ئاسۆ بیارەیی: خەنی مەبن بە چەککردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵات! چەککردنی ئێوە لە 16 ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکرد
چەککردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە مێژە دەستیپێکردوە، لەوە رۆژەوە کەئەو هێزانە دەستەمۆی هەردوو زلهێزی باشوور بوون و لە جوڵەکەوتن. هەر هێزێکیش لە بزوتن کەوت، ئیدی سەرەتای چکۆلەبوونەوە و نەمانیەتی، زیندوترین نموونە، حزبی شیوعی عێراق و دواجار بزوتنەوەی گۆڕانە، کە گۆڕی بۆ بزافی گۆڕانکاری لە باشوور هەڵکەند و باشترین داهێنانی، چالاکردنی ئیخوانە تۆرانییەکان بوو.
چەککردنی هێزەکانی ڕۆژەهەڵات لە خۆیدا پرۆسەیەکی ترسناکە، راستە ئەو هێزانە فرە لاوازن و هەژموونی ئەوتۆیان لەسەر گۆڕەپانی ئەو بەشەی نیشتیمان نیە، بەڵام لە ڕوی ڕوخساری نیشتیمانی و ناسنامەوە، هێزی پێشمەرگە سوپایەکی نیشتیمانی کوردستانە و هەر لایەن و کەس و وڵاتێک سووکایەتی پێبکات، واتە سووکایەتییە بە تاک و کۆمەڵگە و نیشتیمانی کورد. پێشتریش بەعس لە ڕێکەوتنامەی 11ی ئازاری 1970 گەر سەریبگرتایە، ناسنامەی پێشمەرگەی کردبووە پاسەوانانی سنوور(حراس الحدود)، پارتیش بەو مەرجەی حکومەتی داگیرکەری بەعس ڕازی بوو. ئیدی مەترسییەکە ئەوەیە، گەر بێتو چەتەکانی حەشدی حکومەتی ئێستەی عێراقی عروبە، ئەو مەرجەی ئاخوندەکان، لە چەککردنی هێزەکانی ڕۆژەهەڵات سەرکەوتووبن، بە دووری مەزانن هەنگاوی دووەم چەککردنی هێزەکانی باشووری کوردستان بێ.
دوور ئامانجی چەککردنی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات چیە؟
• چەککردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە تەنها هەنگاوی یەکەمی پرۆژەی شۆڤینیانە و ڕەگەزپەرستیانە بەرامبەر گەلی کوردمان نییە، با سەدان هەزار عەرەبی شارەکانی باشوور بوەستێت و قەدەغەکردنی هیما کوردییەکان لە کەرکووک بە غدا و دەیان پیلانی قێزەونی دی، لەوانە دروستکردنی حەشدی کوردی لە شارەکانی وەک دوز و خانەقین.
• ئەمە سەرەتایەکی تاڵە و ئەوپەڕی سیابیری سیاسییە هەر هێزێکی باشوور خەنی بە چەککردنی هێزەکانی ڕۆژەهەڵات بێ، بەوە ئیدی تەواو مووچە و ئاسانکاری دی لە لایەن حکومەتی چەتەکانی حەشدی بەغداوە دەکرێ. لە بیرمان نەچێ خودی عێراق لەسەر جەستەی گەلانی دروستبووە و سەد ساڵە پتر خوێنی لێدەچۆڕی و هۆکارەکەشی پان شۆڤێنزمی عەرەبی کۆنترا ئیسلامییە.
• حکومەتی عێراق دەیەوێ وەک ئەوانەی پێش خۆی بەردەوامبێ لە تاڵانکردنی سامانی کوردستان و تەعریبکردن، بەداخەوە هەندێ هێزی کوردی، نابینایانە (لەوانە ئیخوانی تۆرانی) پشتیوانی لەو پیلانە قێزەونانەی عێراقی عروبە دەکەن.
عێراقی عروبە و حکومەتە شۆڤێنییەکانی تەواوکەری یەکدین و تا بۆیان بکرێ گەلی کورد دەسڕنەوە، دەیان ئامانج و پیلانی شاراوەیان هەیە. هەر کاتێک هێزیان بەبەرهاتەوە دەستی خۆیان دەوەشێنن، شەڕی دوای ڕزگارکردنی موسڵ و لێدان گورزشکێن لە ناوچە داگیرکراوەکانی دەروەی هەریم زیندوترین نموونەن.
بۆیە گرنگە:
خەڵکی ئازادیخواز ڕێگری بکەن لەو هەڕەشانە لەسەر هێزەکانی ڕۆژهەلات دەکرێن، بە پێچەوانەوە باوەشیان بۆ ئاوەڵابکرێ، ئێ لە بیرمان نەچێ ڕۆژەهەلات هەموو کاتێک دەروازەیەک بووە بەڕوی باشووردا. بەڵکو لانە و ئەنبارێکی فەرهەنگ و بوونی کورد و کۆڵەکەی ڕەسەنایەتی.
دواجار کورد نیشتیمانی کەسی داگیرنەکردوە و مافی خۆشیەتی هەموو رێگەیەک بگرێتەبەر بۆ داکۆکیکردن لە خۆی.
- Latest Posts by ئاسۆ بیارەیی
ئاسۆ بیارەیی: پانتورکیزم و ههوڵی داتاشینی، پانزارەوەیەکی ستاندەری کوردی، کامیان سەردەگرێ؟
-ئاسۆ بیارەیی: شێخ عومهر غهریب که دێته سهر باسی سهربهخۆیی کوردستان، زۆربهی ئیسلامییهکان دژن و دەیان ئایهت و حهدیس دهکهنه بهربهست.
-ئاسۆ بیارەیی: شێخ عومهر غهریب که دێته سهر باسی سهربهخۆیی کوردستان، زۆربهی ئیسلامییهکان دژن و دەیان ئایهت و حهدیس دهکهنه بهربهست.
- All Posts