فەرهاد سەنگاوی: تورک و تورکاویەکان – بەشی یەکەم.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
یەکەم وشە کە پێویستە باسی بکەم، خەیاڵم دەبات بۆ وشەی تورک. ڕەنگە هیچ وانەبێت، جێگۆڕکێی پیت و وشە لەناو یەک زمان و چەند زماندا هەیەو زۆرەو ئاساییە هەڵگێڕو داگێڕو جێگۆڕکێ و پێچەوانە بونەوەی پیت و وشەو واتا هەر زۆر هەیەو زۆر سەیرە.
زیخ بو بە خیز، بەرف و بەفر، تەزرەو تەرزە و…تاد. اتفاق و سودفە هەردوک عەرەبین، بەڵام لە فارسیدا پێچەوانەن، سک و زگ لە ئینلیزی و دامارکی پێرسن و پێرسۆن لە سویدیدا بوە بە پێرشۆن. ئۆپۆزسیون، ئۆپۆزیشن.
زمان دەریایەکە. مەبەستی من وشەی کور[د] و [ت]ورکە، ئایە لە دۆخ و باری حاڵەتی وشەی عرب و عبر[ی] دەچێت؟. پێم وایە وشەی عرب و عبری یەک وشەی هەڵگەڕاوە بێت لە ناو یەک زمان و نەتەوەو ڕۆژگارەکان جیای کردبنەوە. هەروەک وشەی تورک وەک وشە نەک ڕەگەزو نەتەوەو زمانی نزیک، یا یەک؟ نەژادو ڕیشە.
ئەم وشەی تورکە، دورک بوبێت و گۆڕینی د دال بوبێت بە ت تا وەک لە لوڕی کە بناخەی سۆرانیە ت تا کان دەبن بە دال. خۆت دەبێ بە خوەد. لەکەرکوک سەد دەبێ بە سەت. د و ت. دێینە سەر ڕەسەنی بابەت.
یەکەم/ بزانین بۆ وشە کوردیەکان لە ناو زمانە مجێورەکەی تورکدا زۆرن؟. ئایە تورک بردونی و زمانەکەشمانی وەکو؟ خاک و خەڵک و هونەرو مێژوو فەرهەنگ تاڵان کردوە؟ نەخێر لەمەیاندا تورک بێتاوانە، بۆ؟ تورکەکان کە 600 ساڵێک لەمەوبەر تەنها شمشێرو ئەسپی بچوکیان پێبو هەبو چۆن لە مەنگۆلیاوە هاتن و بون بە خاوەنی خاک بە خەڵکەوە؟. پێش تورک زۆرینەی تورکیا بە خاکو خەڵکەوە، بەم چۆرە بو زۆرینە ؟ کورد ئینجا یونان،ئەرمەن، لاز،گەلانی تر بەڕێژەی کەم.کۆنستان ئیمپراتوری یونانی بڕیاریدا شاهەنشاییەکی بێوێنە دروست بکات، هەرچی پێجوانە لە فەرهەنگو دابی نەتەوەکانی تر وەریگرێت و بیکات بە پێکهاتەی شاهەنشاییەکەی خۆی. لەوانە ئەدەب و زمانی ئاریانی وەرگرت کە بڕبڕەی ئەم زمانەش ئاریانی کە بو بە ئێرانی دیارە کوردە. لێرەوە تورکەکان کە نەیاندەزانی کامە کوردیەو کامە یونانی بوون بە میراتگر. بۆ نمونە وشەی [قز]کە کژ و کیژ ە کەی کوردیە ئاوا براوە بە تورکی مەنگۆلی دەوترێت [های]شتێکی ئاو هایە. جگە لە زمانەکە هەموشتەکانی تر بە پلان براوە، وەکو ئاوازەکان.گۆرانی.
پوختەی مەبەست لێرە مرۆڤەکانن چۆن و بۆ بون بە تورک، کەبون بە تورک بۆ ئەوەندە دڕندەن بەرانبەر بە گەلەکەی خۆیان یا گەلانی تر؟. لە کەنعان ئیڤرینەوە دەڵێن کوردە تا بڵند و ئۆزال و کلچدارو زۆری تر. ڕەنگە لە ناخدا دژو دوژمن نەبن بە کورد ویستبێتیشیان شت بکەن بۆ کورد وەکو زۆر سەرۆک و سەردار لەسوریا و ئێران و عراق بونو هەن. بنەماڵەکانی ئەسەد و عەبدولکەریم قاسم، لەزۆر وڵاتی وەکو میسر و لوبنان و ئوردن و پاکستان ئەمانە زۆر هەن کە ناکرێ بە ئاسانی بڵێین خائن، یا خەوتو. ئایە ئەتاتورک، یا ئەردۆغان تورکن؟ لە شێوەو سیمادا تورک نین. زۆرینەی دڕندەکان تورک نین. پرۆفسۆر جەلال[شەنگوڵ]گوڵشەن. خۆی دەڵێ تورک لە تورکیا 7٪ین. ئەوانی تر گەلانی ئیندۆ ئەوروپین. تورکیا لە تێستی dna زۆر نیگەرانە. ئەمە ڕاستگۆیی ئەم پرۆفسۆرەیە.
ژاڵە نەفتچی لە خزمانن و خێڵی بەندەی موخلیستانە. باپیری لە سەر دەرگای ماڵەکەی خۆی لە کەرکوک کە لە ئورۆستوکراتەکانی کوردی کەرکوک بو نوسیبوی ماڵی حوسێن ئاغای زەنگنە و هەموجار ئەیوت ئەترسم من بمرم زوڕێتەکەم بڵێن تورکم. ژاڵە زۆر جار ناوی خۆی دەنوسێ زاڵە، چونکە [ژ] پیتێکی کوردی دەردەکەوێت. زۆریشی ڕک لە کوردە.لەسەر دێی ژاڵەی؟ خوێڵێن ناونراوەو گۆڕی ئەژدادەکانی ژاڵەو عەزەدین قۆجەواش لە ژاڵەیە. دڵنیام لە بۆچونەکانم، بەڵام دوانمونە نەچوە بچێت. زیندوە، باڵابەرزو لووت درێژو ناسراوە لە دایک و باوکو خێڵ و خاکی کوردستانیشدایە و لە ڕاگوێزراوە 750.000 کەسیەکەی کوردی ئەنادۆڵیشدا نیە، ئێستا لە ژیاندایە و ئەندامی پەرلەمان و سەرۆکو سیاسی کوردیشەو هاوار دەکات دەڵێ ئەی هاوار کوردم و کوردیان نەهێشت،کوردپەروەرەو مەردو ڕەندە ناویشی کراوە بە (ئەحمە تورک). بەشی دوەم هەوڵ دەدەم بۆ تورکاویەکان لە تورک توند ترن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە