له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
ئه‌نفالی بادینان دوا قۆناغی ئه‌نفال بوو، دوا قۆناغ به پێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌عس و به‌وه‌ی كه ناوی نا خاتیمه‌ی ئه‌نفاله‌كان، ده‌نا پرۆسه‌كه له دروستكردنی ئۆردوگای سایگۆنی و سه‌ركوتی خه‌ڵكی سڤیل به‌رده‌وامی هه‌بوو، له‌م قۆناغه‌دا هێرشی دڕندانه‌و پڕزهبرو زه‌نگ كرایه سه‌ر بادینان و له ده‌یان شوێن گازی كیمیایی به‌كار هات و جگه له كوردی بێچهك كریستیانیش به‌ر شاڵاوی سته‌مكارانه‌ی ئهنفالكهوتن، له یه‌ك دوو رۆژی به‌رێدا ئێمه له نێو ئه‌و یاده پڕ ئازاره‌دا بووین به‌یاننامه زۆر ده‌ركران، به‌ڕاده‌یه‌ك به ته‌نێ به‌رپرسانی پارتی سه‌رۆكی حزب، سه‌رۆكی هه‌رێم كه جێگری سه‌رۆكی حزبیشه، سه‌رۆكی حكومه‌ت كه جێگری دوه‌می سه‌رۆكی حزبه هه‌رسێك به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد، كه‌چی ئه‌وه‌ی مایه‌ی داخه ئه‌وه‌یه به‌شێكی داواكراوانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئه‌نفال پهنادراوی ئه‌و حزبه‌ن و نه كاتی خۆی ڕاده‌ستی دادگای كردن، نه‌ئێستاش لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌كات، یهكدویهكیشیان به پێی بڕیاری حزب شه‌هیدن و هه‌ندێكیش بێ‌سزا فه‌وتیان كرد.
قوربانیه‌كانی بادینان و ئه‌نفالكراوانی بادینان تا ئێستا كه‌مترین ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه، به‌یاننامه‌ی ڕووت هیچ ده‌ردێكی ئه‌وان ده‌رمان ناكات، بۆیه له بری به‌یاننامه ده‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كه خه‌ریكه نه‌وه‌یه‌ك پێده‌گه‌ن تاقه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یان نه‌بێت له سه‌ر ئه‌نفال، با چوار موسته‌شار ناچار بكرێن له یه‌كێك له‌و هه‌موو كه‌ناڵه‌ی حزبه‌وه داوای لێبوردن بكه‌ن، داوای لێبوردن له‌وه‌ی پێشقه‌ره‌وڵی دوژمن بوون، له‌وه‌ی خیانه‌تیان به گه‌له‌كه‌یان كرد. من ده‌زانم موسته‌شار هه‌یه ڕه‌نگه نه‌ك خه‌ڵكی ئه‌نفال نه‌كردبێت خه‌ڵكیشی پاراستبێت، ناوی موسته‌شارم لایه شوێنێك خه‌ڵكی ڕاده‌ستی به‌عس و سوپا كردوه، له جێگه‌یه‌كی تر خه‌ڵكی په‌نا داوه، به‌ڵام موسته‌شار هیچی كردبێت، یان نا هه‌ر بۆخۆی بوونه موسته‌شار جۆرێك بووه له خیانه‌ت. ئه‌وان له گه‌رمه‌ی ماڵوێرانی كوردا ئاماده نه‌بوون به به‌عس بڵێن ستۆپ، پێی بڵێن ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م سته‌مه هه‌ڵنه‌گریت چه‌ك داده‌نه‌ین، ئێستاش هه‌یانه له بن ده‌ستی بارزانیه‌وه نه‌ك خۆی كوڕیشی هه‌ڕه‌شه ده‌كات و نمایشی چه‌ك ده‌كات، ئیدی كێ تاقه‌تی گوێگرتنی له به‌یاننامه هه‌یه.