فه‌رمان عزیز شه‌ریف: كورد له بودجه‌ی عێڕاقدا – به‌شی سێ یه‌م.
كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم
له‌دوای ساڵی 2007 نه‌وتی هه‌ێم یه‌كێك بووه له‌كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا له ساڵی 2014، هه‌رێمی كوردستان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆی فرۆشت، دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس ڕۆژی 25- 3- 2023 هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه ڕاگیڕا.
له‌یاسای بودجه‌ی عێڕاقدا بۆ سێ ساڵی داهاتوو له‌مادده‌ی 12 خاڵی دووه‌م برگه( أ) دا هاتووه، ده‌بێت هه‌رێم ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێ له ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه به‌غدا بودجه و شایسته دارایی یه‌كانی هه‌رێم ده‌بڕێت، به‌هۆی وه‌ستانی نه‌وتی هه‌رێم له چه‌ند مانگی ڕابردوو ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم كه‌می كردووه و ئه‌سته‌مه بتوانرێت به‌ئاسانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌رزبكرێته‌وه بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، پێویستی به كات هه‌یه، بۆیه بودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه دانراوه كه عێڕاق ڕۆژانه سێ ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت تاوه‌كو بودجه‌كه‌ی توشی كورتهێنان نه‌بێت له‌و ڕێژه‌یه‌ش ده‌بێ هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌هه‌نارده‌كردنی 400 هه‌زاربه‌رمیل.
تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم و عێراق جیاوازه به‌حوكمی ناوچه‌كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی شاخاوی یه و جیاوازه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێم دوو ئه‌وه‌نده‌ی تێچووی نه‌وته له ناوه‌ڕاست و باشوری عێڕاق، له‌هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیاكان به‌سه‌رمایه‌ی خۆیان نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن، به‌ڵام له عێراق كۆمپانیاكان به‌سه‌رمایه‌ی حكومه‌ت نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن .(1)
ناكۆكیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا
پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق و لێژنه‌ی دارایی ناكۆكیه‌كی توندیان هه‌بوو له سه‌ر بوودجه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی دیكه كاری ده‌كرد، ڕۆژی 27- 5- 2023 وته‌بێژی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێڕاق وتی: (سێ داوامان هه‌بوو: دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ست نه‌كرێ به‌ناكۆكی سیاسی یه‌وه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان بكرێت ته‌نها ناو نه‌بێت ). هه‌ر هه‌مان ڕۆژ فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێڕاق له ڕاگه‌یه‌نراوێك دا وتیان: (ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له بودجه كردی هیچی كه‌متر نه‌بوو له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر).(2)
زۆرترین ناكۆكی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر داواكانی خۆیان بوو نه‌ك داوای هاوڵاتیان، پارتی ده‌یویست بڕگه‌ی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له‌سه‌ر خۆی لابدات، دوو پێشنیار هه‌بوو بۆ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، دانه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌ی 10% و 12% ی مانگانه، یه‌كێتی یش دژی داواكانی پارتی كاری ده‌كرد و ده‌یویست ئه‌و بڕگه‌یه جێگیر بكات له‌كاتی هه‌بوونی ناڕه‌زایه‌تی له‌ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی، به‌غدا ڕاسته‌وخۆ بودجه‌ی سلێمانی بنێرێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، دوای ناكۆكیه‌كی توندی نێوانیان هه‌ردوولا به‌نهێنی ڕێككه‌وتن داواكانی یه‌كتر جێ به‌جێ بكه‌ن، ڕۆژی 9- 6- 2023 ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان وته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێڕاق وتی: (فؤاد حسێن له پارتی و خالید شوانی له یه‌كێتی و هادی عامڕی و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌ته‌وه، پارتی ڕازی بووه پشكی پارێزگاكان به‌جیا ڕه‌وانه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك بكرێت و یه‌كێتی یش ڕازی بووه بڕگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له پڕۆژه یاسای بوودجه لاببردرێت ).(3)
ڕۆلی نه‌وه‌ی نوێ له بودجه‌ی عێراق
نه‌وه‌ی نوێ بانگه‌شه‌یه‌كی زۆری بۆخۆی كرد گوایه دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی له بودجه جێگیر كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ندامێكی له لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نه‌بوو و شه‌ڕی بودجه‌ش له لێژنه‌ی دارایی بوو، بۆیه نه‌یانتوانی ئه‌و داواكارییانه جێگیر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده پێش په‌سندكردنی بودجه نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند: به‌هاوكاری( یوسف كیلابی ) بڕگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان له‌بودجه داناوه، پارتی یش دژی ئه‌وه‌بوو دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه بكه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم، له ڕێگای (شاخه‌وان عه‌بدوللا) جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نوسراوێكی به‌ژماره 419 له 27- 5- 2023 بۆ لێژنه‌ی دارایی كرد، كه لێژنه‌ی دارایی به پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ بۆته 24 ئه‌ندام كه نابێت له 23 ئه‌ندام زیاتر بێت وه بۆ خۆی له بنه‌ڕه‌تدا لێژنه‌كه له 21 ئه‌ندام پێك دێت و ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دایه 2 ئه‌ندام بۆ لێژنه‌كه زیادبكات و ده‌بێت كاره‌كانی ئه‌و لێژنه‌یه ڕابگیرێت، به‌هۆی ئه‌مه كاره‌كانی ڕاگیرا و دواتر لێژنه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرده‌وه، له‌م نوسراوه‌دا (شاخه‌وان عه‌بدوللا) مه‌به‌ستی لادانی (یوسف كیلابی) بوو به هۆی هاوهه‌لوێستی له‌گه‌ل نه‌وه‌ی نوێ، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی تری دژی هه‌رێم و پارتی .(4)
دوای په‌سندكردنی بودجه له 12- 6 شاسوار عبدالواحید سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: (یه‌كێتی و پارتی هه‌رله سه‌ره‌تاوه دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوون شه‌وی ڕابردووش- مه‌به‌ستی شه‌وی پێش په‌سندكردنی بودجه بوو- به‌هێنانی بڕگه‌یه‌كی به‌دیل پلانه‌كه‌یان بۆ نه‌گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه سه‌ری گرت، له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و حوكمڕانیه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌گۆڕین و ئه‌وكات خۆمان پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ) .(5)
جیاوازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
حكومه‌تی هه‌رێم له 10ساڵی ڕابردوو یاسای بوودجه‌ی نه‌بووه، له‌و ساڵ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌وێته ناو بودجه‌ی گشتی عێراق، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه عێراق ته‌نها ساڵی ڕابردوو یاسای بودجه‌ی نه‌بوو، له‌جیاتی یاسای بودجه (یاسای ئاسایشی خۆراك) ی ده‌ركرد وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ یاسای بودجه، ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بۆ ساڵی 2022 .
دۆخی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ناجێگیر و ئاڵۆزه، له عێراق هیچ ڕێككه‌وتن و هاوپه‌یمانی و مه‌بده‌ئێك وجودی نیه له سه‌عاتێكدا هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت، كۆبوونه‌وه گرنگه‌كان و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان له‌دره‌نگانێكی شه‌و له كۆبوونه‌وه نهێنی یه‌كان و ماڵی به‌رپرسه باڵاكانی حیزب ده‌درێن، وڵاتاتی دراوسێ و جیهان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بڕیار و یاساكانی عێراق ده‌ده‌ن، به‌رپرس و پله باڵاكان له تاریكی شه‌و له كۆشكی سه‌رۆك حیزبه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه نه‌ك له كاتی ده‌وامی فه‌رمی و له دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی وه‌ك (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار).
له به‌غدا هیچ بنه‌ما و ئه‌خلاقێك نیه، (له‌سۆسۆلۆژیای سیاسی‌دا، ئه‌مه پێی ده‌وترێت بیناكردنی سیاسه‌ت له نێو (ئه‌نتراكسیۆن)دا، ئه‌م چه‌مكه بریتی یه له په‌یوه‌ندییه‌كی كورت مه‌ودای نێوان دوو كه‌س، دوو گڕوپ، چه‌ند كه‌سێك، له نێو دۆخێك‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قابولی و له نێو ئه‌و دۆخه‌دا ئه‌كته‌ره‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن مامه‌ڵه‌ی كورت مه‌ودا له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی و به‌رژه‌وه‌ندی و جوله و خه‌یاڵدان و خواسته‌كانی یه‌كتری دا بكه‌ن. (ئه‌نتراكسیۆن)په‌یوه‌ندییه‌كی جێگیر و به‌رده‌وام و بونیه‌ی كشاو به‌نێو زه‌مه‌ن دا نیه، چونكه ده‌كرێت به‌ته‌واوبوونی دۆخه‌كه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه تێیدا دراون كۆتاییان پێ بێت ).(6)
دژایه‌تی شیعه و سوننه به‌رامبه‌ر كورد
شیعه و سوننه هه‌رچه‌نده ناكۆكیش بن كاتێك پرسێك دێته گۆڕێ سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، ده‌بنه یه‌ك و دژی هه‌رێم ده‌وه‌ستنه‌وه و هیچ ناكۆكیه‌كیان نامێنێ. هه‌رچه‌نده كوردیش له ناوخۆ زۆر ناكۆكن، به‌ڵام كاتێك هاته سه‌ر دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئاماده‌نه‌بوون پاشه‌كه‌وتی موچه له‌پاره‌ی زیاده‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم بدرێته‌وه و شیعه و سوننه، به‌یه‌كه‌وه دژایه‌تی ئه‌و داوایه‌یان كرد، پێشتر ده‌یانوت نابێ له پاره‌ی نه‌وتی به‌صره موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت، ئێستا ڕازی نینه له پاره‌ی زیاده‌ی نه‌وتی هه‌رێم یش پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێته‌وه. ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننه ڕازی نه‌بوون و وتیان نابێ (ڕاژه‌ی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم یش بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا).(7)
لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم
له‌و یاسای بودجه‌یه‌دا زۆر ڕێگا گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو ئاسانتر كار بۆ لاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بكه‌ن، تاكو ده‌گاته نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی هه‌رێم، شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی به‌غدا بۆ سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم شه‌ڕی سوپا و سه‌ربازی نه‌بوو هاوشێوه‌ی 2017، به‌ڵكوشه‌ڕی بودجه و یاسا بوو .(8) له ڕێگای پڕۆژه یاساكان و بێ هێزكردنی دارایی و كۆت و به‌ندكردنی هه‌رێم ئه‌و كاره‌یان كرد و له ڕابردووش كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچوون كه قه‌واره‌ی هه‌رێم یان لاوازتر كرد.
ده‌رچوونی بڕیاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق دژی هه‌رێم و بڕیاری دادگای نێوبژیوانی پاریس له 25- 3- 2023 كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی ڕاگرت و ئێستاش به‌په‌سندكردنی بودجه‌ی عێڕاق بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو پڕه له‌و مادده و بڕگانه‌ی كه قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كۆت و به‌ندكردووه، كارده‌كرێت بۆ لاوازكردن و نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێم .
هه‌موو هه‌وڵی یه‌كێتی ئه‌وه‌بوو له ئه‌گه‌ری بوونی ناكۆكی له‌ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی، به‌غدا ڕاسته‌وخۆ بودجه‌ی سلێمانی بنێرێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هه‌وڵانه و ناكۆكیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی هه‌رێمی كوردستانی به‌و دۆخه گه‌یاند. پارتی له‌كابینه‌كه‌ی مه‌سڕور بارزانی كه‌وته ناكۆكی و شه‌ڕێكی توندی میدیایی و دارایی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و ئاماده‌نه‌بوون ته‌نانه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌ش دابنیشن تاكو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی به‌ده‌سته‌وه‌یه زیاتر فشاری له‌سه‌ر یه‌كێتی دروستكرد تاكو وایلێهات یه‌كێتی ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ببات و په‌نا ببیاته به‌ر به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له ده‌ستی پارتی ڕزگاری ببێت، نه‌وه‌ك به‌رده‌وام پارتی بودجه‌ی سلێمانی ببڕێت و موچه و پاره‌ی پڕۆژه‌كانی سلێمانی ڕابگرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و بودجه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وتی له‌ژێر ده‌ستی ده‌رهێنراوه و بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا توانای سه‌رفكردنی یه‌ك دۆلاریشی نیه ده‌بێ به‌غدا پاره‌ی بۆ بنێرێت.
عێڕاق به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر توندكردنی ڕێككاره‌كان دژی هه‌رێم و به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێ له داهاتوودا زیاتر ده‌ست و پێ ی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت. به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق هه‌رێم زۆر مافی پێدراوه كه‌چی خه‌ریكه به‌ئه‌مری واقیع ئه‌و مافانه‌ی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه، هێشتا یاسای نه‌وت و غاز و ده‌یان یاسای دیكه ماوه كه له داهاتوودا عێراق دژی هه‌رێم به‌كاریان ده‌هێنێ .
ئێستا نه‌وه‌ی نوێ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ڕێگای دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی یان گرتووه و چه‌ندین سكاڵا یان دژی هه‌رێم تۆماركردووه، وه‌ك بڕیاره‌كه‌ی 30- 5- 2023 ی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق كه درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ده‌رگای په‌رله‌مانی كوردستانی پێ داخستن و پارتی و یه‌كێتی یش ملیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕالی عێراقدا و نه‌یانتوانی پابه‌ند نه‌بن و هه‌رێمی كوردستان كه‌وته بۆشایی یاسایی. ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی سیاسی و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆهه‌رێم نه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێم نه‌توانن وڵاتانی دیكه بهێننه ناوپڕۆسه‌كه و ڕێگری له عێراق نه‌كه‌ن، عێراق زیاتر هه‌رێم له قالب ده‌دات، له ناوخۆی هه‌رێم یش دۆخه‌كه زۆر ئاڵۆزه، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه ئه‌وا هاوڵاتیانی هه‌رێم یش تا سه‌ر ئێسقان له ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ناڕازین و ئاماده‌ن ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها له ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی ڕزگاریان بێت.
كاتێك نه‌وه‌ی نوێ دژی حكومه‌تی هه‌رێم له دادگای باڵای فیدڕالی سكاڵا تۆمارده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه و پله‌به‌رزركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌موو هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران حه‌زده‌كه‌ن سكاڵاكه بباته‌وه، تاكو به‌غدا هه‌رێم ناچاربكات شایسته دارایی یه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌بكه‌نه‌وه زیان به‌قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌گات یان نا، ئه‌وه‌ش هه‌ر هۆكاره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی یه كه هاوڵاتیانی هه‌رێمی به‌و نائومێدی و بێ هیواییه گه‌یاندووه، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێم یان ناخۆشتر كردووه.
____________________________
1- (كاره‌ساتی مادده‌ی 13 عومه‌ر ئه‌حمه‌د ڕووداو 10- 6- 2023) https://www.rudaw.net/sorani/opinion/10062023
2- (ورده‌كاری ناكۆكی نوێ له نێوان پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا – هه‌ستیار قادر- ڕووداو 27- 5 2023) https://www.rudaw.net/sorani/business/270520233
3- (نەوەی نوێ: یەکێتی و پارتی بڕگەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچەیان لە پڕۆژە یاساکە لابرد.. فراکسیۆنی یەکێتی رەتیدەکاتەوە -سپی میدیا و NRT 9- 6- 2023)
https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=124960&Jor=1
4- (شاخه‌وان عه‌بدوللا به‌نوسراوی فه‌رمی داوای ڕاگرتنی كاره‌كانی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه – ڕووداو 27 – 5- 2023) https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/270520231
5-(شاسوار عەبدولواحید: بەداخەوە پلانەكەی یەكێتی و پارتی بۆ نەگێڕانەوەی پاشەكەوت سەری گرت -ئاوێنه- سه‌رجه‌م میدیاكان-ن رت 12- 6- 2023) https://www.awene.com/detail?article=88655
6- (له به‌غدا سیاسه‌ت چۆن ده‌كرێت ؟ د.عادل باخه‌وان- ڕووداو 11- 6- 2023) https://www.rudaw.net/sorani/opinion/110620231
7- (ئه‌مه‌ی ڕوویدا سه‌ره‌تایه – عارف قوربانی – سپی میدیا – 14- 6- 2023) https://www.rudaw.net/sorani/opinion/140620231
8- (ئاماژه مه‌ترسیداره‌كانی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له عێراق دا- د.سه‌ردار قادر –پێنووس 28-5-2023)
http://www.penus.krd/index.php/ckb/2018-04-02-19-12-28/item/2103-13-14-2023-2025