عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: حکومەتی بەتاڵ.
دوای گۆڕانکارییه‌کانی 9. 4. 2003 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له به‌غداد، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حیزبه‌کانی کوردستان له په‌رله‌مانی عیراق و حکومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ندەی دژایه‌تی ناڕه‌وای یه‌کتریان کرد و هه‌ڵپه‌یان بۆ به‌ده‌ست هێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وت کردووه. میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیان بۆدروست کردنی درۆ و تۆمه‌ت و بوختیان هه‌ڵبه‌ستن بۆ یه‌کتریی، ئه‌وه‌نده خاوه‌نی ستراتیژی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون. به‌مه‌ش سیناریۆو نمایشی بەتاڵ و خاڵه لاوازه‌کانی ململانێی ناڕەوای سه‌رکرده سیاسییه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کورد له به‌غداد که‌وته روو.
په‌رله‌مانتارانی کورد، نه‌یانتوانی به یه‌ک ده‌نگ و بە یه‌ک هه‌ڵوێست، له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌غدادی پایته‌خته‌وه، زنجیره کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال و کیمیا باران و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی گه‌له‌که‌یان بگه‌ینه ئاستی عێراق، ویژدانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیسته جیاجیاکانی عێراق بهه‌ژێنن.
نه‌یانتوانی جینۆسایدی کورد له گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه بکه‌ن به دۆکۆمینتێکی نیوده‌وڵه‌تی، له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بیگه‌یننه جیهان. نه‌یانتوانی نوێنه‌ری ده‌نگ و ره‌نگی داوا سه‌ره‌تایی و مافه ده‌ستوورییه‌کانی کورد بن، نه‌یان توانی له‌و چه‌ند خوله‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق کێشه‌و قه‌یرانه ئاڵۆزکراوه‌کانی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غداد، نه‌یانتوانی سنووری سروشتی باشووری کوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای عێراقی نوێ دیاری بکه‌ن. کوا ئه‌و پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی بۆجێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 دیاری کرابوو؟ به‌جۆرێک کاڵ کراوه‌یه‌وه له‌وه‌ده‌چێ شوێنه‌واری نه‌مابێ.
نه‌یانتوانی به حکومه‌تی نوێی عێراق راگه‌یه‌نن، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچەی سه‌وزی به‌غداد، کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان و بارزانیه‌کان و ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید داناوه، کوا بۆ تا ئێستا حکومه‌تی نوێی عێراق مه‌رسومی جمهوری ده‌رنه‌کردووە، بۆ حکومه‌تی عێراق دوای لێبوردنی له کورد نه‌کرد، بۆ قه‌ره‌بووی یاسایی و مادی و مه‌عنه‌وی کورد نه‌کرانه‌وه، به‌ڵام قه‌ره‌بووی جینۆسایدیی کوێتیه‌کان کرایه‌وه.
نه‌یان توانی به هه‌ماهه‌نگی په‌رله‌مانی لیسته جیاجیاکان، فشار بخه‌نه سه‌رده‌وڵه‌تی عێراق، عێراق ببێ به ئه‌ندامی دادگای نیوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر کورد ئه‌نفال و جینۆساید نه‌کرێته‌وه، دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق وا به ساردوسڕی دانه‌خرێ.
بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کورد له به‌غدادو هه‌ولێر بواریان ره‌خساند، سه‌کردایه‌تی سیاسی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بڕیاری یاسایی دادگایی باڵای تاوانبارانی ئه‌نفال بخه‌نه په‌راوێزه‌و و تۆمتبارانی ئه‌نفال بپارێزن، بوار نه‌ده‌ن رووبه‌رووی دادگا بکرێنه‌وه.
ده‌بوایه سنوورێک بۆ ئه‌و هه‌موو زنجیره جینۆسایدانه‌ی کورد دابنرایه که ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیای دراوسێ رۆژانه له‌سه‌ر سنووره‌کان به‌رپای ده‌که‌ن.
ده‌بوایه به‌پێی ده‌ستوورو یاسا و سیسته‌می سه‌ره‌وتی نیشتمانی، بوار نه‌درایە، بە هیچ سه‌رکرده‌و حیزبێک، بیره نه‌وته‌کان بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان به‌کار بهێنن، چیتر یاری به گرێبه‌ستی نه‌وت نه کرێ، داهاتی خاڵه گومرگییه‌کانی سنووره‌ییه‌کان به‌هه‌ده‌ر نەدرێ.
حکومه‌تی هه‌رێم ئەوە 32 ساڵە، ئاوا مه‌زاجیانه و بێ موبالاتانه، دوور له دەستوورو یاسا و رێسا، یاری به‌قوت و بژێوی هاوڵاتیان دەکەن، ژیانی خه‌ڵکیان بە جۆرێک دژوار‌و قورس کردوە، شه‌پۆل شه‌پۆل گه‌نجه‌کان رێگای هات و نه‌هاتی ده‌ریای ئیجه دەگرنه‌به‌ر، به‌ره‌و چاره‌نووسێکی ون.
گه‌ر کورد له ئاستی عێراق، نه‌ک 60 کورسی، گه‌ر 100 کورسی، له په‌رله‌مانی به‌غداد هه‌بێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی گرێی جەلالی و مەلایی و پێکهاتەکانی تر یه‌کتریی قوبوڵ ناکه‌ن و یه‌کتریی ده‌سڕنه‌وه، رۆڵی کورد له به‌غداد لاوازه‌و هیچ گۆڕانکارییه‌کیان پێ ناکرێ.
ئیستا هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌له‌مانی کورد له حکومه‌تی به‌غداد ئه‌وه‌یه، گه‌ر به‌غداد بودجه بنێرێ، حکومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی هاوڵاتیان نابڕێ و له کاتی خۆیدا دابه‌شی ده‌کات. گه‌ر حکومه‌تی به‌غداد موچه نه‌نێرێت، ئه‌وا حکومه‌تی کوردی وه‌ک حکومه‌تێکی به‌تاڵ موچه‌ی هاوڵاتیانی پێ نادرێ.
ژیانی ئەرخەوانی سەرانی کورد لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و حیزبەکان، بە جۆرێکە لە گەڵ هاوڵاتیاندا جیاوازە، لە کۆشک و ڤێلاو دۆلاری ژێر زەمینەکاندا بە خۆرێکە، وەک ئەوان لە سەر زەمینێکی ترووە هاتبن، هاوڵاتی ئەم خاکە نەبن.
با ژیانی هاوڵاتیان بۆ حوکرانی و حکومەتی بەتاڵی ئەوان هەر نه‌هامه‌تی بێ، با هاوڵاتیان بێ موچەو بێ کاروکاسپی بن، بەگیرفان بەتاڵەوە بە عیزەتی نەفسەوە بمرن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts