بورهان شێخ رەئوف: هه‌ڵكشانی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق.
ژماره‌ی دانیشتووانی عیراق ساڵانه یه‌ك ملیۆن زیاده‌كات، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراقیش ئه‌م رێژه‌یه به سروشتی ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه زیندووه و گه‌شه‌ده‌كات، پێشبینیش ده‌كات ئه‌مه سه‌قامگیری وڵاتی لێبكه‌وێته‌وه له ساڵانی داهاتوودا، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بۆچوونه‌وه شاره‌زایانی ئابووری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتووان و هه‌ڵكشانی ژماره‌یان داده‌نێن.
رۆژی جیهانی دانیشتوان
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان 11 ته‌موزی هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانی دانیشتووان دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش وه‌كو رووداوێكی ساڵانه مه‌به‌ست لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به دانیشتووانه‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌م یاده‌دا پێداگیری له‌سه‌ر مافه‌كانی ساغڵه‌می مناڵبوون و یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی گه‌شه‌كردن له جیهاندا، ئه‌م بۆنه‌یه‌ش له له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له ساڵی 1989 دیاری كراوه.
كۆمه‌ڵگەی عیراقی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نج و چالاكه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌گوێری زانیاری و ئاماره‌كانیش بێت %60 دانیشتوان ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 63 ساڵه.
عیراق ده‌بێت به 43 ملیۆن كه‌س
به گوێره‌ی هه‌موو خه‌مڵاندن و ئاماژه‌كانی ساڵانه كه به‌رده‌ستن ژماره‌ی دانیشتووانی عیراق له كۆتایی ئه‌مساڵی 2023 دا ده‌گاته (43) ملیۆن و شتێك زیاتر، واته دانیشتووانی عیراق ساڵانه (850) هه‌زار كه‌س تاوه‌كو ملێونێك زیاده ده‌كات به قسه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلانداننانی عیراق بێت.
له‌كاتێكدا به گوێری پێگه‌ی (WORLD POPUIATION) تایبه‌تمه‌ند به ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كراوه كه عیراق له ریزبه‌ندی (35) مینه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و چواره‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی، واته ژماره‌ی دانیشتووانی عیراق له ئێستادا له ساڵی 2023 نزیكه‌ی (45) ملیۆن و 527 هه‌زار و 669 كه‌سه، كه له‌ساڵی 2022 دا (44) ملیۆن و 496 هه‌زار و 122 كه‌س بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ئه‌و ژمارانه به دروست و ورد نابینێت و ناتوانێت كۆمینتی له‌سه‌ر بدات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له عیراق رووده‌دات، ناتوانین به ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتووان وه‌سفی بكه‌ین، به‌ڵكو زیاد بوونێكی سروشتییه، تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات 50% دانیشتووان له ته‌مه‌نی ژنهێنان و منداڵبووندان، هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كات له ده ساڵی داهاتوودا، عیراق دۆخێكی سه‌قامگیری دانیشتووان به خۆیه‌وه ببینێت، واته به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌ڕوات هه‌ر خێزانێك ته‌نها دوو منداڵیان ببێت، كه جێگه‌ی دایك و باوكیان بگرنه‌وه، ئه‌و دیارده‌یه‌ش پێی ده‌وترێت سه‌قامگیری دانیشتووان، چونكه كۆمه‌ڵگای عیراقی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نج و چالاكه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌گوێری زانیاری و ئاماره‌كانیش بێت 60% دانیشتووان ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 63 ساڵه.
كۆچ له گوندەوە بۆ شار
كێشه‌ی گه‌وره‌ی دانیشتووانی عیراق كۆچی دانیشتووانه له لادێكانه‌وه بۆ شاره‌كان، چونكه عیراق به‌هۆی ئه‌و جه‌نگانه‌ی له رابردوودا به‌سه‌ریدا هاتووه، خه‌ڵكی گونده‌كان باجی زۆریان داوه‌و زۆربه‌یان چوونه‌ته ریزی سوپاوه، یان بوونه‌ته كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش چڕی زۆری له ناوه‌ندی شاره‌كان دروستكردووه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و هاورده‌كردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانیش له ده‌ره‌وه، به پێچه‌وانه‌ی پێشتر كه گوندنشینه‌كان خۆیان به‌رهه‌مهێن بوون، به‌جۆرێك پێشتر رێژه‌ی دانیشتووانی گونده‌كان 60% بوو، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بووته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا كێشه‌كه‌ی زیاتر قورس كردووه وشكه‌ساڵی و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراقه له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێه‌وه.