فه‌رمان عزیز شه‌ریف: بودجه و موزایه‌ده‌ی سیاسی.
دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنی جۆراوجۆری لایه‌نه عێڕاقی و كوردستانیه‌كان ڕۆژی 12- 6- 2023 ته‌واوی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێڕاق بۆ ساڵه‌كانی 2023و 2024 و 2025 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق په‌سندكرا.
خه‌ڵكێكی زۆر چاویان له‌سه‌ر په‌سندكردنی بودجه‌ی عێڕاق بوو ، چونكه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاوڵاتیان و مووچه‌خۆران. بۆیه خه‌ڵك ده‌یانویست بزانن بودجه‌ی عێڕاق بۆ سێ ساڵی داهاتوو چی یه؟ چۆنه؟ بڕگه و مادده‌كانی چین؟ سود و زیانه‌كانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران چی یه؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان پرسیاری دیكه كه پێویستیان به وه‌ڵامی ڕوون و ئاشكرابوو، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی موزایه‌ده‌ی سیاسی و خۆهه‌ڵكێشان بوون نیو ئه‌وه‌نده خه‌ریكی شه‌ڕی بودجه و ڕوونكردنه‌وه‌ی برگه و مادده‌كانی بودجه نه‌بوون بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
په‌رله‌مانتارانی كورد له جیاتی باس كردنی ڕووداو پێشهاته‌كان و شیكردنه‌وه‌ی گرفت و بابهتهكان و ناكۆكیه‌كانی بودجه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێڕاقیه‌كان، له سه‌ر شاشه و میدیاكان خه‌ریكی خۆده‌رخستن و نمایش بوون بۆ حیزبه‌كانیان.
له‌كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له به‌غدا زۆربه‌ی لایه‌نه كوردیه‌كان خه‌ریكی ته‌خوین كردنی یه‌كتر بوون. له‌بڕی شه‌ڕی ماف و شایسته دارایی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ریكی شه‌ڕی یه‌كتر بوون. هه‌ر حیزب و فڕاكسیۆنێك خه‌ریكی له‌باربردنی پرۆژه و به‌رنامه‌ی ئه‌وی دیكه بوو، له هه‌موو كاتێك زیاتر لاواز و پهرتهوازهتربوون به‌رامبه‌ر لایه‌نه شیعی و عێڕاقیه‌كان.
هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی به‌جیا ڕایانگه‌یاند بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیان له بودجه‌ی عێڕاق جێگیركردووه. دوای په‌سندكردنی بودجه نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ شیعه‌كان ئه‌و بڕگه‌یان له‌بودجه لابردووه.
پارتی هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بوو دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا پاره‌كه دابین بكات، له‌م نێوه‌نده‌دا، ته‌نها مووچه خۆرانی هه‌رێم زیانیان به‌ركه‌وت. نهههرێم و نه به‌غداش پاشه‌كه‌وتی مووچه ناده‌نه‌وه، تاكو سێ ساڵی دیكه ئه‌وه بابه‌ته ده‌نگی نامێنێت.