عەتا قەرەداخی: مه‌حوی له نێوان دڵی وه‌ك به‌ردی یارو تیغی ره‌خنه‌ى خه‌ڵكدا، له شیعری (عه‌جیبم دێ )دا . بەشی یەکەم.
-1-
شیعری(عه‌جیبم دێ) یه‌كێكه له شیعره‌كانی مه‌حوی كه له لاپه‌ڕه‌ى 270-272 ی دیوانه‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له یانزه دێڕ پێكهاتووه. شیعره‌كه هه‌مان شێوه‌ى شیعره‌كانی تری مه‌حوی‌و زۆربه‌ى شیعری كلاسیكی كوردی ناونیشانی نییه. له كاتێكدا ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌و رێبازه ره‌خنه‌ییانه‌ى كه كار له ناو ده‌قدا ده‌كه‌ن بایه‌خێكی زۆر به ناونیشانی ده‌ق ده‌ده‌ن، چونكه پێیان وایه ناونیشانی ده‌ق وه‌كو كلیل وایه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگای ده‌ق، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه ده‌ق جه‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌رگای تایبه‌تی خۆیی هه‌یه‌و ره‌خنه‌گریش له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا پێویستی به‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌رگایه بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ناو دنیای ده‌قه‌وه‌و له‌وێڕا به زاراوه‌ى نۆرسۆرن فرای هه‌وڵی توێكاری ده‌ق بدات، یان به زاراوه‌ی بارت هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ى ده‌ق بدات له روانگه‌ى بنیادی پێكهێنه‌ری زمانی ده‌قه‌وه‌و له‌وێڕا له دوای پرسیاره‌كانی ده‌ق‌و شێوازى ئاراسته‌كردنیان بگه‌ڕێت و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی ئاشكراكردنی جیهانبینی ده‌ق بدات.
به‌هه‌رحاڵ، ئێمه له شیكردنه‌وه‌ى شیعری كلاسیكی كوردیدا به‌گشتی، ئه‌و كلیله‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ده‌رگای دنیای ده‌قه‌كه‌ى پێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش ره‌نگه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك رۆڵی هه‌بێت له گرانتركردنی شیكردنه‌وه، یان توێكاری ده‌قی كلاسیك‌دا. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بڵێین، رۆڵی ناونیشان تا ئه‌و كاته گرنگه كه ره‌خنه‌گر ده‌گاته جه‌سته‌ى ده‌ق‌و ده‌كه‌وێته كاكردن له ناو ئه‌و پێكهاته زمانیه‌دا.
-2-
ئێمه ده‌زانین كه مه‌حوى هه‌مان شێوه‌ى زۆرێك له شاعیرانی كلاسیكی كوردی، هه‌م خوێندنگای ئایینی خوێندویه‌تی‌و هه‌م بووه به مه‌لایه‌كی شاره‌زاو پایه‌به‌رز له زانسته ئیسلامیه‌كاندا‌و هه‌م شاره‌زا له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و هه‌م به ئاگا‌و سه‌رده‌رچوو له شیعری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رووى هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، مه‌حوی رێبازى ته‌سه‌وفی نه‌قشبه‌ندی وه‌رگرتووه‌و له‌و بواره‌شدا شوێن‌و پێگه‌ى خۆیی هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه شاعیرێكی پایه‌به‌رزه. ئه‌و عاریف‌و زاهیدێكی دیار‌و له‌به‌رچاوه‌و بێجگه له شیعره ئاینییه‌كانی، به‌رهه‌مه‌كانی تریشی كه له رووكه‌شدا زیاتر وه‌كو شیعری دڵداری ده‌رده‌كه‌ون، به‌گشتی ره‌گ‌و ریشه‌ى دڵداری‌و عیشقێكی مه‌ودا قوڵتریان هه‌یه كه ئه‌ویش عیشقی خودایی‌و گه‌ڕان‌و سه‌وداسه‌ری نه‌فسێكه كه وازى له دنیاپه‌رستی هێناوه‌و سه‌رگه‌رمی گه‌ڕانه به‌دوای گه‌یشتن به رۆحی باڵا‌و توانه‌وه له‌و رۆحه باڵایه‌دا. هه‌موو ئه‌و وێنه‌و ده‌ربڕین‌و ئایه‌تی قورئان‌و فه‌رمودانه‌ی پێغه‌مبه‌ریش كه بوون به سه‌رچا‌وه‌ى ده‌قه‌كانی مه‌حوی، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌و فه‌زایه‌كه كه تێیدا وێنه‌ى سۆفی، یان زاهید‌و عارفێك به‌رجه‌سته بكات كه چۆن تێده‌كۆشێت بگات به رۆحی باڵا‌و له‌و رۆحه باڵایه‌دا بتوێته‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌رزترین پله‌یه كه سۆفی، یان زاهید له ژیانی خۆیدا بیگاتێ. ته‌نانه‌ت ئه‌و شیعرانه‌شی كه باسی عیشق‌و دڵداری له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن، بنه‌ماو فه‌زای عیشقی خودایی‌و ته‌سه‌وفیان هه‌یه.
ئه‌وه ئاشكرایه كه مه‌حویش وه‌كو شاعیرانی تری كلاسیكی كوردی‌و به تایبه‌تیش شاعیرانی بابان به كێشی شیعری كلاسیكی عه‌ره‌بی، یان باشتر بڵێین به كێشه‌كانی فه‌راهیدی نووسیوێتی كه له روانگه‌ى ئه‌ده‌بی نەته‌وایه‌تیه‌وه هه‌رچۆن ره‌خنه له نالی‌و سالم‌و كوردی ده‌گیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه پشتیان له كێشه كوردییه‌كان كردووه كه كێشی په‌نجه‌یه. هه‌مان ره‌خنه‌ش به‌ر مه‌حوی ده‌كه‌وێت به‌ڵام دیاره كوده‌تا كردن به‌سه‌ر كێشه‌كانی په‌نجه‌دا كه شێوازى ره‌سه‌نی نووسینی شیعری كوردیه له لایه‌ن نالی‌و شاعیرانی تری سنووری میرنشینی بابانه‌وه كراوه‌و مه‌حوی ئه‌و كوده‌تایه‌ى نه‌كردووه به‌ڵكو شوێن پێی ئه‌وانه‌ى هه‌ڵگرتووه كه كوده‌تاكه‌یان به‌رپا كردووه، هه‌رچه‌نده ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بدركێنین كه هاوكاتی مه‌حوی، شاعیرێكی دیاری تری ئێمه كه مه‌وله‌ویه به كێشی ره‌سه‌نی كوردی شیعری نووسیووه‌و نه‌هاتۆته سه‌ر رێگای نالی‌و هاوڕێیانی. واته ده‌سته‌به‌رداری كێشی په‌نجه نه‌بووه له نووسینی شیعردا كه كێشی گاتاكانی ئایینی زه‌رده‌شتی‌و كێشی فۆلكلۆری كوردییه، ره‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه‌ى كه مه‌وله‌وى شوێن پێی شاعیرانی بابانی هه‌ڵنه‌گرتبێت ئه‌وه بێت كه مه‌وله‌وى له ده‌ره‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕه‌وی بابان ژیاوه‌و ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ست بووه به زاری گۆرانی‌و جوگرافیای جوان‌و قه‌شه‌نگی هه‌ورامان‌و ره‌سه‌نایه‌تی كوردی‌و ئیشراقاتی زه‌رده‌شتی‌و رۆژهه‌ڵاتی‌و ته‌نانه‌ت نه‌قشبه‌ندییه‌وه، ئه‌وه‌نده نه‌كه‌وتبێته ژێركاریگه‌ری ئه‌زموونی شیعری بابان‌و كه‌لتووری عه‌ره‌بی‌و ئیسلامیه‌وه سه‌باری په‌یوه‌ستبوون‌و شاره‌زابوونی زۆریشی له ئایینی ئیسلامدا.
دیاره ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری بنیادی زمانی شیعری مه‌حوی بكه‌ین جۆره په‌ره‌سه‌ندنێكی زمانی پێوه دیاره كه له رووى زمانه‌وه كه زمان بنه‌مای سه‌ره‌كی به‌رهه‌م هێنانی گوتاره زیاتر ره‌گه‌زى كوردی بوونی پێوه ده‌بینرێت كه ئه‌م قسه‌یه بۆ شاعیرێكی وه‌كو مه‌وله‌وى كه زمان‌و كێشی شیعری بنیادی نووسینیشی كوردیه قۆناغێك ده‌یباته پێشتر له رووى گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، هه‌روه‌ك شوێنی مه‌حویش ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ربنه‌مای روكه‌شی زمان سه‌یری بكه‌ین ده‌كه‌وێته پێش زۆرینه‌ى شاعیرانی تری كلاسیكی ئێمه‌وه له‌و روانگه‌یه‌وه كه زمانی نووسینی مه‌حوی به پێی قۆناغه مێژووییه‌كه‌ى خۆی سیاقێكی كوردیتری هه‌یه له چاو زۆرێك له شاعیرانی پێش خۆی ئه‌مه‌ش له ئاستێكی قوڵتردا له رووى په‌یوه‌ندی زمان‌و فیكره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی كوردی ئه‌گه‌ر زۆر به‌هێزیش نه‌بووبێت له پشتی ئه‌و سیاقه‌ى نووسینه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م زمانه‌ى مه‌حوی به‌راورد بكه‌ین به زمانی نالی‌و سالم له رووی بارگاوى بوونیه‌وه به مه‌عریفه‌و جیهانبینی‌و نه‌ته‌وه‌یی كوردی ئه‌وا گوتاری مه‌حوی له رووی بارگاوی بوونه‌وه به ره‌گه‌زه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌كو فیكر‌و مه‌عریفه‌و جیهانبینی له ئاستێكی دواتردایه.
-3-
عه‌جیبم دێ له عه‌قڵی ئه‌و كه‌سه وا تێ ده‌گا مه‌رده
كه‌چی وه‌ك خان خانم دائیما دڵ خۆش‌و بێ ده‌رده
مه‌حوى له ده‌ستپێكی شیعره‌كه‌یدا له باره‌ى جۆره كه‌سێتیه‌كه‌وه ده‌دوێت كه وای نیشان ده‌ده‌ن باش له خۆیان تێگه‌یشتوون‌و به‌باشی خۆیان ده‌ناسن واته كه‌سانێكن به بۆچوونی خۆیان له پله‌ى كه‌ماڵدان. مه‌حوی به لایه‌وه سه‌یره كه‌سێك خۆی به مه‌رد، یان به مرۆڤی ته‌واو بزانێت، كه‌چی هه‌میشه ئاسووده‌و دڵخۆش بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئاشكرایه كه ئاسووده‌یی په‌یوه‌ندی به كه‌سێتی مرۆڤه‌وه نییه، یان باشتر بڵێین ئاسووده‌یی په‌یوه‌ندی به ئاستی رۆشنبیری‌و هوشیارییه‌وه نییه. له راستیدا مه‌حوى پێی وایه كۆمه‌ڵێك بنه‌ما هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به كه‌سێك بگوترێت كه‌سی ته‌واو یان كه‌سی مه‌رد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه پله‌ى كه‌ماڵی هه‌بێت، هه‌رچه‌نده چه‌مكی “كه‌ماڵ” چه‌مكێكی ته‌واو ره‌هایه‌و ته‌نیا له سنووری ئاییندا جێگای ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و خاسێته‌ش ته‌نیا به خودا ده‌به‌خشرێت‌و خاسێتی مرۆڤ نییه، چونكه شتێك نییه به ناوى مرۆڤی ته‌واو. به‌هه‌رحاڵ كه‌سێك كه به ده‌ربڕینی مه‌حوى به مه‌رد دابنرێت ده‌بێ كه‌سێكی ژیر‌و هوشیار بێت‌و له‌و ئاسته‌دا بێت به باشی له دنیا تێبگات. دیاره كه‌سێكیش كه به باشی له دنیا تێ بگات ئه‌وه گومانی تێدا نییه گومانی تێدا نییه كێشه‌ى له هه‌مووان زۆرتر ده‌بێت چونكه ئاشكرایه ئه‌وه‌ى كه له هه‌مووان باشتر تێ ده‌گات زووتر هه‌ست به كێشه‌و گرفته‌كانی ژیان ده‌كات، چ كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی بێت، یان كێشه‌و گرفتی ئه‌وانی تر، یان له ئاستێكی تردا ده‌توانین بڵێین بۆ كه‌سی هوشیار رووبه‌رێك هه‌یه بۆ بیركردنه‌وه‌و تێڕامان له كێشه‌كانی ژیان‌و مردن كه ئه‌وه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى كه وابكات له مرۆڤ ئاسووده نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م ترسێكدا راوه‌ستاوه كه ترسه له مردن، مانای وایه رووبه‌ری ئاسووده‌یی بۆ ئه‌م جۆره كه‌سه رووبه‌رێكی یه‌كجار ته‌سكه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه شتێكی كاتییه‌و ناشێت هه‌تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت.
مه‌حوی پێوانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه بۆ مرۆڤى مه‌رد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی مه‌رد كه‌سێكه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌واو‌و تێگه‌یشتوو، پێگه‌یشتوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه ئاسووده‌و دڵخۆش نه‌بێت چونكه مرۆڤی مه‌رد ئه‌گه‌ر خۆیشی كێشه‌و گرفتی نه‌بێت ئه‌وه ناتوانێت چاو له كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵكی بنووقێنێت‌و له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانیاندا نه‌ژی. لێره‌دا مه‌حوى وێنه‌ى جۆرێك له مرۆڤمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات كه ته‌نیا له روانگه‌ى خۆیه‌وه سه‌یری ژیان ناكات‌و ته‌نیا بۆ خۆی ناژی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌داو به پێی كۆمه‌ڵێ بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕیار له‌سه‌ر كه‌سێتی هه‌ر كه‌سێك ده‌درێت‌و كه‌سێتی هه‌ر كه‌سێكیش له روانگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ئه‌وكه‌سه‌و ئاماده‌بوونی له نێو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڕیار ده‌درێت. كه‌سێك كه ته‌نیا له سنووری بوونی خۆیداو به پێی پێوانه‌ى تایبه‌تی خۆی شوناسی مه‌ردایه‌تی، یان مرۆڤی ته‌واو، یان باڵاى هه‌یه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان خاسێته‌كانی كه‌ماڵ بوون به‌خۆی ده‌بڕێت‌و، خاوه‌نی هه‌ست‌و عه‌قڵێكی له‌وجۆره‌شه كه به‌بێ بیركردنه‌وه له كۆمه‌ڵگاو به بێ بیركردنه‌وه له مرۆڤایه‌تی‌و له ئازاره‌كانی ئه‌وانی تر خۆی به ژیر ده‌زانێت‌و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا دنیایه‌كی په‌رتكراو له كۆمه‌ڵگا بۆ خۆی درووست ده‌كات‌و له‌و دنیا تایبه‌تیه‌ی خۆیدا فه‌زایه‌كی پڕ له ئاسووده‌یی بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێ‌و مرۆڤایه‌تی به هه‌موو ئازاره‌كانییه‌وه فڕێ ده‌داته ئه‌ودیوی ئه‌و حه‌ساره‌وه كه به‌ده‌وری دنیا تایبه‌تیه‌كه‌ى خۆیدا هه‌ڵیچنیووه، ئه‌وه كه‌سێكی خۆپارێزو خۆپه‌رسته‌و له رووى كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایینیشه‌وه به وێنه‌یه‌كی نێگه‌تیف داده‌نرێت، دیاره به هیچ پێوانه‌یه‌كیش وێنه‌ى مرۆڤی نێگه‌تیف یان پاسیڤ نابێته كه‌سی مه‌رد یان كه‌سی ته‌واو.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ژیرێتی خاسێتی مرۆڤی مه‌رد بێت ئه‌وه بێگومان له به‌رامبه‌ریدا نامه‌رد كه‌سێكه له ده‌ره‌وه‌ى ژیری‌و عه‌قڵ، كاتێك كه عه‌قڵ‌و تێگه‌یشتن ئاماده‌بوونیان هه‌بێت ئه‌وا سه‌نگینی‌و به‌هاداریش بوونیان ده‌بێت، هه‌ركاتێكیش كه سه‌نگینی‌و به‌هاداری بوونیان هه‌بێت، ئه‌وه بێگومان ساده‌یی‌و خاكی بوونیش ئاماده‌بوونیان ده‌بێت. هه‌روه‌ك ئاشكرایه مرۆڤی ژیر‌و پڕ وه‌كو خان‌و خانم ره‌فتار ناكات‌و مرۆڤێكی خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌و تێڕامان ده‌بێت‌و ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه كه‌متر ئاسووده‌یی پێوه دیار بێت‌و هه‌رگیز مرۆڤی تێگه‌یشتوو یان به روانینی مه‌حویانه مرۆڤی ته‌واو خۆی له‌سه‌رووی ئه‌وانی تره‌وه نابینێت.
-4-
به پیری مه‌رگه‌وه فرسه‌خ به فرسه‌خ رۆیون مه‌ردان
ئه‌وى باكی له مردن بێ دیاره بڵح‌و نامه‌رده
مه‌حوی لێره‌دا وێنای مرۆڤى مه‌ردمان بۆ ده‌كات له رابردوودا به‌وه‌ى كه مرۆڤێك بووه هه‌رگیز باكی له مردن نه‌بووه‌و له پێناوى ئه‌وه‌ى كه بڕوای پێی هه‌بووه نه‌ك له مردن نه‌ترساوه به‌ڵكو به پیری مردنیشه‌وه چووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سێتیه‌دا ئه‌وى شاعیر وێنه‌ى جۆرێكی تر له كه‌سێتیمان بۆ ده‌كێشێت كه له مردن ده‌ترسێت‌و خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌و وای نیشان ده‌دات كه ئه‌م جۆره كه‌سێتیه نه‌ك هه‌ر لاواز‌و بێبنه‌مان به‌ڵكو ناكاراو ناشیرین‌و نامه‌ردن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له مه‌رد كه‌سی خاوه‌ن كه‌سێتی به‌هێز بێت ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سی نامه‌رد كه‌سێكی لاوازه‌و خاوه‌نی كه‌سێتیه‌كی بێ توانا‌و بێ گه‌وهه‌ره. بێگومان شاعیر پێوانه‌یه‌كی دانه‌وه بۆ دیاری كردنی مه‌ردو نامه‌رد كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌پیری مه‌رگه‌وه بچێت ئه‌وه كه‌سێكی مه‌رده‌و ئه‌گه‌ر له مردنیش بترسێت ئه‌وه نامه‌رده، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكار بۆ چوون به‌پیری مه‌رگه‌وه یان بۆ ترسان له مردن دابنێت. دیاره ئه‌وه ئاشكرایه له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا كه‌سانێكی زۆر قوربانیان به ژیانی خۆیان داوه‌و له پێناوی بیر‌و باوه‌ڕ، یان هه‌ر شتێك‌دا كه بڕوایان پێی هه‌بووه ژیانی خۆیانیان به‌خشیووه, مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌بێ ئامانجێك هه‌بێت شایانی ئه‌وه بێت مرۆڤ خۆیی له پێناودا به‌خت بكات، یان له پێناویدا به‌ره‌و پیری مه‌رگ بچێت، بۆیه لێرودا ده‌توانین بڵێین به‌های ژیان‌و مرۆڤ زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه به‌خۆڕایی له ده‌ست بدرێن، هه‌ر بۆیه هه‌تا ئه‌و ئامانجه دیاری نه‌كرێت كه مرۆڤ له پێناویدا به‌ره‌و پیری مه‌رگ بچێت، پێموایه ئه‌و دادوه‌ری كردنه له جێی خۆیدا نابێت، ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌وه هه‌بێت كه مرۆڤ گه‌وره‌ترین‌و پڕبه‌هاترین سه‌رمایه‌ى سه‌رگۆی زه‌وییه‌و ته‌نیا له پێناوى ئامانجه به‌رزه‌كانی وه‌كو ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی‌و له پێناوى مرۆڤایه‌تی‌و به مرۆڤ‌بوون‌دا ره‌وایه قوربانی بدات‌و بچێت به پیری مه‌رگه‌وه. كاتێ مه‌حوى ئه‌وكه‌سانه به بڵح‌و نامه‌رد ناوده‌بات له پای ئه‌وه‌ى له مردن ده‌ترسن، پێمان ناڵێت كام مردن‌و له پێناوى چیدا، ئه‌مانه شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه بمرن، یان به ده‌ربڕینێكی تر ئامانجێك ده‌ستنیشان ناكات تا پێمان بڵێت ئه‌و كه‌سه‌ى ئاماده نه‌بێت له پێناوى ئه‌و ئامانجه‌دا قوریانی بدات تا ده‌گاته ئاستی ژیان به‌خشینیش، ئه‌وه كه‌سێكی نامه‌رده. لێره‌وه به ئاشكرا جۆرێك له نائاشكرایی له تێڕوانینی مه‌حویدا هه‌یه بۆ چه‌مكی ژیان‌و مردن‌و، پێده‌چێت ئه‌و ته‌نیا له‌و تیشكه نیگایه‌وه سه‌یر بكات، مرۆڤی مه‌رد ئه‌و مرۆڤه خۆنه‌ویسته‌یه كه هه‌میشه گیانی قوربانی دان تیایدا باڵاده‌سته، به‌بێ ئه‌وه‌ى پێمان بڵێت قوربانیدان له پێناوى چیداو بۆچی؟ واته به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ى چه‌مكی میكاڤیلیانه‌ى ” ئامانج پاساوی ئامراز ده‌دات” ده‌بێ ئامانجێكی ئه‌وتۆ هه‌بێت كه شایانی ئه‌وه بێت مرۆڤ له پێناویدا بمرێت. له كاتێكی وه‌هاشدا ژیان ده‌بێته ئامراز له پێناوى ئامانجێكدا كه بێگومان ده‌بێ ئه‌و ئامانجه له‌و ئاسته‌دا بێت ژیانی له پێناودا به‌خت بكرێت.
-5-
له‌به‌ر قاپی مه‌حه‌ببه‌ت ئه‌و خودا پێ داوه‌یه رووسوور
حه‌زینه، دیده پڕ ئه‌سرینه، دڵ خوێنینه، روو زه‌رده
مه‌حوی وه‌كو چاودێرێك راوه‌ستاوه‌و له سه‌ره‌وه سه‌یر ده‌كات‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه كێ رووسووره، واته ئه‌وه كێیه شووناسی خۆیی به‌ده‌ست هێناوه‌و هیچ ترسێكی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه، یان له به‌ره‌و پیری چوونی مه‌رگ نه‌ماوه؟ ئه‌و پێی وایه كه‌سی رووسوور ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌یه له به‌رده‌م ده‌رگای خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا شانی لێداداوه‌و گه‌یشتووه به جۆرێك له یه‌قین، كه ئه‌وه‌ش لوتكه‌ى ئاسووده‌ییه‌و رزگاربوونی مرۆڤه له ترس یان له هه‌ر گومان‌و دوو دڵیه‌ك به‌رامبه‌ر به ئاینده‌ی خۆی. هه‌رچه‌نده لێره‌دا مه‌حوی باسی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌گاته به‌رده‌رگای دڵداره‌كه‌ى هه‌رچه‌نده خه‌مباربێ‌و چاوی پڕ له فرمێسك‌و دڵی شه‌قار شه‌قارو رووی زه‌ردو لێوبه‌باریش بێت، ئه‌ویش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا كه ره‌نگه دڵداره‌كه‌ى بێ مه‌یل بێت‌و لاى لێنه‌كاته‌وه، ئه‌وه هێشتا ئه‌و كه‌سه رووسووره، ماده‌م گه‌یشتۆته مه‌رته‌به‌یه‌ك كه كه نزیكبوونه‌وه‌و گه‌یشتنێتی بۆ به‌رده‌رگای دڵداره‌كه‌ى.
جارێكی تر هه‌مان شێوه‌ى ئه‌وه‌ى له ئه‌زموونی شیعری مه‌حویدا هه‌ستی پێده‌كرێت‌و ده‌بینرێت، ئایا مه‌به‌ست له دڵدار لێره‌دا كێیه؟ ئه‌ی ده‌لاله‌تی عیشق بوون لێره‌دا چییه؟ ئه‌ى به‌رقاپی دڵدار چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م دڵداره بوویه‌كی مه‌جازى نییه، ئه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێت كه عاشق بگاته به‌رقاپی دڵداره‌كه‌ى‌و، كه‌چی له‌وێدا خه‌مبار‌و زه‌ردو چاو پڕ له فرمێسك‌و دڵپڕخوێنین بێت‌و كه‌چی به‌سه‌ركه‌وتووش ناوببرێت؟ لێره‌دا به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ى مه‌حوى باسی ده‌كات فه‌زای بوونی دوو دڵدار نییه، واته نێر‌و مێ، به‌ڵكو به ئاشكرا دیاره ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ئه‌و به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات، زه‌مینه‌ى خوداپه‌رستێك‌و خودای خۆیه‌یه‌تی، یان زه‌مینه‌ى سۆفییه‌ك‌و خودای خۆیه‌تی، كه نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ى بگات به دیداری رۆحی باڵا. كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت ئه‌وى سۆفی ماده‌م گه‌یشتۆته به‌رقاپی خودای خۆیی‌و هه‌لی ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ى بۆ ره‌خساوه با له بارودۆخێكی ئاڵوز‌و خراپیشدا بێت به‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتن‌و رووسورییه چونكه له‌به‌رده‌م قاپی ئه‌وى به‌رزو باڵادایه كه ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات له ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌ى خۆی نزیك بووبێته‌وه كه گه‌یشتن به رۆحی باڵا‌و تواندنه‌وه‌یه له‌و رۆحه‌دا. دیاره بۆ كه‌سی سۆفیش سه‌رباری هه‌ستكردن به رووسووری‌و به‌سه‌ركه‌وتنیش كه‌سێكی ساده‌و خاكی‌و له خوداترسه‌و، هه‌میشه مات‌و خه‌مگین‌و چاو پڕله فرمێسك دیاره، ئه‌وه‌ش دیسان وه‌كو خاسێته ده‌ره‌كیه‌كان یان رووكه‌شه‌كانی سۆفی وایه چونكه ترس له خودا‌و راوه‌ستان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌یی ئه‌ودا هه‌میشه ئه‌وه له‌لای كه‌سی سۆفی یان زاهید‌و ده‌ست له دنیاشۆردو درووست ده‌كات كه هه‌میشه به لاوازى له به‌رده‌می ئه‌و هێزه باڵایه‌دا راوه‌ستابێت‌و چاوه‌ڕوانی سۆز‌و به‌زه‌یی ئه‌و بكات‌و، وه‌هاش تێبگات هه‌ر خۆنمایشكردنێك كه بۆنی دڵخۆشی‌و ئاسووده‌یی‌و خۆبه‌شتزانینی لێ بێت ده‌شێ ببێته هۆی ره‌نجاندنی خودا‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ى تاكو ئێستا پێی بڕاوه‌و پێی گه‌یشتووه، كه گه‌شتنه به‌رقاپی ئه‌وه له ده‌ستی بچێت. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه ده‌شێ بۆ كه‌سی له‌م جۆره شتێك نه‌بێت كه مایه‌ی دڵخۆشی‌و ئاسووده‌یی بێت ماده‌م له‌به‌رده‌م مه‌ترسی مردن‌و لێپرسینه‌وه‌ى ئه‌و دنیادایه. ده‌شێ ئه‌و ره‌نگ زه‌ردی‌و خه‌مگینی‌و چاوى پڕفرمێسكه‌شی ده‌رئه‌نجامی بیركردنه‌و‌و تێڕامان بێت له‌و چاره‌نووسه نادیاره‌ى له به‌رده‌میدایه‌و ترس بێت له‌وه‌ى كه هه‌ر دڵبه‌دنیاخۆشبوون‌و ئاسووده‌یی‌و پێكه‌نینێك ببێته هۆی ره‌نجاندنی خودا‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به رۆحی باڵای ئه‌وى له ده‌ست بچێت‌و سه‌رگه‌ردان‌و بێچاره بمێنێته‌وه، به‌واتا له ترسی ره‌نجاندنی خودا‌و له‌ده‌ستچوونی سۆز‌و به‌زه‌یی ئه‌و به‌وشێوه‌یه خۆی نیشان بدات ئه‌ویش له ترسی ئه‌وه‌ى نه‌وه‌كو ئه‌و دنیای بێ كۆتایی له‌ده‌ست بچێت. لێره‌دا مه‌حوى به‌رجه‌سته‌ی كه‌سێتی رووسوورو سه‌ركه‌وتوومان وه‌ها بۆ ده‌كات كه كه‌سێكه سه‌ربارى نزیكی له خوداوه، له‌به‌ر رازیكردنی خودا له خۆی هه‌میشه به‌ساده‌یی‌و گه‌دایانه خۆی نیشان ده‌دات‌و لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌نووینێت‌و له‌به‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خودادا ئه‌م هه‌میشه لاواز‌و بێ توانا‌و ناكارایه‌و، تاكه شتێك كه ده‌توانێت بیكات ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبدات خودا له خۆی رازى بكات به‌و ئومێده‌ی به دیداری روحی باڵای ئه‌و بگات، دیاره له روانگه‌ی ته‌سه‌وفیشه‌وه به‌رزترین ئامانجی سۆفی ئه‌وه‌یه بگات به رۆحی باڵای خودا‌و له‌و رۆحه باڵایه‌دا بتوێته‌وه.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts