له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: لۆزانی سته‌مكاری، له ده‌رسیمه‌وه تا شه‌نگال.
وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی خواستی كورد له دوای روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هۆیه‌كی گرنگه بۆ نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران و عیراق و سوریا. چونكه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا وه‌ڵامی خواسته‌كانی كورد بدرایه‌ته‌وه، ئیدی ئه‌م پتر له سه‌ت ساڵه له نێو شه‌ڕو خوێن رشتنا نابووین. فه‌ڕه‌نسیه‌كان و به‌ریتانیه‌كان وه‌ك براوه‌ی شه‌ڕ ئه‌م ناوچه‌یه‌یان به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شكرد له دوای ساڵی 1916، دواتر دوای دوو ساڵ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی له زۆربه‌ی خاكی كوردستان هه‌ڵگرت بۆ ئینگلیز، ئینگلیزیش بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی كورد بداته‌وه كوردستانی له نێوان هه‌رسێ وڵاتی توركیا و عیراق و سوریادا دابه‌شكرد، به‌شه‌كه‌ی ئێرانیش هه‌ر به‌ده‌ستی ئێرانه‌وه مایه‌وه.
ئینگلیزه‌كان زۆر باش ده‌یانزانی ته‌واوی ویلایه‌تی موسڵ و تا زنجیره چیاكانی حه‌مرین فڕیان به سه‌ر عیراقی عه‌ره‌بیه‌وه نیه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بگره زۆر شوێن و ناوچه‌ی تریش له ناو عیراق، رۆژێك له رۆژان موڵكی عه‌ره‌ب نه‌بووه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و خاكه‌یان راده‌ستی فه‌یسه‌ڵ كرد. ئه‌گه‌ر له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی لاوه‌كیانه له سه‌ر پرسی كورد كراوه، ئه‌وه دوای سێ ساڵ له‌و دیرۆكه له ساڵی 1923 له په‌یمانی لۆزاندا به ته‌واوه‌تی واز له كورد هێنراو كورد خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی خرایه به‌رده‌م ئه‌و دڕنده ناسیونالیستانه‌ی، هیچ بڕوایه‌كیان به پێكه‌وه ژیان و مافی گه‌لانی تر‌و جیاوازی ره‌گه‌زو زمان نه‌بوو، ته‌نها چه‌ند ساڵێكی كه‌م دوای لۆزان ده‌رسیم خه‌ڵتانی خوێنكرا، راپه‌ڕینی ده‌رسیم ساڵی 1938 به ئێمه ده‌ڵێت: كورد به‌و دابه‌شكاریه رازی نه‌بوونه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له ده‌رسیم نا بگره له سلێمانی و بارزان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی باشوری كوردستانیش بۆ یه‌ك رۆژ خه‌ڵك به‌و دابه‌شكاریه نائاكاریه رازی نه‌بوون. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، پێشتریش له ساڵی 1930 له ئاگری داخ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری به‌رپا بوو، هه‌موو ئه‌و روداوانه كه زۆریان له باره‌وه وتراوه په‌یوه‌ستن به‌و گوێنهگرتنهوه له كوردان له لۆزان.
وێنهكارهساتبارهكانی كوشتن و ئه‌تككردن و راگوازتن و له ناو دان له دێرسیم، ئێستاش مرۆڤ توشی سه‌راسیمه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌و وێنانه لیپن له ئازاری كورد بوون، گێڕانه‌وه كاره‌ساتباره‌كان، دانپیانانی سه‌رباز لێره‌و له‌وێ هه‌موو ئه‌وانه بۆ یه‌كجار نهسیاسیهكانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا نهسیاسیهكانی توركیایان رانهچهناند، جگه له ده‌ستشكانه‌وه‌ی نێوان ئه‌م به‌رپرس یان ئه‌و به‌رپرسی تورك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و حزبه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ئه‌ردۆغان فرمێسكی تیمساحانه‌ی بۆ دێرسیم ده‌ڕشت، ئه‌وه جگه له یاریه‌كی گڵاو زیاتر هیچی تر نه‌بوو، چونكه خودی ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا چه‌ند جارێك له باكوری كوردستان و باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵكوژی كرد، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت له كاتی كوشت و بڕو تاڵانی عفریندا ئه‌و گۆرانی بۆ سهربازهدڕندهكان ده‌گوت.
له نێوان دێرسیم 1937 تا شه‌نگال 2014حه‌فتاو حه‌وت ساڵ هه‌یه، 77 ساڵ له كوشت و بڕ به‌ره‌نگار بوونه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری و یاخی بوون و داوای مافكردن، له‌و 77 ساڵه‌دا سه‌دان هه‌زار كورد كوشت و بڕكراون، له شوێن و جێی خۆیان هه‌ڵكه‌ندراون، خراونه‌ته زیندانه‌وه، هه‌زاران گوند وێرانكراون، له‌و 77 ساڵه‌دا كێشه‌ی ده‌یان ده‌وڵه‌ت و گه‌ل له سه‌ر ئاستی دنیا چاره‌سه‌ركراون، ده‌یان ده‌وڵه‌تی نوێ له دایكبوونه، سه‌دان په‌یمانی ئاشتی مۆركراون، به‌ڵام كێشه‌ی كورد وه‌ك خۆی هێڵراوه‌ته‌وه، كاتێك داعش په‌لاماری شه‌نگالیان دا‌و هه‌زاران ژن و كچیان به تاڵانبرد جارێكی تر گه‌وره‌یی برینی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌ی كورد كه‌وته‌وه به‌رچاوی دنیا، داعش له موسڵ له گه‌ڵ توركیا به رێكه‌وتن چه‌ند دیبلۆمات و كارمه‌ندێكی كونسوڵگه‌ری ده‌داته‌وه توركیا و دواتریش ئه‌م رێكه‌وتنه په‌یوه‌ندی توركیا‌و داعش له عه‌نتاب و زۆر شوێنی تر ده‌باته ئاستێكی تره‌وه، كه‌چی له شه‌نگال هه‌زاران كچ و ژن به تاڵان ده‌بات و تا ئێستای كاتی نوسینی ئه‌م وتاره‌ش هێشتا چه‌ند هه‌زار به دیلگیراوو بێسهرو شوێن هه‌ن، من خۆم دوای گه‌ڕانه‌وه‌و رزگار كردنی نێچیری ده‌ستی داعشم بینیوه له چ بار‌و دۆخێك‌دا بووه، سه‌ت ساڵه ئێمه‌ی كورد باجی سته‌مكاریه‌ك ده‌ده‌ین كه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان نه‌خشیان كێشاوه‌و ئێستاش دوای سه‌ت ساڵ له بری راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ستهمكاریهكه له رێگه‌ی لۆمپه‌نی خۆییه‌وه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
قسه كردن له لۆمپه‌نی خۆیی ” یان خود لۆمپه‌نی ” بریتیه له مامه‌ڵه‌ی سه‌رانی توركیا‌و ئێران و عیراق و سوریا له گه‌ڵ پرسی كورد، وه‌ك پرسێكی لۆكاڵی و له رێگه‌ی به جاشكردنی كورده‌وه دوركه‌وتنه‌وه له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی، به بڕوای من هۆكاری ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ش دیسان ده‌وڵه‌تانی زلهێزی وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكان، كه نایانه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی، ده‌نا تا ئه‌مجۆره له دابه‌شكاری و ئه‌و شێوازه له چه‌وسانه‌وه به‌رده‌وام بێت جاشێتی و لۆمپهنیش به‌رده‌وامه.
- بابەتەکانی تری لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts