كەمال محەمەد: زهنییەتی نەرمبون و ئازادی مرۆڤ.
هەروەك ئەزانین كە مرۆڤ لە جیهانی بایۆلۆژیدا نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی روەك و گیانەوەران ئەكات و نوێنەرایەتی جیهانێكی نەرم و و ئازاد ئەكات لە زهنییەتدا خودی ئەمەش هۆكارە مرۆڤ بتوانێت لە میتافیزیكیدا بژی، رەنگە هەموان. بزانین هەركات ژیری ئەنالیتیكی لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتی بەكار هێنرا ئەتوانرێ روی زەوی بكات بە بەهەشتێك، چون ژیری ئەنالیتیكیە مرۆڤ لە گیانەوەرانی دیكە جیا ئەكاتەوە هەر ئەمەشە كۆمەڵایەتی بونی لێ بەرهەم دێت و خودی نەرم بون و ئازادییەكەش پەیوەندیدارن بە ژیرییە ئەنالیتیكیەكەوە.
ئازادی بونی مرۆڤ لە گەردوندا ئەوەیە كە خۆی یاسایی بونی خۆی دەست نیشان ئەكات و خۆی خۆی بنیاد ئەنێت، لەروی نەرم بونیشەوە پەیوەندی و ناكۆكی و دابڕان و یەكگرتن هەیە و چارەنوسی خۆی پێ دیاری ئەكات. ئازادی لە مرۆڤدا ڕاكردن و دەستبەردارنەبونێتی لە واتای ڕەهاو واتاداركردنی ژیان، بۆیە مرۆڤ كە یەكپارچەیی خۆی پاراست هەرگیز دەستبەرداری گەڕانەكانی بەدوای حەقیقەتدا نابێت و پێشكەوتنی خۆی تیدا بەدەست ئەهێنێت، كاتێك ژیری سۆزداری و ژیری ئەنالیتیكیەكەی پێكەوە بەكار بهێنێت.گومانی تیدا نییە هەر مرۆڤێك لەوانەیە هەڵە بكات. بەڵام گرنگە خاڵی هەڵەكە بكرێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ ڕاست كردنەوە ژیان و نەرمبون لە مرۆڤدا لە لوتكەدایە و ئەتوانرێ لە ڕەهەندی زهنییەوە بژاردەی بێ ژمار بەدەست بخەین و بۆ چارەسەری گرفتەكان هەنگاوی بێ ژمار بخەینە ڕوو، هەرئەمەشە كە نەرمبون پەیوەندیدارە بە زانینی مرۆڤەوە.
جەستەی مرۆڤ لەڕوی ئۆرگانیزمییەوە زۆر سەرسوڕهێنەرە ئەگەر بیر لە تەنها خانەیەكی بكەینەوە لەگەڵ سەرجەم خانەكانی لە پەیوەندیدایە و هەر خانەیەكیشیان ڕۆڵی خۆی هەیە و هەریەكەو لە نێو خۆیدا سیستەمێكە و هەبون بە سیستەمبونە و لەگەردوندا سیستەمێك نییە و بێ سیستەمیش نییە، مرۆڤ خۆی سیستەمێكە و سیستەمی بەدەر لە مرۆڤیش هەیە، لە مرۆڤدا خانەكان سیستەمێك پێك دەهێنن كە هەموان سیستەمێكی ئۆرگانیزمیی گشتین كە هەڵگری چەندین تایبەتمەندی نوێبونەوەن كە ئەم دۆخی خۆ نوێكردنەوەی بەردەوامە زهنییەتی نەرمبون و ئازادییە.
زهنییەتی مرۆڤ نابێت بەردەوامی ژیان تەنها بۆ ئاستی وەچە خستنەوە دابەزێنێت و واتای بیركردنەوەی لەدەست بدات لە مرۆڤدا دەرك كردن هەیە و هەر كردارێكی بارێكی واتایی خۆی هەیە و نابێت جیاوازی بونی خۆی لەگەڵ گیانەوەرانی تردا نەهێڵێت و بیانی بونی خۆی بپارێزێت چون بیانی بون جۆرە تایبەتمەندییەكە تایبەتە بە مرۆڤ و كۆمەڵگاكەی ،بۆیە پێویستە مرۆڤ بیربكاتەوە تەنها بە خستنەوەی وەچە لە زیادبونیدا نییە، بەڵكو گرنگتر دەبێ زۆربونی واتادار بە بنەما وەربگرێت.
زهنییەتی مرۆڤ وایە كە بونەوەرێك نییە بە رەمەك بجوڵێ، بەڵكو ئەتوانێ رەمەكەكانی بكاتە سەرچاوەی هێز و بەهێز بونی، بەر لە هەموو شتێكیش پێویستە مرۆڤ لە خودی خۆیدا شێوەی تێكەڵاوبونی تاكێتی و گەردونی بخوڵقێنێ، خوڵقاندنی خود لەنێو زەمینەی گەردونی كردانەوەیە بەروی گەردون و بونیاتنانی پەیوەندی تاكێتی و گەردونییە، ئەمەش بە واتای جەستەبونێكە لە دۆخی چالاكیدا. لێرەدا گرنگ ژیانێكی وەڵام دەرەوەیە بە ئان و پێویستە زۆر باش لە پێكهێنەرێتی و داهێنەرێتی ئان بزانین، ژیانی دانایانە ئەو ژیانەیە كە ڕابردو و داهاتوو لە ئاندا گوزارشت دەكرێ و دەژێنرێت پێویستە زهنییەتی مرۆڤ بە حەسرەتی ڕابردوەوە بە یۆتۆپیاوە ئومێد بۆ ئاییندە بخوازێت.