فه‌رمان عزیز شه‌ریف: كورد له بودجه‌ی عێڕاقدا – به‌شی یه‌كه‌م.
نزیك كاتژمێر 5 ی به‌یانی ڕۆژی دووشه‌مه 12- 6 – 2023 ته‌واوی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو( 2023 – 2024 – 2025 )له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سندكرا و ڕۆژی 2- 7- 2023 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن.
دوای ئه‌نجامدانی نزیكه‌ی 60 كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و زیاتر له 180 دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و به‌به‌شداری 229 په‌رله‌مانتار له كۆی 329 په‌رله‌مانتار، ئینجا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن تا توانرا ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه بدرێت و په‌سندبكرێت.
یاسای بودجه‌ی عێراق له 78 مادده پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی حكومه‌ت ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردبوو له 67 مادده پێكهاتبوو، به‌ڵام له په‌رله‌مانی عێڕاق و به‌تایبه‌تی له لێژنه‌ی دارایی ده‌ستكاری چه‌ندین بڕگه و مادده‌ی كرا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لێژنه‌ی دارایی زۆرێك له بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌تیان گۆڕی، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دوو بڕیاری پێشوی دادگای باڵای فیدڕالی عێراقه به‌ژماره (25/ 2012) و (35/ 2021)، چونكه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه هه‌مواری بنچینه‌یی و جه‌وهه‌ری له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی حكومه‌تدا بكات.
(1)
بودجه‌ی 2023 به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بودجه‌كانی عێراق داده‌نرێت له مێژووی عێراق كه 153 ملیار دۆلاره . سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی بودجه‌كه داهاتی نه‌وته، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 70 دۆلار خه‌ملێنراوه ، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له 70 دۆلار دابه‌زێت عێراق تووشی كورتهێنانی بودجه ده‌بێت هه‌رچه‌نده ئێستاش كورتهێنانی هه‌یه، كه به‌نزیكه‌ی (36و66)تریلیۆن دینار ده‌خه‌ملێنرێت، دوو هێنده‌ی كورتهێنانی ساڵی 2021 ده‌كات.
(2)
ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له 70 دۆلار زیاتر به‌رزبێته‌وه سودی بۆ عێراق ده‌بێت و به‌شێك له‌و كورتهێنانه‌ی خۆی پێ پڕده‌كاته‌وه، ده‌بێ عێڕاق ڕۆژانه (5. 3) سێ ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت، وه ده‌بێ له‌و رێژه‌یه 400 هه‌زار به‌رمیل له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌بكرێت، ئه‌گه‌ر نا عێڕاق شایسته دارایی یه‌كانی هه‌رێم ده‌بڕێت.
ئه‌م بودجه‌یه له 1- 1- 2023 ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن، نه‌ك له ڕێكه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێڕاق. پێویسته پاكتاوی 6 مانگی ڕابردوو بكرێت. ئه‌م پاكتاوه له نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یش ده‌كرێت، به‌پێ ی پاكتاوی 6 مانگی ڕابردوو پێویسته عێڕاق 5 تریلیۆن و 436 ملیار بدات به هه‌رێم بۆ شایسته‌ی مووچه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هه‌رێم 5 تریلیۆن و 6 ملیار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق، له‌م پاكتاوه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم 430 ملیار دیناری بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌مه‌ش سودێكی باشی بۆ هه‌رێم ده‌بێت.
(3)
دوای 9 ڕۆژ له په‌سندكردنی بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ڕۆژی 21- 6- 2023 دکتۆر له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێڕاق ئیمزای له‌سه‌ر په‌سندكردنی بودجه‌كه كرد.
ڕۆژی 26 -6- 2023 یاسای بودجه‌ی عێراق له ژماره 4726 ی ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عیراقی بڵاوكرایه‌وه به ژماره 13 ی ساڵی 2023 به‌ناوی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵانی دارایی( 2023- 2024- 2025). له‌و ڕێككه‌وته به‌دواوه حكومه‌تی عێراق و به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ست ده‌كات به‌جێبه‌جێكردن و ده‌ركردنی ڕێنمایی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه و ماده‌كانی. هه‌رچه‌نده حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی عێڕاق به‌نیازه تانه له به‌شێك له بڕگه و ماده‌كانی بدات، چونكه پڕۆژه یاساكه‌ی حكومه‌ت كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردبوو له لێژنه‌ی دارایی ده‌ستكاری زۆری كرا بۆیه ڕه‌نگه وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێكی ئه‌و بڕگه و مادانه ڕه‌تبكاته‌وه و جێبه‌جێان نه‌كات. ڕۆژی 2- 7- 2023 یاسای بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن.
(4)
كۆی داهات (ایرادات) به( 13.4552.919.063.000)دینار خه‌ملێنراوه، كۆی خه‌رجی به (198.910.343.590.000)دینار خه‌ملێنراوه كه ده‌كاته 153 ملیار دۆلار، به‌مشێوه‌یه عێڕاق (64.469.192.600.000)دینار كورتهێنان(عجز)ی هه‌یه. نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 70 دۆلار خه‌ملێنراوه، 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 130 هه‌زاردیناری عێڕاقی دانراوه. داهاتی سه‌ره‌كی عێڕاق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، پێویسته عێراق ڕۆژانه سێ ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكات، ده‌بێ له‌و بڕه هه‌رێم 400 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكات. له ئه‌گه‌ری كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، عێڕاق تووشی كورتهێنان ده‌بێت و له‌كاتێكدا خۆشی كورتهێنانی هه‌یه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه عێراق پشت به‌قه‌رزكردن و هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌به‌ستێت.
چاره‌نووسی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چی به‌سه‌رهات؟
یه‌كێك له‌خاڵه ناكۆكه‌كانی بودجه له لێژنه‌ی دارایی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بوو كه له ساڵی 2015 تاكو په‌سندكردنی بودجه له2023 حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناوی (پاشه‌كه‌وت – لێبڕین- دواخستن )چه‌ندین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه. هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌یانویست دانه‌وه‌ی ئه‌و موچانه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخه‌نه سه‌ر ئه‌وی دیكه، له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر كرا و خاڵێكی گه‌وره‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه كوردی و عێڕاقیه‌كان بوو، له‌ناو خودی لایه‌نه كوردیه‌كانیش ناكۆكیه‌كی توند هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ره‌ی پارتی ده‌یانویست دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێڕاق و بیانووشیان ئه‌وه بوو عێڕاق له‌ساڵانی ڕابردوو بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیووه و نه‌یناردووه و ئێستاش ده‌بێت حكومه‌تی عێڕاق ئه‌و پاشه‌كه‌وته بداته‌وه. بیانووی حكومه‌تی عێراقیش ئه‌وه‌یه هه‌رێم له چه‌ند ساڵی ڕابردوو بۆ خۆی سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی فرۆشتووه و با له‌پاره‌ی نه‌وت و بودجه‌ی خۆی ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ره‌یه‌كی دژی پارتیش هه‌بوو كه نه‌وه‌ی نوێ یه و هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (گۆڕان – یه‌كگرتوو –كۆمه‌ڵی دادگه‌ری) یش خۆیان به خاوه‌نی گه‌راندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌زانی.
نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند ئه‌وان خاوه‌نی بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ن به ڕازیكردنی هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌و بڕگه‌یه بكه‌ن و حكومه‌تی هه‌رێم ناچاربكه‌ن به‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌ڕێژه‌ی 10% ی مانگانه. به‌هه‌مان شێوه چه‌ند ڕۆژێك پێش په‌سندكردنی بودجه یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: جێگیركردنی برگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ستكه‌وتی ئه‌وان بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو، وه مایه‌ی جێبه‌جێنه‌كردن بوو، ته‌نها له‌پڕۆژه‌كه نووسرابوو ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی هه‌موو بنه‌ما و پێوه‌رێك له‌بودجه هه‌ر بڕگه و ماده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌ك پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كرێت به‌تاڵه و مایه‌ی جێ به‌جێكردن نیه.
كه‌واته هه‌ردوو بانگه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كه خۆیان كرده خاوه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ته‌نها موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی بوو و هیچی تر نه‌بوو.
پارتیش له نێوه‌نده‌دا هه‌وڵی ده‌دا ئه‌و برگه‌یه لابدات له بودجه، چونكه سه‌ره‌تا وادانرابوو (ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی 10% بداته‌وه ئه‌گه‌ر نا حكومه‌تی عێراق ئه‌و بودجه‌یه ده‌بڕێت كه مانگانه بۆ هه‌رێمی ده‌نێڕێت ).
پارتی پێی وابوو ئه‌و ساڵانه‌ی موچه‌ی پاشه‌كه‌وت كردووه، به‌غدا بودجه و موچه‌ی نه‌ناردووه، بۆیه پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی كردووه. ئێستاش ده‌بێ به‌غدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 18 تریلیۆن دینار قه‌رزاری موچه‌خۆرانه. له‌مادده‌ی 14بڕگه 12 ی ده‌قی پڕۆژه یاساكه به‌مشێوه‌یه هاتبوو (حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 10% ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ساڵانی پێشوو كه لێبڕینی تێدا كراوه، به‌رده‌وام ده‌بێ مانگانه ئه‌و ڕێژه‌یه بداته‌وه فه‌رمانبه‌ران تاوه‌كو ته‌واوی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌داته‌وه ). به‌ڵام سێ ڕۆژ پێش په‌سندكردنی بودجه و له‌گه‌رمه‌ی دانیشتنه‌كان له 9- 6- 2023 سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محەمەد حه‌لبوسی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی عامری و كوتله سیاسی یه‌كان بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه له‌پڕۆژه یاسای بودجه لابردرا .
(5)
حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌سێ قۆناغ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕی.
1- قۆناغی یه‌كه‌م به‌بیانوی بڕین و نه‌ناردنی بودجه و موچه له‌لایه‌ن به‌غدا له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی (پاشه‌كه‌وت)كرد، زۆربه‌ی مانگه‌كانیش له‌بڕی ئه‌وه‌ی به 30ڕۆژ مووچه دابه‌ش بكات به 45 تاكو 50 ڕۆژ ئینجا مووچه‌ی مانگێكی دابه‌ش ده‌ركرد.
2- قۆناغی دووه‌م له كابینه‌ی نۆیه‌م موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرده (لێبڕین) به‌بیانوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ساڵی 2020چه‌ندین مووچه‌ی به‌ته‌واوی دابه‌ش نه‌كرد و ناویشی لێنا (لێبڕین) به پێچه‌وانه‌ی كابینه‌ی پێشوو كه به‌ناوی (پاشه‌كه‌وت)موچه‌ی دابه‌ش نه‌ده‌كرد، واته كابینه‌ی نۆیه‌میش نیازی دانه‌وه‌ی ئه‌و موچانه‌ی نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای دواخستنی به‌رده‌وامی موچه‌ی مانگانه له 30 ڕۆژ زیاتر هاوشێوه‌ی كابینه‌ی پێشوو.
3- له‌قۆناغی سێ یه‌م ئه‌مجاره ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی له (پاشه‌كه‌وت-لێبڕین – دواخستن)ی خسته سه‌ر به‌غدا له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێڕاق، عێراق یش بێ دیاریكردنی هیچ میكانیزمێك و ته‌رخان كردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و به‌ڕێككه‌وتنێكی ژێر به‌ژێری سیاسی پارتی و لایه‌نه عێڕاقیه‌كان و بێده‌نگ بوونی یه‌كێتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان (دیزه به‌ده‌رخون كرد)، هه‌ریه‌ك له نه‌وه‌ی نوێ ولایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هیچیان پێ نه‌كرا، ڕایانگه‌یاند كه پارتی و یه‌كێتی بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یان له بودجه لادا، دواتر نه‌وه‌ی نوێ له دادگای باڵای فیدڕالی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تۆماركرد.
ڕۆژیك پێش په‌سندكردنی بودجه (ئیخلاس دلێمی) جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ساڵانه بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه به‌ڕێژه‌ی له 12% پێویستمان به تریلیۆنێك و 200 ملیار دیناره، په‌رله‌مانتارانی شیعه ڕازی نه‌بوون ئه‌و پاره‌یه بخرێته سه‌ر بودجه.
(6)
هه‌رچه‌نده دواتر بڕگه‌یه‌كی دیكه زیادكرا، به‌ڵام ئه‌ویش ڕه‌تكرایه‌وه، به‌مشێوه‌یه بودجه په‌سندكرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ناچاربكرێن پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بده‌نه‌وه.
مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم و ته‌مویلی سلێمانی
یه‌كێك له خاڵه ناكۆكه‌كانی ناوبودجه‌ی عێڕاق له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌بوو له‌كاتی هه‌بوونی ناڕه‌زایی هه‌ر پارێزگایه‌ك له هه‌رێم به‌غدا ڕاسته‌وخۆ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه به‌سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایه بكات.
ئه‌و خاڵه له‌ناوهه‌رێمی كوردستان ناكۆكیه‌كی توندی نێوان پارتی و یه‌كێتی بوو له‌بودجه‌ی عێڕاق، هه‌رێمی كوردستانی دابه‌شی دووبه‌ره كرد، به‌ره‌ی یه‌كه‌م پارتی و لایه‌نگره‌كانی كه دژی ئه‌و بڕگه و مادده‌یه بوون به‌غدا ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم بكات، چونكه پارتی ئه‌مه به خیانه‌تێكی گه‌وره ده‌زانی و به‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی داده‌نێت. به‌ره‌ی دووه‌م یه‌كێتی و لایه‌نگره‌كانین و به‌شێكی (گۆڕان)یش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه دابوون ، هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی پارێزگایه‌كی هه‌رێمی بڕی به‌غدا ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزگایه‌دا بكات، ئه‌وه‌ش هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی له ڕابردوو وه تایبه‌ته به‌پارێزگای سلێمانی، چونكه له 8مانگی ڕابردوو به‌هۆی ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی، یه‌كێتی پارتی به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرد كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی موچه و بودجه‌ی سلێمانی نانێڕێت و ئابلوقه‌ی خستۆته سه‌ر سلێمانی و پاره‌ی پڕۆژه و كۆمپانیاكان سه‌رف ناكات و بودجه و مووچه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتی ڕاگرتووه به‌هۆی كوشتنی عقید هاوكار جاف له مانگی 10- 2022.
بابه‌تی پێدانی بودجه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم شتێكی نوێ نیه به‌تایبه‌تی له‌كاتی دروست بوونی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام ئه‌گه‌رێكی كراوه‌بووه و یه‌كێتی بیری لێكردۆته‌وه و چه‌ندین جار ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه، وه گۆڕان یش پێشتر ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ی وروژاندووه . د.یوسف محمد سه‌رۆكی پێشوتری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت :(بۆ یه‌كه‌مجار له 2016 فڕاكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق پێشنیاری كرد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌وڵاتی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو، بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕالی ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر پارێزگایه‌ك ، ئه‌و كات هه‌موو دژی وه‌ستانه‌وه (نه‌وشیروان مسته‌فا) پشتیوانی لێ‌كرد ).
(7)
پێدانی شایسته دارایی یه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بۆ سلێمانی ناكۆكیه‌كی توندی له‌سه‌ربوو له نێوان پارتی و یه‌كێتی و دواجار یه‌كێتی سه‌ركه‌وت له جێگیركردنی ئه‌و بڕگه‌یه، چونكه ویستی به‌غدا و لایه‌نه شیعه‌كانی له‌سه‌ر بوو ده‌یانویست زیاتر هه‌رێم له‌ت بێ و بێهێزی بكه‌ن. به‌نێوه‌ندگیری هادی عامری ئه‌و بڕگه‌یه له بودجه جێگیركرا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه له‌بودجه جێبه‌جێبكرێت بۆ خه‌رجی مووچه‌و دام و ده‌زگاكانی سلێمانی، مانگانه پێویستی به 408 ملیار دینار هه‌یه.
لێره‌دا دوو پێوه‌ر هه‌یه بۆ پێدانی ئه‌و پاره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به سلێمانی
1- ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ڕێژه‌ی 43% بۆ سلێمانی ته‌رخان بكرێت به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان ئه‌وكاته پشكی سلێمانی ده‌بێته نزیكی 390ملیاردیناری مانگانه، به‌م پێوه‌ره سلێمانی مانگانه 18ملیار دینار كورتهێنانی ده‌بێت.
2- ئه‌گه‌ر پێوه‌ری ڕێژه‌ی 46% بۆ سلێمانی كاری پێبكرێت ئه‌وا به‌غدا مانگانه 417 ملیاردیناربۆ سلێمانی ڕه‌وانه ده‌كات، به‌م پێوه‌ره سلێمانی مانگانه 9ملیار دینار زیاده‌ی ده‌بێت. هه‌ردوو پێوه‌ره‌كه ساڵانی ڕابردوو كاریان پێ كراوه.
یه‌كێتی له‌سنوری سلێمانی له‌موچه كورتهێنانی نابێت و زیاده‌شی ده‌بێت، به‌ڵام له‌خه‌رجی دام و ده‌زگاكان كورتهێنانی ده‌بێت ئه‌وه‌ش زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێ له‌داهاتی ناوخۆ و باشماخ و په‌روێزخان پڕی بكاته‌وه، چونكه بۆ دابینكردنی موچه سلێمانی پێویستی به 370ملیاردیناره، خه‌رجی دام و ده‌زگاكانیش 38ملیاردیناره.
په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان
1- ( قۆناغی پاش تێپه‌ڕاندنی بۆدجه‌ی سێ ساڵی به عێڕاق – یاسین ته‌ها ) ڕووداو 18-6-2023 https://www.rudaw.net/sorani/opinion/18062023
2- (به‌رپرسانی كورد ناچاركران دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن) ئاوێنه – ڕۆیته‌رز 12-6-2023
https://www.awene.com/detail?article=88646
3- (دۆخی دارایی هه‌رێم له بودجه‌ی عێڕاق دا) دره‌و میدیا 12-6-2023 https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=13092
4- جریده الوقائع العراقیه العدد (4726 ) 26-6-2023 (https://moj.gov.iq/upload/pdf/4726_72.pdf)
5- (چاره‌نووسی مووژه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیان؟ ) دره‌و میدیا له 12-6-2023 http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=13091
6- ڕووداو 11-6-2023 https://www.rudaw.net/sorani/
7- ( گه‌ره‌نتی یه‌كپێگرتنه‌وه‌ی هه‌رێم – د.یوسف محمد ) خه‌ندان 10-6-2023 https://www.xendan.org/detailwtar.aspx?jimare=6341&nuser=1104
8- (بودجه‌ی به‌غدا به‌شی سلێمانی ده‌كات ؟) دره‌و میدیا 15-6-2023 http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=13120