عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کتێب و سینەما.
وەستا محەمەدی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کوڕه‌که‌ی ده‌مانکه‌نه‌وه به هاوڕێی کتێب و سینه‌ما!
له مانگی شوباتی 1985، چه‌ند رۆژێک پێش داستانی دابان – هه‌لاج، له گه‌ڵ وه‌ستا محەمەد پێشمه‌رگه‌و کادری هێمن و هه‌ست ناسکی رۆح جوان، عاشقی خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار‌و بڵاوکراوه‌کان، له که‌رتی رێکخستتنی دوکان له گوندی هه‌ڵه‌دن یه‌کترمان ناسی و بووین به هاوڕێ.
له مانگی 4 ی 1985 له‌گه‌ڵ مامۆستا شه‌هید حه‌مه‌ره‌وف ی کادری کۆمه‌ڵایه‌تی تیپی 47 پیره‌مه‌گرون و کاک جه‌زا عه‌بدوالواحیدی کادر، جه‌وله‌یه‌کمان به‌گونده‌کانی سنووری کارێزه‌دا کرد، روومان کرده ماڵی وه‌ستا محەمەد له گوندی خه‌مزه، ئه‌و شه‌وه تا درەنگانی شەو بە چەندان سەرگورشتەوە و بیرەوەریی، کاتەکانمان بەڕێ کرد، یه‌کێک بوو، له یاده‌وه‌رییه شیرینه‌کانی شاخ.
له کۆتایی1987 وه‌ستا محەمەد و هاوسه‌ره‌که‌ی و خالیدی برای له سه‌فره‌و زه‌رونه‌وه روویان کرده شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌وێ خانوویه‌کیان له گه‌ڕه‌کی کوچه‌ی مهابادی سابڵاخیان به‌کرێ گرت و دوکانێکی بچوکیان دانا، سه‌رقاڵی بژێوی ژیان و بواره کلتورییه‌کان بوو ن، په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ ناوه‌نده کلتورییه‌کانی( مهاباد، بانه، بۆکان، سه‌قز ) دا هه‌بوو.
له28. 6. 1987 چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی عێراق، کیمیا بارانی سه‌رده‌شتیان کرد، وه‌ستا محەمەد له‌دوکانه‌که‌ی دابوو، فاتمه‌خانی هاوسه‌ری و رێناس ی کچی له‌ماڵی خزمێکیان بوون، له کۆڵانی سه‌رچاوه، ژه‌هری خه‌رده‌ل له‌و کۆڵانه‌دا ، هه‌ناسه‌ی له 56که‌س بڕی و گیانیان سپارد.
وه‌ستا محەمەد له ناو دوکه‌ڵی خه‌رده‌لدا بریندار بوو، گەیاندیانە شاری ورمێ بۆ چاره‌سه‌ر.
له 6. 10. 2005 وه‌ستا محەمەد و خانه‌واده‌که‌ی له سه‌رده‌شته‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی. ره‌وه‌زی کوڕی وه‌ستا محەمەد له مندڵییه‌وه له‌ژێر کاریگه‌ری که‌سێتی باوکی دابوو، ببوو به‌هاوڕێی کتێب و سینەما، ئه‌وعه‌شقه بوو به هۆی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی غه‌زه‌ل نووس، وه‌ک ناوه‌ندێکی به‌ربڵاوی رۆشنبیری له نهۆمی خواره‌وه‌ی ته‌لاری هوشیار.
ده‌یان و سه‌دان گه‌نج و نووسه‌رو ئه‌دیب و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند، به‌شداری کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و سمینار‌و کۆنفرانسیان، له‌م ناوه‌ند و کتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووسدا کردووه.
غه‌زه‌لنووس پرۆژه‌ی ده‌یان ناونیشانی کتێبی جیاواز بوو، له بواری (رۆمان و مۆزیک و شانۆ و فه‌لسه‌فه و مێژوو و تویژینه‌وه و فیلم و زانست و وه‌رگێران و کلتوری جیاجیا و سینه‌ما، به جوانترین ته‌کنیکی سه‌رده‌م چاپ و په‌خشکراون.
له 8. 8. 2016، ره‌وه‌ز محەمەد به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی غه‌زه‌لنوس و سینه‌ما سالم، هۆڵی نوێی سینه‌ما سالمی هونه‌ری له سه‌ر ئاستێکی باڵا، به نما یشی فیلمێکی کوردی کرده‌وه، بۆ خستنه رووی فیلمه باش و دیاره‌کانی دنیا، بۆ نمایشی فیلمی کوردی و وه‌رگێڕانی فیلمی بیانی به‌ژێر نووسی کوردی، عه‌شق و خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه، په‌رۆشی و هه‌وڵدان بوو، بۆ دروستکردنی سینه‌مای کوردی له سه‌ر ئاستی هونه‌رێکی باڵا.
رۆژانه له سێ کاتی جیاوازدا، فیلم له سینه‌ما سالم نمایش ده‌کرێ به نرخێکی گونجاو، ئه‌م سینه‌مایه رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێ، له‌م ساڵانەدا، سینه‌ما (دڵشاد و سینه‌ما ره‌شید )روخێنران،کران به بیانای تایبه‌تی بۆ بازار، سینه‌ما سیروانیش به ته‌واوی داخرا.
وەستا محەمەدو رەوەزی کوڕی، دوای ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری نیشتمان به په‌رۆش و ماندووبونی بێ سنووری خۆیان، به عه‌شقێکی پێشمه‌رگانه‌وه، له دوای روخانی سینەماکانی شار، بە رەنج و ماندوو بوونی بێ سنووریان سینەما سالمیان لە شارەکەدا کردەوە، بەعیزەتی نەفسی باڵایان و بەو ئیمکانیەتە دیاریکراوەیان شاریان له گه‌ڵ سینه‌ما و کتێب‌دا، ئاشت کردەوە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts