عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: لەب لەبان.
له پێش راپه‌ڕین و له دوای راپه‌ڕین، ده‌یان که‌سی ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاوچی و لەب لەبان و هیچ له‌بارانه‌بوو، له‌م وڵاته‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا.
ئه‌م ده‌م و چاوانه، به روخساری تایبه‌تیان و به کرده‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌یان، به ئه‌زموونی کاره ئینتیهازی و پهرپوتهکانیان له هه‌ر شوێنکدا بن دیارن.
رۆژانه ژمارەی ئەو کەسە خۆهەڵواسەرانە له زیاد بوون دایه، ئه‌م خۆبه‌ره پێشه‌وانه روو بکه‌یته هه‌ر شوێنێک به ده‌م و چاو کردەوە و هەڵسوکەوتەکانیان ده‌ناسرێنه‌وه.
ئه‌م ماهێته پوچەڵانە، به ته‌کتیک و ستراتیژیی ئینتیهازیانهی سه‌رده‌می جیهانگیریی، له هه‌موو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له هه‌موو و یاد و و بۆنه‌کاندا ئاماده‌ن و رۆڵی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ده‌گێڕن.
ئه‌م که‌سه له‌بله‌بانه به‌خشکه‌یی، به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو، به پله‌کانی په‌یژه‌ی خۆهه‌ڵواسین و خۆبردنه پێشه‌وه و ماستاو خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئۆرگانه جیاجیاکانی حیزبه‌کان و کایه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌م روخسارانە، توتی ئاسا زمانێک ده‌زانن له گه‌ڵ هه‌موو زمانه‌کانی دنیا جیاوازه، سیناریۆیه‌ک ده‌هۆننه‌وه، هه‌ر له ماهیه‌تی ئه‌کته‌رێکی وه‌ک خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه، نمایشێک ده‌نوێنن له هه‌موو نمایشه‌کانی شانۆ جیاوزە. به جۆرێک گه‌مه به عه‌قڵی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ن، هه‌ردوولایان یەک رۆح و یەک جەستەن، به‌یه‌ک سک له‌دایک بوون، پێکەوە شیریان خواردووه، هه‌موو ته‌مه‌نیان هه‌ر هاوڕێی گیان به گیانی یه‌کتریی بوون، تەواوکەری یەکترین و بێ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن.
گه‌ر پسپۆڕانی سایکۆلۆژی و ده‌روونزانی، تویژینه‌وه‌یه‌کی وردی ده‌روونی له بارەی که‌سێتی لاواز و ده‌روونی ئاڵۆزیان بکات، زۆربه‌یان که‌سانی بێ توانا‌و هیچ له بارانهبوون، هه‌ست به گڕێی که‌می ده‌روونی و که‌سێتی لاوازی خۆیان ده‌که‌ن، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزییه‌ی ده‌روونیان، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵپه‌ی نزیک بوونه‌وه له سه‌رکرده‌ی سیاسیی حیزبه‌کان و سه‌رانی حکومه‌ت.
سه‌رانی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت به‌داوای ئه‌م که‌سێتییه مه‌قاش و ئینتیهازی و ماستاوچیانهدا ده‌گه‌ڕێن، هه‌ردوولایان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین.
ئه‌م ئینتهازیانه نه خۆیان خۆش ده‌وێت نه که‌س، نه نیشتمان، له هه‌موو به‌هایه‌ک خاڵین، ته‌نیا عاشقی پله‌و پایایهی کورسی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن.
ئه‌م ئینتیهازی و مه‌قاشانه له حکومه‌تدا، ده‌بێت روێژکارو پهرلهمانتارو وه‌زیر و سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووس بن، له هه‌رشوێنێک بن، له‌ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات دابن، له حیزبه‌کاندا ده‌بێ سه‌رکرده بن.
بۆشایی هه‌ست به‌که‌می که‌سێتی و گرێی ئاڵۆزی نه‌رجسیه‌تی سایکۆلۆجی ئه‌م ئینتیهازیانه به هیچ پۆستێک پڕ نابێته‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts