دوکتۆر بێرگ: وەستانی سووڕی مانگانە لە ژناندا و هۆیەکانی وەستانی!
ئامادەکردنی: حەسەن ڕازانی
بەستەری ئەو بابەتە لە یوتیوب:https://youtu.be/0dNttlPqRzU?t=14
ئەمڕۆ باس لە تەمەنی وەستانی سووری خوێنی مانگانەی ژنان دەکەم. جا با بزانین وەستانی سووری خوێنی مانگانەی ژنان چیە؟
ئەگەر بێت و بمانەوێت پێناسەی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەی ژنان بکەین، دەتوانین بڵێین: “وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەی ژنان، زۆربە کورتی و بە سادەیی، بریتیە لەو کات و بارودۆخەی کە ژن هێلکەی پێنامێنێت!”
بە شێوەیەکی گشتی هەر ژنیک لە ژیانیدا دەوروبەی400 هێلکەی هەیەو لە هەر ساڵێکیشدا لە دوای دەوروبەری 15ساڵیەوە 12 هێلکە دادەنێت، واتە هێلکەیەک لە هەر مانگێکدا. جا لە تەمەنی 51 ساڵیدا کەمێک پێشتر، یان دواتر، ژنەکە هیچ هێلکەی پێنامینێت و هێلکەدانیشی هیجی تر هێلکە درووست ناکات! جا کاتیک کە ژنەکە هێلکەی پێنامینێت و سووڕی خوێنی مانگانەشی دەوەستێت، ئەمەش دەبێتە هۆی پەیدابوون و دەرکەوتنی چەندین نیشانە، لەو ژنانەی کە دەکەونە تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەوە. بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بین کە لە هەموو ژناندا وەک یەک نیە!
نیشانەکانی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانە لە ژناندا!
یەکەم/ ژنەکە سووڕی خوێنی مانگانەی نامێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ژنەکە هیچیتر منداڵی نەبێت! هەروەها ژنەکە هیچی تر هێلکە درووست ناکات!
دووەم/ لە دوای ئەوە، ئینجا وردە وردە، ئەندامی زێی ژنەکە بەرەو وشک بوونەوە دەڕوا، هەروەها بەرەو لاوازی دەڕواو لەوانەیە هەوکردنیشی تووش ببێت و ئەمەش کاری جووتبوون و ئەنجامدانی کاری سێکس سەخت و ناڕەحەت دەکات و دەگاتە ئاستێک کە ژنەکە لە جیاتی چێژ وەربگرێت ئازاری دەبێت!
سێیەم/ کار دەکاتە سەر موودی ژنەکەو موودی دادەبەزێت و ئەو کەیف و سەفایەی جارانی نامێنێت!
چوارەم/ ژنەکە کێشی بەرەو زیاد بوون دەچێت!
پێنجەم/ ژنەکە ئارەزووی سێکسی کەم دەبێتەوە!
شەشەم/ ئێسقانی ژنەکە بەرەو لاوازی و پووکانەوەو گەندەڵی دەجن و توانای جارانیان نامێنێت!
حەوتەم/ ئێسقانەکانی ژنەکە تووشی سستی و داخواران دەبن و هیچیتر توانای گەشەیان نامێنێت!
تێبینی: ئەوەی کە زۆرێک لە ماڵپەڕە کانی بەشی تەندرووستی لەسەری کۆکن ئەوەیە کە نیشانەکانی وەستانی سووڕی خوێن بۆی هەیە لە هەندێک ژندا هەموو ئەوانەی خوارەوەش ڕوو بدەن بۆ نموونە: مژۆڵبوونی بیرو مێشک، لاوازبوونی تەرکیزکردن و فۆکەس، شەقیقەو سەر ئێشە، گێژبوون و سەرەخولە خواردن، کێشەو نەخۆشی لە پووکدا، دەم سووتانەوە، ماندووبوون و بێهێزیی، زیادبوونی کێش، پەیدابوونی کێشەی هەرسکردن، قژهەڵوەرین، هەستیاریی و زوو تووڕەبوون، گۆڕانکاری لە موود، بێخەوی و کێشەی خەولێکەوتن، هەستیاریی پەیداکردن، گۆڕان لە بۆنی لەشدا، دڵ لێدانی نا ئاسایی، سترێس، کەم بوونەوەی ئارەزووی سێکس و جووتبوون، ئازاری جومگە، پەیدابوونی ئازارو ئێش لە سینگدا، وشکبوونەوەی ئەندامی زێ، وشک بوونەوەی پێست و… هتد…(ح.ڕ)
جا بە ڕاستی دەبێ ئەو ژنەی کە دەگاتە ئەو تەمەنەی کە ئیتر بە هۆی تەمەنیەوە، نەک بە هۆی شتێکی ترەوە، سووڕی مانگانەی دەوەستێ دەبێ پێشبینی ئەوە بکات کە ڕووبەڕووی هەموو ئەو نیشانانە دەبێتەوەو دەبێ بزانێت کە لەوانەیە نیشانەیەک لەو نیشانانە، یان هەموویانی لێی پەیدا ببێت، بەڵام بۆشی هەیە لەهەندیکیان ڕزگاری ببێت، واتە هەموو ژنێک وەک یەک نیە لە تووشبوون بەو نیشانانە!
شتێکی تر کە ڕوو دەددات بریتیە لە گۆڕانکاری لە سێ جۆری هۆڕمۆندا کە ئەوانیش بریتین لە Estrogenئیسترۆجین و Testosteroneتێستاستەرۆن وProgesterone پڕەجێستەڕۆن. جا لە ڕاستیدا هەر لە پێش ئەوەی ژنەکە بگاتە تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مناگانەیەوە، ئاستی ئیسترۆجینەکەی لە نێوانی – 40- 50% دادەبەزێت و تێستاستەڕۆنەکەشی بۆ 50% دادەبەزێت. بەڵام تۆ تێبینی ئەوە بکە کە پڕەجێستەڕۆنەکەی زیاتر دادەبەزێت و دەگاتە ئاستی 70- 90% کە دادەبەزێت. کەواتە ئێستا بە پێی ئەو ژمارانە بۆت دەردەکەوێت کە پڕەجێستەڕۆنەکە لە هەموویان زیاتر دەسوتێت و تێکدەشکێت!
جا ئەوەش دەبێتە هۆی تێکچوونی باڵانس لە نێوانی ئەو دوانەدا و ئەو ناباڵانسیەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیسترۆجین بە ڕواڵەت وەک هۆرمۆنی زاڵی ناولەش دەربکەوێت هەرچەندە لە ڕاستیدا کەمترە لە ڕێژەی پڕەجێستەڕۆن ، چونکە ئەوە بەرزی پڕەجێستەڕۆنە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەموو ئەو کێشە تەندرووستیانە لە ژنەکەدا دەربکەون.
شتێکی تر کە دەبێ بیزانیت ئەوەیە کە تۆ نابێ زۆر نیگەران ببیت،کە خۆشبەختانە لێرەدا پاشەکەوتێک و پاڵپشتیەکی میکانیزمی هەیە کە وەک پلانی B وایە و لە جێدایە، ئەویش بریتیە لە ئەدریناڵەکان Adrenals. ئەو ئەدریناڵانە ئەو سێ هۆرمۆنە درووست دەکەن و بە شێوەیەک دەردەکەون و مامەڵەدەکەن کە وەک کۆپیەکی زیادەی هێلکەدان دەربکەون و ئەو ژمارە پێویستە لەو سێ هۆڕمۆنە بدەن بە لەش. هەرچەندە ئەوە شتێکی بەڵگەنەویستە کە تۆ هەمان ڕێژەو ژمارەی ئەوهۆڕمۆنانەت پێویست نیە کە لە پێش وەستانی سووڕی مانگانەدا پێویستت پێیان هەبووە. ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە تۆ لەمەودوا منداڵت نابێت.
جا لێرەدا کێشەیەکی تەندرووستی دێتە گۆڕێ ئەگەر بێت و ئەو ئەدریناڵانە لاوازو بێهێز بن! چونکە ئەو ئەدریناڵانە ئەگەر لاوزو بێهێز بن ناتوانن لە ئەگەری بێتوانایی هێلکەدان ئەوان بتوانن ئەو هۆڕمۆنانە درووست بکەن و بیان دەن بەلەش. بۆیە لێرەدا تۆ کەسیکی وا دەردەکەویت کە کێشەی کەمیی ئەو سێ هۆرمۆنەت هەیە! ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تۆ ئەو کێشە تەندرووستیانەو نیشانانەت تێدا دەربکەون! دەتوانرێت بگوترێت هەتا ئەدریناڵەکان لاوازو بێهێز نەبن ئەوا کێشە تەندرووستیەکان هێندە نابنە جێی مەترسی، بەڵام کە ئەدریناڵەکان لاوزو کەم توانا بن لە درووستکردنی ئەو سێ هۆرمۆنەدا ئەوا ئەو کات دەتوانین بڵێین کە کێشەیەکی تەندرووستی گەورە بەڕێوەیە!
ئەدی باشە دەبێ چی بکرێت؟ ئەوەی بە ڕاستی پێویستە تۆ بیکەیت بریتیە لە:
یەکەم/ پشگیری کردنی ئەدریناڵەکان پێش ئەوەی بگەیتە تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانە!
دووەم/ هەول بدە هەتا بۆت بکرێت سترێس لە سەر خۆت کەم بکەرەوە! ڕەنگە ئەوەیان لەهەموو شتێکی تر زیاتر سوودت پێ بگەێنێت.
سێیەم/ دەبێ ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی کۆرتیزۆڵ ببیتەوە! لەبەر ئەوەی ئەدریناڵەکان وەک و هاوپشتی و هاوکارێکی هێلکەدان ڕۆڵ دەبینن!
چوارەم/ دەبێت هۆڕمۆنی پڕەجێستەڕۆن Progesterone بەرز بکرێتەوە!
هۆڕمۆنی ئیسترۆجین بە تەنها هەر لە ئەدریناڵاکان و لە هێلکەدانەوە نایەت، بەڵکو لە چەوری خودی خۆشتەوە پەیدا دەبێت! جا ئەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تۆ چەندە کێشت زیادی کردووەو چەندە ڕووت لەقەڵەوی کردووە.
بۆیە ئیسترۆجینەکەشت بە پێی ئەو قەڵەویەت دەبێت!. کەواتە بە پلەی یەکەم دەبێ تۆ ئاگاداری ئەدریناڵاکانت بیت. چونکە ئەریناڵاکان وەک و یارمەتیدەرێک و پاڵپشتێک وان بۆ هێلکەدانەکان! جا هەندێک کەس هەیە کە گوێیان پێنادات و لێیدەگەڕێت هەتا دوای تەمەنی وەستانی سووڕی مانگانە!
جا لەو حاڵەتەدا تۆ دەتوانی چی بکەیت؟
نابێ بە هیچ شیوەیەک بۆ چارەسەری ئەو بابەتە تۆ بچیت ڕێگای کەمکردنەوەی چەوری لە خۆراک و ژەمەکانتدا بگریتە بەر! نابێ وا بکەیت کە کڵسترۆڵ کەمبکەیتەوە لە خۆراک و ژەمەکانتدا. ( مەبەستی دوکتۆر بێرگ کڵسترۆڵی باشە ..ح.ڕ)
بۆچی نابێ ئەمە بکەیت؟
چونکە هەموو ئەو هۆڕمۆنانە بە هۆی کڵسترۆڵەوە درووست دەبن و دێنە دی! کەواتە کڵسترۆڵ لەوبارەوە وەک پێشەنگ وایە بۆ درووستکردنی هۆڕمۆنەکان. جا ئەگەر تۆ بچیت کتوپڕ دەست بەکەم کردنەوەی خۆراک و چەوری لە ژەمکانتدا بکەیت ئەوا ئەنجامەکەی پێچەوانە دەبێت و لە باتی سوود، بە زیان دەشکێتەوە بۆ ئەو هۆڕمۆنانە! جا ئا لێرەدایە کە تۆ کۆرتیزۆڵت بەرز دەبێتەوە.
وە ئەگەر کۆرتیزۆڵیش بەرزبۆوە ئەوا لە چەندین لاوە زیانی دەبێت! بۆ نموونە:
یەکەم/ دەبێتە هۆی پوکانەو کلۆربوون و لەناوبردنی تواناو هێزی ئێسقانەکان، (Osteopenia,Osteoporosis,Atrophy). هەر بۆیەش ئەو ژنانەی کە گەییشتوونەتە تامەنی وەستانی سووری خوێنی مانگانە بەدەست ئەو کێشەوە دەناڵێنن. ئەو جۆرە کێشەیە هەر لە سێڵیولایت (Cellulite) دەچێت بەڵام لە ڕاستیدا هەو نیەو تەنها شل بوونی ماسولکەکانە، بەڵام واش دێتە پێش چاو کە ئەوە هەمووی چەوری بێت و شۆڕدەبێتەوە و بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا هەو نیەو تەنها شل بوون و خاوی پێست و ماسولکەیە.!
دووەم/ کۆرتیزۆڵ کاردەکاتە سەر چۆنایەتی و باشیی خەو. بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە گەییشتوونەتە تەمەنی وەستانی سووری خوێن، تووشی ئەو کێشەیە دەبن!..
ئەم بێخەوییە لە کوێوەوە سەرچاوە دەگرێت؟
لێرەوەیە کە کۆرتیزۆڵ پێش بەو شەکرە پاشەکەوتکراوەی ناو لەش بەردەداو ئەمەش ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە، ئەمەش وا دەکا کە پڕۆتینی ناو لەشی خۆت بە تایبەتی هی ناو ڕان و قاچەکان و سمت و قونت بگۆڕێت بە گلوکۆز،کە ئەمەش کاردەکاتە سەر ئەنسۆلین.
باشترین ڕێگاچارە بۆ پشتگیری و یارمەتی ئەدریناڵەکان جیە؟
زۆر شت لەوبارەوە هەن بۆ پاڵپشتی و هاوکاری ئەدریناڵەکان، بەڵام بە بڕوای من، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە تۆ بچیە سەر سیستەمی خۆراکیی کیتۆ! هەروەها ڕۆژوو بگریت، بۆ ئەوەی هاوکار بێت بۆ دابەزینی کێش و چاودێری کردنی ئەنسۆلین و ڕیکو پێک کردنی و چالاککردنی کرداری وەرگرتنی سوود لە خۆراکەکانت!!
جا ڕەنگە کارێکی باش بێت کە ئەگەر بێت و تۆ بە هۆی خواردنەکانتەوە ڕێژەی هۆڕمۆنی پرەجێستەڕۆن Progesterone لە ناو لەشتدا بەرزبکەیتەوە!
من پێم باشە بۆ ئەو مەبەستە دەست بکەیت بەخواردنی کەرەی وایڵد یام (Wild Yam Cream)..هی تریش هەن، بەڵام ئەوەیان من لە هەموویانم پێ باشترە!
هەروەها ئێستا لەو کاتەدا، چونکە تۆ ئیسترۆجینەکەت هەندیک بەرزەو ئەمەش بۆی هەیە زیان بگەێنێت، چونکە هۆرمۆنی پڕەجێستەڕۆن لە ئارادا نیە تا بە شێوەیەکی کارگەرییانە بەربەرەکانی بکات، بۆیە من پیم باشە تۆ بچیت سەوزە زۆرتر بخۆیت! ئەمەش یارمەتیدەردەبێت بۆ ئەوەی تۆئیسترۆجینی باشت زۆرتر لە خەراپەکەی دەست بکەوێت!
شتێکی تر هەیە کە من پێم باشە بیکەیت ئەویش بریتیە لە خواردنی ڤیتامین E. بەڵام ئەو جۆرەی کە من پیم باشە وەری بگریت بریتیە لە سرووشتیەکەی کە پێی دەگوتریت ڤیتامین E Tocotrienol. هەموو ئەوەش بۆ ئەوەیە کە تۆ ئاگات لە ئەدریناڵەکان بێت.
هیوادارم ئەو ڤیدیۆیەم سودی هەبوبێت بۆتان