عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سینه‌مای کوردی.
له باره‌ی سینه‌مای ده‌نگ و ره‌نگی کورد راو بۆچونی جیا جیا هه‌یه، هه‌ندێک ده‌ڵێن له 1920- ه‌وه گه‌یشتوه‌ته چه‌ند شارێکی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس له هه‌موو پارچه‌کانی نیشتمان، دژایه‌تی هه‌موو بواره‌کانی ژیان و سینه‌مای کوردیان کردوه. بونه‌ته به‌ربه‌ست له‌و بواره‌دا، یه‌که‌م فیلم له باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ی 1917ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو، بۆ کاریگه‌ری کۆمۆنیستی له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد.
فیلمی ئێتنۆگرافی له‌سه‌ر ژیانی کورده یه‌زیدییه‌کان له لایه‌ن (حه‌مه به‌گ نه‌زه‌ریان به‌رهه‌م هێنراوه، ئه‌م فیلمه به یه‌که‌م فیلم له مێژووی سینه‌مای کوردی داده‌نرێت تا 1950. قۆناغی دووه‌م له 1975- 1985به قۆناغی زێڕین له مێژووی سینه‌مای کورددا ده‌نرێت.
(یه‌ڵماز گۆنا ی ) داهێنه‌ر، رۆڵی بنه‌ڕه‌تی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر سینه‌مای کوردی بینیوه، هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌رو نووسه‌ر و سیناریۆ نوسێکی واقع بین بوو، عاشقی ئازادی و دادپه‌روه‌ری بوو، له فیلمی (رێگا، ئومێد، مێگه‌ل، دیوار ) له‌و سه‌رده‌مه‌دا قسه‌کردن به زمانی کوردی قه‌ده‌غه بوو، ئه‌کته‌ره‌کان و بابه‌ته‌کانی فیلمه‌کانی کوردن، کێشه‌ی کوردی باکوری کوردستانی خستوه‌ته روو.
له قۆناغی سێیه‌م به‌پێی په‌رۆشی و هه‌وڵ و ماندووبون و ئه‌زمونی کاره‌کانیان، فیلم سازانی کورد،گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له نیشتماندا ناتوانن له‌و دۆخه قه‌تیس ماوه‌و فیلمی کوردی به‌ره‌و ئاراسته‌کی نوێی سه‌ردەم ببه‌ن، هه‌ندێک له‌و فیلم سازانه روویان کرده هه‌نده‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ێ هه‌نگاوی نوێ بنێن بۆسینهمای کوردی، بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانیان، له 1985- 1995 ئه‌و فیلمانه‌ی له‌وێ به‌رهه‌م هێنراون له ژێر کاریگه‌ری فیلمه‌کانی یه‌ڵماز گۆنای دا بوون.
قۆناغی چواره‌م، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21، دوای گۆڕانکاری له ناوچه‌که، رۆڵی ئه‌مه‌ریکا و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، ره‌وتی سینه‌مایه‌ک سه‌ری هه‌ڵدا، له‌و فیلمانه‌دا کێشه ئاڵۆزه‌کانی کورد خراوه‌ته روو وه‌ک له فیلمه‌کانی (به‌همه‌نی قوبادی) (گۆرانییه‌کانی وڵاتی دایکم، کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان، کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن، نیوه‌ی مانگ، فیلمه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی و هه‌ردوو فیلمی جه‌میلی رۆسته‌می (شیوه‌نی به‌فرو ژانی گه‌ل ).
له حه‌فتاکانه‌وه تا ئێستا نزیکه‌ی 200 فیلمی سینه‌مایی و ته‌له‌فیزیۆنی و ڤیدۆیمان هه‌یه، به‌سیسته‌می یۆتامایتگ به‌رهه‌م هێنراون.
له فیلمی کورتی 10ده‌قه‌یی تا 2سه‌عاتی، جگه له‌و 20فیلمه‌ی که به‌ته‌کنیکی سینه‌مایی و بهرهنج و ماندووبوونی بێ سنوور به‌رهه‌م هێنراون.
خه‌ونی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندانی وڵاتی ژه‌هرو ئه‌نفال و نامۆیی و دووره وڵاتی یه. ئه‌م تراژیدیانهیان له ئامیز گرتووه. ئه‌و تاوانی تراژیدیانه‌ی له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیست رووبه‌رووی کورد بوه‌ته‌وه، رووبه‌رووی هیچ گه‌لێکی دنیا نه‌بووه‌ته‌وه. کاتێک فیلمێکی بێگانه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هه‌زاران دانه‌ی لێ دهگیرێتەوه، ده‌گاته هه‌موو شوێنێکی گوێی زه‌مین، له شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌ورپاو زۆر له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵات بینەری دەبن.
لێره‌ش فیلمه کوردییه‌کان له ناو تاریکایی ئه‌رشیفه‌کاندا چاو هه‌ڵده‌هێنن، بینه‌رانی کورد‌و عاشقانی فیلمی کوردی له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما پێی ئاشنا نابن.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان له‌چه‌ندین ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی و جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیدا له (فینیسیا و مۆسکۆ و به‌رلین و به‌رشه‌لۆنه و پاریس و کان )، زۆر له پایته‌خته‌کانی دنیادا، به‌شداری کاریگه‌ریان کردووه و خه‌ڵاتی ئاستی باڵایان پێ به‌خشراوه. له‌و فیلمانه: ( سترانهگ ژ به کۆ و تونێل و بژی بووک و رزگاری کوردستان و مهم و زین و خه‌ج و سیامه‌ند و رێگا و چوار چێوه شووشه‌ییه‌کان و کوردستان ئه‌و وڵاته‌ی ئههریمەندەکانی تێدا دەخهون.
له ساڵی 1936 –ه‌وه فیلمی کوردی به ناوی (کوردێن ئێزیدیا ) له له‌یه‌ن ده‌رهێنه‌ر حه‌مۆ به‌گی نه‌زه‌ریان له قه‌فقاسیا ئاماده‌کراوه‌و فیلمێکی تۆمارییه،کورد زیاتر پێویستی به‌م هونه‌ره شارستانی یه هه‌یه.
با هه‌موو تواناکان بخرێته گه‌رو هه‌وڵبدرێت کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی کوردی به ته‌کنه‌لۆژیای نوێی سه‌رده‌مه‌وه دابمه‌زرێ.گه‌ر هونه‌رمه‌ندانی کوردیش بواریان بۆ بڕيخسێ هیچیان له هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی تر که‌متر نییه. بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان له ره‌وتی گۆرانکارییه‌کان و داهێناندا ببینن ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردی کوردستان، بگه‌یه‌ننه هه‌موو بستێکی دنیا.
سه‌رچاوه و په‌راوێز
* ئاورێک له سینه‌مای کوردی، ئاسۆی رۆژهه‌ڵات.
* یه‌ڵماز گۆنای، له 1ی نیسانی 1937له گوندێکی شارۆچکه‌ی سیڤه‌ره‌کی شاری ئۆرفای باکوری کوردستان له‌دایک بووه، له‌خانه‌واده‌یه‌کی که‌م ده‌رامه‌ت، بێ زه‌وی زار ژیانێکی قورسی به‌سه‌ر بردوه، کاری زه‌حمه‌ت و جۆراو جۆری کردووه، دواتر خانه‌واده‌که‌ی روویان کردوه‌ته شاری ئه‌ده‌نه، بۆ خوێندن رووی کردوه‌ته ئه‌نقه‌ره، له 1959 وه‌ک نووسهروسیناریۆنووس و ئه‌کته‌ر به‌شداری فیلمی منداڵانی وه‌ته‌نی کردوه، به بیانوی پروپاگه‌نده‌ی کۆمۆنیزم، ساڵ و نیوێک زیندانی کراوه، چه‌ندان ساڵی تری له زیندانه‌کانی تورکیا به‌رێکردوه.
یهڵمازگۆنای له 114فیلم رۆڵی ئه‌کته‌ر بینیووەو 26 فیلم وه‌ک ده‌رهێنه‌رو 15فیلم وه‌ک کۆمپانیای خۆی دهریهێناوهو 64سیناریۆی نوسیوه. چه‌ندان خه‌ڵاتی جیا جیای به‌ده‌ست هێناوه، له 9/ 9/ 1984له‌نه‌خۆشخانه‌ی یونمێرستی پاریس ماڵ ئاوایی له ژیان کردوه /سایتی گه‌لی کوردستان.
* به‌همه‌نی قوبادی له 12ی رێبه‌ندانی 1348ی هه‌تاوی له شاری بانه له دایک بووه، دواتر خانه‌واده‌که‌ی رویان کردوه‌ته شاری سنه، بڕوانامه‌ی دبلۆمی له‌وشاره به‌ده‌ست هێناوه، له زانستگه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی له تاران خوێندوه، به‌ڵام ته‌واوی نه‌کردووه، به‌فیلمی دۆکۆمینتاری 8 میلی مه‌تری ده‌ستی پێ کردوه، قوباد به په‌رۆشی و توانای له‌بن نه‌هاتوی خۆی به عه‌شقێکی باڵاوه یه‌کێک بوو له پڕستایش ترین کورته فیلمه سینه‌ماییه‌کانی ئێران،دواتر فیلمی درێژی کوردی به ناوی (ساتێ بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان ). چه‌ندان جۆر خه‌ڵاتی نیوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست هێناوه، فیلمه‌کانی بووه‌ته مایه‌ی تێڕامان و ناسینی کورد به کۆمه‌ڵگای جیهان / MIJ FILM, ژیان نامه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی به‌همه‌نی قوبادی.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts