عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: لوتکه‌ی قه‌ندیل.
هه‌موو ساڵێ له 31ی ئاب دا،کۆتری رۆحی ئازاد هه‌ورامی له لوتکه‌ی قه‌ندیله‌وه ده‌دات له شه‌قه‌ی باڵ و ده‌گاته بابه گوڕگوڕ، له‌وێوه به‌رو قوڵایی ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه، له باڵای که‌رکوکدا له چاو ون ده‌بێ.
بیست و یه‌ک ساڵی یاده‌وه‌رییه‌کانی ته‌مه‌نی له گه‌ڕه‌که میللییه‌کانی ئه‌وشاره‌دا به‌ڕێ کرد. سیانزه به‌هاری ته‌مه‌ن به پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ به‌خشی، دوا هه‌ناسه‌کانیشی بهقەندیل سپارد.
سروشتی یاده‌وه‌رییه‌کانی ئه‌م نیشتمانه پڕه له ترژیدیای تاڵ. ویستگه‌کانی ژیانی منداڵی له ئیمام قاسم و ئیسکان بەڕێکرد.
تاڵی مەرگەساتی چیرۆکی هۆنراوەو دەنگ و ئاواز‌و گیتاره‌که‌ی و عه‌شقی بێ سنووری ئازاد بۆ خاک، بۆ هاوڕێ شنۆ، ئه‌و فیلمه‌یه تراژیدیاییه، مه‌گه‌ر به‌همه‌نی قوبادی تۆماری بکات.
ئازاد هه‌مان رێچکەی رۆح و بیر‌و بۆچونی شاسواره‌که‌ی سلێمانی بوو. ئازاد‌و ئارام دوو مه‌سیحی نیشتمانێکی سه‌ربڕاو بوون، ناو و نیشان و ئارامگه‌که‌یان، وێردی سه‌رزمانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکە.
ئه‌و رۆژه‌م له یاده له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی هاوڕێم له گوندی مێوڵاکهوه رومان کرده هه‌ڵه‌دن، به ژێر سێبه‌ری باڵای شۆڕه چناره‌کانی ناو هەلەدندا شۆڕبوینهوه. شنه‌ی باکه شه‌پۆلی گه‌ڵاو باڵای چناره به‌رزه‌کانی خستبوه سه‌ما، گه‌یشتینه بن که‌پره گه‌وره‌که‌ی باره‌گای ده‌زگای رۆشنبیری کۆمه‌ڵه.
نوسینه‌کانی ئازاد هەورامیم خوێندبووه‌وه، ده‌مزانی پێشمه‌رگه‌و که‌سێتیه‌کی بێ وێنه‌یه، دڵم به‌وه ده‌کرایه‌وه، ئێستا سه‌رکرده‌یه‌کی روناکببیر و خاوەن ره‌وشتی شکۆی باڵا ده‌بینم، له‌و بیرکردنانهوهدابووم، پێشمه‌رگه‌یه‌ک به سوراحییەک ئاوی سارده‌وه به‌خێرهاتنی کردین، دوای تاوێک به چپه به هاوڕێکه‌م وت: کوا کاک ئازاد هه‌ورامی؟.
ئه‌ویش وتی: ئه‌و پێشمه‌رگه خاکییه‌ی ئیستا ده‌رونی فێنک کردیته‌وه، ئازادی لێپرسراوی ده‌زگای رۆشنبیری کۆمه‌ڵه بوو.
دواتر چه‌ندانجار به دیداری کاک ئازاد له (هه‌ڵه‌دن و چاڵاوا و به‌رگه‌ڵو و گاپیڵۆن ) شاد بووم، ده‌مزانی کەسێتی خاکیانەی ئازاد چەند باڵایە.
رۆژیکیان باسی کەرتی هاوڕێیان کرا ، ئازاد باسی شه‌هید نه‌به‌زی کرد و وتی: گه‌ر نه‌به‌ز له شاره‌وه بێته شاخ، نابێ له هیچ شوێنک کار بکه‌ن، ده‌بێ له گه‌ڵ خۆمدا لە دەزگای رۆشنبیری کۆمەڵە بێ. ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ من و حسین محەمەد ئەحمەد ناسراو بە هاوڕێ(نه‌ریمان )، ده‌مانویست له ئیستگه‌ی گه‌لی کوردستانه‌وه، له بهرگهڵوهوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌دن. له‌و کاته‌دا کاک ئازاد بۆ کارێکی تایبه‌تی گه‌یشته رادیۆی گەلی کوردستان، دواتر پێکه‌وه گه‌ڕاینه‌وه، باڵی تاریکایی به‌سه‌ر زنجیره چیا‌و دۆڵ و رێگاکەماندا کشا، به درێژایی رێگاکه باسی ئه‌ده‌ب و مۆزیک و دنیای رۆمانسیه‌تی رۆحی جوانی سروشت و پێشمه‌رگایه‌تی بۆ کردین.
ئازاده‌که‌ی هه‌ورامان و که‌رکوک، پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ر و سیاستمه‌دارێکی هێمن و ورد‌و قوڵ، سه‌رکرده‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ندو به‌وه‌فاو خاکی،
دوای ئارام، ئەو تاکە سەرکردەبوو، هه‌نگاوی نوێی ده‌نا. دوای ئه‌و هیچ کەس نەیتوانی، به هه‌مان هه‌ناسه‌و رۆح و هه‌ڵوێست، به رۆحێکی ئازاد‌و به گیانی خاکیانه، دوور له نه‌رجسیه‌ت، به ده‌رونێکی پاک و بێ گەردەوە، بە وه‌فاو بە ئه‌مه‌که‌وه، هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و ته‌واو بکات. ببێ به وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک.
هاوکێشه سیاسییه‌کان به‌جۆرێک گۆراون، زۆر لەم ده‌م و چاو روخسارانه‌ی ئێستا، خاوه‌نی هه‌موو شتێکن و هیچیش نین، که‌س خۆشی ناوێن، ته‌نیا ماستاوچی و لەب لەبانەکانی ده‌وروبه‌ریان نه‌بێ، ئه‌و ئینتیهازیانە هه‌موو کار‌و کردەوە کەسێتییان درۆ‌و فێڵ و سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییە.
ئازاد هەورامی وه‌ک مه‌سیح پێشمه‌رگه بوو، شۆڕشی کرد، هەڵوێسته‌کانی مه‌سیح ئاسا پڕبوو، له به‌های ئاشتی و خۆشه‌ویستی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، وه‌ک مه‌سیح له خاچ درا .
لە 31ی ئابدا، به ده‌م سوێی ئازاره‌کانی یه‌وه، تا دوا هه‌ناسه‌ی سروودی رێی خه‌باتی بۆ( خاک بۆ پێشمه‌رگه بۆ خاتوو شنۆ) وت:
رێی خه‌باتمان چه‌نده سه‌خت و دووربێ
با چوار ده‌ورمان کڵپه‌ی ئاگربێ
له‌م رێ یه پیرۆزه هه‌رگیز لاناده‌ین
ئێمه‌ین بۆ مردنیش ئاماده‌ین
*نه‌به‌ز ، ناوی نهێنی شه‌هید( ئارام محه‌مه‌د که‌ریم)بوو ،له17. 12. 1985 ،( ئارام و سه‌ردارو هیوا) له به‌رده‌م سانه‌وی رۆشنبیردا، گوله باران کران.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts