عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: نان له گه‌رووی مه‌رگدا بوو – دیمه‌نی شەشەم.
شه‌وێکی زستانی 2022 بوو، دوانزه جێبی واز له کفری یه‌وه روویان کرده (قنربان) بۆ گواستنه‌وه‌ی بار، پێش ئه‌وه‌ی جێبەکان بکەونە ڕێ، (ئازاد و عه‌زیز و قاسم )یان کرد به چاودێری جاده‌ی قنربان.
(ئازاد و عه‌زیز و قاسم ) پێش جێبەکان، بە وردی ئەم بەر و ئەوبەری جادەکەیان بەوردی دەپشکنی، بۆ ئەوەی جێبەکان بەسەلامەتی تێپەڕن، لە ناکاو تارمایی ئیڤایه‌کی عه‌سکه‌ری ئیستخباراتی عێراقیان بینی، لەسەر کەمینیان دانابوو.
هەرسێکیان به (ئاربی جی و بی که‌ی سی )، ئیڤاکەیان دا گرته‌وه، سەربازەکان هەڵاتن، ئاسۆ و عەزیزو قاسم، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئیڤا عهسکهریهکهدا گرت، 18سه‌ربازی تیا بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی گوله ئاربی جییه‌کان، به‌شی دواوه‌ی ئیڤاکهی پێکا بوو، 6سه‌ربازیان کوژرا و 3سه‌ربازیان بریندار ببوون، 6 سه‌ربازیان بەدیلی ده‌سگیر کرد. دواتر قاچاخچییه‌کان ته‌رمی سه‌ربازه کوژراو و دیل و برینداره‌کانیان نارده‌وه بۆ فه‌وجه‌که‌یان.
سه‌عات 3 ی شه‌و دوانزه جێبه‌که به باره‌کانیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ کفری.
ئازاد بی که‌ی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: به‌یانییه‌ک له ماڵه‌وه بووم، ئاسایشی حکومەتی هەرێم لە کفری به‌رده‌رگایان پێ گرتم، وتیان: وه‌ره بۆئاسایش
منیش خۆم شاردەوە، هاوڕێ قاچاخچییەکانم گیران، دوای هه‌فته‌یه‌ک منیشیان گرت، وتیان: به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی نائاسایی جوگرافیای کفری و بۆ پاراستنی شاری کفری له تۆپ بارانی کوێرانه‌ی سوپای عێراق، نابێ له کاتی قاچاخچێتیدا، ته‌قه له که‌مینی هێزه‌کانی سوپای عێراق بکه‌ن.
ئازادیش پێ ی وتن: بۆ ئەوان ئێمە بکوژن، خوێنی ئێمه‌یان پێ حه‌ڵاڵ بێ، گه‌ر ئێمه له کاتی کاره‌کانماندا، بکەوینە ناو کەمینی ئەوانەوە، پارێزگاری له خۆمان بکه‌ین، کارێکی ناڕه‌وا بێت. ئازاد یه‌ک مانگ زیندانی کرا، لێپرسراوێک ئازادی کرد.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه ئه‌م قاچاخچی یانه، به‌و هه‌موو کاره‌ساتی مه‌رگ و تراژیدیا‌و نه‌هامه‌تیانه‌وه، هەر له‌سه‌ر کاره کانیان بەردەوام بوون.
ئه‌من و ئیستیخباراتهکانی عیراق. بێ ترس له هه‌موو شوێنێکدا بۆسه‌یان بۆ داده‌نان، چه‌ندیان لێ بکوشتانایه ئاسایی بوو. به‌ڵام بۆ خەڵکی کفری نه‌بوو، به‌رپه‌رچی ئه‌و بۆسانه‌ی ئیستخباراتی عیراق بده‌نه‌وه، رۆژانە مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌باراندن.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ڕەشهبای ژه‌هر ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان / بەشی دووەم.
- -
عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان.
- All Posts