عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نان له گه‌رووی مه‌رگدا بوو – دیمه‌نی چوارەم.
له پایزی 1995، حکومه‌تی عێراق سنووری حکومەتی عێراق و هەموو رێگا‌و بانه‌کانی لە نێوان حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوی 6مانگ داخست.
خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کوردستان، له‌و دیوو سنووره‌کانه‌وه گیریان خوارد بوو، بواریان پێ نه‌ده‌درا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان لە کوردستان، خەڵک به ناچاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، په‌نایان دەبرده به‌ر رێگای قاچاخەکانی کفری.
ئیستیخبارهتهکانی سوپای عێراق به به‌رده‌وامی بۆسه‌یان بۆ خەڵک داده‌نا، هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک و هه‌ڵسوکه‌وتێک نامرۆڤانه‌و نەشیاو بوایه، به‌رامبه‌ر به کچ و ژن و منداڵ و خوێندکار و خانه‌واده‌کان ده‌یان نواند‌و سوکایه‌تیان پێ ده‌کردن.
منداڵێک لە بۆسەدا
هه‌ندێک لهوخەڵکە لەو دیوو ئەو سنوورە داخراوەوە بە نهێنی ده‌گه‌ڕانه‌وه له‌به‌ر ئەوەی ناشاره‌زای رێگاوبانەکان بوون، ده‌که‌وتنه ناو بۆسەی ئەمن و ئیستخباراتی سوپای عێراقەوە و ده‌سگیر ده‌کران و له زیندان توند ده‌کران.
شه‌وێکیان ژن و مێردێک، دوو کچ و منداڵێکی 5 ساڵانه‌یان له گه‌ڵدا بوو، له به‌غداده‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان، له یه‌کێک له گونده‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌وه ده‌یانویست خۆیان بگه‌یه‌ننه کفری، له رێگا که‌وتنه بۆسه‌وه، ژن و مێرده‌که و هه‌ردوو کچه‌که‌ی به‌راکردن توانیان خۆیان له تۆڕێ بۆسه‌که ده‌رباز بکه‌ن، منداڵه‌که‌یان نه‌یتوانی بوو رابکات له‌قوڵایی ئه‌و شه‌وه زه‌نگه‌دا له نزیک بۆسه‌که به‌جێما، له‌و کاته‌دا چه‌ند قاچاخچییه‌کی کفری رێکەوت به ده‌سڕێژ بۆ ئەوەی لەو بۆسەیە قوتاربن، به‌و ده‌وروبه‌ره‌دا تێپه‌ڕی بوون، منداڵه‌که‌یان بینی بوو به کوڵ ده‌گریا، له باوه‌شیان کردبوو، گهیاندیاننهوه ده‌ستی دایک و باوکی.
مەرگی 480گەنج
له 1993وه تا گۆڕانکاری 9. 4. 2003 ژمارەیهکی زۆر له گه‌نجانی کفری و گوندەکانی ده‌وروبه‌ری کفری بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خانه‌واده‌کانیان، په‌نایان برد بووه به‌ر رێگای قاچاخ، له‌و ڕێگه‌ی هات و نه‌هاته پڕله مه‌ترسییه‌دا، (480 )گه‌نج دواهه‌ناسه‌یان له و زنجیرە تراژیدیاکه‌دا سپارد وە
له 10 ساڵی ژیانی پڕ له نه‌هامه‌تی شاری کفریدا، هاوڵاتیانی ئەو شارە تا ئێستا، له هه‌موو جۆره ئیش و کار‌و خزمه‌ت گوزارییه‌ک بێ به‌ری کراون.
بۆسەی مەرگ و ژیان
ئێواره‌یه‌کی 20. 4. 1998 هوشیار فاتیح له گه‌ڵ( فه‌رهادی کوڕی مامۆستا له‌تیف) که ته‌مه‌نی 22ساڵ بوو، ماڵیان له گه‌ڕه‌کی ( عهمبهکی ) کفری بوو، بهجێبه وازهکهی پێکه‌وه روویان کرده ( ته‌ل شه‌ره‌ف )، له‌وێ بارێ فافۆنمان بارکرد، لە گەڵ کاروانێکی گه‌وره‌ی جێبی واز له ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقه‌وه پێکەوە ده‌گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و کفری، 9 جێبی واز، بەبێ داگیرسانی گڵۆپەکانیان، بە ناو قوڵایی ئەو شەوەزەنگە کپەدا، سنووره‌که‌یان ده‌بڕی.
هوشیار فه‌ره‌ج له جێبی یه‌که‌مدا بوو، له پێشی پێشه‌وه، فه‌رهاد له ته‌نیشتیه‌وه دانیشتبوو، جاسم موحسین یشیان له گه‌ڵدا بوو، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له تهلشهریفهوه، له گوندی ( ساڵی گۆڵ ) لە ناکاو که‌وتنه ناو که‌مینی هێزەکانی سوپای عێراق، بە سەرپەرشتی غانم موسڵاوی، له ده‌قیقه‌یه‌کدا بە سه‌دان دەسڕێژی (گوله‌ی بی که‌ی سی و ئاڕبی جی و کڵاشینکۆف ) دهیبێژان، لە خێمه‌ی جێبهکهوە، سێ فیشه کی بی که‌ی سی، به‌ر باڵی راستی هوشیار فاتیح و پارچه‌یه‌ک ئاڕبی جیش به‌ر پشتی که‌وت، له‌و کاته‌دا گوێیان له هاوارو ناڵه‌ی فه‌رهاد بوو پێکرا، وتی: ئاو..
هوشیار به شپرزه‌یی له جێبه‌که دابه‌زی و که‌وت به‌سه‌ر فه‌رهادا، خوێن له‌ده‌می هوشیار به قوڵپ ده‌هاته ده‌ره‌وه، جاسم به برینداری تا هێزی تیا‌بوو باڵی گرت، هوشیار به‌و برینه سه‌خته‌یه‌وه خۆی گه‌یانده گوندی (سالی بۆر)، سه‌عات سێ و نیوی شه‌و بوو، له‌ده‌رگای 3 ماڵیدا، هه‌رسێکیان برا بوون، که‌سیان بواریان پێ نه‌دا، بچێته ژووره‌وه.
وتیان : به‌یانی لیژنه‌ی پشکنینی ئیستیخباراتی سوپای عێراق ده‌گه‌ڕێن، گه‌ر تۆ لێره ببیننه‌وه هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی تۆمان له گه‌ڵ ده‌که‌ن، ئیستا بە خیرایی روو بکه‌ره ناو ئه‌و خه‌رمانه، له‌وێ خۆت حه‌شار بده، تا له ده‌رفه‌تێکدا ده‌رت ده‌که‌ین.
سپێده‌ی به‌یانی لیژنه‌یەکی ئیستیخبارات گه‌یشتبوونه سه‌ر ته‌رمی بێ گیانی فه‌رهاد، دوو فیشه‌کیان پێوه نابوو، ته‌رمه‌که‌یان به‌دوای ئوتۆمۆبیلکدا راکێشابوو بردبویان بۆ جه‌باره. هه‌ر لەو کاتانه لیژنه‌یه‌کی تر خۆیان گه‌یانده ئه‌و ماڵانه، هه‌موو ماڵه‌کانیان پشکنی، هیچیان ده‌سگیر نه‌بوو، گه‌ڕابونه‌وه، دواتر دوو گه‌نجی گونده‌که هوشیاریان گه‌یانده ( جه‌وه‌ڵی مجه‌سه ) له نێوان (تهلشهریف )و (سالی گۆل )، شه‌و و رۆژێک له‌وێدا مایه‌وه.
ئێواره‌که‌ی لیژنه‌که به‌و دڵۆپه خوێنانه‌ی که له برینه‌که‌ی رژابووە سەر زەویەکە تا گه‌یشتبووه خه‌رمانه‌که، شوێن پێی هوشیاریان هه‌ڵگر ، سه‌راپا ئه‌و شوێنانه‌یان به‌وردی پشکنی، هیچیان چنگ نه‌که‌وت، کهوتنە ئازاردانی خه‌ڵکی ئاواییهکهو پێیان وتبون: کوا ئه‌و برینداره؟ ئێوه ده‌زانن له کوێ یه؟ پێمان بڵێن.! ماڵه کورده‌کان به عه‌قید غانم یان وت: شه‌وێک له‌و جێ خه‌رمانه‌دا بوو، شه‌وی داهاتوو قاچاخچییه‌کانی کفری ده‌ربازیان کرد.
دواتر لیژنه‌ی ئیستخبارات بۆ پشکنینی زیاتر روویان کرده جهبهڵهکه، بست به بستیان پشکنی، هه‌ر ئه‌و کاته خه‌ڵکی ئاواییه‌که هوشیاریان له رێگه‌یه‌کی تره‌وه گه‌یانده جێ خه‌رمانێکی تر و حهشاریاندا.
ئێواره‌ی داهاتوو 50 قاچاخچی، داره مه‌یتێکیان له گه‌ڵ خۆیاندا هێنا بوو، وایان زانی بوو هوشیار مردووه، ئه‌و شه‌وه هوشیاریان گه‌یانده کفری، هوشیار چه‌ند مانگێک له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراو، که‌م ئه‌ندام بوو.
فه‌رهاد له‌تیف
مامۆستا له‌تیفی باوکی فه‌رهاد له جه‌نگی عێراق – ئێران‌دا کوژرابوو، دایکیان به‌و خه‌مه‌وه سه‌ری نایه‌وه، فه‌رهاد بەهەزار دەردەسەری خوشک و برایه‌کی منداڵی به خێو ده‌کرد، له پێناوی دابینکردنی بژێوی ژیانی ئه‌واندا لە کاتی حەماڵیدا کەوتە بۆسەی هیزەکانی سوپای عێراقەوە کوژرا.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts