عیماد عەلی: تەنها روخاوەکان قەرزاری پارتیبونێکن.
زۆرجار دەبیستم خەلًکانی بە حەق روخاو، دەڵێن لە کۆتاییدا هەمووان قەرزباری پارتیبونێکین. ئەوەی جێی خۆیەتی بیڵێین و بە راستی سەرسورهێنەری دەبینین کە زۆرینەی روخاوەکانن، لە دواجاردا مل بەرەو پاڵدانەوە بۆ شوینێکی بەناو ئارام دەنێن و بە ئاسانی و خۆرٍایی ملکەچیی بۆ هەر لایەک دەبەن بۆ خۆقوتارکردن لە نابوتی و داماوی و گەیشتن بە نائۆمیدی، بۆیە پارتیش زۆر بەرژەوەندی تایبەتیی ئەو جۆرە خەڵکە دابین دەکات و ئەوانیش بەهەموو شێوەیەک لەوێدا مافی پەنابەری فکری و سیاسی و دابینکردنی پێداویستی ژیانی خۆیان وەردەگرن، پەنابردن بۆ لایەن بۆ چارەسەری کەسی و روخانی فیکری خودیە، تەنانەت ئەگەر ئەو لایەنە پەنا بۆ براوەش لە رووی فکر و فەلسەفەوە بە خۆی روخاو بێَت. بۆیە هیچ گرنگ نیە هەر روخاوێک لە پای کام وێستەگەدا پاڵی بۆ دەداتەوە و هیچی بۆنامێنێت و هیچیشی بۆ ناکرێت، بۆیە دواجار پەنا بۆ لاوازترین پەناگە دەبات و لەوێشدا باش دەزانێت هیچی پێ ناکرێت جگە لە دەستەبەری ژیانی خودی.
ئەوەی تێبینی دەکرێت کە زۆرینەی ئەوانەی لە کۆتاییدا روو لە پارتیبوون دەکەن، تا رادەیەکی زۆر شیوعی و کۆنە چەپەکانن، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ئەوانەی زەمینە و مەیدانی دوور لە واقیع و حەقیقەت بگرنەبەر، دواجار پاشەکشەدەکەن و دێنەوە بۆ سەر خودی دیفاکتۆکە، کەچی ئەوانەی رێز لە مێژووی خۆیان دەگرن هێوردەبنەوە و نەفرەت لە زۆر لایەن دەکەن و بە یەکجاری کۆتایی بە ژیانی سیاسیان دێنن.
لە زۆرێک لەو جۆرانەم پرسیووە، دەڵێن کە باری سیاسی کوردستان دەخوێنینەوە، بۆ زیاتر زامنکردنی ژیانی تایبەتی خۆمان و مانەوەمان لە چاوەرٍوانی واقعێکی نوێ ئەم ساحەیە زیاتر لە هەموو شوێنێکی تر دەستەبەر و گونجاوترە. دەک زیاتر ملکەچبن، یان ئەوەتا کاری سیاسی بە وەزیفە و کار دادەنێن، یان بیرو فکر روخاون و هیچیان پێ نەماوە، دەنا هیچ کەسێکی باوەردار بە فکر و بیرو باوەرٍی راستەقینە لە لایەکەوە نارٍوات بۆ پێچەوانەکەی.