عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: پەرتەوازەیی پەرلەمان!
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991، خەڵک حیزبەکانی کوردستانیان بە ئەلتەرناتیڤن دەزانی، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، دڵیان به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو، پەرلەمان یاساکانی نیشتمان دەداڕێژێ و بە پەرۆشەوە چاودێریی هەموو دام و دەزگاکانی بەڕیوەبردنی هەرێم دەکەن.
کورد پێش راپه‌رین و دوای راپه‌رین و دوای گۆڕانکاری 9. 4. 2003 و نەمانی دەسەڵاتی سەدام، لە حکومه‌تی کاتی عێراق و له 30. 1. 2005 لە ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق، رۆڵی لە بڕیاری ستراتیژیی ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە پێگه‌و پایەی پارسەنگی هێزدا بوو.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و جینۆسایدکردنی شه‌نگال و تێكشکانی داعش، پێشمه‌رگه وه‌ک ناوێکی دیار، له دنیادا بوو به هێمای به‌های شکۆی به‌رگری له‌نیشتیمان و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی.
دوای په‌له پەلی و شپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017، هه‌موو هاوکێشهسیاسییهکانی پێگەی کوردی له کوردستان و عێراق و دەرەوەدا لا سه‌نگ کرد.
تراژیدیای هەڵگیرسانی شەڕ بە هۆی هەڵەی بڕیاری مەزاجی سەرکردایەتی سیاسیی کورد، پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران، حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان. کورد لە دوزخورماتوو کۆمەڵ کوژکرا، کورده‌کانی که‌رکوک ره‌ویان کرد، که‌رکوک داگیر کرا .
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد نەک دانیان به هه‌ڵەکانی خۆیاندا نهناوە، له پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌وه هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ؟ بە پێچەوانەوە، خۆیان کرد بە پاڵەوانی ئەفسانەو بەخەیاڵی دۆکیشۆتانە، ئەو هەموو هەڵەو نوشستی و تێک شکانەکانیان بە سەرکەوتنی مێژوویی دانا.
له میدیاکانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه‌کاری، یه‌کتریان تاوانبار کرد، وه‌ک هیچ ههڵهیەکیان نەکردبێ، خوێنی شه‌هیدانی نیشتمان و ئه‌نفال و،کیمیابارانی ههڵهبجەیان له چه‌ند رۆژێکدا به هه‌ده‌ردا.
بۆ سه‌رکرده سیاسییەکانی کورد، هه موو ىڕیارهکانیان موتڵەقەو پرە لە رق و کینه و توندوتیژیی و سیناریۆ ؟ بۆ خاوەنی ناسنامه‌ی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نین ؟ بۆ دژایه‌تی یه‌کتری دەکەن و یەکتریی دەسرنەوە؟ بەم لیکترازانانەیان، دەبێت رۆڵیان له هەڕیم و به‌غداد چی بێت؟
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد لە سیناریۆ یەکانیاندا خۆیان بە فریاد رەسی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد دەزانن، لە کاتی هەڵەو تێک شکانیاندا، خۆیان بە عێراقچییه‌کی عه‌یاره 24 ی کۆکتێلی شیعه‌و سونه دادەنێن. خۆیان بە که‌سێتیه‌کی شاز و باڵا دەزان، هیج بڕیارێکیان هەڵە نی یە. به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی چه‌ق بهستووکانیان بە ناوی کوردەوە، هەمووی لە به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خانه‌وادەو بنه‌ماڵه‌و حیزبهکانیاندایە.
گەر پەرلەمانتارانی کورد لە ناو هۆڵی پەرلەمانی بەغداد، بە پەرۆشەوە بە تەنگ دواکاریەکانی خەڵکەوە نەبن، رێزی خۆیان و دواکانی خەڵک نەگرن، بەو شێوە نابەجێ و نەشیاوانەوە دژایەتی یەکتریی بکەن و یەکتریی بسڕنەوە، لیستی نەتەوەکانی تری عێراق، چۆن رێزی پەرلەمانتارانی کورد‌و دواکانیان بگرن؟ چۆن ئەوان دەنگ بە مادەی تایبەتی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی کورد بدەن؟
پەرلەمانتارانی کورد ، لە ناو عەقڵی چەق بەستووی بنەماڵەیی و خێڵەکی و حیزبایەتیدا، خاوەنی هیچ ناسنامەیەکی نەتەوەیی نین.
پەرلەمانتارانی نەتەوەکانی تری عیراق، لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق، ئەو هەقیقەتە تاڵەیان بۆ پەرلەمانتارانی کورد خستە روو: پەرلەمانی پەرتەوازەی کورد، بەم هەڵویستە نزم و لاوازەیان، نوێنەری داوا رەواکانی کورد نین.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts