له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: دیسان په‌روه‌رده‌ی داعشی و مه‌ترسی ترازان.
كابرا ئێستا وتبێتی، یان ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قسه‌كه‌ی، قسه‌یه‌كی مه‌ترسیدارو پڕ له هه‌ڕه‌شه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت: ماوه‌یەکی تر حه‌یوان بۆ سه‌ربڕین زۆر ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موومان ببینه قه‌ساب. هه‌ڕه‌شه‌كه‌ش له جیاوازیه، جیاوازی بیر‌و بۆچوون، كابرا كێشه‌ی نیه، وڵات پڕبێت له گه‌نده‌ڵی له مافیا، له مه‌لهاو شوێنی له‌ش فرۆشی. لێ كێشه‌ی له ته‌ك جیاوازی بیر‌و ڕادایه، له بنه‌ڕه‌تا ئه‌و كاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ترازان ده‌كات، پێده‌چێت ئه‌م كاره فه‌رمانه‌كه‌ی له شوێنی تره‌وه هاتبێت، ئێمه كه قسه له مه‌ترسیه‌كان ده‌كه‌ین، ناچارین رووی ده‌م بكه‌ینه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی مشورخۆری كۆمه‌ڵگه، ئه‌وه خێره ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و نائارامی و لێكترازان ده‌برێت، راستی من ده‌زانم ده‌بێت وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان دوو قسه‌ی دروستیان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم رۆڵی پارتی و یه‌كێتی له دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌ستی هه‌موو لایه‌كی به‌ستووه. ئاخر دۆخه‌كه به جۆرێكه، ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر بهربهتوندڕهوی بگیرێت، یان هه‌وڵی ته‌مبێ كردنی كه‌سێك بدرێت په‌نا دێنێته به‌ر سلێمانی و پێشوازی لێده‌كرێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی زۆر راستتر. ناكرێ له سلێمانی به مامۆستایه‌ك ئاینی و هاووڵاتیه‌ك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك و سیاسیه‌ك و… هتد، بڵێی پشتی چاوت برۆیه، له‌ولا له ئامێز ده‌گیرێت و ئه‌وه چه‌ندین ساڵه هه‌موومان شاهیدی ئه‌م واقیعه تاڵهین، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه حكومه‌ت پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی پارتی و یه‌كێتین، نه‌توانن بچوكترین لێپرسینه‌وه بكه‌ن. هه‌ر بۆیه ئه‌م وڵاته وڵاتی لێپرسینه‌وه نیه‌و له سه‌ر توندڕه‌وی و گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵان، تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه كه‌س له سی ساڵی رابردودا سزا نه‌دراوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه زۆر جار سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی كێبڕكێ ی ئه‌وه‌یانه چۆن گه‌نده‌ڵێك، توندڕه‌وێك له ئامێز بگرن، وه‌ك له‌م ماوه‌یه‌دا كردیان.
بۆیه پارتی و یه‌كێتی وه‌ك حزب، به‌رپرسیاره‌تی زۆری ئه‌م بار‌و دۆخه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، هیچ په‌یمانێكی ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی له نێوان پارتی و یه‌كێتیدا نیه، بۆ هیچ باباتێك ئه‌م دوو حزبه له سی ساڵی رابردوودا هۆكاری زۆر ترین پاشه‌كشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن. دیاره كه‌س نیه به ده‌نگی به‌رز ئه‌وه‌یان پێبڵێت، بۆ بێدهنگكردنیش جگه له سوپایه‌ك بوختان چی و درۆزن و قسه هه‌ڵبه‌ست پاره‌و پله‌و پۆستیشیان هه‌یه بۆ به‌خشینه‌وه. ئێستا كه ده‌ركه‌وت نیشتمان زۆر ترین داعشی نووستوی تیایه‌و هه‌ندێكیش به جیاوازه‌كان ده‌ڵێن ئێستا، نا. به‌ڵام دواتر دهتانبینینهوهو تا ئه‌و كاته ده‌ستی خۆت بۆ خۆت و ده‌ستی خۆم بۆ خۆم، ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر به‌یانی بكه‌ین، كاتێك له سه‌ر قسه، قسه له هه‌ر بارودۆخێكی ده‌رون دا، یان به هه‌ر هۆكارێك له سه‌ر ده‌ربڕینێك گه‌نجێك خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێت و بكوژه‌كه‌ی ده‌چێته سه‌ری و زۆر خوێنساردانه ته‌واوی مه‌خزه‌نی تفه‌نگه‌كه‌ی تیا به تاڵدهكاتهوهو به مردویش وازی لێناهێنێ و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌م نمایشه ده‌كات، په‌یامه‌كه هه‌ر بۆ كوژراوه‌كه نیه، گه‌مژه‌ییه ئێمه وابزانین په‌یامه‌كه بۆ كوژراوه‌كه‌یه‌و به‌س. بكوژه‌كه به چ بیر‌و باوه‌ڕێك مهستكراوه كه دواتریش په‌شیمان نه‌بێته‌وه، بڕوای به هاونیشتمانی و هاوشاری و هاوزمان و هاوته‌مه‌ن و هاوڕێیه‌تی نه‌بێت و ئه‌وه بكات كه كردی ئه‌و بكوژه له خشته براوه، قه‌سابه‌كه‌ی پێشتر قسه‌مان له باره‌وه كرد، بیری هه‌مووان ده‌خاته‌وه. ئێستا بكوژ په‌یامی له شوێنێ تره‌وه بۆ هاتوه، ئه‌و بڕوای به نیشتمان و نه‌ته‌وه نیه، ئه‌سڵه‌ن ئه‌و هه‌ر نیشتمانی له‌و شوێنه نیه كه لێیه‌تی، باشه وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف و یه‌كێتی زانایان چ رێگه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمان به‌م جۆره ئاوه‌زه ئاشنا بكه‌نه‌وه، رۆژانه خه‌ڵكی بێ‌نیشتمان له‌م وڵاته پێده‌گات و مێشكی پڕ ده‌كرێت له ژەهر. من جارێك باسی بیروڕای جیاواز و عه‌لمانیه‌ت و ” عیلمانیه‌ت ” هه‌ردوكی راسته، دنیای بوون و پێكه‌وه ژیانی ئاینهكانم كرد، له بن ده‌ستمه‌وه خه‌ڵك ویستیان بمخۆن، رۆژ نیه جنێو بارانی هه‌موو جیاوازیه‌ك نه‌كرێت، جنێو بارانی هونه‌ر و میوزیك و شیعر و جوانی و هه‌موو شتێك، به‌ڵام هه‌موو رۆژێك وێنه‌ی ژیان له رابردوودا نیشانی ئێمه ده‌درێت، هه‌موورۆژێك باسی شه‌ڕە شمشێر، جیهاد ده‌كرێت به‌و جۆره‌ی رابردوو چ مه‌زن بوو، كوشتن له پێناوی ئاینی خوادا چ كارێكی گه‌وره‌یه، نیشتمان چ درۆیه‌كی زله، ئاخر چ ئاوهزێكه تۆ له سلێمانی و هه‌ولێر دابنیشی لێ شوێنی ترت لاپیرۆزو ئێره‌ت لاهیچ نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێن گڵاو.
سه‌لمان روشدی كه ئایات شه‌یتانیه‌ی نووسی وه‌ك رۆمان ده‌ستی بۆ بڤه‌یه‌ك برد، ئه‌مه بۆ ناوبانگه، بۆ هه‌ر شتێكه ناكرێت له بری په‌نا بردنه به‌ر ئاوه‌ز په‌نا ببڕێتهبهر گوله بۆ بێده‌نگكردنی، خۆ پێش ئه‌وه‌ش سه‌لمان كتێبی دیكه‌ی نووسی و له ئێرانیش فرۆشیان زۆربوو، مناڵانی نیوه‌شه‌و هه‌روه‌ها هارون و چیرۆكی ده‌ریا، هه‌وڵی كوشتنی روشدی ده‌سكه‌وته‌كه‌ی چ بوو، ئایه خه‌ڵك ده‌ستبه‌رداری رۆمان و چیرۆك و هونه‌ر بوون، له بری سزادانی ئه‌وه‌ی په‌لاماری روشدیدا خه‌ڵاتكردنی نیشانه‌ی ئه‌و جه‌هله دیرۆكیهیه كه له بێچهكی ئاوه‌زدا شمشێر ده‌كرێته داوه‌ر، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی ئه‌مه ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی به دوادا بێت، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تا ئه‌م ژه‌هره‌ی تیا نه‌ڕژابوو، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام بوو له ڕووی ئاینیه‌وه، رابه‌رانی وه‌ك مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه و مه‌ولانا خالید‌و سه‌دان ناوی دره‌وشاوه‌ی تر هه‌میشه پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ، پێكه‌وه هه‌ڵكردنی ئاینی له‌سه‌ر زمانیان بوو، جوله‌كه‌و مه‌سیحی و موسوڵمان و شیعه‌و سونه‌و ئێزدی و كاكه‌یی و… هتد، ته‌باو كۆك. ماڵ نهبوولهم كوردستانه وێنه خهیاڵیهكی حه‌زره‌تی عه‌لی و شێرهكهو شمشێره‌كه‌ی تیا نه‌بێت، وێنه‌ی ئیمامی عه‌لی به‌ته‌ك وێنه‌ی گوگشهوه، كه‌سیش دنیای پڕنهكردبوو له‌وه‌ی ” بۆ دێنه نوێژ”
جوانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌و قه‌بوڵكردنی جیاوازیه‌دا بوو من جارێكیان بۆ دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی ئه‌وه‌م باس كرد، كه بێكه‌سی شاعیر له ته‌نیشت مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به خودای گوت:
خودا بۆچی له دنیادا به‌شی من شین و رۆڕۆبێت
عه‌ده‌م له‌م ژینه خۆشتر بوو عه‌ریزه‌م خۆ نه‌دا بوو پێت
هه‌روه‌ها دڵدار گوتی گه‌ر خودایه‌كی تر هه‌بوایه، دیلان وه‌سا، پیاوێكی باوه‌ڕدارو زانای وه‌ك سه‌جادی رشته‌ی مرواری نووسی، سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و كۆیه‌ش مه‌ڵبه‌ندی مه‌لای گه‌وره‌و زانا گه‌لی دیكه كه‌س له گوڵكاڵتری به بێكه‌س و دڵدار نه‌گوت،كه‌س نه‌چووه سه‌ریان، پیاوێكی وه‌ك شێخ مه‌حمود وه‌زاره‌تی دارایی به كه‌ریمی ئه‌له‌كه سپارد، مه‌جلیسی پیاوانی ئاینی و رۆشنبیران له‌كۆیه هه‌میشه سێوه‌ی تیا بوو، ئه‌وه‌كێیه هاتووه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه وێران بكات، ئه‌ی باشه چۆن ده‌كرێت وه‌زاره‌تی ئه‌و قاف و زانایانی ئاینی بێده‌نگ بن، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌بێت به‌ری پێبگیرێت و هه‌ڕه‌شه‌كه گاڵته نیه، ئه‌م تاریكیه شیعر‌و میوزیك و جوانیش داده‌پۆشێت گه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts