بەهرۆز جەعفەر: ڕاستییە سادەکان لە بارەی سەری تورکیا لەناو خوانی وزەی هەرێمی کوردستاندا.
پێویستە (بەهێز} بین، کەواتە پێویستە لە {هێز] و سەرچاوەکانی {هێز} و دابەشبوونی {هێز} تێ بگەین. هێز ئەوەیە کە پێویستە هەبێت، نەک ئەوەی کە تۆ بەئارەزوو پێت وابێت، دەبێت وا بێت. واتە پێویستە دیدگا {Vision} هەبێت بۆ {هێز}، بۆ نموونە لێرەدا هێز لە {جیۆپۆلەتیک} دایە، لە {بازاڕد} ایە، لە {توانای مرۆیی} بەهێز دایە، لە {سەرچاوەی سرووشتی} دایە. لە بوونی {دامەزراوە}دایە. کەواتە دەبێت لە گرنگیی: جیۆپۆلەتیک و بازاڕ و توانای مرۆیی و سەرچاوەی سروشتی و دامەزراوە تێ بگەین.
یەکەمیان/ تەنها ڕێگە بۆ {هەناردەکردن} ی نەوتی هەرێمی کوردستان تورکیایە. بە بێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی تورکیا {هەر کەسێک لە تورکیا فەرماةرەوایی دەکات} ناچێتە سەر. تەنانەت لە 85٪ ی گاز و نەوتی سوریاش دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای سوریا {واتە ناوچە کوردییەکانەوە} کە بەنزیکەیی ڕاستەوخۆ لەسەر دەریای ناوەڕاستن، ئەوەش بە بێ بەشداریی/ یان پرسی، یان دەستوەردانی تورکیا ناکرێت.
دووەمیان/ تورکیا دەستی لەکاروباری هەرێمی کوردستان وەرداوە، یان بەشداریی هەیە، یان پەیوەندیی دیبلۆماسی و ئەمنی و ئابووریی هەیە، وەیان هەر ناوێكی تر… ئەمە هەر لە هەرێمی کوردستان نییە: تورکیا دەستی لەکاروباری لیبیا وەرداوە، دەستی لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان وەرداوە، چل هەزار سەربازی لە دوورگەی قوبرس هەیە، دەست و پێی لە سوریا وەرداوە. ئێستا کۆماندۆی تورکیا بەنوێنەرایەتی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ یە، لە جەنگی ئازەربایجان و ئەرمینیا تورکیا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوەو هەیە. تەنانەت تورکیا سەربازی لە سۆماڵ هەیە.
هیچ کوتلەیەکی وزە لە هاوپەیمانی نێوان میسرو ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان بەهێز تر نییە؛ چوونکە پاڵپشتیی ستراتیجیی ڕاستەخۆی وردو هەمەلایەنەی فەڕەنساو ئیتاڵیاو بەریتانیاو ئەمریکای هەیە. دە ساڵ تورکیایان بێزارکرد و بەشدارییان پێ نەکرد، بەڵام گەیشتوون بەو بڕوایەی بێ بەشداریی تورکیا نەوت و گاز لەو ناوچەیە سەرئێشەی گەورەی ناوچەیی درووست دەکات، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا کە جەنگی ئۆکراین هەیە. خەیاڵ بکە کە؛ عێراق هێڵی بانیاس زیندوو بکاتەوە بە ڕێگەی سوریادا نەوتی کەرکوک و هەرێم هەناردەی دەریای ناوەڕاست بکات، خەیاڵ بکە نەوتی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەیەک بۆڕی بچێتە بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی سوریاوە نەک تورکیاوە، ئەوکاتەش بە بێ تورکیا؛ سەرئێشە درووست دەبێ..
ئەم بابەتە، مانای ئەوەش دەدات، تا تورکیا نەبێتە بەشێک یان لایەنێکی بەشدار لە پرسی هەناردەکردنی وزە، هێڵی بۆڕییەکەی جەیهان هەوای پێدا دەڕوات، لەبری نەوت.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts