عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نان له گه‌رووی مه‌رگدا بوو – دیمه‌نی سێ.
گەر دەسەڵاتدارانی نیشتمان جیاوازی لە نێوان شارەکانی نیشتمان بکەن و بێ بەریان بکەن لە خزمەتگوازارییەکان، غەدرو خیانەتی نیشتمانی دەکەن و پەیڕەوی کلتووری سەدام و بەعس دەکەن.
جه‌سته‌ی بوو به‌خه‌ڵوز
نازه‌نین سه‌مین هاوسه‌ری ره‌شید فه‌ره‌ج قازی، ماڵیان له گه‌ڕه‌کی مۆزه‌فین بوو لە کفری، خاوه‌نی چوار منداڵ بوو، سکی هه‌بوو، ئێواره‌یه‌کی مانگی کانوونی یه‌که‌مدا جلیکانه‌یه‌ک به‌نزینی خستبوه سه‌رشانی، ده‌ستی منداڵی چواره‌می گرتبوو، چه‌ند کیلۆ مه‌ترێک به رێگای پیاده به خێرایی هه‌نگاوی ده‌نا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دیوی خاڵی پشکنینه‌وه له کارێزه‌وه بیگه‌نێته کفری، هه‌مووی چه‌ند ههنگاوێکی مابوو، بگاته خاڵی پشکنینه‌که، چاوی لێ بووسهربازهکان خاڵه‌که‌یان به‌ست، چه‌ند پاڕایەوەو هه‌وڵیدا، ره‌چاوی باری نائاسایی خۆی و کۆرپه‌که‌ی سکی و منداڵه‌که‌ی بن ده‌ستی بکه‌ن، سەربازەکان بواریان نه‌دا، له‌م دیوی شیشه‌که‌وه هه‌نگاوێک بخاته ئه‌و دیوه‌وه، وتیان: ده‌بێت ئه‌م شه‌و له‌و چۆڵه‌وانییه‌دا چاوه‌ڕوان بێ تا 8ی به‌یانی خاڵه‌که ده‌که‌ینه‌وه.
نازه‌نین له کاتی گواستنه‌وه‌ی به‌نزینه‌که‌دا، ئه‌وه‌نده به خێرایی هه‌نگاوی نابوو، بۆ ئه‌وه‌ی پێش سه‌عات 4ی ئێواره بگات، به‌نزین به‌سه‌ر جله‌کانی و جه ستهیدا هاتبووه خواره‌وه، له‌و شه‌وه‌زه‌نگه سامناکه‌دا منداڵه‌که‌ی له سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزی، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ی ره‌ق نه‌بێته‌وه، ئاگرێکی له نزیک ده‌به به‌نزینه‌که کرده‌وه، شاڵاوی توندی ئاگره‌که هورژمی بۆ ده‌به به‌نزینه‌که‌و جله‌کانی برد، له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ئه‌و ژنه له ناو بڵێسه‌ی ئاگراکهدا ون بوو، بوو به خه‌ڵووز، منداڵه‌که‌شی تا به‌یانی به‌دیار ئیسک و پروسکی سوتاوی دایکی یه‌وه ده‌گریا.
جێبی واز به‌کۆڵ
له ساڵی 1995دا، شێوه‌ی قاچاخچی کۆڵ به کۆڵ که‌م بووه، زۆربه‌ی ئه‌وانه بوون به حه‌ماڵی قاچاخچی ( جێبه وازه‌کان )* ،
ئه‌مجاره قاچاخچییه‌کان شه‌وان له کفرییه‌وه به جێبه وازهکانیانهوه، خۆیان ده‌گه‌یانده ئه‌و دیوی سنووری کفری، بۆ ناو جه‌رگه‌ی ره‌بایه‌و تۆڕێ بۆسه‌ی سه‌ربازه‌کانی سوپای عێراق، شه‌وان به باره‌کانیانه‌وه خۆیان ده‌کرده‌وه به ناوکفریدا، باره‌کانیان بریتی بوون له ( نه‌وت، به‌نزین، گاز، سندوقه ته‌ماته، پرته‌قاڵ، فافۆن، کارتۆنی ویسکی و عه‌ره ق، بیره ) قاچاخچییه‌کان جێبهکانیان له رێگای ( کفری – ئاستۆکان) و (کفری – عرجان ) و (کفری –لوقم) و (کفری – حه‌مرین )، جێبه‌کان به شێوه‌ی تاک تاک، یان به شیوه‌ی کاروانێک جێب، شەوان له سه‌عاتی سفردا، ئه‌و که‌ره‌سانه‌یان به جێبهکانیان به ناو ره‌بایه‌و بۆسه و خاڵی پشکنیندا ده‌رده‌کرد، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که خۆیان دیاریان کردبوو.
له و شه‌وه زهگانهدا ده‌یان کاره‌ساتی پڕ له تراژیدیا روویان ده‌دا، بۆ شه‌وی داهاتوو، شه‌وانی تر، ده‌یان کا رهساتی تر، بە به‌رده‌وامی چه‌ند باره ده‌بووه‌وه، هەموو تراژیدیاکان له رێگای هات و نه‌هاته‌کاندا، بێ کۆتایی بوو.
کۆچه‌ر پێکرا
کۆچه‌ر منداڵێکی حه‌وت ساڵ بوو، ماڵیان له گه‌ڕه‌کی (عهمبهگی ) بوو، له پێناوی بژێوی ژیانی خانه‌واده‌که‌یدا، له‌و رێگا پڕ له مه‌ترسیانه‌دا حه‌ماڵی ده‌کرد، ئه‌و جه‌سته له‌ڕو لاوازه، له سه‌رده‌می قاتوقڕێدا، نان له گه‌روی مه‌رگدا بوو، پشتی له ژێر کۆڵی قورس‌دا چه‌مابوه‌وه، شه‌وێک که‌وته ناو ئاگر پرژێنی ده‌سڕێژی بۆسه‌یه‌که‌وه، هه‌ر له‌وێدا دوا هه‌ناسه‌ی سپارد، جێبه‌که‌ی سالاری حه‌مه‌ی میناش له‌و بۆسه‌یه‌دا سوتا.
* جێبه وازه‌کان: له ساڵی 1959دا، حکومه‌تی عێراق، حێبی وازی بۆ سوپای عێراق له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت کڕی، دوای ڕاپه‌ڕێن ئه‌و جێبه وازانه زیاتر له که‌لار و کفری کۆکرانه‌وه، بۆ هاتووچۆی ناو شار و نێوان گونده‌کان به‌کار هێنران.