بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستانەوە، شۆک نییە عەزیزان.
لە ئایاری 2016 دا، وتومانە؛ عێراق ( ئێرانیش) ئەگەر ئامانجێکی سەرەکیی هەبێت ئەوەیە؛ هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان کە دەکەوێتەسەر دەریای ناوەڕاست ( میدیتریانە- Mediterranean) دووربخاتەوە. چوار مانگیشە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی کۆتایی لەسەر ئەوە کردووە کە چوار هێڵی دیکەی وزە بوونیاد بنێت؛ ئێستا ( ئێستا) بوودجەش بۆ یەک هێڵی نوێ دیاریکراوە. وەزارەتی نەوت بە نهێنی سەرقاڵی تەواو کردنی لێکدانەوەی کارە هونەرییەکانیەتی. هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی سەرقاڵکراون بە پاشەکەوتی مووچەوە { ئەگەر هاوڵاتییەک دە ملێون دیناریشی کەوتبێتە لای حکوومەتەوە، بە پێنج ساڵ وەری دەگرێتەوە، کە ڕەنگە هیچ شتێک لە ژیانی خەڵک نەگۆڕێت}. ئێستا تازە دەبینن؛ بەغدا (400) هەزار بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ سۆمۆ. دەشیبینن؛ عێراق لەبری ئەو چوار سەت هەزار بەرمیلە، لەبەسرەوە ئەو بڕە لە نەوتی خۆی هەناردە-دەکات ( چوونکە ڕۆژانە لایەنی کەم عێراق پێویستی بە 2000 هەزار تانکەرە تا 400 هەزار بەرمیل نەوت بگەیەنێتە خەزاناتەکانی باشور یان بەسرە بۆ هەناردەکردن) ئەمەش بە پراکتیکی یەکێکە لەکارەساتەکانی بوودجە بۆ کورد کە لە ماددەی (13) دا هاتووە.
لە (2016) ەوە (2016) جار ئەم شتانەمان باسکردووە، سەیری بکە؛ مۆڵەتی پەیمانگەی میدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی لە سەرەتای (2016) وەرگیراوە؛ تۆ بڵێی نەمانزانیوە « میدیتریانە» چییە! کوێیە؟!
بە کورتی، کورد خۆی هەڵەی بوونیادیی لە بەڕێوەبردنی سامانە سرووشتییەکاندا کرد؛ سەرچاوەی مرۆیی بەڕێوە نەبردووە، کار لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوەی سرووشتی دەکات! لەگەڵ ئەمەشدا، دەمێکە عێراق و ئێران { تورکیا کەمتر، چوونکە سەری لەناوخوانی سێکتەری وزەی هەرێمدایە} دەیانەوێ کورد لەپرسی وزە دوور بخەنەوە. ئەوەندەی بەڵگەو ئاگاداریی هەیە، کاری ژێربەژێریشیان لەگەڵ ئیمارات و کۆمپانیاکانیشیان کردووە لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکەن، نەک هەرێم { ئەم پرسە هەر نەوت نییە، غازەکەش دەگرێتەوە}. پار نا پێرار {لە لێکۆڵینەوەیەکدا بەناوی ڕوانگەیەک بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان، ئەمەشمان دیاری کردبوو}.
ئێستا یەک چارەسەر هەیە، ئەوەیە دۆخی عێراق تەواو تێک بچێ، دەوڵەتەکە لە دەرگای یەکەمی دۆزەخ وەستاوە، چوونکە کێشەی گەورە لە نێوان سووننەکان و شیعەدایە سەبارەت بە بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان. عێراق دەوڵەتی دامەزراوەو ڕێزگرتن نییە لە دەستوور و یاساکان، چ جای پابەندبوون بە یاسای بوودجە!
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts