دانا مەنمی: تەوژمی ئیخوانەکان و سەلەفیەت لە کوردستان.
بە درێژایی سی ساڵی ڕابردووی دوای ڕاپەرین ئیسلامی سیاسی لەهەرێمی کوردستان، فۆڕم و دونیابینی ئیسلامیی کار ئەكات و لەسەر هەموو روداوەکان و كاردانەوەکان، لە راستیدا ئیسلامی سیاسی بەم فۆڕم و دونیابینینەی ئیستا بەشێك نییە لەو ئیسلامە رۆحیی و مەعنەوییەی کە بەدرێژایی سەدان ساڵ مرۆڤ پێی ئاشنا بووە، بەڵکو بەرگێکی ئایدۆلۆژی کراوە بەبەری ئیسلامدا و لە چەندین رێگەوە کار لەسەر هۆشیاری گشتی و تەکفیرکردنی کۆمەلگا دەکات و وردە وردەیش کۆمەلگا بۆ ئیسلامێکی ئایدۆلۆژی رادەکێشن، هوشیاری کۆمەلگا لە ڕێگەی ماكینەیەكی ئیعلامی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیەوە و لە ڕێگەی گوتاری بانگخوازەکانەوە بەتەواوی پڕکراوە لە ئایدۆلۆژیای رادیکاڵی ئیسلامی سیاسی کە یەک دونیابینی بۆ هەقیقەت و ژیان هەیە.
ئیمە لە هەرێمی کوردستان چەندین جۆرو فۆڕم و تەوژمی جیاجیا لە ئیسلامی سیاسی مان هەیە، ئەو دونیابینینەی کە سەلەفیەکان هەیانە بۆ ژیان و کۆمەلگاو پرسی سیاسی و هونەری بەڕێوەبردن جیاوازە لەو دونیابینینەی کە ئیخوانەکان پیناسەی دەکەن، سەرباری ئەوەی کە لە رووی دینیشەوە دیدو روانینیان ژەهراوی بووە بە تیۆرێکی سەقەت کە ئەگەر ورد بینەوە ئەوەندەی خاڵی ناکۆک هەیە خاڵی هاوبەش نابینرێت، بەگشتی تەوژمی سەلەفیەکان لە جیهاندا دابەشی دوو فۆڕم بوون، فۆڕمێکیان سەلەفی دەعەوی یەو ئەویتریان جیهادییە، تەوژمی سەلەفی دەعەوی پێچەوانەی تەوژمی جیهادی جیهادیان پێ تەکفیرە، بەڵام سەرۆکی ئەو دەوڵەتەی کە تیدان هەتا ئەگەر دیکتاتۆر خوێنڕیژو مرۆڤ کوژیش بیت بە وەلیئەمری دەزانن و دژایەتیکردنی بە حەرام دەزانن تەنانەت ئەگەر ستەمیان لێ کردیت و ماڵیشیان زەوت کردیت و ناموسیان رفاندیت!
هەرچی تەوژمی جیهادییە کار لەسەر کوشتن و سەربڕین و تەکفیرکردن دەکەن، تەوژمی سەلەفی جیهادی هەموو دونیا بە دوژمنی خۆی دەزانیت و هیچ باکی نیە بە کوشتن و قەسابخانە و توندن بەرامبەر مەزهەبەکانی تر بە گومڕایان دەزانن، لە دیدی منەوە هیچ جیاوازییەک نیە لە نیوان ئەم تەوژمانەدا، چونکە یەک میکانیزمی عەقڵی توندڕەوی و ئیمانی تەکفیری بەرێوەی دەبات کە یەکێکیان خوینی مرۆڤ حەڵاڵ دەکات و ئەویتریان کۆمەلگا تەکفیر دەکات و دەسەلاتداران بە وەلیئەمر دەزانیت و مرۆڤەکان ملکەچ دەکات بۆ دیکتاتۆرێک! کلتوری سەلەفیەت لە دوای روخاندنی رژێمی بەعسەوە توانیویەتی تارادەیەک شوین پێی خۆی بکاتەوە، کە بەشیکی ئەم بۆشاییە پەیوەستە بە روانینی ئیخوانەکان و هەڵویستی هیزە ئیسلامیەکان کە خۆیان پێ فیکرەی میانڕەوی ئیسلامیە لەبەر بێتوانایی فیکری و نەبوونی هوشیاری ئاینی خۆیان لە قەرەی سەلەفیەت نادەن ،بەڵام هێشتا تەوژمی سەلەفیەت نامۆو قبوڵنەکراون لەلایەن هەستی ئاینی جوان و میانڕەوی خەلکی کوردستان.
شکستی پلەیەک حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە هیچ مواسەفاتێکی هونەری بەڕێوەبردنی تیدا نیەو لەبەرامبەر تەوژمی ئیخوانەکان و سەلەفیەتدا نەیتوانیوە بناغەی فەلسەفەیەكی پەروەردەیی مۆدێرن بۆ کۆمەلگا دەستەبەر بکات، لێرەدا بۆشاییەک دروست بووە کە ئیسلامی سیاسی بە ئیخوان و سەلەفیەتەوە بەبەرگێکی ئایدۆلۆژیای رەنگرێژکراو پڕیکردووەتەوەو کار لە سەر هوشیاری کۆمەلگاو هەڵسوکەوت و ڕەفتاری مرۆڤەکان دەکەن، کێشەی سەرەکی ئەم تەوژمە ئەوەیە کە کۆمەلگای کوردیان دوچاری دەرهاویشتەی سەقەتی فیکری کردوەو کۆمەلگایان لە نیوان ئیسلامی و نائیسلامی بێدین و دینداردا پۆلێن کردووە.