیـدا (میژووی بنەچەی کورد) کە لە ساڵی (2017) دا چاپیکـرد، دانەیەکی پێشکەشـم کرد.
مێـژووی ئـاڵای کوردستان بـۆ (7000) هـەزا ساڵ پێـش ئێستا دەگـەڕێنێـتەوە، کە لە لایەن ئیمپراتۆریەتی گۆدییەکانەوە دروستیان کرد. گۆدییەکان (5000 ـ 1157) پێش زایینی دەسەڵاتداری ناوچەی کوردستان بوونە. شاری ( کارگـود ـ کارکـۆ : کارکۆک : کەرکـووک) بە قـەڵا سەرکەشـەکەشـیەوە، گـۆدییـەکـان دروسـتـیان کـرد و کـردیـان بە پایتـەخـتی ئیـمبـراتـۆرییـە مـەزنـەکـەیـان. گـۆدیـیەکـان بـە بـاپیـرانی کـورد دادەنـرێـن.
دکتۆر دارتاش دەڵێت:” پێویستە ئەوە بڵـێین و ئەو راستییە مێـژووییە بیخەینەوە یادی گـەلی کوردی شۆڕشگـێڕ و کۆڵـنەدەر و قارەمان، کە هـێمای (21) تیشکەکەی خـۆری ئـازادی لە نـاو ئـاڵای کوردسـتان، هـێمـای ئەو (21) پاشایەی گـۆدیانی بايپرانمانە. کە حوکمڕانی یەکەمین دەوڵەتی (گودی/ گودیا/ گودیۆمی) ی گودی/ گوردی/ کوردی بوونە لەسەر زەمینی کوردستانـدا لە هـەزارەی پـێـنجەمی پێش زاییـن. بەڵام هـەر لە کـۆنەوە وتـراوە، ئـاڵای کوردسـتان لە رەنـگی (سـوور و سـپی و سـەوز و زەرد) پێکهاتـووە”.
لە دوای گۆدییەکان، دەوڵەتی کـاسییەکـانیش هـەر کوردبـوون و خـاوەنی ئـاڵای تایبەتی دەوڵەتەکەیان بوون. دەوڵەتی کوردی میتـانییەکان، کە فەرمانڕەوای بەشی هەرە زۆری کوردستان بـوون، لە ساڵی (1500) ی پێش زاییـنیدا، ئاڵای کوردستانیان بەکارهـێناوە. لە دوای ئەوانـیـش ئیـمـپـراتـۆریەتی مـاد، ئاڵای تایبەتیـیان هەبووە. کە لە رەنگی زەرد و سوور و سەوز پـێکهـاتـبوو. کـاوەی ئاسنگەریش، چەرمەکەی بەرۆکی کـرد بە ئاڵای شۆڕش و راپەڕینەکەی. ئاڵاکەی کـاوەی ئاسنگەر بایەخـێکی مێـژوویی گـرنگی هـەیە.
لە ساڵی (1918) دا، کوردێـک بە نـاوی (خـەلـیل بـەگ) سـەرۆکی رێـکـخـستی ئـازاد ئاڵایەکی دروستکرد. لە ساڵی (1920) دا، سەرکردەی کورد (ئەمـین عـالی بەدرخـان) داوا لە (زینـەل عـابـدیـن) دەکات کە کەسایەتییەکی کورد بـوو، ئاڵایـەک بـۆ کوردسـتان دروست بکات. ئـەو ئـاڵایە تا ئەمـڕۆش لە مـاڵی (سیـنەم بەدرخـان) پارێـزراوە. پـارتی (خۆیبـون) ئاڵای هەبـوو. شۆڕشـەکەی سـمکـۆی شکاکیش ئـاڵای هەبـوو. لە شۆڕشی ئاگری (شۆڕشی ئارارات: 1929ـ 1932) بە سەرکردایەتی (ئـیحسان نوری پاشـا) ی رابـەری شـۆڕشـەکە، بە فـەرمی ئـاڵای کوردستانی لەسـەر چیـای ئـاگـری، بەرزتـرین لـووتکە چیـای کوردستان هـەڵـدا. شـێخ مەحمـودیـش نەمریش لە (1919) دا، ئـاڵای کوردسـتانی بۆ شـۆڕشەکەی دانـا، کە گـوزارشـتی لە دەوڵـەتی کوردی دەکـرد. لەسەر باڵەخـانەی ئەفــسەری سیاسی بەریتـانیـا هـەڵکـرا.
ئـاڵای فـەرمی ئەم سەردەمەی کوردسـتان، لە چـوار رەنگی گەش و جـوان پێکهاتـووە، هـەمان رەنگەکانی ئاڵاکانی پێشـترن. گوزارشت لە خەبات و شۆڕش و لە بەرخودانی و قارەمانـێـتی و ئـازادی و لە نـەورۆز و سەری ساڵی کوردی و لە سـروشـتی رەنگـین و ئەفـسووناوی کوردستان دەکەن. رەنگەکانی ئـاڵای کوردستان پەیـوەندییەکی بەهـێزیان بە مێـژووی رابـردوو و ئێستا و بە هـیوای داهـاتـووی کـورد و کوردسـتانـەوە هـەیـە.
رەنـگی سـوور، لە سەرەوە دایە: هـێمـای ئازایـەتی و قـارەمانێتی و گیان بەخـشیـنە لە پێناوی کوردسـتانـدا. هـێـمای شـۆڕش و بەرخـودانی و خـوێنی شەهـیدە نەمرەکـانمانە.
ئـێـمـە رۆڵـەی رەنـگی ســوور و شـۆڕشــیـن
سـەیـــری کە خـوێـنـــاویـیـە رابـــــردوومــان
رەنـگی زەرد: خـۆرە زەردەکـەی نـاو رەنگە سـپیـیەکـە، کە لە (21) تـیـشکی یەکـسان پێکهاتـووە، نیشانەی ئاگر و رووناکی و دروشانەوەیە. ئاماژەی بۆ یەکەم رۆژی سەری ساڵی نـوێی کوردی کە دەکەوێتە رۆژی (21/ ئـادار) ی هەمـوو ساڵـێکی زایـنی. یەکەم رۆژی مانـگی نەورۆزیشە، یادی ساڵـڕۆژی راپەڕیـن و شـۆڕش و سەرکەوتـنی کـاوەی ئـاسـنگەرە. نـەورۆز کـۆنتـریـن و پیـرۆزتـریـن جـەژنـی رەسـەنی نەتـەوەیی کـوردە.
رەنگی سـپی کە لە ناوەڕاستـدا: هـێمـای پاکی، ئارامی، راستگـۆیـی. ئاشـتی و تەبـاییە، کە گـەلی کوردمـان هـەمـیشە ئاشـتـیخـواز بـووە.
رەنگی سـەوز: هـێمـای سـروشتی سـەوز و جـوان و قەشەنگ و ژینگەی کوردسـتانە. رەنـگی هـیوا، خـۆشـەویسـتی، گـەشـبـیـنی و لاوێـتـی، بـوژانـدنـەوە و ژیـانە.
لە ساڵی (1999) دا، ئەم ئـاڵایەی ئێستا، بـوو بە ئـاڵای فـەرمیی هەرێـمی کوردستان، لەسـەر هـەمـوو دامـودەزگـاکـانی هـەرێـمی کوردسـتـانـدا هـەڵـدرا و هـەڵـدەدرێـت.
لە رۆژی (27. ئـادار. 2017) دا، بـۆ یەکـەم جـار، بە فـەرمی لە لایـەن ئەنجـوومەنی پارێـزگـای کەرکـووک و پارێـزگـاری کەرکـووک، رەوانشاد (د. نەجمەدین کەریـم) ەوە، ئـاڵای کوردسـتان لەسـەر بینـای پـارێـزگـای کەرکـووک هـەڵـدرا. دوایـش لەسـەر قـەڵا سەرکەشـەکەی کەرکـووکـیش لەگـەڵ ئـاڵای عـێـراقـدا هـەڵـدرا.
لە رۆژی (19. 6. 2009) دا، پەرلەمانی باشووری کوردستان بە تێکـڕای دەنگەکان، رۆژی (17. 12) ی هەموو ساڵێک وەکوو (رۆژی ئاڵای کوردستان) ی پەسەنـد کرد. لەو ساڵەوە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، بە جلـوبەرگی کوردییـەوە ئاهـەنگی شـیاو لە کوردستانـدا سازدەکـرێـت. بە فـەرمیش لە هـەمـوو قـوتـابجـانەکـان و لە زانکـوکـان و دایـرەکان و لە هەمـوو دەزگـاکـان و بـازاڕەکـان، لە هـەمـوو شـار و شـارۆچـکەکان و لە گوندەکانیشدا، ئاڵای کوردستان بەرزدەکرێتەوە. هەڵـبژاردنی ئەم رۆژەش، بۆ یادی هـەڵکـردنی ئـاڵای کوردسـتان، لە شـاری مەهـابـادی پـایتـەخـتی کـۆمـاری کوردسـتان دەگـەڕێتـەوە، کە لەلایـەن سـەرۆک کـۆمـاری کوردسـتان، پـێـشەوای نـەمرمان قـازی مـحـەمـەدەوە، لە ئاهـەنگـێکی میـژوویی زۆر گەورەی حکـوومی و جەمـاوەریـدا، بە هەڵهەڵەلـێدان و چەپـڵەڕێـزان و بە چـڕینی مارشی نەتەوەییمان ئەی رەقـیب هەڵکـرا. ئەو رۆژە بـۆنەیەکـی بەرزی نەتـەوەیی و نیشـتمانـیمانە و هەرگـیز لە یـادی ناکـەین. مەبەستـیش لە یـادکـردنەوەی ئـاڵای کوردسـتان لـەم رۆژە پیـرۆزەدا، جـەخـتکـردن و دووپـاتکـردنەوەی خۆشـەویـستـیـمانە بـۆ ئـاڵای کوردستان و هـاوبەستەبـوونمـانە بۆ کوردستانی نیشـتمانی شـیرینمان. بۆ نوێکـردنەوەی بەڵـین و پەیمانە بۆ درێـژەدان بە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی رزگارکردنی خاکی کوردستان، لەژێـر ئاڵای کوردستاندا. کە سـومـبـلی نەتـەوەیی و یەکگـرتـن و ناسـنامەمـانە.
شایەنی باسیشە، وەکوو کولتوور و رێـوڕەسمێکی فەرمی قـوتابخـانەکان لە باشووری کوردستانـدا، هەموو رۆژانێ پێـنج شەمـمە، پێش دەستپێکـردنی خوێنـدن، قـوتـابیان و مامۆستایان بە ریـزەوە دەوەستن. سێ قـوتابی دەچنە بەردەم ئاڵای کوردستان، ئەوەی نـاوەڕاستەوە پێشدەکەوێت و تا لووتکە ستوونی ئاڵا، ئاڵای کوردستان بەرزدەکاتەوە. دەگەڕێتەوە شوێنی خـۆی و هەمـووان لەگەڵ چـڕینی سـروودی (ئـەی رەقـیب) دا. بە ئەوپەڕی رێـزەوە، دەستی راستیان دەخەنە پێـش گـوێی راستیانەوە و سـڵاو لە ئـاڵای پیـرۆزی کوردستان دەکەن. دوایی یەکـێک لە مامۆستاکان وتەیەـک پێشکەش دەکات.
چەند قـوتابییەکـیش چەند هـۆنـراوەیەکی نیشـتـمانی پـێـشکەش دەکـەن.
زۆربـەی هـۆزانـڤـانـانی کـوردمـان، هـۆنـراوە و سـروودیـان، بەسـەر ئـاڵای پیـرۆزی کـوردستانـدا هـەڵـداوە. ئـەوەی ئیـمە لـەم نووسینەمانـدا مەبەسـتمانە، هـۆزانـڤـانـانی ناسـراوی بـواری هـۆنـراوی منـداڵانی کوردمـانە. کە زۆربەیـان هـۆنـراوەی جـوانیـان بەسەر ئاڵای کوردستانـدا هەڵـداوە، کە بە تایبەتی بۆ منـداڵانی کوردیان نووسـیون. بۆ ئەوەی لە منـداڵـییەوە، رێـز و خۆشەویستییان بۆ ئاڵای کوردستان و هـاوبەستەبـوون بۆ کورد و کوردستان لە دڵە قـنجەکانی منـداڵە چاوگەشەکانی گەلی کوردمـان بڕوێـنن. ئەمـەش ئامـانجـێکی سەرەکی و سـتراتـیژییـە لە ئامـانجـەکـانی هـۆنـراوە بۆ منـداڵان.
گوڵـبژێـرێک لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانـڤـانـانی بواری نووسینی هـۆنـراوە بۆ منـداڵان، دەخـەینـە بەر دیـدی خـوێنـەران، کـە بە شـێوازێـکی سـووک و ئـاسـان و بە زمـانی شـیرینی کوردی بەسەر ئـاڵای کوردستانـدا هـەڵیـانـداوە. هـیوادارم بۆ منـداڵەکـانتـان بیانخوێننەوە. بەشێکی زۆریان شایەنی ئەوەن، کە ئاوازدانەران ئاوازیان بۆ دابنێن و بکـرێـن بە سـروود بۆ منـداڵان. بە تـاک یا بە کـۆمـەڵ منـداڵان بیـان چـڕن.
مامـۆسـتا (زارا ئەحـمـەد جـاف) لە پەرتـووکی (ورچـەکەی هـاوڕێـم، لەژێـر نـاوی (ئـاڵاکـەم) دا، نووسیویەتی:
جــــــوانی ئـــــاڵای کـوردســـــتـان
هـێـمـــای خـــاک و نـیـشــــــتـمـان
دەتـبــــــیــنـم وا لـە بــــــــــەرزیـی
بــۆ مـــن بـوویــــە شـــــانـــازیـی
وەکــــو تـابـلــــۆ لــە ئـاســـــــمـان
روونــاکـیی چــــاوی هــەمــــووان
بـشــەکــێــــــــوە لــەگــــــــەڵ بــــا
وا مـنـــــــداڵ ســـــــەیـــرت دەکـــا
پـەیـــــــــــامـێــکـت هـێــــــــێـنـاوە
وەکــو تـیـشــــــکـی هــەتـــــــــاوە
چــوار رەنـــگـت پـــڕ بـە هـــــایـە
نـەخـشـــانــدت ئـــەو ئــــــــــاڵایـە
ئەنـدازیـاری هـۆزانـڤـان (محەمـەد بـەرزی) لە پەرتـووکی (بەرخەکەی لانـە) لەژێـر ناوی (ئـاڵا) دا، نووسـیویەتی:

ئــــاڵای بـــــەرزی کوردســـــتـانـم
چــــوار رەنــــگـە چــــاکی دەزانـم
ســــور و ســـپـی بــێـــــــــگـەردە
ســـــەوزی خـــــــــۆرێــکی زەردە
جــــــێـی شــانـازی و شــــــکـۆیـە
ئــــــــــــازادی مــــــن و تـــــــۆیـە
لـــە ســــــایــەیـــدا دەوەســــــــتـم
پــــــــیـرۆزە دەیـــــــپـەرســــــــتـم
کـــاتـی تـــــرس و تـەنـــــــــگـانـە
دەیــپــــــــارێــزم شـــــــــــــێـرانـە
مامـۆسـتا (ئـەمیـن سـەبـان) لە پەرتـووکی (کـۆلارەکـەی باڵـدار) لەژێـر نـاوی (ئـاڵاکـەمـان) دا، نووسیویەتی:
ئـاڵای کوردســتان جـوان و قـەشـەنــگە
سەربـەرزی لامان هـێمات چـوار رەنگە
رەنـگی سـووری تـۆ خـوێنی شـەهــیـدە
ســەوزی قـەرسـیـلی روونــــاکی دیـــدە
ســپـی نـیـشـانـەی بەئـاشــتی ژیــــــــان
زەردی ئـاڵـتونی ئـاسـۆی بـەربـەیــــــان
گـیـانـفـیــداکـاری و خـەبــاتی دێـــــريــن
لەبــــەرزی تـــۆدا دواڕۆژ دەبـــــــیــنـن
ئـــاواتی مـێـــژووی کـوردایـــــەتی تـــۆ
پـرشـــــنگ دەداتــــــە دامـێـــنی ئـاســۆ
مامۆسـتا (کـازم کـۆیی) لە پەرتـووکی (نەوەکـانی چـریـکەی دواڕۆژ) لەژێـر نـاوی (ئـاڵا) دا. نووسـیویەتی:
ســەر بـڵـنـــــــــدکـە و بـــــــــڕوانـە
ئــاڵام چـــەنـد بــــــەرز و جـــــوانـە
لاکـێـــشـەیـە و چـــــــوار رەنـــــگـە
شـەکــــــاوەیـە و قـەشـــــــەنـــــگـە
ســـوور هـێـمــــای شـەهــیـــــــدانـە
گـیـــــــان بـەخــــشـی مــــــــەردانـە
ســــــپـی هــێـمـــــای ئـاشــــــتـیــیـە
کـــورد هــەر ئـاشـتـی ویـســـتـیــیـە
ســـــەوز بــــــــاخ و بـێــســــــتـانـە
ســروشــــــــتی کـوردســـــــــــتـانـە
خــــــــۆری زەردی گـەشـــــــــــاوە
هـێـمـــای نـــــــەورۆز و کــــــــــاوە

پـاراســــــتــنی ئــەم ئـــــــــــــــاڵایـە
لـە ئـەســــتـۆی هــەمــــــــوان دایـە
ئـاڵاکـــــــەم تـیـــــشـکی چــــــــــاوم
قـوربـــــانـی تـــــۆم تـا مــــــــــــاوم

مامۆستا (عـەلی حەمـەڕەشــید بەرزنـجی) بە کـورتە چـیرۆکەهـۆنـراوەیەکی جـوان، لەژێـر نـاوی (ئاڵایەک لە پەپولە) کە لە ژمارە (229) ی گۆڤاری (پەپولە) دا بڵاوی کردۆتەوە، بە شێواز و شێوەیەکی جـوان، گوزارشتی لە ئـاڵای کوردستان کـردووە، نووسیویەتی:
پــۆل پــۆل پـەپـولــــەی رەنـگــیـن
نـاسـک نـاسـک بــــاڵ نەخـشـــیـن
ســـەوز و ســپی و زەرد و ســـور
دەدرەوشــــــــــــــــانـەوە لــــەدور
کـۆمــەڵ کـۆمــەڵ رەنــگـەکـــــــان
دەتــــــوت لـە دڵـــــــی مـنــــــــدان
زۆر بەبـاشــــی و دەســــتـوبـــــرد
تـابـلـۆیـەکــــیـان دروســـــتـکــــرد
ئـیـتـــر مـنـیــش تـا تــوانـیـــــــــــم
بـە ئـــــــارەزوی دڵ روانـیـــــــــــم
تـابـلـــۆکـە زۆر زۆر جـــــوان بــو
هـی ئــــــاڵای کـوردســـــــتـان بــو
مامـۆسـتا (رەزا شـوان) لە پەرتـووکی (خـونچـەگـوڵـەکـان) لەژێـر نـاوی
(ئـاڵای کوردسـتان) دا، نـووسـیویەتی:
ســڵاو .. ســڵاو.. ئــــاڵای جـــــوانـم
ئـــــاڵای بـــــەرزی کـوردســـــــتـانـم
ئــــاڵای رەنـگـــــیـن و پـــــــــیـرۆزم
مـایــەی شـادی هـەســـت و ســـوزم
کـۆنـتـریـن ئــاڵای هـەمـوو جـیــهـان
بەڵـگـەی مـێژووی کـۆن و نـوێـمـان
بشـەکـێــــــوە لـە ئـاســــــــــــــمـانـدا
لـەسـەر خـوێـنــدنــگـا و مـــــــاڵانـدا
ئـاڵاکـەمــــــــان ، نـاســــــنـامـەمــان
تـۆی هـۆی رێـز و سـەربـەرزیـمــان
هــێـمــای شــکـۆی نـیـشــــــــتـمـانـم
پـێــشـکـەشـت بـێـت رۆح و گـیـــانـم
رەوانشاد مامۆستا (عـوسمان محەمەد هـەورامی) لە پەرتـووکی (خـونچـە گـوڵ) لەژێـر ناوی (ئـاڵای کوردستان) دا، نووسیویەتی:
ئــــاڵای بــــاڵای کوردســـــتـان
بـیـنـــایـی هــەردوو چــــــاوان
ئـۆخــەی چـەنــدە گـەشـــاوەی
لـەســەر دونـــدان شـەکـــاوەی
سـوور هـێـمــای تـێـکـۆشــانـە
مـــژدەی ئـاســـۆی کــــوردانـە
ســـپی هـــەردەم ئـاشــــــتـیـیـە
بـێـگــــــەردی و دڵـپــــــاکـیـیـە
لـە ســەوزیـــــشـا دیـــــــــــارە
کوردســــــــــتـان لالــــــــەزارە
خـەنــدەی خـــۆری وڵاتـمـــــان
گـەشــــەیـە بـۆ خـەبــاتـمـــــان
ســــــڵاوی دڵ و رەوانـــــــمـان
بـۆ ئـاڵای بـەرز و جـوانــــمـان
مامۆستا (فەرهـاد ئەحمـەد بەرزنـجی) لە پەرتووکی (خەیـاڵی کـۆتـرەکان) لەژێـر ناوی (رۆژی ئـاڵا) دا، نووسـیویەتی:
ئـەمــــڕۆ زۆر شـــــــادمــانــم
رۆژی ئــاڵاکـەمــــــــــــــــانــە
جـلــی کوردیــــم پـۆشــــــیـوە
هـاتــووم بـۆ قـوتـابخـــــــانــە
دیـمــەنـێکی زۆر جـــــــوانــە
ئـاهــــەنـگـیان سـازکــــردووە
یــــــادی رۆژی ئـاڵایـــــــــــان
بە بــــەرزی راگـرتـــــــــــووە
ئـاڵا هـێـــــمای بـوونـمـــــانــە
ســەروەری گـــەل و هـــــۆزە
شـــکـۆی نەتــەوەی کــــوردە
بـۆیــە لامــــــان پـــــــــیـرۆزە
دەبـا هـەمــوو یـەکــبـگــریـن
تـا سـەرکــەوێ نـیـشـــــتـمـان
بـا ئـێـمــــەش وەک وڵاتـــــان
شــەکــــــــــاوەبـێ ئــاڵامــــان
هـۆزانڤانی گەورەی گەلەکەمان، مامۆسـتا (لەتـیـف هەڵـمـەت) لە چیرۆکەهـۆنـراویەکی کـورتـدا، لەژێـر نـاوی (مـیوان) دا، بە گـوڵ وێـنـەی ئـاڵای کوردســتان دەکـێـشـێـت، بە شـێوازێکی نـوێ، نووسیویەتی:
دایـــــــــکــم دەڵـــــێ ســــــبـەیـــــــــــنـێ
لـە نـیـشــــــــــتـمـانـی خـۆمــــــــــــانـەوە
لـە کـوردســــــــــــــــــــــــــــــــــــتـانـەوە
مـیـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوانـمـــــان دێ
هــەر ئـێـســتـا لەگـەڵ دایـــــە گـــــــــیـان
دەچــم بـۆ بــازاڕی گــــوڵـفــرۆشـــــــــان
چــــوار دەســـك گـــــــــــــــــوڵ دەکـــــڕم
دەسـکـێ ســــــــوور وەکـو خـوێـنــــــــاو
دەســکـێ ســـــــــــپـی وەکـو بـەفــــــــــر
دەسـکـێ کەســـــــک وەک دارســـــــتـان
دەسـکـێ زەرد زەرد وەکـو هـەتـــــــــــاو
لـە ژووری مــيـــــــــــــــــــــــــــــــــــوان
دەیـانـخـــــەمـە نـاو چــــوار گـوڵــــــــدان
کـە مـیــــــــــــوانـەکــــــــــــان هــــــــاتـن
دوای رۆژ بـــاش و بـەخـــــێـرهــــــــاتـن
دەڵـێــم سـەیـرکــەن بـۆ پـێـشـــوازیـتـــان
بە گوڵ کێشاومە وێنەی ئاڵای کوردستان
مامۆستا (رۆستەم خامـۆش) لە پەرتووکی (هـاوڕێی پێنووس) لەژێـر ناوی (ئـاڵا) دا،
نووسیویەتی:
ئــەو ئـاڵایـــــەی کـوردســــــــتـان
هـێـمــــــای گـــەل و نـیـشـتــــمـان
خـۆشـــەویـســـتـە لـە دڵـــــــــمـان
رێـــزی دەگـــــریـن هــەمــــــووان
ئـاڵاکـەمــــان هــەردەم بــــــــەرزە
دوو رەنــگی ســـوور و ســــەوزە
ســپـيــــش لـە نـاوەڕاســـــــــــتـی
تـیـشـــکی خـــۆر لـە نـاویـــــەتـی
یـاخــــوا هــەر شـەکــــــــــاوە بـێ
وەکــو گــــــوڵ گـەشــــــــــاوە بـێ
ماماوستا (سـەلاح نـیساری) لەژێـر نـاوی (ئـاڵای کوردسـتان) دا، نـووسـیویەتی:
ئـــاڵای ئـاشـــــتــیــم هـەڵــــــداوە
نـیـشـــــــانـەی خـــــــۆرەتــــــاوە
هـێـمـــــای ئـــــــازادی ژيــــــــنـە
ســــــوور ە ســــپي رەنــگــيـــنـە
ســــــروەی بــا دەیـشــــــەکـێـنـێ
بـە نــــــــەرمـی رایـــــــــدەژێـنـێ
داوێـــنـی ســـــەوزی جـــــــوانـی
نـیـشــــــــــانـەی ئـــــــــــاوەدانـی
ئـەم رەنـــگـە ســوورە جـــــوانـە
یـادگــــــــــاری شــەهــیــــــــدانـە
نـیـشــــــانـەی سـوورخـــــــەڵاتـە
ســــەرچــــــاوەی خـەبـــــــــــاتـە
خــوێـنی خـوشـــــک و بــــــرایـە
یـادگـــــــاری چــــــــوارچـــــرایـە
بــــۆوەی نـەفـــەوتـێ نـاومـــــان
دەیـپـــارێــزیـن وەک چـاومـــــان
مامۆستا (موحـسین حەمەد ئەمین زینەددین ) لەژێـر ناوی (ئاڵامـان) دا، نووسیویەتی:
ئـاڵامــــــــــان شـەکــــــــــــــاوەیـە
قـەشــــــەنــگ و رازاوەیــــــــــــە
چــوار رەنــــگی جـــوان گـەشــــە
هـی خـــاکـێـکـی چـــوار بـەشـــــە
سـپی و زەرد ، سـەوز و ســوورە
هـیــــــــوای نـزیـــــــــک و دوورە
زەردی رۆژی روونــــــــــــــــاکـە
ســپـيی ئـاشــــتـیـیە و پــــــــــاکـە
ســـەوزی هـێـــــــمـای ژیـــــــانـە
ســوور خــوێـنی شـەهــیـــــــدانـە
با هـەمـوومــان یـەکـــدەنـگ بـیـن
یـەک گـوتـــار و یەکـڕەنــگ بـیـن
یـەک بـخـــــەیـن تـەقــــــــەلامــان
تـا هــــــەر وابــێ ئـاڵامـــــــــــــان
هـەر جــــوان و گـەشــــــــاوە بـێ
بــــــەرزبـێ، شـەکـــــــــــــاوە بـێ
مامۆستا (تەهـا بیلال) لە پەرتووکی (بووکەشووشە) لەژێر ناوی (ئاڵای کوردستان) دا، نووسیویەتی:
ئـــاڵای بـــەرزی کوردســـتـانـە
شـەکــاوە و رازاوە وجـــــوانـە
سـووری خوێـنی شـەهـیـــدانـە
سـپی ئـاشـتیی بـۆ هـەمــووانـە
سـەوزەکــەی واتـای ژیــــــانـە
رۆژیــش لـە نـاوەڕاســتـیـیـانـا
پـەخـشـە بـەسەر هـەمـوویـانـا
مامۆستا (شـوان ئەحـمەد) لە پەرتووکی (بەرەو هـیوا) لەژێـر ناوی (ئـاڵای کوردستان) دا، نووسیویەتی:
ئـــاڵای ئـێـمـــــە چــــوار رەنــــــگـە
شــەکــــــاوەیـە و قـەشــــــەنــــــگـە
بــــەرز، لەســـەر ســـــەرمـــــــــانـە
پـــــــیـرۆز ، لـەنـــــاو دڵــمـــــــــانـە
ســـەوز و ســپی ، زەرد و ســــوور
دیـــــــــــارن لـە نـزیـــــــک و دوور
تـيـشـکی خــــــۆری زێـــــــــڕیـنـــە
بـــە شـانــــــــــــازی بـیـبـيـــــــنـــە
مامۆستا (عـوسـمان دەروێـش) لەژێـر نـاوی (ئـاڵا) دا، نووسـیویەتی:
ئــــــەم ئـــــــاڵایـە، ئــــــــاڵایـە
جـــوان و بـــەرز و بـــــــاڵایـە
ئـــــاڵای مـیـلـلــــەتـی کــــوردە
ئـــــاڵای جــوامـێـر و مـــــەردە
هـەرچـــــەن دەشــــــەکـێـتـەوە
دڵــــــمـان دەگــــــەشـــــێـتـەوە
بـەڵــێـن دەدەیــن تـا دەمـــریـن
هـەمـیـشــە ڕێــــزی دەگـــریـن
دەســـتـی بـۆ بــــێـنـێ دوژمــن
بـــــاڵی دەردێـــــــنــیــن لـەبــن
چـونـــکـە پــــــیـرۆزە لامــــان
ئـــــاڵا شـــــــــکـۆیـە بـۆمــــان
مامۆستا (خالـید عـەبـدول) لە پەرتووکی (شـەڕە بەفـر) لەژێـر ناوی (ئـاڵای وڵاتـم) دا، نووسیویەتی:
ئــەی ئـــــاڵای بــــــــەرزی وڵات
جـێی شانـــازیـت هـەمــوو کـــات
ئـێـمــــە بـە تـــۆ بـە نـــــــــاویـن
لـە جـیـهـــــــانـدا نـاســـــــراویـن
تـۆ بە رەنـگی کـەسـک و سـوور
زەرد، ســپی دیــــــاری لـە دوور
ســوورت نـیـشـــانـەی خـوێـنــــە
خـوێـنی خـەڵـکی ئـەم شــوێـنــــە
شـاهــێـد هـــەوڵ و خـەبــــــــاتـە
لـە مـێــــــــــژووی ئــــــەم وڵاتـە
رەنــگی ســــپـي بـێــــــــــگـەردە
نـیـشــــانـەی پــــاکـی کــــــــوردە
هـەردەم ئـاشــتـیـی ویـســـــتـووە
دژی زۆرداری بـــــــــــــــــــــووە
ســــەوزت نـیـشــانـەی بـەهـــــار
بـووژانـــەوەی دەشـــت و شــــار
زەردت خــــۆری نـــــــــــەورۆزە
جــێـی شـانـــــازیی دڵــــــــسـۆزە
مامۆستا (بەخـتیـار کەڵهـوڕی) لە پەرتـووکی (کـێ حـەزی لە فـڕینـە) لە ژێـر نـاوی (ئاڵاکـەمـان) دا، نووسیویەتی:
ئــای کـە ئــاڵاکـەمـان جـــــوانـە !
تــــاج و شــکـۆی سـەرمـــــانـە
بـە چــــوار رەنــگـی گـەشــــاوە
لـەسـەر سـەرمـــان شـەکــــــاوە
بـە رەنــگـی ســــوور و ســـپـی
مـافــەکـانـمــان پـێ چـــەســـپـی
ئـەوەیـــــتـر زەرد و ســــــەوزە
گــــڕی ئـاگــــری نــــــــەورۆزە
خـــاوەن دیـــرۆک و داســـــتـان
هـەر تــۆی ئــاڵای کـوردســتـان
مامۆستا (کـاروان عـەلی) لە هـۆنـراوەی (ئـاڵاکـەمـان) دا، نووسـیویەتی:

ئـێـمــــــە خـــــاوەن وڵاتــــــیـن
خـــاوەن ئـــــاڵا و خـەبــاتــــیـن
بــژی ئـــــاڵای کوردســــــــتـان
نەفــرەت لە دوژمــن دۆســتـان
کـۆڵـنـــادەیـن ، رانـاوەســـتـیـن
بـەهــێــزیـن و سـەربـەســتـیـن
ســوور خـوێــنی شـەهـیــــدانـە
مـانـــای هـــــێــزی ژیـــــــــانـە
ســـپـی دڵـپـــــــاک و پـاکـــــیـن
وەک تـیـشـکی خــۆر چـالاکـیـن
زەردیـش تـیـشـکی زێــــــڕیـنـم
روونـاکــــــیـتـان بـۆ دێـــــــــنـم
ســــەوز واتــا ژیـــــــــــــانـەوە
ئــــــارامی و بــووژانــــــــــەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت