فەرهاد سەنگاوی: تورک و تورکاویەکان – بەشی دووەم.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لە وتاری یەکەمدا نەمتوانیبو مەبەستەکەم بپێکم، کە دەمویست بڵێم یەک وشەی هەڵگەڕاوەن وەکو عرب و عبری. بەڵام د دال بوە بە ت – تا. لەم پەراوێزەدا چۆن دەتوانین بگەڕێیین بۆ ساغ کردنەوەی ئەم وشەیە؟. زەمان و زەمین ..کات و شوێن. بزانین لە نیشتمانی تورکان کەمەنگۆلیایە، هەڵبەت لە کۆنداو زۆر پێش دەرپەڕینی برسیانەی تورکەکان لە مەنگۆلیا وشەی تورک هەبوە؟. چونکە نەتەوەو هۆزو خێڵ و تیرەش هەم ناویان دەگۆڕێت هەم تێکەڵ و پێکەڵ دەبن. لە کۆندا بەناوی ناوچە و باوباپیر و دین، نیشانەیەک ناو دەگۆڕاو ناو دەنرا.
محەمەد ئاخوند زەنگنە نوسەری کوردگال نامگ 400 ساڵ، هاوکاتی شەرەف نامە دەنوسێ ئێمەی بلوچ کوردین، بۆیە ناومان گۆڕاوە، کەی کوباد ڕامانی گواست تا سنوری ماد بپارێزین، سەربازانی ماد وێنەی سەرەکەڵەشێر لەسەر شانیان بو کە ئەوکات بەکەڵەباب دەوترا بلوچ، بوین بە بلوچ.
ئەرمەن لە کۆندا پێیان دەوترا های. ئێستاش ئەڵمان بە خۆیان دەڵێن دۆییچ و پێیان دەڵێن، تویسک و جەرمەن و ئالمان.کورد پێی وتراوە ساسانی ئەشکانی ماد، جگە لە هۆزە کۆنەکان لە سۆمەر تا ئەمڕۆ، زۆر فاکتەر هەیە نەتەوەیەک دەکات بە چەند نەتەوە، یا چەند نەتەوەیەک دەکات بە یەک نەتەوە،وەکو جوگرافیای پانو بەرین، هێز و دین .
عەرەب تەنها لەجەزیرە بوو، ئێستا بەشێک لە ئەفریقاو ئاسیایان تەعریب کردوە. تورک هاتن و ئازەری کورد و زۆر کەسی تریشیان کرد بە تورک. پشکنینی زمانیی و دینی و ناوچەیی و مێژوو شوێنەوار، ڕەنگە بتوانێت وشەی ناوی تورک ساغ بکاتەوە. ئایە بۆچی کوردێک دەبێت بە تورک زۆر دڕندە ترە لە تورکە ڕەسەنەکە؟. چونکە تورکەکە کە خاوەن شەرعیەتی نەتەوەیی خۆیەتی، خاوەنی دەسەڵات و پارەو پۆستە، پڕ لەزەت و شیرینەکەیە پێویستی بە سەلماندن نیە کە تورکە. بەڵام کوردە بەزیوە سوکەکە پێویستی بە سەلماندنە.کوردێکی بۆرەکەیی کەلە سەقزەوە هاتبو بۆ کەرکوک شێخ فالحی ڕەحمەتی ساڵەیی وتی: عەینەکێکی ڕەشی لەچاوکردبو بە تەوسەوە ئەینەڕان ئێمەی تورک، کوڕی تورکی ئەستەمبوڵین. ئێمەش جنێوێکی خەستمان پێداو وتمان تۆ بۆرەکەیی جافیت. هەرکەس لە ڕەسەنی خۆی یاخی بێت، دەیەوێت بیسەل؟ مێنێت بۆ ئاغاکەی چەند دڵسۆزەو بۆ دەسکەوتەکانی لە سەر حسابی نەتەوەو نیشتمان چی دەسکەوێت.
ئەردوغان کەباسی جۆرجی بونی دەکەن و باسی ( دینەکەی و ساباتەی تیرەیەکی جولەکە)بونی دەکرێت، بەڵام وەک هەستەکانیشی دیارە کە تورکاوی بوە. باش دەزانێت تا نزیکی ئەنکەرەی پایتەخت، خاکی کوردان بوە. ئێستاش کوردێک کە دەزانێت خۆی کوردە نەک ئەوانەی کە ئازاری تواندنەوەی تێزابی تواندنەوەی باپیرانیان لە بیر نەماوە. چەندانجار کە بە تێگەیشتنی من ڕەنگە کورد لە سەدا پەنجای تورکیا ببێت.کەواتە تورک ئەمە دەزانێت. بۆیە شێت و شەیدای ترسێکن کە (ترسەکورد)ە. ئەمە پەژارەی بێبنی داگیرکەرانە لەو کورد و کوردایەتیە پێویستەی کە کورد وەکو خۆی و بۆخۆی تێی نەگەیشتوە. سەیرە کورد نیە کوردایەتی نەکردبێت و باجی نەدابێت، کەچی خۆی نازانێت خۆی کوردایەتی کردوە. بەڵام ناشزانێت کوردایەتی کامەیە و چۆنەو چیە،بەس وەکیلی داگیرکەرەکان. چونکە چەند هەنگاو گەشەکردوترن، دەزانن کوردو کوردایەتی چەند بڤەو خەتەرە بۆ ئەوان. تورکەکان لە دوای شکانی ساسانی هاتن و پەلاماری بیزەنسیاندا. بەشی سێ هەوڵ دەدەین کردەو کۆشەیەکی تر بکەین کە چۆن و بۆ هاتن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە