عوسمان عومەر: جەنگ لەخۆرهەلاتی فورات، بەم چوارخاڵەدیمەنە ستراتیژیەکە روون دەبێتەوە.
یەکەم/ واشنتۆن سورە لەسەر ئەوەی، ئیران لەهێزە دەستوەشێن و هەرەشەکەرەکەی کە توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەتۆمیەکانی و بالی میلیشیاو سەرچاوەی دارایی، کە توانای تەگەرە خستنە بازرگانی و گواستنەوە لەکەنداویی عەرەبی و تەنگەی هورمز، ئەمەش وەک پاساوێکە بۆ بونی هێزی سەربازی لەکەنداوی عەرەبی و دوبارە چەکدار کردنی هۆزو عەشرەتەکانی ناوچەکانی خۆرهەلاتی فورات و پڕچەککردنی هەسەدە بە چەکی دژە ئاسمانی و چەکی هیماریس.
دووەم/ خۆرهەلاتی فورات بەشێکە لەستراتیژیەتی درێژخایەنی ئەمریکیەکان، بەئامانجی درزخستنە نیوان، یان کەلێن دروستکردن لەنێوان هاوپەیمانەتیە ئیقلیمیەکان، کە لەناوچەکە هەن. ئەمریکیەکان ئامانجی یاریکەرە ئیقلیمیە گەوەرکانە لەناوچەکە، نەک هێزە میلیشیا بچوکەکان، ئەو هێز کۆکردنەوەیەی ئەمریکیەکان، پەیامێکە دەیەوێ بیگەیەنێ بە هەموو یاریکەرەکان کە دژی هەموو گۆرانکاری مەیدانیە لەناوچەکە کە ببێتە هۆی دروستبونی هاوپەیمانی و لێکگەیشتنی هەرێمایەتی.
هەر لەو بارەشەوە ڕوون و ئاشکرای یەکتربڕەی رووی داوە لەسەر مێزی گفتوگۆی چوارلایەنی ڕوسیا و تورکیا و ئیران و حکومەتی سورییە کە خۆبەرێوەبەری کوردیان رەتکردۆتەوە و بەپڕۆژەیەکی جودا خوازییان لەقەلەم داوە، بەواتای کە لێک گەیشتنێک هەبووە لەنێوان ئەولایەنانە کەبۆ دەرئەنجامی دەرکردنی هێزە کوردیەکانی سوریا بووە لەگەل ئەوەی ئیدارەی ئەمەریکی کە گرنگی بەو ناوچانە نادات. بەڵام هەستی کردوە بەمەترسی ئەو هاوپەیمانەتیە چوار قۆڵیە کردوە کەمەبستیان خۆرهەلاتی فوراتە، هەر بۆیەش پالنەری گەڕاندنەوەو ئامادەگی هەبوە لەچوار ساڵ بەر لەئیستا، جێی هێشت بوو، لەناوچەکانی عەین عیساو عین العرب لە دەوروبەری باکوری رەققە.
سێیەم/ گەر لەنەخشەی دابەشکردنی دەسەلات لە خۆرهەلاتی سوریا، دابەشکاری ئەو هێزانەی سەر بەئیران، یان سەر بەسوریان ئاماژەیە کە ئیران ئارەزویەتی بەفیعلی دەیەوێ بازنەی فراوانخوازی برەو پێبدات، لەمبەروئەوبەری روباری فورات، بۆ ئەوەی لە تاکەرێگەی هاتوچوی تا دەریای ناوەراست بەدەستەوە بێت، بە رێگای سنوری ئەلبۆ کەمالی سنوریدا، بەوەش فشار دەخاتە سەر ئەمریکیەکان تا ناچاری کشانەوە بن، بەتایبەت لە پەراوێزی ئەو مانۆڕەی فراوانکرد لەسوریا، دوای سەرقاڵ بونی زیاتری روسیا لە ئۆکرانیا کە چاوپۆشی لەجموجولەکانی ئیران دەکرێ لەجوگرافیای سوریا.
بەپێی راپۆرتەکان بێ، شاراوە نییە کە ئیران ئامادە سازی دەکات بۆ هێرش کردنە سەر ئەمریکیەکان، تەنانەت دانیشتوانی ئاسایی ناوچەکە هەست بەوە دەکەن و چەند گوند و شارەدێی ناوچەکەیان جێ هێشتوە، دوای دیتنی هێزێکی زۆری چەکدار و چەکی قورس لەلایەن هەردوو لاوە. هەر بەپێی راپۆرتەکان بێ، چەند هێزێکی شەڕکەریی میلیشیا ئیرانیەکان لە دوو میحوەر، یەکەمیان/ لەشارەکانی کەناری خۆرئاوای فورات بەرامبەر بیرەنەوتی عومەر و کارگەی گازی کۆنیکۆ و لەبەرەکەی دیکە بنکەی هێزە ئەمریکیەکانە. محوەری دووەم/ شارەکانی خۆر هەلاتی فورات کە لەژێر کۆنترۆلی ئیرانیەکانە هەر شارەدێی حوتلە بەتێپەر بون بە موراط تا دەگاتە خوشام کە زۆر نزیکە لەکارگەی کۆنیکۆ.
چوارەم/ لەماوەی 24 کاتژمێری رابوردا چەند موشەکێک ئاراستەی هێزە ئەمریکیەکان کرا لەنزیک بیرەنەوت و گازەکانی نزیک دیرەزور، کە ئەمریکیەکان زیان و پێکراوەکان هەلدەسەنگێنێ. فۆکس نیوز، بلاویکردەوە کە گرژیەکی زۆر هەیە لەنێوان گروپە شیعەکان لەسوریا و هێزە ئەمریکیەکان، لە خۆرهەلاتی روباری فورات..
لەوەڵامی پرسیاریکدا بایدن گوتی: ئێمە دەستەوەستان نابین لەو هێرش و پەلامارانە و نامانەوێ بارگرژی دروست ببێ. رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ئاماژەی بەو ململانێیە کردوە لەباکوری سوریا لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتوەکان لە 2019 مەترسی دار ترە. لەبەرامبەریشدا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکیدا، لەسەر زاری پنتاگۆن لێکۆلینەوەیەکی دەست پێکردوە سەبارەت هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سەرەکی لەبنکە سەربازیەکەی هاوپەیمانی نێودەولەتی لە باکوری خۆرهەلاتی سوریا، کاتێک بەفرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیرانی هێرشی کرایە سەر دام ودەزگاکانی.
تێبینی/ ئەم دەرەئەنجامانە بەپشت بەستن بەکۆمەلە سەرچاوەو وتار و شیکردنەوەی و خوێندنەوەیە بۆ بابەتەکەیە…