عەبدولا کەریم مەحمود: جینۆسایدی ئیزیدییەکان بەردەوامە بە فۆرم و سیناریۆی جیاوز!
سەعەت 10بەیانی 3. 8. 2023 لە نۆیەمین ساڵ یادی کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان، کۆنفراسی (خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە شەنگال) لە ژێر دروشمی (خۆبەڕێوەبردن زامنی پێکهاتەکانی عێراق )، لە هۆڵی ئەقواس، لە شەقامی سەعدون لە بەغداد سازکرا. لە ناو هۆڵی کۆنگرەدا، تراژیدیای کۆمەڵکوژیی ئیزیدییەکان لە شەنگال ناخ و مێشکی داگیرکردم.
شەوی 2/ 3. 8. 2014 داعش پەلاماری گوندی (کۆجۆ) یاندا، خەڵکی ئەو گوندە بە چەکی سادە، تا دوا فیشەک بەرگریان کرد، زۆرینەیان کوژران و بەدیل گیران.
داعش لەوێوە روویان کردە شەنگال، هێزەکانی سوپای عێراق لە کورد و عەرەب و عێراقی و رێکخراوی نێو دەوڵەتی لە شەنگال بوون، فەرماندەی سەربازی کوردو پێشمەرگەکانی کورد، لە بری بەرگری لە شەنگال، بەچەکە قورس و ئۆتۆمۆبیلەکانیانەوە بروسکە ئاسا. بە رێنمایی سەرکردەکان هەڵاتن. بواریان بۆ داعش رەخساند، هەزارو هەشت سەد، پیاو ژن و کچی و منداڵی ئیزیدی شەنگال کۆمەڵ کوژبکەن.
شەپۆلێک لە پیاو و ژن و منداڵ و گەنج، لە کۆچ و رەوێکدا، رێگای چیای شەنگالیان گرتەبەر، بە برسێتی و تینویەتی، رووەو چارەنوسێکی ون بوونەوە.
( گەریلای هەپەگە) و (شەرڤانانی رۆژئاوای کوردستان )، چوون بەهانای ئەو ژن و پیاو و منداڵ و ژن و كچە ئیزیدیانەی، خۆیان گەیاندبووە دەرەوەی شەنگال، رووبەرووی داعش وەستانەوە و لە کۆمەڵکوژی ئازادیان کردن.
داعش دەیان ژن و کچی یەزیدی دەسگیر کرد، وەک کەنیزە دەست درێژیان لێ دەکردن، لە 2014تا ئێستا، ئەوە 9 ساڵە لە بازارەکانی( رەقەو سوریا و شوینی جیا جیا )دا کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێ.
چەندان ژن و کچ فرسەتیان هێناو رایان کرد، هەندێکی تریان ئازاد کران و گەڕانەوە، زۆربەی ئەو كچ و ژنانە بە هۆی ئەو فشارە توندی و تیژییە و ئەو دەستدرێژیانەی داعش، توشی نەخۆشی دەروونی و گرێی ئالۆزی دڵە راوکێ و ترس و گومان و تۆقاندن و خەمۆکی بوون.
زۆر لەو ژن و کچانەیان دووگیان کرد، بوو بە هۆی لەدایک بوونی دەیان منداڵی بێ دایک و باوک، دوور لە سەرپەرشتی و پەروەردە و سۆزو خۆشەویستی، زۆربەیان لەلای داعشەکان پەرەوەردە دەکرێن، دەبن بە نەوەی نوێی داعش. جینۆسایدی ئیزیدییەکان لە رووی ئاینیی و نەژادییەوە، پلان و بەرنامەو نەخشە و سینارۆی داعش بوو.
بەرگری نەکردنی هێزی پێشمەرگەی حیزبی کوردی و حکومەتی هەرێم، ئەو جۆرە هەڵاتنەیان لە شينگال، بواریان بۆ داعش رەخساند کۆمەڵ کوژی ئیزیدییەکان بکەن، بەرگری نەکردنی حەرەس حدودی حکومەتی عێراق و تورکیاو سوریا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەوەیان خستە روو، کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان سیناریۆی دارێژراوی هەر هەموویان بێت.
دەبوایە ئەو فەرماندە کوردەی هێزی پێشمەرگە و ئەو فەرماندەی سوپای عێراق، لە بری بڕیاری بەرگری، بڕیاری هەڵاتنیان داوە، بەپێی یاسا، بدرانایە بە دادگا لە حکومەتی عێراق، بەڵام لە بەر ئەوەی بڕیاری بەرگری نەکردن و کشانەوەیان لە سەرکردە کانی کوردو عێراق و ئۆردگانەوە پێ سپێرابوو، سیناریۆی جینۆسایدی یەزیدییەکانیان جێ بەجێ کردووە، هیچ سزایەک نەدران.
بۆ حکومەتی عێراق، هەموو پێداویستییە مەعنەوی و مادییەکان، بۆ ئەو عەرەبانەی شينگال، لە کەمپی موسڵ و سەلاحەدین دابین کردوو ، بە هەماهەنگی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی هەموویانی گەڕاندوەتەوە شوێنی خۆیان.
بەڵام ئەوە( 9 )ساڵە کوردە یەزیدییەکان لە کامپی (خاکێ و شریا و هەرشەم و ئاشتی و چەند شوێنێکی تر)، دوور لە هەموو خزمەتگوزارییەک، لە ژیانێکی مەمرەوە مەژیدان، تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ شەنگال.
ئەم جیاوازییە ئاینی و نەژادییەیانە، لە نێوان ئیزیدییە کوردەکان و عەرەبەکانی شەنگال، غەدرەو خیانەتی نیشتمانی یە، تەواکەریی سینارۆی کۆمەڵکوژییەکەیانە.
رێکخراوە نیودەوڵەتیەکان و وڵاتانی ئەورپا، لە بری گەڕانەوەی یەزیدییەکان بۆ شەنگال، بواریان بۆئیزیدییەکان دەڕەخسێن روو بکەنە ئەورپا، بۆ ئەوەی نەخشەی سیناریۆی جینۆسایدەکە، بە تەواوی لە شنگال جێ بەجێ بکەن.
ئیزیدییەکان و شەنگال. خاوەنی دەیان و سەدان و چیرۆکی تراژیدیای دڵتەزێن: خاتوو شەمێ ، چۆن دەتوانێت ، جەیلان و جیهان)ی کچی لەیاد بکات، داعش بە زۆر جەیلانیان کرد بە ژن، ئەو بەرگەی ئەوغەدرە گەورەیەی نەگرت، دەماری دەستی بڕی و گیانی سپارد، پێش ئەوەی داعش دەست درێژی بکەنە سەر جیهان، ئەویش خۆی کوشت. ئارام شەرڤانێکی ئەفسانەیی رۆژئاوای کوردستان بوو، لە شەڕی داعشدا دەستێکی پەڕی.
لەم رۆژانەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆردگان شەهیدیان کرد. داعش و ئۆردگان، بە هەماهەنگی سەرکردەکانی کورد لە زنجیرە سیناریۆکان یاندا، کۆمەڵ کوژی ئیزیدییەکانیان کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، لە سیناریۆی شەنگالدا، بەرگریان لە شەنگال نەکرد، دەرگای شەنگالیان بۆ داعش کردەوە، کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان بکات.
جینۆساید ئیزیدییەکان، بێ پشت و پەنایە، بە پەرواێز خستنیان ئەوە دەخەنە روو، جینۆسایدی ئیزیدییەکان بەردەوامە، بەو فۆرم و سیناریۆی جیاواز.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عهبدوڵا کهریم مهحمود: رهشهبای ژه هروئەنفال، سێیهمین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عهبدوڵا کهریم مهحمود: رهشهبای ژههرو ئەنفال، سێ یهمین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts