عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هەموو شتێکن و هیچیش نین.
زۆر له دەسەڵاتدارانی ئه‌م نیشتمانه، تایبه‌تمه‌ندیی خۆپه‌رستی و نهرجسیهتیان به جۆرێکه، له مرۆڤێکی خاکی و ئاسایی نه‌ته‌وه‌کانی تر ناچن. ئه‌م مرۆڤانه به‌پێی زه‌مه‌ن و هه‌ل و مه‌رجه‌کانی کاییهکانی ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێن. گۆڕانی ئه‌م مرۆڤانه بروسکه ئاسا به جۆرێکه، وه‌ک هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه نه‌بن، له سه‌ر زه‌مینێکی تره‌وه هاتبن ئاوان.
ئه‌م جۆره مرۆڤانه تا چەند ساڵێک لە مەوبەر هاوڕێمان بوون و کەسێکی سادەی ئاسایی بوون، بەڵام کە دەچنە ناو کایەکانی دەسەڵاتی حیزبی و حکومی، دەبن بە کەسێکی تر، روخسارێکی تر. لەسەر ئەو کورسی و ئەو ژوورە تایبەتیەی، هه‌موو وێستگه جیاجیاکانی ژیانی رابردووی خۆیان له بیر ده‌چێته‌وه، ئه‌م گرێ ده‌رونییه تایبه‌تمه‌ندییه ئاڵۆزه، له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به جۆرێکی وا سه‌ری هه‌ڵداوه، بووە بە کلتوری جیاوازی لە نێوان دەسەڵاتداران و هاوڵاتی، ئەم رەفتارە مایه‌ی ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵامە.
ده‌بێت سیحری ته‌مه‌نی کورتی دەسەڵاتی ئەم مرۆڤانە چی بێت؟
دوو مرۆڤ، دووهاوڕێ، ههمووساتهکانی ته‌مه‌نیان پڕه له یاده‌وه‌ری رۆژمێری ته‌مه‌نی ژیان، له قۆناغێکی دیاری کراودا، یه‌کێکیان پله‌یه‌کی حیزبی، یا حکومی له دام و ده‌زگاکان وه‌رده‌گرێ. ئیتر له‌و چرکه‌یه‌وه، ئه‌و سه‌رکرده‌یه به جۆرێکی وا له خۆی و رابردوی و یاده‌وه‌رییه‌کانی خۆی دەگۆڕێت، ژیانی ئاسایی خاکێتی هاوڕێکانی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بە جۆرێک لە بیر دەکات، وەک ئەوەی هیچ کەسێک نەناسێت.
ئەم لێپرسراوانە وا خۆیان نیشان دەدەن، خەڵکی ئەم نیشتمانە نەبن، له ئه‌ستێره‌یه‌کی تره‌وه هاتبنە ئه‌م زه‌مینه، وا فوو دەکەنە خۆیان، ئەوان له سه‌رووی ههورهکانهوەن، ئەمانە هه‌موو رابردووی خۆیان و یاده‌وه‌رییه‌کانیان و هاورێکانیان، به‌کاڵی و به بچوکی ده‌بینن.
* یه‌کێک له‌و مرۆڤه ئینتیهازیانه بژێوی ژیانێکی دیاری کراوی هه‌بوو، هه‌ر بە ماستاوکردن کرا به‌وه‌زیرو له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی دانیشت، موبایله‌که‌ی داخست، دوای ماوه‌یه‌ک ژماره‌که‌ی گۆڕی، ئه‌م مرۆڤه مه‌قاشه ئه‌له‌کترۆنی یه، بێ هه‌ست و نهستە، له سه‌ر ئه‌و کورسی یه بووه به که‌سێکی تر.
خۆی به سه‌رکرده‌ی میلله‌ت ده‌زانێ و که‌س ناناسێ، خاوه‌نی سه‌ره‌وه‌ت و سامانێکی خه‌یاڵییه، ئه‌مانه یه‌ک و دوان و سیان نین، زۆرن.
ئەمانە ژیانی ئاسایی خۆیان و رابردووی خۆیان له‌بیر چوەته‌وه، به جۆرێک نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی له یاد چووه، رێز‌و به‌های هاوڵاتیانی نیشتمانه‌که‌یان له یاد کردووه.
هه‌موو به‌هایه‌کی دنیا لای ئه‌وان، نه‌رجسیه‌تی خۆپهرستییە، ئەمانە بتی ئه‌و سەرکردانەن له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه دای ناون.
* یه‌کێکی تر له‌و مه‌سئوله لەب لەبان و پهڕپوتانه، ئەوانەن گه‌ر له‌سه‌رووی خۆیه‌وه تێلیان بۆ بکه‌ن، ده‌بێت به پهشمهک و به‌جۆرێک ده‌توێته‌وه، ده‌بێت به ژماره‌ی سفری دوای فاریزه. به‌ڵام گه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئاسایی، یا هاوڕێیه‌کی تیلی بۆ بکات، یا سه‌ردانیان بکه‌ن، پاسه‌وان و سکرتێره‌که‌یان فێر کردوه، بڵێ له‌وێ نییه، کۆبونه‌وه‌ی هه‌یه.
* یه‌کێکی تر له‌م لێپرسراوه بتانه رۆژی ده‌یان درۆ‌و فێڵ و سیناریۆ دروست ده کات، ئه‌م سه‌رکرده‌یه ده‌بوایه ده‌ڵاڵی مه‌زاتخانه بوایه، نه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان، نه‌ک وه‌زیر، ئه‌م سه‌رکردانه قوتابیه‌کی به‌وه‌فای مۆسۆلۆنین، رێبازه‌که‌یان به جۆرێک گرتووه، دوای مردنیش دەست بەرداری نابن.
ئه‌وه‌نده به‌وه‌فان، تاپۆی کورسی و ده‌سه‌ڵاتیان، بۆ نه‌وه به نه‌وه و خانه‌واده به خانه‌واده و حیزب به حیزب، پۆست به‌دوای پۆست، ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ن.
*یه‌کێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانانه، 8ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو، له‌هه‌موو کۆبونه‌وه‌کان به‌قات و بۆینباخه‌وه، وه‌ک بت له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا دیار بوو، یه‌ک وشه‌ی پێ نه‌بوو، سه‌ره واوێک نازانێ، به‌ڵام سه‌یری ده‌نگ و ره‌نگی حیزبی قائید ده‌کات، ئه‌مانه ئامێری تایبه‌تی حیزبن، بۆ ده‌ست به‌رزنه‌کردنه‌وه و ده‌ست نزم کردنه‌وه.
ئەم توتیەی حیزب، دوای هه‌شت ساڵ ئەندام پەرلەمانی، کرا بهوهزیز. ئه‌م وه‌زیره ئه‌وه‌نده زانایه ، خۆی فه‌رهه‌نگه، بڕوای به کتێب نییه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts