بەهرۆز جەعفەر: ئایا چۆن یاسایەک بۆ نەوت و گاز لە عێراق دەردەچێت؟
پێشەکی، له دەستووری زۆربەی دەوڵەتە فیدراڵییهتەکانی جیهاندا، مافى خاوهندارێتى كردنى نهوت و گاز دهگهڕێتهوه بۆ ههرێمهكان – كانتۆنهكان- میرنیشینهكان، وهكو كهنهدا، نهیجیریا، ئیمارات. بۆ نموونه: له دهستوورى ئیماراتى یهكگرتوى عهرهبى ساڵى (1971) مافى خاوهندارێتى كردنى نهوت و گازى داوه به میرنشینهكان واته ههرێمهكان، لهماددهى (23) ى ئهو دهستوورهدا دهڵێت ” خاوهندارێتى كردنى سامان و سهرچاوهى سروشتى له ههموو میرنیشین “ئهمارهتهكان” دهگهڕێتهوه بۆ ئهو میرنیشینه به تایبهتى، وه گهل بۆ بهرژهوهندى نیشتیمانى بهكارى دههێنن، ههر به پێى ئهم ماددهیه حكومهتى ناوهندى ئیمارات ناتوانێت خاوهندارێتى لهو پرسه بكات، بهڵكو له بنهڕهتدا ئهوه بۆ میرینیشینهكانه.
پەیوەند بە ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز: ئەو ڕەشنووسەی بۆ یاسای نەوت و گازی عێراق ئامادەکراوە، بەتەواوەتی لاسەنگە، هیچ نوێنەرێکی کورد، هیچ پسپۆڕێک، تەنانەت پەرلەمانی کوردستانیش (لەکاتی خۆیدا) گفتوگۆیان لەسەر نەکردوە ( زۆربەیان هەر نەیانبینبوە). ئەمەش ئەوە دەخوازێ کە سەرلەنوێ ڕەشنووسێکی دیکە ئامادە بکرێتەوە.
هەر لەسەرەتاوە، دوو خاڵی سەرەکی هەیە، ئەگەر هەرێمی کوردستان لە یاسای نەوت و گازی عێراقدا جێگیریی نەکات (بۆی جێگیر نەکەن) مانای وایە هیچ مافێکی بنچینەیی لە یاساکەدا نە بەهەرێم دەدرێ، نە هیچ ئەرزشێک بۆ دەستوور دادەنرێ. چوونکە ( بەپێی ماددەی 1 لە دەستوری هەمیشەیی، عێراق وڵاتێکی فیدراڵە). سەرەڕای ئەوەش، ماددەی (4) لە قانونی ئیدارەی دەوڵەت لە (2003) کە بە سەرپەرشتی «پۆڵ بریمەر» حاکمی مەدەنی لە عێراق و ئیدارەی ئەمریکا ئامادەکراوە، بە دەق دەڵێت؛ سیستەمی فەرمانڕەوایی لە عێراق، فیدراڵییە. بۆچی؟ ڕەشنووسی دەستوور چەند گەورە ڕاوێژکارێکی یاسایی- ئەمریکیی ڕۆڵی گەورەیان تیا بینی لەوانە « براندن ئۆڵیری» چوونکە ئیدارەی ئەمریکا بۆ دوو مەبەستی سەرەکی هەبوو لە نووسینەوەی دەستورەکە:
یەکەمیان/ دەیویست فیدراڵییەت بچەسپێ، بۆ ئەوەی جارێکی تر سەنتراڵ « ناوەندێک» ی بەهێز و دیکتاتۆر درووست نەبێت، وەکو ڕژێمی پێشووتر ئەوانی تر بچەوسێنێتەوە.
دووەمیش/ دەیویست لە ڕێگەی دەستورەکەوە، یەکێک لە ئامانجەکانی کە چەسپاندن یان بڵاوە پێکردنی کەلتوری دیموکراسیی لە عێراقدا بەرجەستە بکات. سەیری بکە، لە دەستوری هەمیشەیی عێراق (2005)، لە ماددەی 2 بڕگەی 1 -ئەلف- دەڵێت: ″ لا يجوز سن قانون يتعارض مع مبادئ الديمقراطية″- نابێت یاسایەک بێت و پێچەوانەی پرەنسیپە دیموکراتییەکان بێت.
بۆیە، هەرێمی کوردستان، لە یاسای نەوت و گازی عێراقدا، تەواو ئەو مافەی هەیە کە ئەم دوو کۆڵەگە سەرەکییە بچەسپێنێت:
یەک/ هەر بەم شێوەیە دەبێت بنوسرێت: هەرێمی کوردستان مافی تەواوەتی دەرهێنانی نەوت و ئەنبارکردن و پاڵاوتن و گواستنەوەی هەیە. ( ئەم بڕگەیە، تەنانەت دادگای نێوبژیوانی پاریس- ICC یش ئەو مافەی داوە بە هەرێم).
دووەم/ هەر بەم شێوەیە دەبێت بنوسرێت: هەرێمی کوردستان مافی دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتیمانیی، کوردیی بواری خزمەتگوزارییە نەوتییەکانی هەیە بۆ کارکردن لە ناوەوەی هەرێم و دەرەوە (ئەم بڕگەیە، تەنانەت لە یاسای ژمارە 22 ی ساڵی 2007 ی تایبەت بە نەوت و گاز لە پەرلەمان دەرچوە، هاتوە. ئەگەر ئەمە بچەسپێندرێت لە یاسای نەوت و گازی عێراقدا، چەندین سەرکەوتنی گەورەی بەدوادا دێت، یەکێک لەوانە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی بە نا-دەستوری ناوبردوە، ئەرزشێکی نامێنێت).
ئیتر، مەگەر تا هەتایە، ئاه و حەسرەت هەڵبکێشرێت، چ هەرێمی کوردستان لە بری ئەوەی کۆمپانیای نیشتیمانی درووست بکات لە بواری نەوت و گازدا و، پەرە بەتوانا پیشەسازیی و مرۆییەکانی بدات، دەیان گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای! نێودەوڵەتی! دا واژۆکردوە ( کە هەریەکەی هی برادەرێکە، لە دەرەوە تۆماریان کردوە و بە بێ ئەزموونی لە کێڵگەکانی کوردستاندا کارەساتی جیۆلۆجی و ژینگەیشییان درووست کردوە)، ئنجاش، دەیان ملیار دۆلار زیانیان بەر هەرێمی کوردستان گەیاندوە. سەرۆکی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێم ″مەسرور بارزانی″ دەیانجار ڕاست دەکات کە دەڵێ ″ کابینەکانی پێشووتر ئەم هەڵانەیان کردوە و بۆ ئەم کابینەیەیان جێهێشتوە″.
بە کورتی و کرمانجی، نووسینەوەی ڕەشنووسێکی وا هەستیار، لە هەر وڵاتێک و ناوچەیەکی دی بوایە، دەیان ناوەندی جیهانی و ناوخۆیی لە بواری توێژینەوەدا، بە چەندین مانگ کاریان لەسەر دەکرد. ناکرێ ئەو ڕەشنووسەی ئێستا هەیە ئیشی لەسەر بکرێت. ئەمە پرسێکی تەواو هونەریی ( فني) يه نەک سیاسی. ئەگەر ئەو یاسایە بە بێ ئەو دوو خاڵەی سەرەوە تێپەڕێت، ئەوا با تەنها سێ مەترسیی بخەمە ڕوو، کە هەرلە سەرەتاوە ڕوودەدەن:
یەکەم/ وزە سەرچاوەی هێز و مانەوەی کوردە، ئەوەی عێراق و ئێران ماوەیەکی زۆرە دەیانەوێ، کورد لەپرس و گفتوگۆکانی وزە دوور دەخرێتەوە( تورکیا کەمتر دەیەوێ، چوونکە خۆی سودمەندە).
دووەم/ سەیری کەرکوک و خانەقین نا، کە لەم 10 ساڵەدا چۆن تەعریب و تەشەیوع تیایدا ڕووی داوە، سەیری کۆمپانیای نەوتی باکور لە کەرکوک بکەن، له ساڵى (1957) دا ” واته كۆتا ساڵى سهردهمى پاشایهتى له عێراقدا” ڕێژهى بونى نهتهوهكان له كهرتى نهوتى كهركوكدا بهم شێوهیه بون:
– عهرهب (1٪) یهك لهسهت! كورد (38٪) بوه، توركمان (16٪) و ئاشورى (40٪) و ئینگلیز (2٪) بهڵام! له ساڵى (2023) دا ڕێژهى عهرهب له كۆمپانیاى نهوتى باكور- كهركوك (64٪) و توركمان (26٪)، كوردیش كهمتره له (7٪)! . کۆمپانیاکە سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراقە و لە دوای یەکەمین جەنگی جیهانییەوە دامەزراوە. لە کاتێکدا بەپێی سیستمی کۆمپانیای نەوتی باکوور، دامەزراندن بۆ هەمیشە لەنێو بنەماڵەیەکدا دەمێنێتەوە؛ واتە ئەگەر هاتوو فەرمانبەرێکی کۆمپانیاکە خانەنشین بوو یاخود کۆچی دواییکرد، کوڕ یاخود کچی لەجیاتی دادەنرێت، ئەگەر منداڵی نەبوو، برا و برازاکانی لە شوێنەکەی دادەمەزرێن.
سێهەم/ بەشێکی زۆر لە بیر یان کێڵگەکانی کوردستان تەمەنی دۆزینەوەیان گەورەترە لە تەمەنی هەرێمی کوردستان، سەت ساڵ ، هەشتا ساڵ و پەنجا ساڵ پێش ئێستا گەڕان و پشکنینیان بۆ کراوە. ئەوەش بۆ ئێستا هیچ بەهایەکی زانستی و هونەری و بازرگانی نییە. عێراق و ئێران بە توانا تەکنیکییەکانیان، ئەندازیارە کوردە مووچە بەرزەکانی کورد کە ساڵەهایە لەسەر عێراقن دەکەونە پێشیان و دێن.. هەموو گەڕان و پشکنێنک ئەنجام دەدەن و ، لەبەر مەبنای ئەوە سیاسەتی دەیان ساڵەی خۆیان بینا دەکەن.
ئنجا، ئەمە ئەگەر کێڵگەکانی هەرێم بکەوێتە دەست بەغدا، ئێستا دەبینن ڕۆژانە لەملاولاوە دەیان هەزار حەپی کاپتاگۆن و موخەدەرات بەگشتی لەودیوەوە دێت، ئێستا دەبینن کە پرۆژەی نیشتەجێبوون هەیە هێشتا تەواو نەبووە عەرەب هەمووی کڕیوە، ئەوکات لە کێڵگە نەوتیی و گازییەکانی کوردستاندا، ژمارەی کورد دەگمەن- دەگمەن دەبێتەوە. هەر لەسەرەتای ئەم تەمموزی 2023 یەدا، حەوت سەرۆک بەش لە کۆمپانیای نەوتی باکور گۆڕدراون، هیچیان کورد نین!
لە (2022) دا، پێنتاگۆن “وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکان” بەبەهای (100) ملیۆن دۆلار درۆنی بۆ عێراق ناردووە، کەچی نافڕن! ئەمریکا (10) فڕۆکەی بێفڕۆکەوان “درۆن”ی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، عێراق نایدات بە هەرێم؟! ئێستا دەبینن، مووچەی هەرێم نانێرێت، بەڵام لە کەرکوک و دووز خەریکی دامەزراندنی کوردەکانە بۆ فەوج و لیواکانی حەشدی شەعبی. ئەوسا ئەگەر ئەو دوو خاڵەی سەرەوە نەچەسپێنن، ببینن چی ڕوودەدات.