رەزا شـوان: کوردستان لە هـۆنـراوەکانی هـۆزانـڤـانـانی منـداڵان.
کوردسـتانی رەنگـین و جـوان، لە ئەوپـەڕی باکـوورییەوە تـا ئەوپـەڕی باشـووری، لە ئەوپەڕی رۆژهـەڵاتییەوە تا ئەوپـەڕی رۆژئـاوای، نیشتـمانی پیـرۆز و شـیرینی ئـێمەی کورد و هـەموو ئەو کەمـایەتییە نەتـەوانـەشە، کە لە کـوردسـتانـدا وەکـو بـرا دەژیـن و خـۆیـان بە کوردستانی دەزانـن و هـاوبەسـتەبـوونیـان بـۆ کـوردسـتان هـەیە.
کوردسـتان جـێی هـەزاران هـەزار سـاڵەی بـاوک و بـاپیـرانـمـانە، لانـکەی یەکـەمـین و کـۆنترین و رەسەنترین شارستانییە لە جیهـانـدا. کوردستان جـوانترین و پیـرۆزتـرین و شیرینـترین وشـەیە، کە بۆتـە وێـردی هـەمیشەی سـەر زمـانی هەموومـان. کوردسـتان جـوانترین هـۆنراوەی ناو دیوانی ناخـی دڵ و دەروونمانە. کوردستان خۆشترین سروود و ئـاواز و بەستە و گۆرانـیمـانە. کوردسـتان شابـووکی بـووکـانە، فـیردەۆسی جـیهـانە. کوردسـتان دڵـمانە، چـاومـانە، هەنـاسەمـانە، گـروپی خوێـنـمانە، ژیانـمانە. کوردسـتان جـوگـرافـیا و مـێـژوو و پێـناسـەمـانە، رابـردوو و ئـێـسـتا و داهـاتـوومـانـە. ئـابـڕوو و شکـۆمەنـدی و سەروەری و شانـازیمـانە. خـاک و خـۆڵی، دەشـت و دۆڵـی، گـوڵـزاری، نێـرگـزەجـاڕی، چـیمەنی سەوزی، قـاسپە قـاسپی کـەوی، چیـای سەركەشی، دارسـتانی، چەم و باخ و رەز و بێستانی، گەرمیان و کوێستانی، بەهار و هـاوین و پاییز و زستانی، کانی و تاڤگە و جـۆگەلە و رووبـاری، گـونـد و شارۆچـکە و شـاری، کوچـە و کـۆڵانی، خـۆری گەشی و مانـگی تابـان و ئەستێرە و ئاسـمانی، …هـتد. هەموویـان بەشێکـن لە ژیانمـان. کوردستان دایـک و بـاوک و خـوشـک و بـرا و کەسوکـار و خـزم و هـاوڕێ و هەمـوو کـەسـمـانە. کوردسـتان خـۆشـتـریـن خـەون و بەرزتـریـن هـیوا و، پیـرۆزتـرین ئامـانجی هەموومـانە. کوردستان گـوڵی چـوار وەرزەی ساڵـمـانە، رەگی لەناو ئیـنجانەی دڵـمانە. بـێ کـوردسـتان گـیانی بـێ دڵـین، باڵـندەی بـێ بـاڵـین، مـاسی بـێ ئـاویـن. هـیچ وشەیەک نیـیە، بە قـەی وشەی کوردسـتان، هـێـندە شـیریـن و بەچـێژ بێـت لە دڵـمان و لەسـەر زمـانمـان. راسـتە مـاڵ و سامـانـمان، خـوێـن و گیـان و ژیـانمـان، زۆر شـیریـن و بەنـرخـن. بەڵام لەمـانە زۆر شــیرینـتر و بەنـرخـتر کـوردســتانە. هـەسـت و سـۆز و پـەرۆش و خـۆشـەویستـیـمان بـۆ کوردسـتان، ماکــییە و تـێکەڵی خـوێـنمـان بـووەە.
هـۆزانـڤـانی گەورەی گەلەکەمـان، رابـەری نـوێخـوازی (عـەبـدوڵـڵا گـۆران) دەڵـێـت:
کوردســتان : جــێگامی جـێی هــەزار سـاڵەم
پەروەردەی ئەم دۆڵ و سەر لـووتکە و یاڵەم
عەشقی تۆ ، ئەی دایکی خـۆم و هـاوخـوێـنم
هـەر لە پشــــتی باوکـــا چـــــووە خــــــوێـنم
ئەشـچـێــتـە هــــــەوێـنی کــــوڕ و کــــوڕەزا
تا تــاقـێ کـــورد مـــابێ لە چـیـــای بـــــەرزا
بێگـۆمان هـۆزانـڤـانـانی منـداڵانی کوردمان، رۆڵـێکی گـرنگ و کاریگەریـان هەبـوو و هەیە، لە شیرینکردن و لە رواندنی سۆز و پەرۆش و خۆشەویستی و هـاوبەستەبوون بۆ کوردستانی نیشتمانمان، لە دڵ و دەروونی منداڵانی کوردمانـدا. بە زاخاودانی خەیال و هـۆش و ویـژدانیـان، لە میـانەی هـۆنـراوە نـاسک و شـیرینەکـانیـانـەوە، کە بەسـەر کوردستانـدا هـەڵیان داون و هـەڵیانـدەدەن. ئەمـەش رەهـەنـد و ئامانجـێکی سەرەکی و ستراتیژیی نەتەوەیی و نیـشـتمـانییە، لە رەهـەنـدەکانی هـۆنـراوەی منـداڵانی کوردمان.
ئەم کۆپـلە هـۆنـراوە جـوانە ـ هـۆزانڤانەکەی نەناسراوە ـ جەخـت لەسەر ئەوە دەکات، پێویستە هـەر لە منـداڵـییەوە، منـداڵەکـانمان بە کوردستان پەروەری پەروەردەبکەیـن:
خـەریـتــەی هـەمــوو خــــاکـی کوردســــتـان
دایـــک بـە دەرزی و دەزوو و دروومـــــــان
بـکـێـشـێـت لەسـەر سـەربـێـشکـەی مـنـــــاڵ
هـەر بـە کـوردســــتـان بـێــــتـە گــڕوگــــــاڵ
لـە بـێـشـکـەی وایـا چــــاو هـەڵــنـەهــــێـنـێ
درۆیـــە هــەســــــتـێ و تـــــۆڵـە بـســـــێـنـێ
زۆرن ئەو هـۆزانڤـانانەی کە هـۆنـراوە و سـروودیان بۆ منداڵانی کوردمان نووسیون و بەسەر کوردستانـدا هـەڵـیانـداوە. هـۆنـراوە و سـروودەکـانیـش زۆرن. بە زۆریـش ئـەم ژانـرە هـۆنـراوەیە دەچـێتە نـاو چـوارچـێوەی سـروودەوە. بەشێکـیش لـەو سروودانەی کـە هـۆزانـڤـانـانی گـەورەکـان، بەسـەر کوردسـتانـدا هـەڵـیان داوە و بـۆ گـەورەکـانیـان نووسـیون، بۆ منـداڵانی هـەراشـیـش گـونجـاون و بـوونـەتە سـروودی قـوتـابخـانەکان.
وەکـو نمـوونە، دێـڕێک یا دوو دێـڕ، کـۆپـلـەیەک یا دوو کـۆپـلـەمـان لە هـۆنـراوەکـانی کۆمەڵێک لە هـۆزانـڤـانانی ناسراوی کوردمان لە بواری نووسینی هـۆنراوە بۆ منداڵان، گـوڵـبژێـرمـان لەو هـۆنـراوانە کـردووە، کە نـاوی کوردسـتان یا نیـشــتـمان یا وڵاتـیـان لەخـۆگـرتـوون. لە سـەرەتا یـان ناوەڕاسـت یان لـە کـۆتـایی هـۆنـراوکـانـیاندا وەریـانـم گـرتـوون. ئەگـەر تەواوی هـۆنـراوەکـانیان بنووسین و لـێکـۆڵـینەوەیان لەسەربکەیـن، بە پەرتـووکـێکی گەورەش تـەواو نـابێـت. ئەو خوێنەرانەی کە هـۆگـری خـوێنـدنەوەی هـۆنـراوەی منـداڵانن، گـەر دەیانەوێـت تـەواوی هـۆنـراوەکانی هـۆزانـڤـانـانی منـداڵان بخـوێنـنەوە. دەتـوانـن پەرتـووکەکانی ئـەو هـۆزانـڤـانـانە بەسـەربکەنەوە، کە نـاویـان لەم نووسـینەدا هـاتـوون.
1- مامۆسـتا (کاکـەی فـەللاح) لە هـۆنـراوەی (خۆشـم ئەوێ وڵاتـەکەم) دا، دەڵێـت:
کوردســــتـانـە خـۆشـــەویـســتـم
هـەتـــا مــــاوم ئـەیـپــــەرســـتـم
هـاوار ئـەکـا هـۆش و هـەســـتـم
بـە جـــوانی دیـمـــەنی مـەســـتـم
دڵـــــــم ئـەڵـێ نــەک زوبـــــــانـم
خـۆشـــم ئـەوێ کوردســـــــتـانـم
خـۆشــەویـسـتـیی نـیـشــــتـمـانـم
بـۆتــە لـەوحــــــەی ئـیـمـــــــانـم
2- مامۆسـتا (عـەبـدوڵڵا زێـوەر) لە هـۆنـراوەی (وەتـەنی مـن) دا، دەڵـێـت:
وەتــــەنی مـن کوردســـتـانە، یـادگــاری ئـەجــــدادمـــانـە
بـەهەشـتی رووی سەر زەمیـنە، خاکی پاکی کوردسـتـانـە
هـەر مامۆستا زێـۆەر بە دەمی منـداڵان و نەوجـەوانـانەوە، دەڵـێـت:
ئـێـمــە کـە مـنـــداڵ و نـەوجـەوانـانـیـن
هـەمــوو بـە قـوربــانی کوردســـتـانـیـن
3- مامۆستا (فـایـق بـێکەس) لە هـۆنراوەی (خـوایە وەتـەن ئاواکەی) دا، دەڵـێت:
خــوایـە وەتــــەن ئـاواکـــەی، چــەنــد دڵـگــــیـر و شــــیـریـنــە
دەشـتی خـۆش و رەنگـیـنە، ئـاوی کەوسەرە، خـاکی گـەوهـەرە
پـڕ لـە گــوڵ و نـەســــریـنـە
هـەر مامۆسـتا فایـق بـێکەس، دەڵـێـت:
ئـەبـێ تـێکـۆشــــیـن ئـەمــڕۆ مــەردانـە
چـونـکـە کـوردســتـان چــاوی لـێـمــانـە
4- پارێـزەر (یـونـس دڵـدار) لە هـۆنـراوەی (رۆڵـەی تـازە) دا، دەڵـێـت:
مـن رۆڵــــەی کـوردســـــتـانـم
تـــازە رۆڵـــــەی کـــــــوردانـم
تـاکــــو وڵات ســـــــەرکـــەوێ
فـیـــــدایـە رۆح و گـــــــــیـانـم
5- مامـۆسـتا (هـێـمـن مـوکـریـانی) لە چـوارینـە هـۆنـراوەیـەکـدا، دەڵـێـت:
چــیــم پـێ دەڵــــێـن لــێـرە و لـــەوێ
مــن کوردســــــتـانـم خـــــۆش دەوێ
پـێـشــــم بـڵــــێـن جـــــن و دێــــــوی
دەیـپــەرســـــــتـم چـــــڕ و کـــــێـوی
هەر مامـۆسـتا هــێمـن مـوکـریـانی لە هـۆنـراوەی (تـۆم هـەر لەبیـرە) دا، دەڵـێـت:
لـە شـــایـی دا لـە وەخـــتی هـەڵــــــپـەڕیـنـا
لـە خـۆشــــیـدا لـە کــــــاتی پـێــــــکـەنـیـنـا
لـە کـــۆڕی مــاتــــەم و گـریـــان و شـــیـنـا
ئـەمـن ئـەی نیـشـتـمـان تـۆم هـەر لە بـیـرە
6- مامـۆسـتا (جـگـەرخـوێـن ـ شـێخ مـوس حـەسـەن محـەمـەد) لە هـۆنـراوەی (شـام شـەکـرە، بـەڵام وڵات شــیرینـترە) دا، دەڵـێـت:
وەڵاتــێ مـــن تـــووی بـووکـــــا جـیـهـــــــانـی
هـەمی بــاغ و بەهـەشــت و مــێـرگ و کـــانـی
شـەپــال و شـەنـگ و شـۆخ و نــاز و گــەوری
گـەلــەک شـــیـریـن و رنــــد و پـــــڕ جـــوانـی
هـەر مامۆستا جـگەرخـوێـن لە هـۆنـراوەی (کوردســتان) دا، دەڵـێـت:
کوردســـــتـانـێ ، کوردســــــتـان
بـەخــــچـێ گــــــولا ، دەردێ دلا
ئـیـــرۆ مــــایـە بــن دەســــــتـان
کوردســــــــــــتـان بـلـــــــــــنـدی
هــەمی بـــــــاژار و گـــــــونــدی
هــــــەچـی کـــەس بـخـــــــوازی
دڤــــێ جــــانـێ خـــۆ بـتــــەدنـی
7- مامۆسـتا (محمەد ساڵح دیلان) لە هـۆنـراوەی (کوردستان بەهەشتی زەمین) دا:
کوردســـتـان بـەهـەشـتـی زەمــیـن
جـێـی تـێـکـۆشـــان و راپـــــەڕیـن
مـەڵـبـەنـدی کــــاوەی قـارەمـــــان
کـوردســـــــتـان ، کـوردســـــــتـان
8- مامۆستا (هـەژار موکریانی) لە هـۆنـراوەی (کوردستان نیشتمانی کورد) دا، دەڵێت:
کوردســــــــتـان ، نـیـشــــــتـمـانـی کـورد
بـەرز و پـیرۆزی سـوێـنـدت پـێ ئـەخـۆم
بە سـەربـەخـۆیـی بە خـوێـن و بە گـیـان
کوردســـــــــــــتـان ، کوردســـــــــــــتـان
9- مامۆسـتا (عـەبـدوڵڵا گـۆران) لە هـۆنـراوەی (کوردستان) دا، دەڵـێـت:
کوردســـتـان، کوردســـتـان، نـیـشـتـمـانی جــوان
هـەر بــژی بـە شــادی سـەربـەســتی و ئـــازادی
هــــەر بـــــژی ، هــــەر بــــژی ، هـــــەر بــــژی
10- مامۆستا (محەمەد رەسووڵ هاوار) لە هۆنراوەی (دیمەنی کوردستان) دا، دەڵێت:
کوردســـتـان جـێـــگـای بـەچـــکـە شـــێـرانـە
جـێــگـای هــەوارگــــەی کـــورد و گــــۆرانـە
خـوایـە هـەر خـۆش بـێ بـۆمـان تـا سـەر بـێ
پـاشــــمـاوەی خـــاکـی مـــــــاد و بـابــــــــانـە
خـۆشــتـریـن جـێـگـای رووی سـەر زەمـیـنـە
بـەهــەشـــــتی ئـــــــاوای رۆژی دوایـیــــــنـە
11- مامـۆسـتا (ئـەحـمـەد هـەردی) دەڵـێـت:
ئـەی قـوتــابی خــاکی کـوردســــتـانــەکـەم
لاوی لـوڕســــــتـان و بـادیـنـــــنـانـــەکـەم
رۆڵــەی دەرســــیـم و هـەورامــــانــەکـەم
هـەر لە دیـمــگـری هـــەتـا بـارزانــەکــەم
خــاکـی کوردســتـانی تـۆ یـــەک لانــــەیـە
بـەشـکـراوی نـاحــــەز و بــێـــــگـانـــەیـە
12- مامۆستا (شـێـخ سـەلام) لە هـۆنـراوەی (هـەسـتە لەخـەو) دا، دەڵێت:
وامـــەزانـە خـــــاکـی وەتـــــــــەن
ئـــــاو و گـــــــــڵـە و دار و دەوەن
ئـــەم وەتـــــەن و ئــــــاو و گـــڵـە
پـشــت و ئـەژنـۆ و جـەرگ و دڵـە
13- مامۆستا (کامـەران مـوکـری) لە هـۆنـراوەی (وڵاتـی مـن) دا، دەڵێت:
وڵاتـــــــی مـــــــن شـــــــیـریـنــە
خــــــــاکــێـکی نــازەنـيـــــــــــنـە
بەهــار، دەشــتی زەرد و ســوور
ئـەبـێــت بـە کـۆمـــەڵـی نـــــوور
14- کاک (لەتـیـف هـەڵـمەت) چەند هـۆنـراوەیەکی لەسەر کوردستان و نیـشتمان بۆ منـداڵان نووسـیـوە. (کوردسـتان و نیشـتـمان لە هـۆنـراوەکانی لـەتـیـف هـەڵـمەت بۆ منـداڵان) ناونیشانی نووسینێکـمە، کە لە (ینایـر/٢٠١٤) دا، لە سـایتە کوردییەکانـدا بڵاوکردەوە. کە دەربارەی کوردستان و نیشتمانە لە هـۆنراوەکانی لەتیف هەڵمەت دا.
کاک لەتیـف هەڵـمەت لە هـۆنـراوەی (دایـک و نیشـتـمان) دا، دەڵـێـت:
گــــــەڕام سـەرانـســــــەری زەوی
پـشـــــکـنـیـم لـووتـــــکـە و نـەوی
نـەمـدی شـوێنێکی خۆش و جـوان
دڵـگـــیـر بـێ وەک نـیـشـتــمــــــان
هەر کـاک لەتیـف هـەڵـمەت لە هـۆنـراوەی (نیـشـتـمان) دا، دەڵـێـت:
وەک چــــــــــــــۆن بـاڵــــــــــــــــــــدار
لانــــــەی هــــــەیـە لـە ســــــــــەر دار
وەک چـۆن پەپــوولـەی جــوان جــوان
لانــــــــە دەکــــــەن لـەنـــاو گـــــــوڵان
وەکـو چـــــــۆن مـانـــــگـی تـابــــــــان
مـــــاڵی هــــــــەیـە لـە ئـاســـمـــــــــان
وەکـو چــــۆن مـــــاسـی و حـــــــەزیــا
مـاڵــیـــــان هــــــەیـە لـەنــــــاو دەریــا
مـنیـش نیــشـتـمانـم هـەیـە نـیـشـتـمـان
نیـشـتـمـانـم کوردســتـانـە کوردســتـان
15- مامۆستا (عـەلی عـەبـدوڵڵا شەونـم ) لە هـۆنـراوەی (وڵاتـەکەم) دا، دەڵێت:
وەڵاتــــــــــەکــەم ژیـــــــــانـمـە
چــاوگـی بـەهـــرەی جــــوانـمـە
خـۆم و سـەرم هـەرچـیـم هـەیـە
بـەرووبـــوومی ئـەم خــــاکـەیـە
16- خـاتـوو سەبـریە نـوری قـادر کە بە (دایـکی سـۆلاڤ) ناسـراوە، دەڵـێـت:
کـــوردم رۆڵــــەی کوردســــتـانـم
خـۆشــــم ئـــەوێ نـیـشـتـــــمـانـم
هـەر دایکی سـۆلاڤ دەڵـێـت:
لـە گـوێـمــــایـە بـە لای لایـــــــە
بـە دەنـــــگـی خـــۆشی دایـــــــە
کـە پــــێـی وتــــم نـیـشــــــتـمـان
شـــــــــیـریـنـتـرە لـە گـــــــــیـان
17- مامۆستا (فـەرەیـدون عـەلی ئەمـین) لە هـۆنـراوەی (نەوەی کـاوە) دا، دەڵێت:
نـــــەوەی كـــــاوەی کوردســــــتـانـم
چـقـــــڵـی چـــــــاوی دوژمــــــــنـانـم
18- مامۆسـتا (کـازم کـۆیی) لە هـۆنـراوەی (کوردسـتان) دا، دەڵـێـت:
کوردســـتـان جـێــگـەی ژیــــانـم
زێـــدی بـــاوک و بـاپــــــــیـرانـم
هــێـزی دڵـــم سـۆمـــای چــــاوم
پـێـشـمەرگەی تـۆم هـەتـا مـــاوم
مامۆستا کازم کـۆیی لە هـۆنـراوەیەکی تری، هەر لەژێر ناوی (کوردستان) دا، دەڵێت:
کوردســــــتـانـم شــــــــیـریـنـە
زۆر دڵـگـــــیـر و رەنــــگـیـنـە
شــاخـی بــــەرز و بەفــــریـنـە
19- مامۆستا (عـەلی حەمەڕەشـید بەرزنـجی) لە هـۆنـراوەی (کوردستان) دا، دەڵـێـت:
ئـەی کوردســتـان ، ئـەی کوردســـتـان
نـیـشـــتـمـــــانـە قـەشــــــــەنـــگـەکـەم
ئـەی ئـاوێـنــــەی بـــــاڵای نـومـــــــای
ئـەویـنــــە رەنــــــــگـاوڕەنــــگـەکــەم
بـۆ ئـێـمـــــــەی بـچـــــــــــــکـۆلانـــــە
خـۆشـتـریـن جــێـی لـەم جـیهــــــانــــە
مامۆستا عـەلی بەرزنجی لە هـۆنـراوەیەکی تری هـەر بە نـاوی (کوردستان) دەڵـێـت:
کوردســــــتـانـە ، کوردســــــــــتـان
خـــــاکـە پـــــــیـرۆزەکــەی مـــــــن
خـۆشـــــەویـســــت و بـێ وێــــــنـە
نـیـشــــــــــتـمــانــێـــکـە مـــــــەزن
20- هۆزانڤانی ئەنـدازیـار (محـەمـەد بـەرزی) لە هـۆنـراوەی (سـوێنـد) دا، دەڵـێـت:
بـە خــــوای گـــەورە ســـوێـنــدەخـــۆم
دڵـســـــــــۆزبـــم بـۆ خـــــــاکـی خــــۆم
تـێـکـۆشـــــــــم بـە رۆژ و شـــــــــــەو
بـۆ بــــــەرزێـــتـی نـــــاوی ئـــــــــــەو
هەر کاک محـەمەد بـەرزی لە هـۆنـراوەی (وڵاتـەکـەم) دا، دەڵـێـت:
وڵاتـــــــــەکـەم شــــــاخ و دەشـــــــتـە
جـوانـــــــــــە وەکـــو بـەهــەشــــــــتـە
بـاخـــــی گـــــــوڵ و گـــــــــــــوڵـــزارە
هـەمــــــوو وەرزێ بـەهـــــــــــــــــارە
21- هـۆزانـڤـان و رۆمـانـنـووسی منـداڵان مـامـۆسـتا (ئـەمـین محـەمـەد) لە (ئـۆپـەرێـتی دایـک) دا، دەڵـێـت:
بـەڵـێ وایـــــە دایـــــــە گـیـــــان
خـۆشـەویـســـتـیی کوردســــتـان
کـارێــــکـی زۆر پــــــــــــیـرۆزە
هـەردەم وا لـە پـێـش چـاومـــان
هـەر مامـۆستا ئەمـین محـەمـەد لە هـۆنـراوەی (سـێ وشـە) دا، دەڵـێـت:
نـــەورۆز ، نـێـرگـز ، کوردســتـان
ســێ وشـــەی نـاســک و جــــوان
وزەمــــــــان پـێـــدەبـەخــشـــــــــن
وەکــو پـرشـــــــنـگـی خـــــۆر وان
22- مامۆستا (جگـەرسـۆز پێـنـدرۆیی) لە هـۆنـراوەی (کوردسـتان) دا، دەڵـێـت:
کـوردســــــــــــــتـانێ دەلالـێ
خــــودان کــــانـیـێـن زەلالـێ
هـۆگـــرێ خــۆش هـەڤــالـێ
بـهــــارا وەرزێــــــن سـالـێ
بـێن خـۆشـە وەک هــەلالـێ
بـۆ نـەیــــــــــــــارا زەوالـێ
٢٣ـ کاک (رۆسـتـەم خـامـۆش) لە هـۆنـراوەی (وڵاتی مـن) دا، دەڵـێـت:
خـۆشــــم دەوێ کوردســـتـانـم
لە نـێـو دڵـمـــە نـیـشـتــــمـانـم
شـــوێـنی بــاب و بـاپــــیـرانـم
جــێی ئــارامی دڵ و گـیـــــانـم
هەر کاک رۆستەم خامـۆش لە هـۆنـراوەی (واری مـە) دا، دەڵـێـت:
وارێ مـە گـەلــەک جـــوانـە
نــــاڤـێ وی کـوردســـــتـانـە
وارێ مـە جـهــــێ ژیـنــــــە
قـەشـەنـگ و پـڕ ئـەڤـیـــنـە
24- مامۆستا (عەبـدۆلـڕەحـمان فـەهـیمی) لە هـۆنـراوەی (وڵاتـەکەم) دا، دەڵـێـت:
مـنــــداڵـەکــان ئــەم وڵاتــــــــە شــــــیـریـنـە
ئــەم بــــــاخ و بـێـســـــــتـانـە رەنــگــــــیـنـە
بـسـت بـە بـسـتی خـاکی ئـەم نـیـشــــــتـمـانـە
هـەمــوو مـــــاڵ و جــێــــگـەی خــۆمــــــانـە
25- مامۆسـتا (زارا ئەحـمـەد جـاف) لە هـۆنـراوەی (نیشــتـیمـان) دا، دەڵـێـت:
نـیـشــتـیـمــــانـم کـوردســــتـانـە
پـــــڕ لـە خــــێـرە و ئــــاوەدانـە
کــەش و دیـمــەنـی ســروشــتی
کە خـۆشـە سەیـران و گـەشـتی
26- مامۆسـتا (فـەرهـاد ئەحمـەد بەرزنـجی ) لە هـۆنـراوەی (وڵات) دا، دەڵـێت:
نـیـشــــــــتـمـانـی شــــــــیـریــنـم
زێــــــــدی بــاب و بـاپــــــــــیـرم
هـەمـیـشــــە خـۆشـــــەویـســتـی
هـەرگــیـز نـاچـــیـت لەبــــــــیـرم
27- مامۆسـتا (عـوسـمان دەروێـش) لە هـۆنـراوەی (کوردستان) دا، دەڵـێـت:
چــەنـد جـــوانی کوردســــــتـانـم
ئـەی خـــــــــاکی نـیـشـــــتـمـانـم
تـۆ بـەهـەشـــتی ســەر زەویــت
هـەوارگــــــــەی بـاپـــــــــیـرانـم
28- مامۆسـتا (سـەردار قـادر) لە هـۆنـراوەی (کوردسـتان) دا، دەڵـێـت:
بەیـانـیـت بـاش کوردســــــتـان
خـۆشـتـریـن جـێـــگـای ژیـــان
ئـاســــودەم بـە نـیــــــــــگـارت
بـە کــــانـی و بـە روبــــــــارت
بـســت بـە بـسـتی نـیـشــتـمـان
دەیـپـــارێـزیـن وەک چـاومــان
29- مامۆستا (بەخـتـیـار کەڵـهـۆڕی) لە هـۆنـراوەی (سروشی کوردستان) دا، دەڵـێـت:
ئــای لـە ســروشــتی کوردســـتـان
شـوێـــنی خـۆشـی دڵ مـەســـــتـان
بـە تـاڤــــگـە و کـانـیــاوی جـــوان
دەبــــزوێ بــــــیـر و هـەســــــتـان
30- مامۆستا (سـەلاح نـیـساری) لە هـۆنـراوەی (نـیشـتـمـان) دا، دەڵـێت:
نـیـشـــــــتــمــانــم ئــــــەی دڵ و گــیـــــــــان
بــە مــــــــــــــــەرگـی خــــــــــــــــــــــــــــۆم
بــە دوو چــــــاوی خـۆشـــــــــەویـســــــتـان
لە نـاخەوە خۆشـمان ویستـبای هـەمـوومـان
یــا ئـێـــــمـە فـیــــــــدای تـــۆ دەبــــــــوویـن
یـا تـــۆ دەبـــــــووی بـە کوردســــــــــــــتـان
31- مامۆستا (ستار ئەحمەد عـەبـدولڕەحمان) لە هـۆنـراوەی (کوردستان) دا، دەڵـێت:
وشــەی کوردســتـان شــیـریـنـە
بـەفـــر بـۆ چـیـــا هـەنـگـــويـنـە
بـەهــــار بە گـوڵـــــەوە جــوانـە
قـوتـــابـیـش بـە قـوتـابـخــــــانـە
دایـکی هـەمـووش کوردســتـانـە
داڵـدە و هـەوارگە و پـشـتــمـانـە
32- کاک (مـحـەمـەد پـاکـژ) لە هـۆنـراوەی (کوردسـتان) دا، دەڵـێـت:
ئـەم کوردســــــتـانـە جــــــوانـە
خـــــوێـن و دڵ و چــاومــــــانـە
خـۆشــــــم دەوێ پـــــــڕ بـە دڵ
ئـەیـپـارێــــــزم وەکـو گــــــــوڵ
33- خـاتـوو (جــوانـە کـاکـەیی) لـە هـۆنـراوەی (کوردسـتان) دا، دەڵـێـت:
کوردســـتـان نـیـشــتـیـمـــــانـمـە
گـلـێــــنـەی دوو چــــــــــاوانـمـە
ئـەیـپــارێـــــــــزم پـــــــڕ بـە دڵ
ئــــــاو و ئـــــــاڵا لـەگــــەڵ گــڵ
34- مامـۆستا (مەدحـەت بـێـخـەو) لە هـۆنـراوی (ئـەی وڵاتـم) دا، دەڵـێـت:
ئـەی وڵاتـــــــم ئـەی وڵاتـــــــم
بـیـــــر و ئـایــیـــــــنـی مــــنـی
تـۆ بەهـەشـتی سـەر زەمـیــنی
خـــــــاکـی زێـــــڕیـنـی مــــنـی
35- مامۆستا (محـەمـەد کەساس) لە هـۆنـراوەی (خۆشەویستیی نیشتمان) دا، دەڵێت:
خـۆشـــەویـسـتـم نـیــشــــتـمـان
خــــــاکـی بــــاو و بـاپـــــــیـران
تـا خــوێـن لـە لـەشــمـا مـــابـێ
تــا دڵ لـە لــــــــێــدانـــــــدا بـێ
ئـەتـپـــــارێـــزم وەک چـــــــاوم
هــــــەتـا لـە ژيـــــــنـا مـــــــاوم
ســەر و مــاڵـم فـیــدا ئـەکـــــەم
بـۆ تـــۆ ئـــــــەی وڵاتــەکـــــەم
36- هـونەرمەنـد، کاک (بەهـجـەت یەحـیا) لە هـۆنـراوە و لە ئـاواز و گۆرانیی خـۆی لەژێـر نـاوی (کوردسـتان گـەر تـۆ نـەبی) دا، دەڵـێـت:
کوردســتان گـەر تـۆ نـەبی تەیـرێــکـم بـێ ئـاســمـان
بـە نـاوی تــۆی پـــــیـرۆز ســەربـڵـــنـدم لـە جـیهــان
کوردســتان گـەر تـۆ نـەبی گـیـان و ژیـنـم بـۆ چـیـیـە
دیـمـەنی روخساری تـۆم بێ تـاجی شاهـیم بـۆ چـیـیـە
37- مامۆسـتا (خـالـید عـەبـدل) لە هـۆنـراوەی (کوردسـتانەکەم) دا، دەڵـێـت:
کـوردســــتـانـە ئـاخــا دێــــریـن
خـــاکـی دڵـگـــــیـر و شـــیـریـن
خـۆشـــــم دەوێـی وەک چــــاوم
دەتـپـــارێـــــــــــــزم تـا مـــــاوم
38- مامۆسـتا ( کـاروان عـەلی ) لە هـۆنـراوی (کوردسـتانەکـەم) دا، دەڵـێـت:
کـوردســــــتـانـی جــــــــــــوانـم
روونــــــاکـی دوو چــاوانــــــــم
مـایــەی شـانــــازی ژیــانـــــــم
هـۆی سـەربـەرزی کوردانــــــم
39- مامۆســتا (تەهـا بـیـلال) دەڵـێـت:
مـامـۆســـــتـا فــــێـری کــــردم
هـەســتـم بنـووســـــم کـــوردم
نووسـیـم کورد و کوردســتـان
پــۆل بـوو بـە چــەپـڵەڕێـــزان
40- مامـۆسـتا (رەزا شـوان) لە هـۆنـراوەی (سـروودی مـن) دا، دەڵـێـت:
کــــوردە گــــەلـی قـــارەمــــــانـم
کـوردســـــتـانـە نـیـشــتــمـــــانـم
پـێـشــمـەرگــــەیـە پـاســـــەوانـم
ئـازادیـیــــە هـیــــوای ژیـــــــانـم
کـوردســتـانـم سـۆمـــای چــــاوم
دڵ و هــەنــاســـــە و هــەنــــاوم
هـێـــزی گــوڕی تــیــن و تــــاوم
هــۆگــری تــــۆم هــــەتـا مــــاوم
کـوردســــتـانـم ، بـە یــــــەزدانـم
هــەردەم وێــردی سـەر زمـــانـم
دروشــم و بەڵــێـن و پـەیـمـــانـم
کوردســــــتـانـم یـا نـەمـــــــــانـم
هـەر مامۆسـتا رەزا شـوان لە هـۆنـراوەی (کوردسـتان) دا، دەڵـێـت:
کوردســـتـانـمــان بـەهـەشـــــتـە
شـوێـنی سـەیـــران و گـەشـــتـە
شــوێـنـێـک نـیـیە لـە جــیهــــان
جـوانــتـربـێـت لـە کوردســــتـان
دیـــارە هـــــەر کـوردســــــتـانـە
شــابــــووکـی ئـەم جـیـهـــــــانـە
بـــژی.. بـــژی.. کوردســــــتـان
نـیـشـــــتـمـانی پــيـرۆزمــــــــان
41- ئەم سروودە کوردییە خۆشە (ئێمە منداڵـین جوانین) زۆر گەڕام و زۆر پرسیارم کرد، ناوی هـۆزانڤانەکەیم نەدۆزیەوە. کاتی خۆی رەوانشاد مامۆستا (رەمـزی قەزاز) لە رادیۆی کوردی بەغـدا، بەم سروودە بەرنامەی (باخچەی مـنداڵان) ی دەستپێدەکرد. منیش (رەزا شـوان) کە لە ساڵی (1984 ـ 1994) ئامـادەکەری بەرنامەی هەفـتانەی (جیهـانی منـداڵان) بووم لە تەلەفـزیـۆنی کەرکووک. تایـتلی بەرنامەکەمان بەم سرودە دەسـتـپـێـدەکـرد. دوو جـاریش بەڕێـوەبـەری تەلـەفـزیـۆن (عـەرەبـێکی بەعـسی بـوو. خراپیش نەبوو) بەڵام کوردێکی بەعـسی کارمەنـدی تەلەفـزیۆنی کەرکووک پێی وتبوو با ئـەو سـروودەی تـایتـلی بەرنامـەکەی بکـۆڕێـت. کە بەڕێـوەبەی تەلەفـزیـۆن داوای لـێمکرد کە ئەم سروودە بە پارچـە موزیکـێک بگـۆڕم. پێیموت: تا مـن ئەم بەرنامەیە ئامـادەبـکەم. هـەر ئـەم سـروودە دەبێ تـایتـلی بەرنـامەی (جـیهـانی منـداڵان).
ئــێـمـە مـنــداڵــیـن جـــوانـیـن ….. ئـــــــاواتـی نـیـشــــــتـمـانـیـن
کـامـــەرانـیـن ، شـادمــــانـیـن ….. کـە نــــەوەی کوردســـتـانـیـن
رۆڵـــەی خـــاکی پــــیـرۆزیـن ….. بـۆیــە هـێـنـــدە بـەســــۆزیـن
شــەو و رۆژ تـێـدەکــۆشـــیـن ….. بــۆ وڵات بـــە پــەرۆشـــــیـن