تالیب محەمەد ئەمین: مامۆستا، کادری پەروەردەیی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مامۆستا بەو پێیەی لەناونیشان و پێناسەکەیدا کە کاهینێکی گەورەیە و جێگایەکی گەورە و پانتاییەکی فراوانی داگیر کردوە لەبارەی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی مرۆڤ. بەو پێیەی کە کار و پیشەی مامۆستا جیاوازە لەهەموو کاروو پیشەکانی تر، چونکە مامۆستا کار بۆ دروست کردنی مرۆڤ لەڕوانگەی پەروەردەیی و بنیاتەوە ئەکات و دواڕۆژی کۆمەڵگاکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مامۆستاوە هەیە. جیاوازە لەتەواوی پیشەکانی تر، بەو پێیەی ئەوان کار لەگەڵ مرۆڤێکی بنیاتنراو دەکەن، پێچەوانەی مامۆستا، کەکاری دروست کردنی بنیاتنانی مرۆڤە.
مامۆستا هەر لەکۆنەوە وەک کاهینێکی پیرۆز، یان زۆر بەڕێز لەزۆربەی کۆمەڵگاکان ناوی هاتووە، هەر وەک ئیمامی علی ئەفەرموێت: (هەرکەس وشەیەک، یان کردەوەیەک، یان ڕەوشتێکی باشم فێر بکات، بە مامۆستای خۆمی دەزانم.
لەدیندا لەپیرۆزی وشەی پێغەمبەر بەدواوە مامۆستایە، یان قسەیەک لای ژاپۆنیەکان هەیە ئەڵێت: ئێمە پێ لەسێبەری مامۆستا نانێین. کە ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەڕادەی پیرۆزی سەیری مامۆستا ئەکەن. ئەمەش لەژیانیادا ڕەنگی داوەتەوە، بۆیە ئەبینین وڵاتی ژاپۆن، یەکێکە لەهەرە وڵاتە پێشکەوتوەکان و بەوڵاتی خواپێداو، یان وڵاتی خۆشنود، ناوزەد ئەکرێت. ئەمە دروشمیانە بۆیە خاوەن پێشکەوتنێکی گەورەی ئابوری و تەکنەلۆژین لە ژیاندا. هەڵبەتە تەواوی ئەم پێناسە و وتانە کەلەسەر مامۆستا ئەکرێت، ئەوە ئەگرێتەوە کەلە فەلسەفەی سیاسی و پەروەردەیدا ئەبێت، گرینگیەکی گەورە بەچينی مامۆستا بدرێت، ئەو مامۆستایە دروست بکرێت کە بەمانای وشە مامۆستابێت. چونکە کاتێک کەسێک بەمانای وشەو پیشە مامۆستایە، ئەو کات هەرچی وشەی جوان و بەهێز و پیرۆز لەسەر مامۆستا بکرێت دروستە و شیاوێتی بەو جۆرە کەسەر مەشق و پێشەوا بێت. لەبەرامبەر ئەمانەیا قسەیەک هەیە، ئەڵێت: مامۆستا ئەگەر ڕۆشنبیر نەبێت ناتوانێت کەسێکی ڕۆشنبیر دروست بکات، ئەگەر بەهێز نەبێت نەوەکانیش ناتوانن بە هێزبن.
مامۆستای ترسنۆک ناتوانێت کەسێکی ئازاو چاونەترس بەرهەم بێنێت، مامۆستایەك کە هەڵگری ئەوپەڕی بوێری و نیشتیمان پەروەری نەبێت. چاوەڕێ نەکرێت کە نەوەیەکمان دەستکەوێت کە هەستی نیشتیمان پەروەری تیادروست ببێت. لەبەر هەموو ئەم هۆکارانە، ئێمە پێویستە پێش ئەوەی باسی قوتابی بکەین، ئەبێت بیر لە دروست کردن و پێگەیاندنی مامۆستای کارامە و شارەزا بکەین. کە چۆن و بەچى ڕێگایەک، ئێمە ئەتوانین ئەو مامۆستایانە بنیاد بنێین کە ئەتواندرێت، بەسود وەرگرتن بەتواناکان لە ناوخۆو دەرەوە کاربکەین، لەپێناو پەروەردەیەکی تەندروست.
لەساڵانی ڕابردوو بەداخەوە بەهۆی نەزانینەوە بوبێت. یان بەئانقەست و پلان بوبێت. وەک ئەوەی لەناو بەشێک لەکۆمەڵگای کوردی خوێندنەوەی بۆ ئەکرێت، ئاستی زانستی مامۆستایان دابەزیوەو لەئاست دڵخوازى پەروەردەو کۆمەڵگاو کوردا نیە کە ئەمیش کاریگەری ڕاستەو خۆو نەرێنی کردۆتە سەر پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن بەهۆی ئەوەوە. نەمان توانیوە لە ئامانجە پەروەردەیەکانمان نزیک ببینەوە کە دروست کردنی مرۆڤی بوێرو زاناو نیشتیمان پەروەرە. بەهۆی ئەوڕێگاو ڕێکارە هەڵانەوە بوە، لەڕابردودا پەیڕەو کراون، بۆ هەڵبژاردنی مامۆستا.
بەنمونە لەساڵی 2000 بەدواوە تا ساڵی 2013 لەماوەی ئەو سیانزە ساڵەدا، دەیان هەزار لەوەزارەتی پەروەردە دامەزراون، بەناو نیشانی مامۆستا. ئەمە بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ پێوەرێکی زانستی و بەدواداچونێک، بەجۆرێک لەزۆربەی شار و قەزاکان پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان کرابۆوە بۆ پێگەیاندنی مامۆستایان، هەموو ئەو خوێندکارانەی وەرئەگرت کە نزمترین نمرەیان ئەهێنا لەپۆلی دوانزەدا، کە بەداخەوە ئەمانە ئەو خوێندکارانە بوون کە لەخوێندنی ئامادەیی ئاستێکی نزمیان هەبوو، دواتر لەناو پەیمانگاش هیچ زانستێکی ئەوتۆیان نەئەخوێندو دەرچوان پاش دەرچوون، ڕاستەوخۆ ئەکرانە مامۆستا. ئەمەبووە هۆی دابەزاندنی ئاستی مامۆستاو خودی سیستمی پەروەردە.
مامۆستا لەناو پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا، بەو پەندەم چواندوە کە ئەڵێت: (شەڕ بەچەک و مامەڵە بەدراو). لەناو ئەم شۆڕشە پەروەردەیەدا، مامۆستا دەوری چەک دەبینێت، وەک چۆن لەشەڕدا ئەو لایەنە سەرکەوتوو دەبێت کە خاوەن چەکی پێش کەوتوو بەهێز و پاڵپشت بەتەکنەلۆژیایە. بەهەمان شێوە ئەگەر سیستمی پەروەردە، خاوەن مامۆستای پێشکەوتوو بەهێز و پاڵپشت بێت بەتەکنەلۆژیاو سیستمی ئەلیکترۆنی بەهێز، ئەوا بەدڵنیایەوە لەئامانجەکانی خۆی نزیک ئەبێتەوە و دەیپێکێت.
لەبەر ڕۆشنای ڕەخنە گرتن لەزۆری مامۆستاکان لەهەرێمی کوردستان کەنەیان توانیوە بەمانای وشە، ماف بدەن بەمامۆستاو پیشەکەی خۆیان. هۆکاریی ئەم خراپیەش، بەشێکی بۆسیاسەت و مامەڵەی حوکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەڕێتەوە کە بەشی زۆری ئەم ڕەخنەیە و بەشەکانی تریش، ئاڕاستەی ڕووی لەخودی مامۆستاکەیە کە ئەبوایە وەک تاکێک بیانتوانیایە بەربەرەکانێی ئەو بارودۆخە ببنەوەو خۆیان بنیاد بنایە، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ڕێکارەکانی حوکومی ببن. ڕەخنەکانیش لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کەخۆم لەناو پڕۆسەو مەیدانەکەدام، زیاتر لە بیست ساڵی تەمەنم، زۆر شوێن و جێگە گەڕاوم و دراسەم کردوە کە بەداخەوە ئەتوانم بڵێم، نزیکەی لە سەدا پێنجی مامۆستاکان لە هەرێمی کوردستان خوێنەر نیە و هیچ بەدواداچونێکی کەسی نیە بۆ کێشەو ئەزمونەکانی پەروەردە.
بەهەر حاڵ ئەو بابەتە یەکێکە لەکێشە ئەساسیەکان کەزۆر بەوردی ئەبێت دیراسە بکرێت و کاری لەسەر بکرێت لەپێناو گەیشتن بە داهاتویەکی باشتر بۆ کورد و کوردستان کە لەئێستادا لە هەموو وڵاتان زیاتر پێویستمان پێیەتی. چونکە ئەگەر وڵاتان تەنها بۆ چاکسازی لە کۆمەڵگا پێویستیان بە سیستمی پەروەردەیەکی بەهێز بێت، ئێمە بۆ بنیادنانی دەوڵەتیش زەرورە بۆمان. بۆ ئەو مەبەستە لێرەدا بۆ بنیادنان و هەڵبژاردنی ڕێگای زانستی بۆ دەستنیشان کردنی مامۆستای سەرکەوتو و کارامە لەگەڵ سیستەمو پێوەرە جیهانیەکاندا بگونجێت. چەن پێشنیارێک ئەتوانین بڵێین نەخشە ڕێگایەک پێشکەش بکەین کە خۆی دەبینێتەوە لەماف و ئەرکەکانی مامۆستا، بەهیوام کاری جدی لەسەر بکرێت کە ڕێگە خۆشکەرو پاڵنەرە هەم بۆ مامۆستا هەم بۆ حوکومەت کە بتوانن ئامانجەکان بێننە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت