عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نان له گه‌رووی مه‌رگدا بوو – دیمه‌نی دووەم.
جیاوازی نێوان شارەکانی نیشتمان و بێ بەشکردنیان لە خزمەت گوزارییەکان، غەدرو خیانەتی نیشتمانی یە.
بوو بە خۆراکی گورگ
حه‌یده‌ر ره‌حیم قوتابی پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی بوو، شه‌وێکیان جلیکانه‌یه‌ک نه‌وتی دابوو به کۆڵیدا، له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ له گه‌نجه‌کانی کفری، له جه‌باره‌وه به‌ره‌و کفری هه‌نگاویان نا، له رێگا که‌وتبوونه بۆ سهیهکهوه، به چڕی ده‌سڕێژیان لێ کرا، هه‌ر یه‌که‌یان به‌ره‌و لایه‌ک هه‌ڵاتبوو ، ئه‌م منداڵه 11ساڵه به قوڵایی ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌دا باڵی گرتبوو، ئه‌وه‌نده رای کردبوو، له هاوڕێکانی دابڕابوو، رێگاکه‌ی لێ بزر ببوو، دوای دوو مانگ، ئیسک و پروسک و جل‌و به‌رگه‌که‌یان له نزیک گوندی (تڵیشان) دۆزییه‌وه، گورگ خواردبووی.
جه‌سته‌یه‌کی ساردوسڕ
ئێواره‌یه‌کی 1994 ره‌حیم که خاوه‌نی پێنج سه‌ر خێزان بوو، به سه‌ید کاکلی وتبوو:
هیچ شتێک له ماڵه‌که‌مدا شک نابه‌م، ئه‌و ته‌نه‌که ئارده‌ی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر قه‌رزمان کردبوو، ئه‌ویش ته‌واو بوو. ئه‌م شه‌و روو ده‌که‌مه ئاوایی سه‌ید مه‌درید، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند کیلۆیه‌ک ئارد بۆ منداڵه‌کانم دابین بکه‌م، له برسا نه‌مرن. ئه‌و شه‌وه به حه‌ماڵی بیست کیلۆ ئاردی بۆ جگه‌ر گۆشه‌کانی دابین کردبوو، دابووی به کۆڵیدا، له دوانزه ئیمامه‌وه رووی کرد بووه ئاوایی مه‌درید، له نزیک ئه‌و گونده‌وه که‌وتبوه بۆسه‌ی سه‌ربازه‌کانی سوپای عێراقه‌وه، ره‌حیم پێکرا، له شوێنی خۆی به جێ‌ما، شه‌وی داهاتوو قاچاخچی یه‌کانی کفری جه‌سته‌ی سارد‌و سڕه‌که‌یان هێنایه‌وه بۆ ناو کفری.
ته‌رمه‌که‌ی گیرا
که‌ریم خاوه‌نی هه‌شت سه‌ر خێزان بوو، له‌شه‌ڕی عێراق – ئێران‌دا قاچی راستی له سه‌رووی ئه‌ژنۆیه‌وه بڕایه‌وه، به‌و که‌م ئه‌ندامییه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی لوقمه نانێک بۆ جگه‌ر گۆشه‌کانی، له هه‌فته‌کدا جارێک یا دووجار به شه‌و به‌رێگای قاچاخدا رووی کرده ( نارین ) و ( قه‌ره‌ته‌په) بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ گوێ درێژ بکڕن، به رێگای قاچاخ بیگه‌یه‌ننه کفری.
زستانی 1996 له گه‌ڵ محه‌مه‌دی کوڕیدا له نزیک ( جه‌باره ) که‌وتنه بۆسه‌یه‌که‌وه، به چڕی درانه به‌ر ده‌سڕێژی گوله، که‌ریم پێکراو محه‌مه‌دی کوڕی تا ده‌مه‌و به‌یان به‌دیار جه‌سته‌ی بێ گیانی باوکی یه‌وه به کوڵ ده‌گریا، سپێده بوو سه‌ربازه‌کان گه‌یشتنه سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی که‌ریم و محه‌مه‌د، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتن.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts