عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نان له گه‌روی مه‌رگدا بوو.
ئەو جیاوازیانەی دەسەڵاتدارانی کورد لە نێوان شار‌و شارۆچکەکانی کوردستاندا دەیکەن و گوێ لە دواکاری هاوڵاتیان ناگرن، غەدرەو خیانەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی یە.
دیمه‌نی (1)
دوای ئه‌نفال و دوای راپه‌ڕین، جوغرافیای (کفری ) به‌هۆی هه‌لومه‌رجی نائاساییه‌وه، وه دابڕا له نیشیمان، ئه‌وشاره بوو به دوورگه‌یه‌کی چه‌په‌کی هه‌رێمی کوردستان، سنووری به‌شی خواری و به‌شی رۆژئاوای ئه‌م شاره له لایه‌ن حکومه‌تی عێراق ـه‌وه به ده‌یان ده‌رگا کڵۆم کرا، هه‌موو رێگاکانی به ئه‌من و ئیستخبارات و سوپای عێراق ته‌نرا، خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌ی ده‌یان شه‌هیدو خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و روناکبیره، له ناوبازنهیهکی دیاریکراودا قه‌تیس مابون. ئه‌و شاره کرا به‌ندیخانه‌یه‌کی ئاڵۆزی دیاری کراو، مۆته‌که‌ی برسێتی و بێ کاری و کاسپی، بوو به کۆتێک کرایه گه‌ردنیان. خه‌ڵکی ئه‌وشاره بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه دژواره، ژن و پیاو و گه‌نج و منداڵانی، شه‌وان به نهێنی ده‌رگا داخراو، دیواری سنووره داخراوه‌کانیان ده‌بڕی به ناو ئۆردوی بۆسه پڕ له گوله بارانه‌کاندا هه‌نگاویان ده‌نا، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارویه‌ک نان له گه‌روی مه‌رگدا، شه‌ڕیان له گه‌ڵ ژیاندا ده‌کرد.
کۆڵ به کۆڵ
1993ساڵی برسێتی و بێ کاروکاسپی و گرانی بوو، ژن و پیاو و گه‌نج و منداڵانی کفری په‌نایان برده به‌ر قاچاخی کۆڵ به کۆڵ، ئه‌مانه جلیکانه‌یه‌ک نه‌وت، یان به‌نزینیان به‌شان، یان به‌کۆڵ به درێژای چه‌ند کیلۆمه‌ترێک هه‌ڵده‌گرت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دیوی سنووری داخراوه‌وه به زه‌حمه‌تێکی تاقه‌ت پروکێن له خاڵی پشکینینی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراقه‌وه بیگه‌یه‌ننه ناو کفری، له‌وێ ئه‌من و ئیستخبارات به کێبڵه‌کانیان دایان ده‌گرتنه‌وه،کام جنێو سوک بوو پێ یان ده‌دان. ئه‌وسه‌رده‌مه خه‌ڵک شه‌وان ( نه‌وت و به‌نزین و گاز و تۆپه قوماش و سندوقه پرته‌قاڵ و ته‌ماته و کارتۆنه ویسکی و بیره )یان له هه‌رچوار وه‌رزه‌که‌ی ساڵدا، له رێگای (سه‌ید مه‌دریده‌وه بۆ کفری) و (له جه‌باره‌وه بۆ کفری ) و (له فهکهوه بۆ کفری ) و (له دوێدانهوه بۆ کفری ) و ( له ئاشتۆکانهوه بۆ کفری ).
جه‌سته‌یه‌ک له ناو خوین و به‌نزیندا
حه‌میدی مام ئه‌وره‌حمان ته‌مه‌نی 21ساڵ بوو، له‌شه‌وێکی سایه‌قه‌ی ساماڵی زستانی 1993، جلیکانه‌یه‌ک به‌نزینی به‌کۆڵه‌وه بوو، له گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێکی کفریدا ده‌یانویست جلیکانه به‌نزینه‌کان لهجهبارهوه بگه‌یننه کفری، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان 20 دیناریان ده‌ست بکه‌وێت، له رێگا که‌وتنه به‌ر ریژنه‌ی گوله‌ی سه‌ربازه‌کانی عێراقه‌وه، هه‌ریه‌کیکیان به‌لایه‌کدا هه‌ڵاتن، فیشه‌کێک به‌رقاچی حه‌مید که‌وت، خوێنێکی زۆری له‌به‌ر رۆیشت، ئه‌وشه‌وه به‌ده‌م ئازاره‌وه به ته‌نیا له ناو خوین و به‌نزیندا تلایه‌وه، جه‌باری برای منداڵ بوو له گه‌ڵی دابوو، به‌گریان هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یانده باوکی، ئه‌ویش ئاگری جگه‌ر باڵی پێ گرت، ئه‌و شه‌وه به‌ناو ئه‌و هه‌موو که‌مینه‌دا، خۆی گه‌یاندبووه لای کوڕه‌که‌ی، جه‌سته ساردوو سڕه‌که‌ی به دوای خۆیدا راکێشا تا گه‌یاندییه‌وه کفری.
* کفری شارێکی بچوکی دێرینی گه‌رمیانه، کورد‌و تورکمان و عه‌ره‌بی تیا ده‌ژی، مه‌ڵبه‌ندی رووناکبیری وئه‌ده‌ب بووه چه‌ندان قه‌ڵه‌م و که‌سێتی دیاری تیا هه‌ڵکه‌وتوه،کفری و 158 گونده‌که‌ی، خاوه‌نی شه‌هید و ئه‌نفالێکی بێ شومارن، هه‌میشه ئه‌و شاره سه‌نگه‌ری به‌رگری بووه، رووبهبووی داگیرکه‌رانی نیشتمان.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts